ماریوانا

دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت

ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە.[١][٢][٣] تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی (T-H-C)، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە،[٤] ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە،[٥] بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی) (C-B-D).[٦] ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ[٧] لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.

ماریوانا و گەڵای ماریوانا
ماریوانا و گەڵای ماریوانا
ماریوانا بە وشککراوەیی، حازر بۆ بەکارھێنان
ماریوانا بە وشککراوەیی، حازر بۆ بەکارھێنان

ماریوانا چەند کاریگەرییەکی دەروونی و فیزیکی ھەیە، وەک شادی، گۆڕانکاری لە ھزر و ھۆش و ھەست و کات، کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازکردنی بیرەوەریی کورتماوە، لاوازیی لە جووڵەی جەستە (ھاوسەنگی و ڕاگیرکاریی ئاسایی سایکۆمۆتۆر)،[٧][٨] سرەوتبوون،[٩] و زیادبوونی ئیشتیا.[١٠] کاریگەرییەکان لە ماوەی چەند خولەکێک یان کەمتر دوای کێشان دەست پێ دەکەن، بەڵام دەکرێت ماوەی ٩٠ خولەکی پێ بچێت ئەگەر لەڕێگەی خواردنەوە وەرگیرابێت.[١١] دەکرێت کاریگەرییەکان بۆ ماوەی ٢ بۆ ٧ سەعات بەردەوام بن، بەڵام ماوەکە پشت بە ڕێژەی بەکارھاتوو دەبەستێت.[١٢] ئەگەر بڕی بەکارھاتوو زۆر بێت، دەکرێت بەکارھێنەر تووشی دڵەڕاوکێ ببێت، وڕینە بکات (بە تایبەتی پێی وابێت ھەندێک ڕووداوی ھەڵکەوتی پەیوەندی بەھێزی تاکەکەسیان ھەیە)، خەیاڵاویبوون، ھێرشی پانیک (دڵەڕاوکێی بەھێز)، پارانۆیا، لەگەڵ سایکۆز.[٧][٦] پەیوەندییەکی بەرز لە ڕوودانی سایکۆز و بەکارھێنانی ماریوانا ھەیە، بەڵام ھۆدارێتی ئەم بابەتە جێی مشتومڕ و گفتوگۆیە.[١٣] کاریگەرییە فیزیکییەکان لەسەر جەستەی بەکارھێنەر پێکھاتوون لە: خێرابوونی ترپەی دڵ، قورسبوونی ھەناسەدان، ھێڵنجدان، و کێشەی ڕەفتاری لەو مناڵانەی کە دایکیان لەکاتی سکپڕیدا ماریوانایان بەکارھێناوە؛[٧] کاریگەریی کورتخایەنیش ھەن کە پێکھاتوون لە وشکبوونی دەم و سووربوونەوەی چاوەکان.[١٤][١٥] کاریگەرییە زیاناوییە درێژخایەنەکان پێکھاتوون لە ئاڵوودەبوون، کەمبوونەوەی توانای ھزری (نیرۆکۆگنیشن) لەو کەسانەی بە ھەرزەکاری دەستیان کردووە بە بەکارھێنانی بەردەوام، کۆکەی درێژخایەن، لەگەڵ ھەستیاری بەرامبەر ھەوکردنی سییەکان.[١٦]

ماریوانا بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی ڕابواردن و کاتبەسەربردن یاخود وەک دەرمانێکی ساڕێژکەر لە ڕووی پزیشکییەوە بەکاردێت، ھەرچەندە ڕەنگە بۆ مەبەستێکی گیانەکیش بەکاربێت. لە ٢٠١٣دا، لە نێوان ١٢٨ بۆ ٢٣٢ ملیۆن کەس ماریوانایان بەکارھێناوە، کە دەکاتە نێوان ٢٫٧٪ بۆ ٤٫٩٪ی دانیشتووانی جیھان لە نێوان تەمەنی ١٥ و ٦٥ ساڵ.[١٧] ماریوانا یەکێکە لە بەکارھێنراوترین ماددە ھۆشبەرە نایاسایییەکان لە جیھاندا،[٧][١٧] ھەرچەندە لە ھەندێک لە ناوچەکانی جیھاندا بەکارھێنانی یاسایییە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨، زۆرترین بەکارھێنان لەلایەن پێگەیشتووەکانی وڵاتانی زامبیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، و نێجیریا بووە.[١٨]

ھەرچەندە گژ و گیای ماریوانا لە سێیەمین ھەزارەی پێش مەسیحەوە ڕووێندراون،[١٩] بەڵگەکان وای نیشان دەدەن کە کێشانی ماریوانا بۆ کاریگەرییە دەروونییەکان لایەنی کەم ٢٬٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش لە زنجیرەچیای پامیر دەستی پێ کردووە.[٢٠][٢١] لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە، بەکارھێنان و مامەڵەکردن بە ماریواناوە بەھۆی چاودێری یاسایییەوە سنووردارکراوە. خاوەنداری، بەکارھێنان و چاندنی ماریوانا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھان نایاسایییە.[٢٢][٢٣] لە ٢٠١٣دا، ئوروگوای بووبە یەکەمین وڵات لە جیھاندا کە ماریوانا بۆ مەبەستی ڕابرواردن یاسایی بکات. ئەو ڵاتانەی تریش کە دواتر ھەمان ھەنگاویان نا، پێکھاتوون لە کەنەدا، گورجستان، و ئەفریقای باشوور، لە پاڵ ١٨ ویلایەت و دوو ھەرێم و دەڤەری کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ھەرچەندە بە شێوەیەکی فیدراڵی ھێشتا نایاسایییە.[٢٤][٢٥]

