ئۆریگامی (折り紙، لە ori کە بە مانای "پێچانەوە"، و kami کە بە مانای "کاغەز"(بەھۆی ڕێنداکوو kami گۆڕدراوە بۆ gami)) دێت پێکھاتووە. ھونەری پێچانەوەی کاغەزە، کە بە زۆری بە کلتووری ژاپۆن بەستراوەتەوە. لە بەکارھێنانی نوێدا، وشەی "origami" وەک چەمکێک بۆ ھەموو کردارەکانی پێچانەوە، بەبێ گوێدان بە کلتوورە بنەڕەتییەکەیان بەکارھاتووە. ئامانجەکە ئەوەیە پەڕەیەکی چوارگۆشەی تەخت لە کاغەز بە ڕێگاکانی داتاشین و پێچانەوە بگۆڕدرێت بۆ پەیکەرۆکەیەکی تەواوکراو. بەگشتی پیشەکارە ئۆریگامییە نوێیەکان بێھیوان لە بەکارھێنانی بڕینەکان، کەتیرەکان، یان دیاریکردنەکانی سەر کاغەزەکە. بەزۆری پێچەرەکانی ئۆریگامی وشە ژاپۆنییەکە (کاریگامی) بەکاردەھێنن تا ئاماژە بە نەخشەکان بکات کە بڕینەکان بەکاردەھێنن، ھەرچەندە بڕین پتر تایبەتمەندیی کاردەستییە کاغەزییە چینییەکانە.[١][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

دوو قوڵینگی ئۆریگامی
پێچانەوەی قوڵینگێکی ئۆریگامی

ژمارەیەکی بچووک لە پێچانەوە بنەڕەتییەکانی ئۆریگامی دەتواندرێت بە ڕێگا جۆراوجۆرەکان تێکەڵبکرێن تا نەخشە ئاڵۆزەکان دروست بکرێن. ناسراوترین نموونەی ئۆریگامی قوڵینگی کاغەزە ژاپۆنییەکەیە. بە گشتی، ئەم نەخشانە بە پەڕەیەکی چوارگۆشە لە کاغەز دەست پێ دەکات ئەوەی کە دەشێت تەنیشتەکانی ڕەنگی جیاواز، چاپی جیاواز، یان شێوەی جیاواز بێت. شێوازی کۆنی ئۆریگامیی ژاپۆنی، لەوەتەی سەردەمی ئیدۆ (١٦٠٣–١٨٦٧) ڕاھێنانی لەسەرکراوە، بەزۆری دەربارەی ئەم نەریتانە کەمتر پتەوە، ھەندێ جار بە بڕینی کاغەزەکە یان بەکارھێنانی شێوە ناچوارگۆشەیییەکان دەستی پێ دەکرێت. ھەروەھا بنەماکانی ئۆریگامی لە ئەستوونەکان، پاکەتەکان و جێبەجێکردنەکانی تری ئەندازیاری بەکارھاتوون.[٢]

پێشانگا دەستکاری

ئەم وێنانە نموونەی چەشنی جۆراوجۆر لە ئۆریگامی پیشان دەدەن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ UNESCO - Intangible Heritage Section. "UNESCO Culture Sector - Intangible Heritage - 2003 Convention:".
  2. ^ Merali, Zeeya (June 17, 2011), "'Origami Engineer' Flexes to Create Stronger, More Agile Materials", Science, ٣٣٢ (٦٠٣٦): ١٣٧٦–١٣٧٧, doi:10.1126/science.332.6036.1376, PMID 21680824, archived from the original on 23ی Juneی 2018, retrieved 22ی Septemberی 2018 {{citation}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help).

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری