ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ئەرشیڤی ٦

پەرەپێدانی جی تی ئەی ٥

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: پەرەپێدانی جی تی ئەی ٥ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: پەرەپێدانی جی تی ئەی ٥ تیمێکی نزیکەی ھەزار کەسی لە ماوەی چەند ساڵێکدا جی تی ئەی ٥ یان پەرەپێدا. کۆمپانیای ڕۆکستار گەیمز ئەم کایەی ئەکشن-سەرکێشییەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و لە نیسانی ٢٠١٥ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکردەوە. وەشانی پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە. تیمی پەرەپێدانی ٣٦٠ کەسی کە کاریان لەسەر جی تی ئەی ٤ کردووە، پەرەپێدانی وەشانی پێنجەمیان گرتە ئەستۆ. گرووپەکە ھاوکاری لەگەڵ چەندین ستۆدیۆی نێونەتەوەییی ڕۆکستاردا کردووە. گرووپەکە ئەم یارییەیان بە درێژەی ڕۆحی زۆرێک لە پڕۆژەکانی پێشوویان زانی، وەکو ڕێد دێد ڕیدێمپشن و ماکس پەین ٣. دوای ناساندنی یارییەکە بەشێوەیەکی سەرسووڕھێنەری لە ساڵی ٢٠١١، یارییەکە بە جەنجاڵی ڕۆژنامەوانی، ترەیلەری سینەمایی، ستراتیژییەکانی بازاڕکردنی ڤایرۆسی و چاپێکی سنووردار پەرەی پێدرا. وادەی بڵاوبوونەوەی ھەرچەندە ڕووبەڕووی دواکەوتنی زۆر بووەوە، بەڵام بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشبینی دەکرا.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:١٩، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  •   بێلایەن: شارەزایەتیم لە وتاری گەیمینگدا نییە.Aro Salar (لێدوان)


  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٨، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




چاوەڕێ (فیلم)

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: چاوەڕێ (فیلم) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: چاوەڕێ (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن. پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک مێنۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆچلین و شا بۆ پڕۆژەیەکی بێ ناونیشان واژووکرد. وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە کەنار دەریای شاری کۆچی باشووری ھیندستان دەستی پێکردووە، نەھا پارتی وەک وێنەگری سینەمایی بۆ فیلمەکە کاری کردووە. گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر مایکی ماککلێری کە دانیشتووی نیووزلەندایە، ئاوازی گۆرانییەکانی فیلمەکەی داناوە. نیتین بەید و ئەپورڤا ئەسرانی مۆنتاژیان بۆ فیلمەکە کردووە و ئاتیکا چۆھان دیالۆگەکەی نووسیوە. ھەروەھا یەکەم فیلمی ھیندی بوو کە دەرھێنەر و خانمەکتەری دیاری باشووری ھیندستان "سوھاسینی مانیراتنام" دەرکەوتنی تێدا ھەبوو. ھەروەھا کۆچلین یەکەم جار وەک ھۆنراوەنووسێک بۆ فیلمەکە دەرکەوت و گۆرانی "چاوەڕوانی تۆ"ی نووسی.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٢٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٤٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: شەڕی باخچە (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: شەڕی باخچە (بە ئینگلیزی: Plants Vs Zombies: Garden Warfare) کایەیەکی ڤیدیۆییی فرەیاریزانی تەقەکەری کەسی سێیەم و بەرگری لە بورجی ساڵی ٢٠١٤یە. لە لایەن پۆپ کاپ گەیمز پەرەی پێ دراوە و لە لایەن ئێلیکترۆنیک ئاڕتس بڵاو کراوەتەوە. سێیەمین کایەی فرەنچایزی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکانە. کایەکە بە دەوری کۆمەڵێک ڕوەک دەسووڕێتەوە کە مرۆڤایەتی لە داگیرکاریی زۆمبییەکان دەپارێزن. لە یارییەکەدا یاریزانەکان کۆنترۆڵی ڕوەکەکان (لەژێر دەستی کرەیزی دەیڤ) یان زۆمبییەکان (لەژێر دەستی دکتۆر زۆمبۆس) دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە بە چەندین شێوازی وەک "فرە یاریزان و کێبڕکێ"دا شەڕ دەکەن. دوای تەواوکردنی یارییەکان و تەواوکردنی ئامانجەکان، یاریزانەکان سکە بەدەستدەھێنن بۆ بەدەستھێنانی "چەسپ" کە شتە تایبەتەکان و جۆرەکانی کەسایەتییەکانی پێ دەکەنەوە. کۆمپانیای پۆپکەپ گەیمز لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە پەرەپێدانی شەڕی باخچە کردووە. بڕیاریان دا لە ڕەگ و ڕیشەی بەرگریی بورجی زنجیرەکە دوور بکەونەوە، و یارییەکە بەکاربھێنن بۆ ناساندنی زنجیرەکە بە بینەرێکی فراوانتر. تیمەکە ئیلھامیان لە تیمی دروستکەری یارییەکانی تر وەرگرتووە کە شێوازی تەقەر بەکاردەھێنن، یەکێک لەو یاریانە بریتییە لە تیم فۆرترێس ٢.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٠٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  دژ-لەگەڵ دەستخۆشیم بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی وتارەکە بەڵام پێم وایە ئەمە بۆ وتاری هەڵبژێدراو گونجاو نییە باشترە بۆ وتاری بپاڵێورێت .بەڵام هێشتا چەندین کێشەی هەیە پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاترە،وشەی ناکوردی زۆری تێدایە وەک (چالێنج ، تەحەدا، تیم ڤانکیش، .....) دواتر ئەم جۆرە وتارانە وردەکاری زیاتری پێویستە و ناڕوونی تێدایە، لەگەڵ ئەوەش ( تیبینیی) تێدا نییە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە .— ئەم لێدوانە لەلایەن kurd2021 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏٢١:٠١، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

kurd: سەرەتا گەر پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتر هەیە، ئەوا تکایە پێداچوونەوەی بۆ بکە بەشکم کێشەی زیاتری لێ بدینیتەوە و منیش چارەسەری بکەم نەک ڕاستەوخۆ بچیت دژایەتی بکەیت.

دواتر؛ گەر وشەی ناکوردی تێدایە کەوایە وشە کوردییەکانی ئەمانەم بۆ دابنێ:(چالێنج ، تەحەدا، تیم ڤانکیش، تیم ڤانکیش ناکرێت بە کوردی چونکە ناوە، بەڵام گەر بیشیکەیت نابێتە کێشە).

دواتر؛ تێبینی لەکوێ بھێنم لەکاتێکدا وتارە سەرەکییەکە تێی نەبێت؟؟، هەروەها پێم ناڵێی ناڕوونی چی لەم وتارە هەیە؟؟ تکایە ناڕوونیەکەی بڵێ پێمان بەشکم چاکی بکەم. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٩، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

@Tessla:دیارە هۆکاری ئەوەی کە دژم لێداوە لە بەر ئەوەیە کە ئەگەر وانەکەم بەڕێزت بە سەرجەم کەم و کوڕییەوە دایدەنێت و چاوەڕێی نابیت بۆ ماوەیەکی زۆر، وە هۆکارێکی دیکەش لەبەر ئەوەیە کە ئەمە بۆ بەشی دەروازە نییە تا گوێی نەدەمێ .دیارە بەگشتی خوێندمەوە ئاسان نییە بۆ تێگەیشتن هەر بۆ نموونە لە چەند دێرێکی سەرەتایی ئەمە هاتووە " پێشمەرجی سەرەکی لە دەوری ڕوەکەکان دەسوڕێتەوە کە مرۆڤایەتی لە داگیرکاریی زۆمبییەکان دەپارێزن ".ئەمە واتای چییە؟ دواتر ئەمە واتای چییە" لەکاتێکدا لە چەندین شێوازی فرە یاریزانی ھاوبەش و کێبڕکێییدا شەڕ دەکەن." هەر لە پێشەکی وتارەکە ئەمە هەیە "لە کاتی دیزاینکردنی ھەشت پۆلەکەی یارییەکەدا ڕووبەڕووی تەحەدای جیاواز بوونەتەوە. یارییەکە بە بزوێنەری فرۆستبایت ٣ کاردەکات." من نازانم بزوێنەری فرۆستبایت ٣ چییە .ئەوە پێویستی بە پەرواوێز هەیە. لە بەشی کۆتایی ئەمە هەیە"بەدواداچوونێکی بەناوی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢ لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە." کێ ئەو کارەی کردووە ؟بەهەرحاڵ ئەوە بەس لە بەشی پێشەکی وتارەکەدا هەیە.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Kurd: تۆ دڵنیایت کە کوردیت؟؟ یان زمان کوردی دەزانیت؟؟. واتا تۆ لەو شتانە تێناگەیت؟؟. وەرە با گشتی ڕوون بکەمەوە:(یەکەم؛ پێشمەرجی سەرەکی لە دەوری ڕوەکەکان دەسوڕێتەوە کە مرۆڤایەتی لە داگیرکاریی زۆمبییەکان دەپارێزن "ئەمە واتای ئەوەیە کە کە بابەتی سەرەکی یارییەکە ئەوەیە ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان دەوەستنەوە تا زەوی بپارێزن". دووەم؛ لەکاتێکدا لە چەندین شێوازی فرە یاریزانی ھاوبەش و کێبڕکێییدا شەڕ دەکەن "ئەوەش واتای ئەوەیە کە گەیمەرەکان واتا یاریزانەکان دەتوانن بە شێوازی فرە-یاریزان Multiplayer لەگەڵ یەکتر یاری بکەن، و هەروەها دەشتوانن کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر بکەن". سێیەم؛ لە کاتی دیزاینکردنی ھەشت پۆلەکەی یارییەکەدا ڕووبەڕووی تەحەدای جیاواز بوونەتەوە "ئەوەش واتای ئەوەیە کە تیمی دیزاینەران کاتێک دیزاینی بەشی هەشت پۆلەکەی نێو یارییەکەیان کردووە ئەوا تووشی تەحەدا واتا دژایەتی و ڕەخنە بوونەتەوە لەلایەن ڕەخنەگران و خەڵکەوە، هەروەها ئەوەش بزانە کە یارییەکە لە هەشت پۆلی سەرەکی پێک دێت تا یاری بکەیت". چوارەم؛ یارییەکە بە بزوێنەری فرۆستبایت ٣ کاردەکات "بەڵێ ڕاستە یارییەکە بەو بزوێنەرە کار دەکات، گەر نازانیت فرۆستبایت چییە برۆ بخوێنەرەوە لەسەری لە ویکی ئینگلیزی، و هەروەها چاکەیەکیش بکە وەری بگێڕە بۆ ویکی کوردی، فرۆستپایت منیش نازانم چییە بەتەنیا، بەڵام گەر عەقڵم هەبێت نووسراوە بزوێنەر، کەواتە یەکسەر دەزانم فرۆستبایت بزوێنەرە و یارییەکە بەو بزوێنەرە دروست کراوە". پێنجەم؛ بەدواداچوونێکی بەناوی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢ لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە. "وا وتارەکەی لە ویکی کوردی بوونی هەیە فەرموو٫ ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢، بڕۆ بیخوێنەوە بزانە کێ دروستی کردووە، هەروەها نووسراوە بەشی دووەم، ئیتر لە چی تێناگەیت نایزانم من بەڕاستی، یان ئەوەتا هەر حەز ئەکەیت دژ بیت یان نازانم"). وەڵامی ڕەخنەکانتم دایەوە، بەڵام تۆش ئەتوانیت بەس قسە نەکەیت بەڵکو یارمەتیدەرم بیت، هیوادارم گەر نەتوانیت شت چاک بکەیت ئەوا تێکیشی نەدەیت. ڕەخنەیەک بگرە کە حەق بێت. چاوەڕێی ڕەخنەی ترم تا چاکی یکەم بۆیە بفەرموو زیاتر. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣٦، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دیارە ئەو پرسیارانەت سووکایەتییە و هیوادارم دووبارەی نەکەیتەوە،زمانی گفتوگۆتت هەوڵبدە باشتر بکەیت جەنابت بەڕێوبەری، بەداخەوە لە چالاک نەبوونی ئەوانی دیکە بەڕێزت کارەکە بەدڵی خۆت دەکەیت. ئەگەر تێبینیی بکەیت ئەوانەی باسم کردووە بەس لە پێشەکی وتارەکەیە ئەی ئەگەر بچینە ناو ناوەڕۆکەکەی ئەوە پێویستە یەک وتارت بۆ ئامادە بکەم.لانیکەم هیچ نەبێت پێویستە پێشەکی وتار بە شێوەیەک بێت کەسی خوێنەر تێبگات لە بابەتەکە ، شێوازەی داڕشتننەکەی وەک پێویست نییە کە ئەمە یەکێکە لە هەڵە بەردەوامەکانت.کاتێک دەڵیم "بزوێنەری فرۆستبایت ٣" مانای ئەوەنییە من ناتوانم بچم لەسەر بخوێنمەوە واتای ئەوەیە کە ئەگەر وتارەکە لێرە بوونی نییە پێویستە پەراوێز هەبێت بزانرێت مەبەست چییە لەو بزوێنەرە پێویست بە ئەقَلی جەنابت ناکات . لە جوابی ئەمە "بەدواداچوونێکی بەناوی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢ لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە. "دەلێیت " وا وتارەکەی لە ویکی کوردی بوونی هەیە فەرموو"!! ڕونکردنەوەیەکی جێگای سەرسوڕمانە .هەروەک وتم شێوازی داڕشتنی وتارەکەت لە ئاست پێویست نییە.من هیچ کێشەیەکی تایبەتیم نەک لەگەڵ تۆ لەگەڵ کەس نییە ئەوەی باسی دەکەین وتارەکەتە نەک شتی دیکە، دواتریش قسەیەکی زۆر سەیر دەکەیت دەلێیت ئەگەر چاکی ناکەیت تێکیشی مەدە !! ئەمە دووەمجارە قسەی ناڕەوا دەکەیت ! جاری ڕابردوو گوێم نەدایە ئەمجارەش دووبارەت کردەوە دیارە کێ خەریکە تێکی دەدات یان باشی دەکات هیوادارم ئەم قسەیەت دووبارە نەکەیتەوە .