بەکارھێنانەکان دەستکاری

پزیشکی دەستکاری

 
کاریگەرییە کورتخایەنە فیزیکییە سەرەکییەکانی ماریوانا

ماریوانای پزیشکی پێکھاتووە لە بەکارھێنانی ماریوانا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان یاخود باشترکردنی نیشانەی نەخۆشییەکان؛ ھەرچەند ڕێککەوتن لەسەر پێناسەیەکی دیاریکراو بۆ ئەم جۆرە بەکارھێنانە نییە.[٢٦][٢٧][٢٨] بەدواداچوونە وردە زانستییەکان لەسەر بەکارھێنانی ماریوانا بۆ مەبەستی پزیشکی زیانیانیان بەر کەوتووە، ئەوەش بەھۆی سنووردارکردنی بەرھەمھێنان و پێناسەکردنی ماریوانا وەک ماددەیەکی نایاسایی لەلایەن زۆرینەی حکوومەتەکانەوە.[٢٩] کۆمەڵە بەڵگەیەکی کەم ھەن لەسەر ئەوەی کە گوایە دەتوانرێت ماریوانا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وەک دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی بەکاربێت، ھەروەھا بۆ باشترکردنی ئیشتیا لەوانەی ئایدزیان ھەیە، یاخود چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەن و گرژیی ماسوولکەکان. بەکارھێنانی ماریوانا لە حاڵەتە پزیشکییەکانی تر بەپێی پێویست ئەنجام نەدراوە تاوەکوو دەرئەنجامی سەلامەتی و کاریگەرییەکەی دەربکەوێت.[٣٠][٣١][٣٢] بەڵگە ھەیە کە پشتگیری بەکارھێنانی ماریوانا و دەرمانە لێوەرگیراوەکانی دەکات بۆ چارەسەرکردنی دڵتێکەڵھاتن و ڕشانەوە لەو نەخۆشانەی لەژێر چارەسەری کیمیایین، ھەروەھا بۆ چارەسەرکردنی ئازاری نەخۆشییە دەمارییەکان و شانەڕەقێ. چەند بەڵگەیەکی لاوازتر پشتگیری بەکارھێنانی ماریوانا دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆنیشانەی کەمبوونەوەی ماسوولکەکان لە نەخۆشانی ئایدز، چارەسەرکردنی فێ، جومگەئاوسانی باداری، لەگەڵ نەخۆشیی ئاوی ڕەش، نەخۆشییەکی چاوەکان.[٣٣]

لە ئێستادا، بەکارھێنانی پزیشکیی ماریوانا تەنیا لە کۆمەڵێک ناوچەی کەم یاسایین، کە پێکھاتوون لە کەنەدا،[٣٤] بەلجیکا، ئوسترالیا، ھۆلەند، نیووزیلاند،[٣٥] ئیسپانیا، و زۆرێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا. بەکارھێنانی پزیشکی بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە نووسراوی دکتۆر یان ڕاچێتەیە، و دابەشکردنی دەرمانەکان زۆرجار لە چوارچێوەی یاسای ناوخۆیییەوە ئەنجام دەدرێت.[٣٣]

ڕابواردن دەستکاری

 
ماریوانای جۆری ئیندیکا، براندێکی کەنەدی

بەکارھێنانی ماریوانا کاریگەریی دوولایەنەی سایکۆئەکتیڤ و فیسیۆلۆجی ھەیە.[٣٦] لە ڕووی دەروونییەوە، ئەو ھەستەی بە بەکارھێنەری دەبەخشێت بە مەستی ناسراوە.[٣٧] ھەستی مەستییەکە دەکرێت بە شێوەیەکی فراوان فەرق بکات، ھۆکاری ئەمەش ئەزموونی پێشووی بەکارھێنەر و ئەو جۆرە ماریوانایەیە کە بەکارھێنەر بەکاری دێنێت،[٣٨] لە پاڵ ھۆکارگەلێکی تریش. لەکاتی کێشانی ماریوانادا، ھەستێکی مەستیی شادیکەر ڕەنگە لە ماوەی تەنیا چەند خولەکێک لە بەکارھێنەردا سەر ھەڵبدات.[٣٩] جگە لە گۆڕانێکی نابابەتی لە تێڕوانین و ورەی بەکارھێنەر، باوترین کاریگەرییە کورتخایەنە فیزیکی و کۆدەمارییەکان پێکھاتوون لە بەرزبوونەوەی ترپەی دڵ (خێرا لێدان یان پەلەپەلی دڵ)، زیادبوونی ئیشتیا، لاوازبوونی بیرەوەریی کورتخایەن و بیرەوەریی کارا، ھەروەھا لاوازبوونی پێکەوەکارکردنی سایکۆمۆتۆر (پەیوەندیدار بە کردەوەی بزوێنەری لە دەرەنجامی چالاکیی دەروونی).[٤٠][٤١]

بەکارھێنانی ماریوانا چەندین کاریگەریی دڵخوازانەشی ھەیە، وەک ئارامبوونەوە و حەسانەوە، گۆڕانکارییەکی گشتی لە تێڕوانینی ھزرمەند، زیادبوونی ئاگایی لە ھەستەکان، زیادبوونی شەھوەت،[٩] و شێواندنی ئاگایی لە کات و بۆشایی. بە بەکارھێنانی بڕی زیاتر، ڕەنگە کاریگەریی تریش دروست ببێت، وەک گۆڕانی وێنەی جەستەیی، ڕواڵەتی فریودەری بینایی و بیستۆکی، ھەلوەسە، ئەتاکسیا (جووڵەی کۆنترۆڵنەکراوی ماسوولکەکانی جەستە) بەھۆی لاوازبوونی پەرچەکرداری پۆلیسیناپتیک. لە ھەندێک حاڵەتدا، ماریوانا دەکرێت ببێتە ھۆکاری حاڵەتە لێکدابڕانییەکانی وەک دژەبەدیھاتن[٤٢][٤٣][ئ] و دژەکەسایەتی.[٤٤][ا]

خودایی دەستکاری

ماریوانا لە چەند ئایینێکدا بە پیرۆز ھەژمار کراوە، وەک ئینتیۆجینێک ڕۆڵی گێڕاوە – ماددەیەکی کیمیایی کە لە چوارچێوەی ئایینی، شامانگەری، یاخود خودایی بەکاردێت – لە نیمچەکیشوەری ھیندستان لە سەردەمی ڤێدیکەوە. کۆنترین ڕاپۆرتە پەیوەندیدارەکان بە دۆخی پیرۆزیی ماریواناوە لە نیمچەکیشوەری ھیندستان دەگەڕێتەوە بۆ ئاتارڤا ڤێدا، کە خەمڵێندراوە لە ١٤٠٠ی پێش مەسیحەوە نووسرابێتەوە.[٤٥] خودای ھیندۆسەکان، شیڤا، وەک بەکارھێنەرێکی ماریوانا وەسفکراوە.[٤٦]

لە چاندی نۆژەندا، بەکارھێنانی خودایی ماریوانا لەلایەن پەیڕەوکەرانی بزووتنەوەی ڕاستافاری بانگەشەی بۆ کراوە، کە ماریوانا بە شێوەیەکی پیرۆز و نەریتی بەکار دەبەن، ھەروەھا وەک ئامرازێک بۆ ھاریکاری لە تێبیری و تێڕامان.[٤٥]

شێوازەکانی بەکارھێنانی ماریوانا دەستکاری

ماریوانا دەکرێت بە زۆر شێوازی جیاواز بەکاربێت،[٤٧] بەڵام ھەموو شێوازەکان پشت بە گەرمکردن دەبەستن، تاکوو لە ڕێگەی گەرمییەوە کۆمەڵە ترشەڵۆکی کاربۆکسیلیکیی ترشی تێترھایدرکانبینۆلی (تی-ئەیچ-سی-ئەی) بە تێترھایدرکانبینۆل (تی-ئەیچ-سی) بگۆڕدرێت.[٤٨]

شێوازە باوە بەردەستەکانی بەکارھێنان پێکھاتوون لە:

  • کێشان، کە پێکھاتووە لە سووتان و ھەڵمژینی ھەڵمەکەی لە ئەنجامی سووتان دەێتە بەرھەم. کردەوەی ھەڵمژین دەکرێت لەڕێی چەند ئامرازێکەوە ئەنجام بدرێت، بۆ نموونە، «بۆنگ»، کە وەشانێکی بچووک و ئاسان بۆ گواستنەوەی نێرگەلەیە بە کەلێنێکەوە بۆ ھەڵگرتنی ئاو.[٤٩]
  • ئامێری ھەڵماندن، کە ھەر جۆرێکی ماریوانا گەرم دەکاتە ١٦٥–١٩٠ پلەی سلزی،[٥٠] کە وا لە بەشە پێکھێنەرەکان دەکات ببن بە ھەڵم بەبێ سووتانی تەواوەتی گژ و گیاکە (ئاستی کوڵانی تی-ئەیچ-سی ١٥٧ پلەی سلزییە لە پەستانی ھەڵمەگۆییدا).[٥١]
  • چای ماریوانا، کە تی-ئەیچ-سییەکەی ناوی خەستییەکی کەمی ھەیە، لەبەرئەوەی تی-ئەیچ-سی زەیتە و چەوریدۆستە، و تەنیا بەڕێژەیەکی کەم لەتوانەوەھاتووە لە ئاودا (توانای توانەوە ٢٫٨ میللیگرامە لە ھەر لیترێکدا).[٥٢] چای ماریوانا بەم شێوەیە دروست دەکرێت: سەرەتا، چەوریی پاراو (بۆ نموونە، کرێم یاخود ھەر شیرێک جگە لەو جۆرانەی چەورییەکانیان دەرھێندراوە) دەکرێتە ئاوی گەرمەوە، پاشانیش ڕێژەیەکی کەم لە ماریوانا.[٥٣]
  • خواردەنییەکان، کە پێکھاتوون لە کۆمەڵێک خواردنی جیاوازەوە و بەکارھێنانی ماریوانا وەک یەکێک لە پێکھاتەکان لە پرۆسەی دروستکردندا. چەند نموونەیەکی بەکارھێنانی خواردەنی ماریوانا بەکارھێنانێتی لە دروستکردنی کەرە و ئەو خواردنانەی کە بە فڕن دروست دەکرێن، وەک کێک و پسکیت و خۆراکی تر. لە ھیندستان دەکرێت بە خواردنەوەیەک کە بە «بانگ» ناسراوە.
  • تینکچێری ماریوانا، زۆرجار بە «ئەژدیھای سەوز» ناو دەبرێت، گیراوەیەکی کحولیی ماریوانایە.
  • کەپسوول، کە زۆربەی جاران زەیتی ماریوانای تێدایە لەگەڵ بەرھەمی تەواوکەری خۆراکیی تر. ٢٢٠ جۆر لەو تەواوکەرانە لە کەنەدا لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ بەکارھێنان قبووڵ کران.