تۆ بەپێی بۆچوون و بیرورای خۆت قسەکانت پێ حەق نییە دەنا بۆ کەسێک کە تێبگات ئاسانە و وەری دەگرێت و هەوڵدەدات چاکی بکات نەک ئەوەی بەرگری بکات. بۆ حەق و ناحەقییەکەی ئەتوانی بانگێشتی برادەران بکەیت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: منیش نامەوێت زیاتر لەسەر ئەم گفتوگۆیە بڕۆم، بەڵام ئەوەنەش ئەڵێم: ئەگەر نەک بەس تۆ هەر کەسێکی تر منی لە ساتی قسەکردندا بەدڵ نەبوو، هەروەها لەکاتی دەستکاری و کارەکانم و هەموو بەشدارییەکانمی بەدڵ نەبوو، ئەوا هەوڵ بدەن مافی بەڕێوەبەریی لەمن بسەننەوە لە ویکیپیدیا، و هەمووتان بەدەنگی کۆمەڵگە ئەم کارە بکەن. بەڵام ئەوە بزانە کە ئەو قسانەی لەسەرەوە کردوومە هەموویم بەڕاستە و هیچیش پەشیمان نیم لێیان، هەروەها بەڕێوەبەری تریش چالاک بێت یان چالاک نەبێت ئەوە ڕێگری لەمن نەکردووە، و گەر هەر شەش بەڕێوبەرەکەی تریش چالاک بن ئەوا من ئەم کارانەی خۆم بەم شێوەیە دەکەم و ئەوانیش لێدوان و دەنگی خۆیان دەخستەڕوو. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠١، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێبێت بەکارھێنەران( Aram، Gejeluk، Sakura emad، Mamozk، Central Kurdish، 1silent scientist ): ببورن کە بانگھێشتانم کردووە، وا دیارە کە لەم پاڵاوتنەدا چەند گفتوگۆیەک کراوە بەڵام نەگەیشتووین بە ئەنجام. بۆیە ناچارم دەنگی ئێوە بەکاربێنم بۆ داهاتووی ئەم پاڵاوتنە کە ئاخۆ هەڵبژێردرێت یاخوود نا. ئەگەر ڕەخنەیەکتان لە وتارەکە هەیە، ئەوا لە بەشی لێدوانەکان پێمی بڵێن هەوڵی چاککردنی دەدەم، ئەگەریش هەڵەیەکی هێندە زەق نابینن، ئەوە ئازادن و دەتوانن دەنگ بدەن. دووبارە ببورن، وە سوپاسیش. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla و Kurd2021: من لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە قسە ناکەم. تەنیا دەڵێم دەبێ ڕەچاوی دەنگی دژ بکرێت. زەحمەتە لە ڕقی یەکتری دەنگی دژ بدەین چونکە وا ھیچمان دەست ناکەوێت و کەسیشمان دارمان لە کەسمان ھەڵنەگرتووە. دەنگی دژ حەتمەن تێبینیی شتێک یان زیاتری کردووە بۆیە دەنگی دژی داوە. بەکارھێنەر:1silent scientist دەنگی لەگەڵی داوە لەگەڵ ئەوەی وتووشێتی کە «ھەندێک کێشەی ھەیە بەڵام زۆر گەورە نین». من بم لەجیاتیی Tessla دەموت کێشەکانی چین تا چارەیان بکەین. وتارە ھەڵبژێردراوەکان دەبێ زۆر بێکەموکوڕی بن چونکە دوای ھەڵبژاردنیان ڕەنگە بە مانگ دەستکارییان تێدا نەکرێت. داواش لە ھەمووان دەکەم کەس لەبەر خاتری ئەوەی کە لە سەردەمی خۆیدا لەگەڵ بەکارھێنەرێک ئاشنا بووە، بۆ ھەموو شتێک بەڵێ و باشەی بۆ نەکات و بە ئەقڵی خۆی و بە ڕەچاوکردنی شێوازی ویکیپیدیا بجوڵێتەوە. من وەک خۆم شتێکم پێ باش نەبێت، دەنگی دژ دەدەم و ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی وام وتووە جا دەنگەکەم بۆ ھەر بەکارھێنەرێک بێت؛ حەز دەکا بۆ ئەوانە بێ کە زیاتر لە ١٠ ساڵە لە ویکیپیدیان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دیارە من لە قسەکانم ئەوەم گەیاندووە کە بەڕاستی هیچ کێشەیەکی تایبەتیم لەگەڵ کەس نییە، چ بگات بە بەڕێز تێسلا، تەینا ئەوەیە کە بەو شێوەیە زیانی دەبێت و خزمەت بە پڕۆژەکە ناکات.شێوازی وتارەکە بەو شێوەیەی ئێستا کە هەیە وەک پێویست نییە، دواجار ئەگەر بابەتی شەخسی تێکەڵ بکەین، ناتوانین هیچ شتێک بکەین.تێبینیەکانی خۆم باسکردووە و ڕوونم کردووەتەوە بەڵام لەجوابدا بە کۆمەڵێک پرسیاری سەیر و سەمەر دەستی پێکرد.ئەمە لە سیفاتی کەسی گوێگر و بەڕێوبەر نییە.قسەی من لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە بووە نەک شتی دیکە.دواجار ئێمە خاوەنی ئەوەندە بەکارهێنەر نیین، دوای ئەوەی وتارێک پاڵێورا بە سێ چوار ڕۆژ جواب بدەنەوە، باشترە کەمێک سەبر هەبێت تا کەسێک پێداچوونەوەی پێدا دەکاتەوە، ئەگەریش ماوەی مانگێک هەر کەس نەبوو ئەتوانێرت هەڵبژێردرێت.دیارە ئەمە یاسا نییە بەڵام بۆخۆمان باشترە ئاوابێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram، @Kurd2021: سەرەتا بۆ کاک ئارام: قسەکانت زۆر جوان ورووژاندووە، ئاخر مەبەستەکەی منیش ئەمەیە کە دەمەوێت بیگەینم بە Kurd2011 و Gejeluk. ئەوان ڕاستەوخۆ دژیان دانا، خۆ ئەگەر ڕەخنە و پێنشیار بکەن من بەگوێیان دەکەم و باشتری دەکەم وتارەکە. بۆیە باشترە پێش دەنگی دژ لێدوانێک بۆ ڕەخنەکان بکرێتەڕوو، یان کە لەساتی دەنگی دژ ڕەخنەکەش باس بکەیت، خۆ دواتر کە کێشەکە چارەسەر کرا ئەوا هەر لەسەر دەنگەژەکە مەمێنەوە یان بیگۆڕە بۆ لەگەڵ یان بێلایەن بە. بۆ Kurd2021: ڕاستە ئێمە بەکارهێنەری چالاکمان نییە، بەڵام ئەوەش من بە شتێکی باشی دانانێم تا مانگێک چاوەڕێی لێدوانی کەسانی تر بکەین، تا یەک پاڵاوتنێکی وتاری هەڵبژێردراو هەڵبژێرین. خۆی نزیکەی سێ بۆ چوار ڕۆژ بەسە و بەکارهێنەری پێویست و شارەزاش هەن کە دەنگ بدەن بۆ وتارەکانی ئێستای ویکی. (تێبینی: هەروەها ئەوەش ڕوونە گەر دەنگی پشتگیری یان دژ زۆرتر بێت ئەوا پێویستە کە کۆتایی بە پاڵاوتن بەپێی دەنگ بھێنرێت). ئەمجا هەموومان بە خۆبەخشی بۆ پەرەپێدان و خزمەت لێرەین خۆ کەسمان هیچمان دەست ناکەوێت کە لەپێناو بەرژەوەندی خۆمان کار بکەین. سوپاس بۆ هەردووکتان. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەگەر بەو شێوەیەی تۆ بێت ڕۆژانە دەیان وتار هەڵدەبژێرین ،ئێرەمان بۆیە هەڵبژاردووە چونکە باشترین شوێنە بۆ ئەوەی بە زووترین کات زانیارت دەست کەوێت لەسەر بابەتێکی دیاریکراو.