کاریگەرییە زیاناوییەکان دەستکاری

کورتخایەن دەستکاری

کاریگەرییە نەرێنییە توندەکان لەوانەیە پێک ھاتبێتن لە دڵەڕاوکێ و تۆقین، توانای لاوازی سەرنجدان و ھۆشداری، زیادبوونی مەترسیی سەرھەڵدانی نیشانەکانی دەروونشێواوی، نەتوانینی بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ڕوون، و مەترسییەکی زیاتری ڕووداوی نەخوازراو.[٣٤][٥٤][٦] ماریوانا لە توانای شۆفێری کەم دەکاتەوە، تی-ئەیچ-سی بە شێوەیەکی فراوان لە سیستمی ئەو کەسانە دەرکەوتووە کە تووشی ڕووداوی شۆفێری بوون. ئەو کەسانەی تی-ئەیچ-سی لە سیستمیاندایە، سێ بۆ حەوت جار زیاتر ئەگەری ئەوەیان ھەیە کە ھۆکاری ڕووداوی شۆفێری بن بەراورد بەو کەسانەی کە نە ماریوانا و نە کحولیان بەکارھێناوە، ھەرچەندە ڕەنگە ڕۆڵی سەرەکیی ڕووداوەکان ماریوانا نەیگێڕێت، بەو پێوەرەی تی-ئەیچ-سی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بۆ چەند ھەفتەیەک لە سووڕی خوێندا دەمێننەوە دوای مەستبوون.[٥٥][٥٦]

ھەندێک لەو کاریگەرییە لاوەکییە نەخوازراوانەی کە ڕاستەوخۆ دەردەکەون پێکھاتوون لە کەمبوونەوەی توانای بیرەوەریی کورتخایەن، وشکبوونی دەم، سووربوونەوەی چاوەکان و لاوازبوونی توانای جووڵەیی.[٥٧] ڕەنگە ھەندێک لە بەکارھێنەران تووشی سایکۆزی توند ببن، کە زۆرجار دوای ٦ سەعات توندییەکەی کەم دەبێتەوە یاخود نامێنێت، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ئەو بەکارھێنەرانەی بە شێوەیەکی سەخت و بەردەوام ماریوانا بەکار دەبەن، ڕەنگە ھەست بکەن نیشانەکان بۆ چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە.[٥٨]

بەکارھێنانی کورتخایەن مەترسیی کاریگەریی زیانبەخشی گەورە و بچووکیش زیاد دەکات.[٣١] کاریگەرییە لاوەکییە باوەکان پێکھاتوون لە سەرەسووڕە، ھەستی ھیلاکی، و ڕشانەوە.[٣١]

کوشندەیی دەستکاری

گومانکراوە کە ماریوانا یاریدەدەرێکی بەتوانست و کەمتۆمارکراوی مەرگی لەپڕ بێت، یاخود ھەر ھۆی ھۆکارێکی ڕاستەوخۆی مەرگ بێت، بەھۆی ئەو شەکەتییەی لەسەر کۆئەندامی سووڕان دروستی دەکات.[٥٩] ڕاپرسییەکی بەڕێوەبەرایەتی ئیمێرجنسیی ویلایەتەکانی ئۆریگۆن و ئالاسکا کە ١٦ مانگی خایاند، ھۆکاری مەرگی کەسێکی پێگەیشتوویان بە ژەھراوی بوونی توندی ماریوانا خەمڵاند.[٦٠]

درێژخایەن دەستکاری

 
پسپۆڕانی ئاڵوودەبوون لە بوارەکانی دەروونپزیشکی، کیمیا، زانستی دادگایی، پەتاناسی، لەگەڵ پۆلیس و خزمەتگوزارییە یاسایییەکانی تر شیکارییەکیان لەسەر ٢٠ بەناوبانگترین ماددە ھۆشبەرە ڕابوێرییەکان ئەنجام دا و دەرکەوت کە ماریوانای پلەی ١١ی لە ڕووی ئاڵوودەبوون، پلەی ١٧ لە زیانی فیزیکی، و ھەروەھا پلەی ١٠ لە زیانی کۆمەڵایەتی بەدەستھێناوە.[٦١]

کاریگەرییە دەروونییەکان دەستکاری

شیکارییەکی ٢٠١٥ دەری خست کە ھەرچەند درێژیی ماوەی ماریوانا لەخۆگرتنەوە بەستراوەتەوە بە ئەندازەیەکی کەمتری پەکخستنەوە، ھەردووک بیرەوەری ڕوولەڕابردوو (ڕیترۆسپێکتڤ) و ڕوولەداھاتوو (پرۆسپێکتڤ) لاوازبوون لە بەکارھێنەرانی ماریوانادا. نووسەرانی شیکارییەکە گەیشتن بەو دەرەنجامەی کە ھەندێک لە کورتھێنانەکانی پەیوەندیدار بە بەکارھێنانی ماریواناوە لەگۆڕانھاتوون، بەڵام ھەموویان نا.[٦٢]

شیکارییەکی ٢٠١٢ دەری خست کە ناتەواوی لە زۆرینەی مەڵبەندەکانی ناسیاری تەنانەت دوای ماوەی ژەھراویبوونیش پێداگیربوون، بەڵام لەو لێکۆڵینەوانەی بەکارھێنەران داوایان لێکرابوو بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ خۆیان لە بەکارھێنانی ماریوانا بگرنەوە، پێداگیرییەکان نادیار بوون.[٦٣] تەنیا کەمینەیەک بەدواداچوونی ئاست-بەرز لەسەر کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ماریوانا لەسەر ناسیاری ئەنجام دراون، و دەرەنجامەکانیش بە شێوەیەکی گشتی نەسازاو بوون.[٦٤] سەرباری ئەوەش، قەبارەی کاریگەرییەکان لە ئەنجامە واتادارەکاندا بە شێوەیەکی گشتی بچووک بوون.[٦٣]

یەکێک لە ڕاپۆرتەکان گەیشت بەو دەرەنجامەی کە ئەگەر چی زۆرینەی توانستە ناسیارییەکان بە بەکارھێنانی ماریوانا زیانیان پێ نەگەیشتبوو، کورتھێنانی پاشماوەیی لە ئەرکە جێبەجێکارییەکاندا دەرکەوتوون.[٦٥] پەککەوتنی ئەرکە جێبەجێکارییەکان زیاتر سازاوە لە دانیشتووانە بەتەمەنترەکاندا، کە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی درانەبەری قورستری ماریوانا بێت، یاخود کاریگەرییە ڕوولەپەرەکانی پەیوەست بە بەکارھێنانی ماریوانا لەلایەن ھەرزەکارانەوە.[٦٦] یەکێک لە ڕاپۆرتەکان بووە ھۆی ئەنجامدانی سێ بەدواداچوون کە لە پەیوەندی نێوان بەکارھێنانی خودتۆمارکراوی ماریوانا و بەرکەوتی ژیری (ئای-کیو)یان دەکۆڵییەوە. ئەو بەدواداچوونەوەی شوێنی زۆرترین ئەو کەسانە کەوتبوو کە بەکارھێنەری قورسی ماریوانا بوون دەری خست کە بەرکەوتی ژیری لە کەسانی نێوان تەمەنی ٧–١٣ و ٣٨ کەم بووەتەوە. نزمی توانای ئەکادیمی و زیادبوونی وازھێنان لە خوێندنگە درانە پاڵ بەکارھێنانی ماریوانا، ھەرچەند نەتواندرا پەیوەندییەکی ھۆیی دابمەزرێندرێت لە دەرەنجامەکاندا.[٦٧] بەکارھێنەرانی ماریوانا چالاکی زیاتریان تۆمار کرد لەو ناوچانەی مێشک کە پەیوەندییان بە فەرمانەوە ھەیە، کە لەگەڵ کەمبوونەوەی توانایی پڕۆسەکردندا یەک دەگرێتەوە.

کەمبوونەوەی ڕێژەی باشێتی ژیان بەستراوەتەوە بە بەکارھێنانی قورسی ماریوانا، ھەرچەندە پەیوەندیی ئەم دەرەنجامە نەسازاو و لاوازە بەراورد بە توتن و ماددەکانی تر. ھەرچۆنێک بێت، ئاڕاستەی ھۆدارێتی ناڕوونە.

کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ماریوانا ڕوون نین. نیگەرانی لە دەوری سەرھەڵدانی کێشەی بیرەوەری و ناسیاری ھەیە، ھەروەھا مەترسیی ئاڵوودەبوون لەلایەک و سەرھەڵدانی شیزۆفرێنیا لە گەنجاندا لەلایەکی ترەوە.