باشترە بۆ وتاری هەڵبژێردراو پشوو درێژبین لەم کاتەدا، هەرچەندە منیش پێم باشە هەزار وتاری هەڵبژێردراومان هەبێت، بەڵام ئەگەر کەم و کوڕی زۆر بێت سوودی نییە.من بۆیە پێشوەختە دژم لێدا چونکە وتارەکە پاڵیوراوە واتای ئەوەیە کە بێ کەم و کوڕییە و تەنها دەنگی پێویستە ، کە کەم و کوڕی هەبوو ئەوکاتە مافم هەیە دژ بم و هۆکارەکەی باس بکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئێستا وەک پێشتووتر نییە، پێشتر بۆماوەی مانگێک ئەنجا وتارێکی پەڕەی دەستپێک دەگۆڕدرا، بەڵام ئێستا یەک هەفتەیە. پێشتر دوو هەفتە چاوەڕێی پاڵاواتنێکمان بکردایە کێشەمان نەدەبوو، بەڵام ئێستا یەک هەفتەیە، کەوایە دەبێت سێ بۆ چوار ڕۆژ زیاتر چاوەڕێ نەکەین و وتارەکە ئامادەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کاکە گیان، ئەتوانرێت وتارەکانی پێشوو دابنرێتەوە، ئەو کارەشمان هەر لەبەر ئەوەکرد، تا کاتێک وتارێکی نوێ دەپاڵێورێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: کاتێک وتاری نوێمان ئامادە نەبێت ئەوکات وتارە کۆنەکان دادەنرێنەوە. هەڵبەت چاوەڕێکردن بۆ وتارێکی پاڵێوراو بۆ هەفتەیەک بەسەرەوە بۆ کەسێکی تازەکار یان زۆر ناشارەزایە نەک کەسێکی وەک من. منیش هەڵە دەکەم بەڵام بچووکن دەتوانرێت چاک بکرێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەکرێت بۆ نا، مەرج نییە کە وتارێک پاڵێورا یەکسەر دوای چەند ڕۆژێک هەڵبژێردرێت.ئێمە وتمان وتارە کۆنەکان دادەنێینەوە تا ئەوەی وتارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.بۆیە وتاری کۆنەکان دەکرێت بۆ ئەو چەند هەفتەیە دانرێت، دواتر ئەتوانرێت وتارە نوێیەکەش هەڵبژێردرێت لە ئەگەر دواکەوتن و یان دەنگ نەدان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
Kurd2021: بەپێی سیاسەت بێت، ئەوا دەتوانم بەبێ دەنگیش وتارەکە هەڵبژێرم لەماوەکانی پاڵاوتنیدا، هەروەها گەر دەنگی دژ هەبێت، ئەوا چارەسەرم کردبێت دووبارە دەتوانم هەڵیبژێرم. بۆیە دواخستنی پاڵاوتن لەسەرەوە هۆکارەکەیم نووسی کە نابێت. گەرهەر لەسەر ڕای خۆت سووریت، ئەوا سیاسەتێکی نوێ دابڕێژە لە دیوەخان. بەس من بەباشی دانانێم و خۆمان بەباشی ئاگاداری پاڵاوتنەکان دەبین. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٤، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کاکە گیان بە سیاسەتیش بێت ، ئەوە هەر ناتوانی دوای ماوەیەکی کەم وتارەکە هەڵَبژێری،نەهاتووە بلێت دوای ئەوەی پالێورا دوای یەک دوو ڕۆژ هەڵبژێردرێت،جەنابت کە وتارەکە کاندید دەکەیت کەسێکی دیکە پێویستە پێداچوونەوەی بەسەردا بکاتەوە، ئەمە ڕوونە ئەگەر نەبێت ناچاری کەمێکی دیکە چاوەڕێ بکەیت.پێویستە بەڕێزت ئامانجت کوالێتی بێت نەک ئەوەی کە زۆر و بۆر بێت و کەس لێی تێنەگات باسی چی دەکرێت .لۆژیکانە بیربکرێتەوە خراپ نییە.ئەم ماوانە دەیان وتار بە وەرگێرانی دەقاو دەق دروستکراون، کە بەڕاستی پڕیەتی لە دەقی بێ مانا و شێواو، لەلایەن ئێوەوە هیچ ڕێگرییەک نەکراوە و پێداچوونەوە نییە.ئیتر چ متمانەیەک هەبێت وتارە هەڵبژێدراوەکان نموونە بن ؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەگەر چاوەڕێی کەسێک بم تا بێت پێداچوونەوە بکات بۆ وتارێک، ئەوا نزیکەی ساڵێکم پێویستە چاوەڕێ بکەم. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وتاری وزەی خۆری داندرابوو، ئایا جەنابت هاتیت بڵێیت با پێداچوونەوەی بۆ بکەم و لەو کێشانە ڕزگاری بکەم؟؟ ئایا شتێکی وات کرد؟؟. ئەمجا ئەتەوێت من چاوەڕێی کەسێک بم؟؟. مادام گەر دەزانیت وتارەکانی من پێداچوونەوەیان پێویستە و متمانەت پێم نییە، ئەوا فەرموو کێشەکانی نێو وتارەکە چارەسەر بکە، یان کە ڕەخنەت گرت، دوای چارەسەرکردنی ئەوا دەنگەکەت بگۆڕە، نەک هەر خەریکی ڕەخنەی زیاتر بیت. بیریشت بێت ئەمانە هێرش نین. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla وادیارە ئامانجی بەڕێزت زیادکردنی وتارە هەڵبژێدراوەکانەتە نەک شتی دیکە جەنابت بۆ ئەوە بوویتە بەڕێوبەر؟ بەو شێوەیەی تۆ بێت پێویستە چاوەڕێی ئەوەبیت هەر بەکارهێنەرێک پێی خۆش بێت ئەتوانێت دەیان وتار باپاڵێورێت.جەنابت ناتوانی بە من بڵێیت بۆ پێداچوونەوەی بەسەردا ناکەیتەوە، ئەوە شتێکی ئارەزوومەندانەیە ، باشترین هەوڵی خۆت بدە کە وتارەکەت پێویستی بە کەس نەبێت.سەبارەت بەدەنگی دژ، دیارە هۆکارەکەی لەکەم و کوڕی وتارەکەیە نەک خۆت.دواجار بەدەنگ بێت ئەوە کەسێک ئەتوانێ سێ چوار کەس تێبگەیەنێت هەرکات وتارێکی کاندید کرد دەنگی پێبدەن بەو شێوەیە چ کارەساتێک دروست دەکەیت؟.دواجار من ڕای خۆم وت، بەهیوای بەردەوامی. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بەهیوای بەردەوامی بۆتۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێویستە جوابی ئەو پرسیارە بدەیتەوە، بزانم جەنابت هەوڵت زۆرکردنی وتارە هەڵبژێردراوەکانەتە بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەکارهێنەری دیکە یان نا ؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەگەر بەخۆتدا بچیتەوە باشترە، ئەگینا ئەم قسانەت لێ قەبوڵ ناکەم بیکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٥٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێویستە تێبگەیت ئێمە قسەی تایبەتیمان نییە، کێشەی شەخسیمان نییە.پرسیارە و جواب بدەوە.پێویست بەو دەڕبڕینە ناکات. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

  ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٣٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




ئەمبەر ھێرد

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: ئەمبەر ھێرد (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ئەمبەر لاورا ھێرد (بە ئینگلیزی: Amber Laura Heard، لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٨٦) ئەکتەرێکی ئەمریکی و چالاکوانێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتییە. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمێکی ترسناکدا بوو بەناوی "ھەموو کوڕەکان ماندی لەینیان خۆش دەوێت" (٢٠١٦)، هەروەها ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی وەک: "قاوشەکە (٢٠١٠)، شۆفێریی بەتووڕەیی (٢٠١١)، گۆڕەپانی لەندەن (٢٠١٨)" بینیووە. ھەروەھا ڕۆڵی پاڵپشتی لەچەندین فیلمدا ھەبووە، لەوانە: "پاینئەپڵ ئێکسپرێس (٢٠٠٨)، ھەرگیز واز مەھێنە (٢٠٠٨)، جۆنسز (٢٠٠٩)، ڕۆژنامەی ڕۆم (٢٠١١)، پارانۆیا (٢٠١٣)، کوشتنەکانی ماچیتی (٢٠١٣)، مەجیک مایک ئێکس ئێکس ئێڵ (٢٠١٥)، کچە دانمارکییەکە (٢٠١٥)". ھێرد یەکێکە لە کەسایەتییەکانی گەردوونی فراوانکراوی دی سی و ڕۆڵی میرای لە فیلمی دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، ئەکوامان (٢٠١٨) گێڕا، و لە داھاتوودا لە فیلمی ئەکوامان و دوورگە ونبووەکە (٢٠٢٣) دەردەکەوێتەوە.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٠٦، ٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٣، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




جامی کیشوەرەکانی فیفا

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: جامی کیشوەرەکانی فیفا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: جامی کیشوەرەکان یان جامی کۆنفیدراسیۆنەکان (بە ئینگلیزی: FIFA Confederations Cup) پاڵەوانێتییەکی نێونەتەوەییی تۆپی پێ بوو کە لەلایەن فیفا سەرپەرشتی دەکرا. سەرەتا دووساڵ جارێک بەرێوە دەچوو بەڵام لە دوایی جامی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ کرا بە چوار ساڵ جارێک. پاڵەوانییەتییەکە لە نێوان پاڵەوانانی (جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، کۆپا ئەمریکا، جامی نەتەوەکانی ئاسیا، جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جامی کۆنکاکاف و جامی ئۆقیانوسیا) جگە لە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا و میوانداری جامی داھاتوو ئەنجام دەدرا.

--Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٠٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




مارتن کیمی

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: مارتن کیمی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: یەکەم ئەفسەری پۆلیس «مارتن کریستۆفەر کیمی» (بە ئینگلیزی: First Sergeant Martin Christopher Keamy) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە کێڤن دوراند لە وەرزی چوارەم و شەشەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیی کەناڵی ئەی بی سی بەناوی ونبوو ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت. کیمی لە ئەڵقەی پێنجەمی "وەرزی چوارەم"دا وەک ئەندامێکی تیمی کەشتییەکی بارھەڵگر بە ناوی کاھانا دەناسێنرێت، کە لە دەریای ئەو دوورگەیەدایە زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەی ونبوو تێیدا ڕوودەدات. لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا، کیمی وەک دژبەری سەرەکی کاری کرد. سەرۆکی تیمێکی بەکرێگیراوە کە لەلایەن ملیاردێر چارڵز ویدمۆرەوە بەکرێ گیراوە (کە ئالان دەیل ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت). دەنێردرێتە دوورگەکە بۆ ئەرکێک بۆ گرتنی دوژمنی ویدمۆر (مایکل ئیمێرسن) لەماڵەکەی خۆیدا، و پاشان دوورگەکەش بسوتێنن.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٦:١٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




مۆمیاکە (فیلمی ١٩٩٩)

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: مۆمیاکە (فیلمی ١٩٩٩) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: مۆمیاکە (بە ئینگلیزی: The Mummy) فیلمێکی ئەکشنی سەرکێشیی ئەمریکییە، لە ساڵی ١٩٩٩ لە نووسین و دەرھێنانی ستیفن سۆمێرزە. دووبارە دروستکردنەوەی فیلمێکە لە ساڵی ١٩٣٢ بە ھەمان ناو، کە برێندان فرایزەر، ڕەیچڵ ڤایس، جۆن ھانا و ئارنۆڵد ڤۆسلۆ ڕۆڵی سەرەکی وەک مۆمیای زیندووکراوە دەگێڕن. فیلمەکە بەدوای سەرگەردانی ڕیک ئۆکۆنێلدا دەگەڕێت کە لەگەڵ کتێبخانەوانێک و برا گەورەکەی گەشت دەکات بۆ ھاموناپترا (شاری مردووەکان)، لەوێ بە ھەڵە ئیمھۆتێپ، سەرۆک قەشە نەفرەت لێکراوێکی خاوەن ھێزی سەرووسروشتی لە خەو ھەڵدەستێنن.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا ، دژ نەبوو. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤١، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (فیلم)

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (فیلم) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (بە ئینگلیزی: The Incredible Hulk) فیلمێکی سووپەرھیرۆی خەیاڵی زانستیی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٨ کە لەسەر بنەمای کەسایەتیی کۆمیکەکانی ماڕڤڵ «ھاڵک» دروست کراوە. بەرھەمی ستۆدیۆکانی مارڤڵە و دابەشکردنی لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرزەوە بووە، دووەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی مارڤڵ (MCU). لە دەرھێنانی لویس لێتەریەرە و لە سیناریۆی زاک پێنە، کە ئێدوارد نۆرتن ڕۆڵی بروس بانەر دەگێڕێت شانبەشانی لیڤ تایلەر، تیم ڕۆت، ویلیام ھارت، تیم بلەیک نێڵسن، تای باڕێڵ و کریستینا کەیبۆت. لە فیلمەکەدا بروس بانەر بەھۆی تیشکی گاماوە دەبێتە ھاڵک وەک پیاوێکی بێ ئاگا ھەڵسوکەوت دەکات، و لەدەستی سەربازەکانی ئەمریکا ھەڵدێت، کە دەیانەوێت بیگرن، و لەکاتێکدا کە بانەر خۆی دەیەوێت لەدەستی ھاڵک ڕزگاری بێت و بگەڕێتەوە دۆخەکەی جارانی خۆی.

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٥٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٣٢، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




محەممەد

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: محەممەد (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)‎؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە کۆتا پێغەمبەر و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، باوەڕیان وایە پارێزراوە لە ھەڵەکردن، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر موسڵمانان بەجێھێشتووە، زۆر بەگەورەیان داناوە و شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەرتووکەکانی سیرە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا.

--Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

وتارەکە کێشەی سەرچاوەی ھەیە بۆ نموونە ھەریەک لە بەشەکانی (لە موعجیەکانی دیکە)، (مناڵەکانی)، (موالی و خزمەتکارەکانی)، (تێڕوانینی موسڵمانان)، و لە بەشی (تێڕوانینی مەسیحییەت) کێشەی ڕێنووس ھەیە.   زۆر سوپاس! —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٥٦، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ سەرنجەکەت هەوڵدەدەم سەرچاوەکانی و دەقەکان چارەسەربکەم .Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ پەرەپێدان لە ئێستادا ھەریەک لە ژێربەشەکانی (گەمارۆدانی مەدینە)، (ڕێکەوتنی حودەیبیە)، (غەزای خەیبەر و مۆتە)، (فەتحی مەککە)، (ناکۆکی لەگەڵ ھۆزە عەرەبییەکان) بێسەرچاوەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەڵی ئاگادارم هەرچەند کەمێک ناخۆشە و کاتی زۆری دەوێت بەڵام هەوڵدەدەم بەردەوام بم لە چارەسەرکردنی کێشەکان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٠٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad سڵاو بەپێی توانا کێشەی سەرچاوە و ئەوانەی باست کرد چارەسەرکرد، ئەگەر کێشەی دیکە هەبوو ئەتوانن ئاماژەی پێ بکەن.ئەگەر برادەرانی دیکەش دەرفەتیان هەبوو پێداچوونەوەیەکی بەسەردا بکەنەوە زۆر باش دەبێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: لە (کۆچکردن بۆ مەدینە) ڕستەی کۆتایی سەرچاوەی لەگەڵ نییە. بەھەمان شێوە لە (دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی)، (فەتحی مەککە) ڕستەی کۆتایی بێسەرچاوەیە، —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad   کرا Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە بمبورە بۆ ئەو ھەموو ماندووکردنە بەڵام خۆت دەزانیت گەر بمانەوێ وتارێک وەک ھەڵبژێردراو دیاری بکەین پێویستە کێشەکانیشی چارەسەر بکەین ئەو کێشانەی ئێستا ماون یەکێک لەوان سووربەستەرە، بۆ نموونە بینیوتە لە بەشی قورئان، نووسراوە وتاری سەرەکی: قورئان، لە بەشی کتێبی فەرموودە، وتاری سەرەکی: فەرموودە، کتێبەکانی ژیاننامە (سیرە) وتاری سەرەکی: ژیاننامە، ئاوا تا پێدا دێت، بەڵام گەر سەیری بەشی کۆچکردن بۆ حەبەشە بکەیت وتارە سەرەکییەکەی بەستەری سوورە ئاوایە کۆچکردن بۆ حەبەشە پێویستە وتاری سەرەکی ھەمیشە بەستەری شین بێت و نابێت بەستەری سووری ھەبێت، ھیوادارم قسەکانم ڕوون بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١١، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad دیارە بەگشتی بەستەرە سورەکان نابنە گرفت دەکرێت کەسێکی دیکە لە کاتێکی دیکە دروستیان بکات، ئەوەی ئاماژەت پێ دا لابرا دیارە نازانم بۆچی پێشتر سەرنجم نەدابوو. چی تر ؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بوونی بەستەرێکی زۆری سوور گرفت دروست دەکات لە وتارێکا بوونیان هەبێت، مەرج نییە بەکارهێنەر دروستی بکات لەرێگەی بەستەری سوورەوە، هەیە کە خۆی لە پەڕەی دەستپێک بەناوێکی تر دروست دەکات، بۆیە تا ژیان بمێنێت ئەو بەستەرە سوورەش دەمێنێت. هەڵبەت تێبینییەکم هەبوو؛ لە بەشی "کۆچکردن بۆ حەبەشە" وێنەکە تێکچووە، گەر چاک بکرێت باشە بێت، سوپاس بۆ کارەکانت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤٩، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کەوایە لابردنی باشترین کارە، بۆ وێنەکە چارەسەرکرا. چی تر ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: من وەک خۆم تێبینی ترم نییە، لەشت ساغ بێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٩، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 لێرە دوو شت تێکەڵ نەکەین، بەستەری سووری ناو ناوەڕۆکی وتار لەگەڵ داڕێژەی: نابێت بەستەری ئەم داڕێژەیە سوور بێت سپاس بۆ ئێوەش. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٢، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەدیاریکراوی نازانم مەبەستت چییە، پێم وایە ئەتوانن دەستکاری وتارەکە بکەن.سوپاس بۆ سەرنجەکانت، بۆ مانگی داهاتوو دەکرێت وەک وتاری هەڵبژێردراو دەستنیشان بکرێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
Kurd2021: ئەگەر هیچ هەڵەیەکی تر لە وتارەکە نەبێت، ئەوا بۆ مانگی داهاتوو دائەنرێت. هەڵبەت Sakura emad ئەگەر هەر هەڵەیەکی تر ئەبینیت تکایە باسی بکە، با چارەسەری بکەین، سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٩، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەگەر بتوانن بیخەنە سەر پەڕەی دەستپێک مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٠٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤١، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




یەکەم جەنگی خاچپەرستانە

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: یەکەم جەنگی خاچپەرستانە (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار:

  1. ڕەوانەکەر یەکەم جەنگی خاچھەڵگران

-- Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٢، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

سڵاو Épine: لەبەر ئەوەی تاگمت نەکردبوو بۆیە ئێستا نامەکەتم بینی. ئەگەر کێشەکە لەلایەنی تۆوە بەس نێوانی پەرەگرافەکانە، ئەوا باوەر ناکەم ھێندە کێشەیەکی گەورە بێت، ئێستا سەیرێکی بکە بزانە بەر دڵ ئەگرێ؟!. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٣٤، ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

بەپێی داواکار بۆ وتاری باش گواسترایەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




جامی جیھانیی فیفا

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: جامی جیھانیی فیفا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: جامی جیھانیی فیفا یان مۆندیال ڕووداوێکی وەرزشی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیھانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠یەوە، ھەر چوار ساڵێک بەڕێوەدەچێت، جگە لە ساڵاکانی ١٩٤٢ و ١٩٤٦ ھەڵوەشایەوە بەھۆی ڕووداوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم. لە ساڵی ١٩٩٨ ژمارەی وڵاتە بەشداربووەکان بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەرزکرایەوە و لە ساڵی ٢٠٢٦ بڕیارە ٤٨ هەڵبژاردە بەشداری بکەن بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا ئەو ھەڵبژاردانە لە ھەشت کۆمەڵەدا پۆلێن دەکرێن، بۆ ماوەی یەک مانگ لە یاریگاکانی وڵاتی میواندار ڕکابەری دەکەن لە پێناو بەدەست ھێنانی ئەم نازناوە، ھەڵبژاردەکان لە ڕێگای سیستەمی پاڵاوتنەوە لە ماوەی سێ ساڵدا سەردەکەون بۆ بەشداریکردن لە جامی جیھانیی فیفا وڵاتی میواندار بە شێوایەکی خۆکارانە لە کۆمەڵەی یەکەم جێگیردەبێت بەبێ پاڵاوتن ، لە بیست و یەک خولی پێشووی ئەم پاڵەوانییەتییە بە گشتی ٧٩ ھەڵبژاردەی نیشتمانی بەشدارییان کردووە و ھەشت ھەڵبژاردەی جیاواز نازناوی جامی فیفایان بردووەتەوە. ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداریی لە سەرجەم خولەکان کردووە، واتە بەشداربوونی لە ھیچ خولێکی پاڵەوانییەتییەکە لەدەست نەداوە، لەھەمان کاتدا زۆرترین جار نازناوەکەی بەدەست ھێناوە، پێنج جار لە ساڵەکانی: ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢ بوون. ھەروەھا ھەڵبژاردەی ئیتالیا لە ساڵەکانی: ١٩٣٤، ١٩٣٨، ١٩٨٢، ٢٠٠٦. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ساڵەکانی :١٩٥٤، ١٩٧٤، ١٩٩٠، ٢٠١٤ چوار جار نازناوەکەیان بەدەست ھێناوە و ھەریەک لە ھەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، ئۆروگوای دوو جار بوونە پاڵەوان ھەروەھا ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا یەک جار بوونەتە پاڵاوانی ئەم جامە. ھەڵبژاردەی ئیتالیا یەکەم ھەڵبژاردەبوو کە توانی دووجار لەسەر یەک ئەم نازناوە بباتەوە لە ساڵەکانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨، دوای ئەو ھەڵبژاردەی بەڕازیل دێت ١٩٥٨ و ١٩٦٢. جامی جیھانیی فیفا یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیھان. لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە نزیکەی ٧١٥ ملیۆن کەس سەیری یارییەکەیان کرد. پاڵەوانی ئێستا ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینە کە لە دوایین خولی ئەم پاڵەوانییەتییە لە ٢٠٢٢ کە لە قەتەڕ بەڕێوەچوو نازناوەکەی بەدەست ھێنا بۆ سێیەم جار لە مێژوودا

--Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  لەگەڵ. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەنجام

  ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٠٦، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été؛ بە ئینگلیزی: Summer Olympic Games) ھەروەھا بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیک ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێونەتەوەییی فرەوەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوە چوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم، ھەروەھا مەدالیای بڕۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێک خرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێونەتەوەییی فرەوەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.

--Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

ئەگەر کەسێک دژ نییە دەکرێت ئەم وتارە بۆ مانگی تشرینی یەکەم ((مانگی ١٠)هەڵبژێدرێت.
ئەم وتارە دوومانگ زیاترە کە پاڵوراوە و دەنگێکی بەدەستهێناوە ئەگەر لاریتان نەبێت پێویستە وەک وتاری هەڵبژێردراو دیاری بکرێت.Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٣٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان سوپاستان دەکەم بۆ پشتگیرییەکانتان هیوادارم کە بتوانم بەردەوام بم لەسەر وتاری نوێ.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Sakura emad (لێدوان · بەشدارییەکان)ئەگەر گرفتێکی هەیە پێم وایە پاڵاوتنی لاببرێت باشترە تا ئاوا بمێنێتەوە. — ئەم لێدوانە لەلایەن Kurd2021 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٠٠، ١ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
سڵاو Kushared گەر توانیت دەنگەکەت بدەیت لەم پاڵاوتنە، بەشکم بتوانین بۆ مانگی ٥ حازربکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

  ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ بۆ مانگی ٥/ئایار. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




ماریوانا

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: ماریوانا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی (T-H-C)، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی) (C-B-D). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.

--◂  ئێپین  ‏١٤:١٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری

  بێلایەن دەستکاری

  لێدوانەکان دەستکاری

@Épine: بەلایەنی کەمەوە پێداچوونەوەیەکی پێویست دەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Épine: دەستەکانت خۆش بۆ دروستکردن و پاڵاوتنی وتارەکە، بەڵام ڕاستییەکەی دەبوایە وزەی خۆری یەکلایی کرابایەتەوە چونکە زۆر دەمێکە پاڵێوراوە. خۆم کەمێک بەسەرداچوونەوەم بۆی کردووە، بەڵام ھێشتا زیاتری دەوێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٤، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: و @Sakura emad: ڕاستی من ئەم وتارەم بۆ باش پێ گونجاوترە. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٥، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram تکایە با خۆمان نەخڵافێنین، وتاری ھەڵبژێردراو زۆرە تا ئەمە ببێ بە باش؟ دواتر ھەموو سیاسەتەکان گوێرایەڵە بۆ نەبێ بە ھەڵبژێردراو؟ ◂  ئێپین  ‏١١:٢٦، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە وتاری ھەڵبژێردراومان زۆر نییە بەڕێز @Épine بەڵام پێت وانییە وتارەکە ھێشتا لە ئاستی ھەڵبژێردراودا نییە و تۆزێک کورتە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر کورت و درێژی پێوەر نییە. ◂  ئێپین  ‏١٣:٤٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: مەبەستی من لە کورتی ئەوە بوو ھەمووشتێکی وەک ئینگلیزییەکە نەخستبێتە ڕوو؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: بەخوا حیچ لە من کەم ناکات و ھەڵبژاردنیشی شتێکی وای تێ ناچێت، بەڵام دەڵێم دەکرێت لە ئاستی ئێستای باشتر بکرێت گەر نیازی ھەڵبژاردنی ھەبێت ئەگەر نا بەم شێوەیەی ئێستای بۆ باش گونجاوترە تا ھەڵبژێردراو. وەڵا ڕاستییەکەی ھەڵبژێردراوەکانمان زۆرن؛ ٤٨ ھەڵبژێردراو و تەنیا ١٣ باشمان ھەن کە ئەگەری زۆریی ھەڵبژێردراوەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتن لە پەڕەی دەستپێک. گەر چی ھەندێ لە باش و ھەڵبژێردراوەکانی ئێستاشمان بەکەڵکی ئەوە نایەن ئەو باجانەیان پێوە بکرێت وەک کوردستان، سلێمانی، تورکیا، ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کەبیر کە بە ڕای من ھەستی کوردایەتیمان لە ھەندێکیان بەزەقی دیارە یانیش ھۆکارەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ نەشکاندنی دڵی بەکارھێنەران. ئەو وتارانە نە سەرچاوەیان ئەوەندە باشە و نە ناوەڕۆکیشیان. ڕەنگە ئەوانە بۆ کاتی خۆی و پڕکردنەوەیەک خراپ نەبووبن، بەڵام بۆ ئێستا نا. وتاری ئەوەندە تێروتەسەلم لە ویکییەکانی تر بینیوە کە لای ئێمە بان، یەکسەر ھەڵمان دەبژاردن، بەس لای ئەوان یان ھەر باجیان نییە یان بە زۆری کراون بە باش. ئێستاش سەبارەت بەم وتارەش، ئایا بەڕاستی ئاستەکەی لە باش دەچێت یان ھەڵبژێردراو؟ ھیوادارم زویر نەبن لە لێدوانەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٠، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram ھەردووکمان باش ئەزانین ئەم پرۆژەیە سیاسەتی ھەیە، ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پێوەرەکان بخوێنەوە. ئەم وتارە ڕەچاوی ئەو سیاسەتانە دەکات یاخود نا؟ تکایە بە نەخێر یان بەڵێ وەڵام بدەرەوە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:١١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: وایە پێشێلی ناکات، بەڵام گەر بڕیار بێت ئاوا وتاری کورت (لە چاو وتارە ھەڵبژێردراوەکانی تر) بکرێتە ھەڵبژێردراو، ئەوا ئەو لێدوانە بەھانەی باش دەداتە بەکارھێنەران تا ھەر وتارێک کە بە وەرگێڕی ئامێریش بیکەن، بپاڵێون و بیکەنە ھەڵبژێردراو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ قسەکەی بەڕێز ئارامم و مەبەستم ئەوەیە، بۆ نموونە دوای چەن پێداچوونەوەیەک و ڕێکخستنەوەیەک لە پیگی کارتەر (کارەکتەری سینەمایی) دەکرێ ئەویش وەک ھەڵبژێردراو دیاری بکەین؟ ھەرچەندە من کارەکەی درووستکەری وتار بە خراپ ناخەمە ڕوو و زۆریش بەباشی وتارەکەی داڕشتووە بەڵام وەک نموونەیەک کە ناتوانرێت ببێتە ھەڵبژێردراو. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هیچ ئەملا و ئەولای ناوێ هاوڕێیان کاک ئارام ئەڵێ سیاسەتەکان پێشێل ناکات و ئەوەی دەیڵێ ڕای شەخسی خۆیەتی، من ڕێزی ئەگرم بەڵام با وتارەکە هەڵبژێرین و لەوە زیاتر کاتی خۆمان بەفیڕۆ نەدەین، کورت و درێژی پێوەر نییە بۆ هەڵبژاردنی وتار، ئەمە هەڵەیەک بوو هەر خۆم دەستم پێ کرد و ئێستاش خۆم پێتان ئەڵێم کارێکی دروست نییە. بڕۆن سەیری وتارەکانی ویکی ئینگلیزی بکەن کە هەڵیان بژاردوون هەندێکیان تیایە زۆر کورتن و لێرە بوونایە بۆ باشیش قبووڵ نەدەکران. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەک شتی تریش ئەوەیە هەر لەبەر ئەوەی دەبێتە هەڵبژێردراو واتای نییە هەمیشە بەم شێوەیە بمێنێتەوە، ڕەنگە زیاتریش پەرەی پێ بدرێ لە داهاتوودا. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەشێکی ترسەکەی منیش لێرەدایە کە دوای ھەڵبژاردن تا ڕاددەیەک جێگیر دەبن و بە ساڵیش دەستکارییان تێدا ناکرێت. وایە کورتی و درێژی پێوەر نییە و بڕوانە لیزا دێل ژوکۆندۆ کە بەنزیکی لە ھەموو ویکییەکان تەنیا کەمێکی لەسەر نووسراوە و لە زۆربەشیان ھەڵبژێردراوە، بەڵام دەڵێم تا بکرێت با ئاستی وتارە ھەڵبژێردراوەکانمان بگەنە ڕاددەیەکی پێویست و لە چاو ئەوانی تر کورت بن. لە کۆتاییدا من ئەوەی بە پێویستم زانی، وتم و گەر بەم ئاستەی ئێستای ھەڵی دەبژێرن، ھەڵی بژێرن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram من برم نەماوە بەڕاستی، ئەکرێ بە ئەرک نەبێ ئێوە بیکەن؟ ◂  ئێپین  ‏١٩:٠٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: مەبەستت چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم وتارەکە بخەنە پەڕەی دەستپێک. ◂  ئێپین  ‏١٩:١١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی من بەم شێوەیەی ئێستای لەگەڵی نیم، بەس بڵێم چی و مادام دەنگی دژی نییە و دەنگێکی لەگەڵی ھەیە، بۆ ١ی ئەیلوول (گەر نەمرم) کۆتاییی پێ دێنم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