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ پێکھاتووە لە گۆڕانکاری لە شێوازی تێگەیشتن لەو شتانەی لە ژیانی دەرەکیدا ڕوودەدەن، کە وا لەوانە دەکات کە حاڵەتەکەیان ھەیە، ڕووداوە ڕاستەقینەکان بە ناڕاست، ھەڵە، یان شێواو ببینن.
  2. ^ دژەکەسایەتی پێکھاتووە لە حاڵەتێک کە تووشبوو لە خۆی جوودا دەبێتەوە، بە تایبەتی لە ھزر و جەستەی، و دەکرێت وەک کەسێکی سێیەم خۆیان ببینن. ئەوانەی تووشی بوون ھەست دەکەن جیھان بێواتا بووە، وەک خەونێک وایە، یاخود لە دەرەوەی واقیع سەیری شتەکان دەکەن. دەکرێت بە تێکچوونی خۆبوون و تاکەکەسێتی پێناسە بکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Vij (2012). Textbook Of Forensic Medicine And Toxicology: Principles And Practice. Elsevier India. p. 672. ISBN 978-81-312-1129-8. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ فەرھەنگی کورتی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد (٦ەم ed.), ڕۆژنامەوانانی زانکۆی ئۆکسفۆرد, 2007, ISBN 978-0-19-920687-2
  3. ^ Spanish Word Histories and Mysteries: English Words That Come From Spanish. Houghton Mifflin Harcourt. 2007. p. 142. ISBN 978-0-547-35021-9.
  4. ^ Russo, Ethan B. (2013). Cannabis and Cannabinoids: Pharmacology, Toxicology, and Therapeutic Potential. Routledge. p. 28. ISBN 978-1-136-61493-4. ٧ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Newton, David E. (2013). Marijuana: a reference handbook. Santa Barbara, Calif.: ABC-CLIO. p. 7. ISBN 978-1-61069-149-9.
  6. ^ ئ ا ب D'Souza DC, Sewell RA, Ranganathan M (October 2009). "Cannabis and psychosis/schizophrenia: human studies". European Archives of Psychiatry and Clinical Neuroscience. 259 (7): 413–31. doi:10.1007/s00406-009-0024-2. PMC 2864503. PMID 19609589.
  7. ^ ئ ا ب پ ت "DrugFacts: Marijuana". National Institute on Drug Abuse, US National Institutes of Health. 1 December 2019. Retrieved 20 January 2020. ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Iversen, Leslie (2012). "How Cannabis Works in the Brain". In Castle, David; Murray, Robin M.; Cyril D'Souza, Deepak (eds.). Marijuana and Madness (Second Edition). Cambridge University Press.
  9. ^ ئ ا Osborne GB, Fogel C (2008). "Understanding the motivations for recreational marijuana use among adult Canadians" (PDF). Substance Use & Misuse. 43 (3–4): 539–72, discussion 573–79, 585–87. doi:10.1080/10826080701884911. PMID 18365950. S2CID 31053594. ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ "Marijuana: Factsheets: Appetite". Adai.uw.edu. Archived from the original on 3 March 2016. Retrieved 12 July 2013. ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Parker, Linda (2017). Cannabinoids and the Brain. MIT Press.
  12. ^ Riviello, Ralph J. (2010). Manual of forensic emergency medicine: a guide for clinicians. Sudbury, Mass.: Jones and Bartlett Publishers. p. 41. ISBN 978-0-7637-4462-5. ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Ksir C, Hart CL (February 2016). "Cannabis and Psychosis: a Critical Overview of the Relationship". Current Psychiatry Reports. 18 (2): 12. doi:10.1007/s11920-015-0657-y. PMID 26781550. S2CID 36538598.
  14. ^ مێدڵاین پڵەس ئینسایکلۆپیدیا: Marijuana intoxication
  15. ^ Crippa JA, Zuardi AW, Martín-Santos R, Bhattacharyya S, Atakan Z, McGuire P, Fusar-Poli P (October 2009). "Cannabis and anxiety: a critical review of the evidence". Human Psychopharmacology. 24 (7): 515–23. doi:10.1002/hup.1048. PMID 19693792. S2CID 13544234.
  16. ^ "Commonly Abused Drugs Charts: Marijuana (Cannabis)". National Institute on Drug Abuse, US National Institutes of Health. 22 July 2019. Retrieved 20 January 2020. ١ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ ئ ا "Status and Trend Analysis of [[:داڕێژە:Sic]] Drug Markets" (PDF). World Drug Report 2015. p. 23. Retrieved 26 June 2015. {{cite book}}: URL–wikilink conflict (help)
  18. ^ "UNODC Statistics Online". data.unodc.org. Retrieved 9 September 2018. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ Booth, Martin (2004). Cannabis: A History. Picador. p. 36. ISBN 978-1-4090-8489-1. ١٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Donahue, Michelle (12 June 2019). "Earliest evidence for cannabis smoking discovered in ancient tombs". National Geographic. ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Ren, Meng; Tang, Zihua; Wu, Xinhua; Spengler, Robert; Jiang, Hongen; Yang, Yimin; Boivin, Nicole (2019). "The origins of cannabis smoking: Chemical residue evidence from the first millennium BCE in the Pamirs". Science Advances. 5 (6): Figure 1. Bibcode:2019SciA....5.1391R. doi:10.1126/sciadv.aaw1391. PMC 6561734. PMID 31206023.
  22. ^ "Cannabis: Legal Status". Erowid.org. Retrieved 30 October 2011. ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ UNODC. World Drug Report 2010. United Nations Publication. p. 198. Retrieved 19 July 2010. ١٢ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Lemon, Jason (17 October 2018). "Where Is Weed Legal Around The World? You Can Now Officially Smoke Pot In Canada". Newsweek. Retrieved 7 May 2019. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ "Marijuana Overview". National Conference of State Legislatures. Retrieved 29 August 2019. ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ Murnion B (December 2015). "Medicinal cannabis". Australian Prescriber. 38 (6): 212–15. doi:10.18773/austprescr.2015.072. PMC 4674028. PMID 26843715.