  ھەڵبژێردرا — ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.




سەردەشت

پەڕەی پاڵاوتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

  وتاری پاڵێوراو: سەردەشت (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.

-- AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری دەستکاری

  دژایەتی دەستکاری


  بێلایەن دەستکاری


  لێدوانەکان دەستکاری

  • سڵاو بۆ ھەموو لایەک، من ماوەیەکە دەستکاریم لە ویکیپیدیا نەماوە بەس ویستم دوای مانگێک ناچالاکی، ئەو پەڕەیە کە ڕۆژانێکی زۆر خەریکی پەرەپێدانی بووم کاندیدای وتاری ھەڵبژێردراو بکەم. لەبەر دوو ھۆکار ئەو پەڕەم پێشنیار کرد، یەکەم: ماوەیەکی درێژە ویکیپیدیای کوردی ھیچ پەڕەی ھەڵبژێردراوێکی نوێی بە خۆی نەبینەوە، دووەم: لەدوای وتاری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ھیچ وتارێکی کوردی نەبووەتە پەڕەی ھەڵبژێردراو کە ئەمەیان دەتوانێت دوای ئەو ماوەیە ھەناسەیەکی نوێ بۆ ویکیپیدیای کوردی بێت. من زەحمەتێکی زۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەو وتارە کێشاوە و پێموا نییە ئاماژەم بە ھیچ سەرچاوەیەکی کوردی، فارسی و ئینگلیزی لە وتارەکەدا نەدابێت، ھەروەھا شایەدیش ھەندێک کاری مابێت کە خۆشحاڵ دەبم گەر بەڕێزان پێم بڵێن کێشەی چییە ھەتا چارەسەری بکەین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:١٠، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • کاک @Aram: بووەتە مانگی نیسان و ئێستا ھەر پیانۆ لە بەشی ھەڵبژێردراوەکان دایە، ئەو وتارە ھیچ دژێکی نییە و تکایە گەر دەتوانی ھەڵیبژێرە. AHR (وتووێژ) ‏١٤:١٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Ahrir: زۆر سپاس بۆ پەرەپێدانی سەردەشت و ماندووبوونی پێوە دیارە. بە ڕای من لە ڕووی ژمارەی بەشەکانەوە، باشە، بەڵام لەڕووی ناوەڕۆکەوە ھێندە نییە کە لە ئێستادا باجی وتاری ھەڵبژێردراوی پێوە بکەین. بە ڕای من بۆ وتاری باش گونجاوترە و گەر لە داھاتوودا زۆر باشتریش کرا، ئەوا ئەو کاتە دەشێت شایەنی باجێکی ھەڵبژێردراو بێت. ھەڵبەت درێژی پێوەر نییە، بەڵام لە ئێستادا لە پلەی ١٣٨ی پەڕە درێژەکان دێت کە ئەوە زۆر نییە تا ببێتە ھەڵبژێردراو، بەس بۆ وتاری باش بە گونجاوی دەزانم. ئەمە تەنیا ڕای منە و گەر زۆرینەی کۆمەڵگەش بە شیاویان زانی باجی وتاری ھەڵبژێردراوی پێوە بکرێت، ئەوا بایەخ بە ڕای من مەدەن. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٨، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: سەرچاوەی شارە کوردییەکان زۆر کەمن، ئەویش شارێکی ئاوا بچووک، بەڵام ھیوادارم بەڕێزانی تریش ڕای خۆیان بڵێن و ھەروەھا منیش ھەوڵی پەرەپێدانی زیاتری دەدەم. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٠٦، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەبیرورای من وتارەکە تەنھا شوێن سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بکەوێت، بەسە بۆ ئەوەی ببێتە وتارێکی ھەڵبژێێردراو، گەر بە ڕوونی و کوالێتییەکی چاک نووسراوە و شتەکان بەتەواوی خراونەتە ڕوو، بەسە بۆ ئەوەی ببێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو زۆر درێژی وتار مەرجێک نییە بۆ ئەوەی وتارێک بکەین بە ھەڵبژێردراو لێرە شتێک ھەڵدەبژێرین و ئەستێرەی پێدەدەین مەبەستەمان لەوەیە ئەو وتارە یەکێکە لە وتارە نایابەکان کە بابەتەکەی بە شێوەیەکی شایستە نووسراوە و شایەنی ھەڵبژاردنە، بۆ نموونە بڕوانە ئەم وتارانە لە ویکیپیدیای ئینلگیزی (Lazarus Aaronson, Hasan al-Kharrat، Bart_King، Ælfheah of Canterbury) ئەم وتارانە ئەوەندەش درێژ نین بەڵام چونکە بە نایابی نووسراون و شوێن سیاسەتەکان کەوتوون ئێستا ھەڵبژێردراون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: من ڕای ئێوە بەرز دەنرخێنم و بە ڕای ھەمووانی دادەنێم، کاتێک ئێوە ڕای خۆتان گوت منیش دواتر سەیری وتاەکەم کرد و بینیم کە بۆ وتارێکی ھەڵبژێردراو کورتە، بەڵام پەرەم پێدا و لە ١٣٨ەوە گەیاندمە ٤٧ەمین وتاری درێژی ویکیپیدیا و ئێستا وەپێش زۆر پەڕەی ھەڵبژێردراوی تر کەوتووەتەوە. ئێستاش پێم خۆشە ڕای نوێتان بڵێن و گەر وتارەکە کەموکوڕیەکی ھەبێت خۆشحاڵ دەبم پێم بڵێن تاوەکوو چارەسەری بکەم و ئینشاڵڵا بۆ مانگی ئایار ببێتە وتاری ھەڵبژێردراو. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٠:١٣، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز @Kurd2021: لە خزمەتدام دام، بەڵێ وایە دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت. ئینشاڵڵا وردە وردە ئەو بەشانەی کەموکوڕیان ھەیە جێبەجێ دەکردرێن، ھەروەھا ئەو کارە دوای ھەڵبژاردنیشی دەکردرێت. AHR (وتووێژ) ‏٢٠:٣١، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Ahrir: ماندوو نەبیت. پێداچونەوەیەکی ئەوێت بەسەر ھەموو وتارەکە، ئێستا یان دوای ھەڵبژاردنی وتارەکە، کێشە نابێت. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏٠٦:٠٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

  ھەڵبژێردرا AHR (وتووێژ) ‏١٨:٢١، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.