  27. ^ "What is medical marijuana?". National Institute of Drug Abuse. July 2015. Retrieved 19 April 2016. The term medical marijuana refers to using the whole unprocessed marijuana plant or its basic extracts to treat a disease or symptom. ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Backes, Michael (2014). Cannabis Pharmacy: The Practical Guide to Medical Marijuana. Hachette Books. p. 46. ISBN 978-1-60376-334-9.
  29. ^ "Release the strains". Nature Medicine. 21 (9): 963. September 2015. doi:10.1038/nm.3946. PMID 26340110.
  30. ^ Borgelt LM, Franson KL, Nussbaum AM, Wang GS (February 2013). "The pharmacologic and clinical effects of medical cannabis". Pharmacotherapy. 33 (2): 195–209. CiteSeerX 10.1.1.1017.1935. doi:10.1002/phar.1187. PMID 23386598. S2CID 8503107.
  31. ^ ئ ا ب Whiting PF, Wolff RF, Deshpande S, Di Nisio M, Duffy S, Hernandez AV, Keurentjes JC, Lang S, Misso K, Ryder S, Schmidlkofer S, Westwood M, Kleijnen J (23 June 2015). "Cannabinoids for Medical Use: A Systematic Review and Meta-analysis". JAMA. 313 (24): 2456–73. doi:10.1001/jama.2015.6358. hdl:10757/558499. PMID 26103030.
  32. ^ Jensen B, Chen J, Furnish T, Wallace M (October 2015). "Medical Marijuana and Chronic Pain: a Review of Basic Science and Clinical Evidence". Current Pain and Headache Reports. 19 (10): 50. doi:10.1007/s11916-015-0524-x. PMID 26325482. S2CID 9110606.
  33. ^ ئ ا Volkow ND, Baler RD, Compton WM, Weiss SR (June 2014). "Adverse health effects of marijuana use". The New England Journal of Medicine. 370 (23): 2219–27. doi:10.1056/NEJMra1402309. PMC 4827335. PMID 24897085.
  34. ^ ئ ا "Health products containing cannabis or for use with cannabis: Guidance for the Cannabis Act, the Food and Drugs Act, and related regulations". Government of Canada. 11 July 2018. Retrieved 19 October 2018. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ Ainge Roy, Eleanor (11 December 2018). "New Zealand passes laws to make medical marijuana widely available". The Guardian. Retrieved 20 January 2019. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ Onaivi, Emmanuel S.; Sugiura, Takayuki; Di Marzo, Vincenzo (2005). Endocannabinoids: The Brain and Body's Marijuana and Beyond. Taylor & Francis. p. 58. ISBN 978-0-415-30008-7. ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ Ernest Small (2016). Cannabis: A Complete Guide. CRC Press. ISBN 978-1-315-35059-2. ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ Curran, H. Valerie; Morgan, Celia J.A. (2014). "Desired and Undesired Effects of Cannabis on the Human Mind and Psychological Well-Being". In Pertwee, Roger G. (ed.). Handbook of Cannabis. Oxford University Press.
  39. ^ Ashton, C.Heather (2001). "Pharmacology and Effects of Cannabis: A Brief Review". British Journal of Psychiatry. 178 (2): 101–06. doi:10.1192/bjp.178.2.101. PMID 11157422. S2CID 15918781.
  40. ^ Mathre, Mary Lynn, ed. (1997). Cannabis in Medical Practice: A Legal, Historical, and Pharmacological Overview of the Therapeutic Use of Marijuana. University of Virginia Medical Center. pp. 144–. ISBN 978-0-7864-8390-7. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ Riedel G, Davies SN (2005). "Cannabinoid function in learning, memory and plasticity". Cannabinoids. Handbook of Experimental Pharmacology. Vol. 168. pp. 445–77. doi:10.1007/3-540-26573-2_15. ISBN 978-3-540-22565-2. PMID 16596784.
  42. ^ Shufman E, Lerner A, Witztum E (April 2005). "[Depersonalization after withdrawal from cannabis usage]" (PDF). Harefuah (بە عیبری). 144 (4): 249–51, 303. PMID 15889607. Archived from the original (PDF) on 30 April 2005. ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ "Medication-Associated Depersonalization Symptoms". Medscape. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ Johnson BA (February 1990). "Psychopharmacological effects of cannabis". British Journal of Hospital Medicine. 43 (2): 114–16, 118–20, 122. PMID 2178712.
  45. ^ ئ ا Courtwright, David (2001). Forces of Habit: Drugs and the Making of the Modern World. Harvard Univ. Press. ISBN 978-0-674-00458-0. ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  46. ^ Iversen, Leslie L. (2000). The Science of Marijuana. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-515110-7.
  47. ^ Golub, Andrew (2012). The Cultural/Subcultural Contexts of Marijuana Use at the Turn of the Twenty-First Century. Routledge. p. 82. ISBN 978-1-136-44627-6. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ "Why Does Cannabis Have to be Heated?". patriotcare.org. ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ Tasman, Allan; Kay, Jerald; Lieberman, Jeffrey A.; First, Michael B.; Maj, Mario (2011). Psychiatry. John Wiley & Sons. p. 9. ISBN 978-1-119-96540-4. ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ Rosenthal, Ed (2002). Ask Ed: Marijuana Gold: Trash to Stash. Perseus Books Group. p. 15. ISBN 978-1-936807-02-4. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ "Cannabis and Cannabis Extracts: Greater Than the Sum of Their Parts?" (PDF). Cannabis-med.org. Retrieved 7 April 2014. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  52. ^ Dronabinol in the ChemIDplus database
  53. ^ Gieringer, Dale; Rosenthal, Ed (2008). Marijuana medical handbook: practical guide to therapeutic uses of marijuana. QUICK AMER Publishing Company. p. 182. ISBN 978-0-932551-86-3. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ Oltmanns, Thomas; Emery, Robert (2015). Abnormal Psychology. New Jersey: Pearson. p. 294. ISBN 978-0-205-97074-2.
  55. ^ Abuse, National Institute on Drug. "Does marijuana use affect driving?". www.drugabuse.gov. Retrieved 18 December 2019. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ Li MC, Brady JE, DiMaggio CJ, Lusardi AR, Tzong KY, Li G (4 October 2011). "Marijuana use and motor vehicle crashes". Epidemiologic Reviews. 34 (1): 65–72. doi:10.1093/epirev/mxr017. PMC 3276316. PMID 21976636.
  57. ^ Hall, Wayne; Pacula, Rosalie Liccardo (2003). Cannabis Use and Dependence: Public Health and Public Policy. Cambridge University Press. p. 38. ISBN 978-0-521-80024-2.
  58. ^ Barceloux, Donald G. (2012). "Chapter 60: Marijuana (Cannabis sativa L.) and synthetic cannabinoids". Medical Toxicology of Drug Abuse: Synthesized Chemicals and Psychoactive Plants. John Wiley & Sons. pp. 910–. ISBN 978-1-118-10605-1. Retrieved 14 July 2013.
  59. ^ Drummer OH, Gerostamoulos D, Woodford NW (May 2019). "Cannabis as a cause of death: A review". Forensic Sci Int. 298: 298–306. doi:10.1016/j.forsciint.2019.03.007. PMID 30925348. S2CID 87511682.
  60. ^ Takakuwa KM, Schears RM (February 2021). "The emergency department care of the cannabis and synthetic cannabinoid patient: a narrative review". Int J Emerg Med (Review). 14 (1): 10. doi:10.1186/s12245-021-00330-3. PMC 7874647. PMID 33568074.
  61. ^ Nutt D, King LA, Saulsbury W, Blakemore C (March 2007). "Development of a rational scale to assess the harm of drugs of potential misuse". Lancet. 369 (9566): 1047–53. doi:10.1016/s0140-6736(07)60464-4. PMID 17382831. S2CID 5903121.
  62. ^ Schoeler T, Kambeitz J, Behlke I, Murray R, Bhattacharyya S (January 2016). "The effects of cannabis on memory function in users with and without psychotic disorder: findings from a combined meta-analysis". Psychological Medicine. 46 (1): 177–88. doi:10.1017/S0033291715001646. PMID 26353818. S2CID 23749219. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  63. ^ ئ ا Schreiner AM, Dunn ME (October 2012). "Residual effects of cannabis use on neurocognitive performance after prolonged abstinence: a meta-analysis". Experimental and Clinical Psychopharmacology. 20 (5): 420–29. doi:10.1037/a0029117. PMID 22731735. S2CID 207618350. Therefore, results indicate evidence for small neurocognitive effects that persist after the period of acute intoxication...As hypothesized, the meta-analysis conducted on studies eval- uating users after at least 25 days of abstention found no residual effects on cognitive performance...These results fail to support the idea that heavy cannabis use may result in long-term, persistent effects on neuropsychological functioning.
  64. ^ Gonzalez R, Carey C, Grant I (November 2002). "Nonacute (residual) neuropsychological effects of cannabis use: a qualitative analysis and systematic review". Journal of Clinical Pharmacology. 42 (S1): 48S–57S. doi:10.1002/j.1552-4604.2002.tb06003.x. PMID 12412836. S2CID 37826919.
  65. ^ Crean RD, Crane NA, Mason BJ (March 2011). "An evidence based review of acute and long-term effects of cannabis use on executive cognitive functions". Journal of Addiction Medicine. 5 (1): 1–8. doi:10.1097/ADM.0b013e31820c23fa. PMC 3037578. PMID 21321675. Cannabis appears to continue to exert impairing effects in executive functions even after 3 weeks of abstinence and beyond. While basic attentional and working memory abilities are largely restored, the most enduring and detectable deficits are seen in decision-making, concept formation and planning.
  66. ^ Broyd SJ, van Hell HH, Beale C, Yücel M, Solowij N (April 2016). "Acute and Chronic Effects of Cannabinoids on Human Cognition-A Systematic Review". Biological Psychiatry. 79 (7): 557–67. doi:10.1016/j.biopsych.2015.12.002. PMID 26858214. S2CID 9858298. ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  67. ^ Curran HV, Freeman TP, Mokrysz C, Lewis DA, Morgan CJ, Parsons LH (May 2016). "Keep off the grass? Cannabis, cognition and addiction" (PDF). Nature Reviews. Neuroscience. 17 (5): 293–306. doi:10.1038/nrn.2016.28. hdl:10871/24746. PMID 27052382. S2CID 1685727. ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

  •   میدیای پەیوەندیدار بە شەدانە لە ویکیمیدیا کۆمنز