ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/محەممەد

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: محەممەد (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی :أَبُو الْقَاسِم مُحَمَّد بْن عَبْد اللە بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم)‎؛ (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢)، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، تاوەکوو خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە کۆتا پێغەمبەر و باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، باوەڕیان وایە پارێزراوە لە ھەڵەکردن، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سەڵاواتی لەسەر بدەن. شوێنەوارێکی زۆری لەسەر موسڵمانان بەجێھێشتووە، زۆر بەگەورەیان داناوە و شوێنی فەرمانەکان و شێوازی ژیان و پەرستشی کەوتوون، وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەرتووکەکانی سیرە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا.

--Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

 لێدوانەکان دەستکاری

وتارەکە کێشەی سەرچاوەی ھەیە بۆ نموونە ھەریەک لە بەشەکانی (لە موعجیەکانی دیکە)، (مناڵەکانی)، (موالی و خزمەتکارەکانی)، (تێڕوانینی موسڵمانان)، و لە بەشی (تێڕوانینی مەسیحییەت) کێشەی ڕێنووس ھەیە.  زۆر سوپاس! —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠١:٥٦، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس بۆ سەرنجەکەت هەوڵدەدەم سەرچاوەکانی و دەقەکان چارەسەربکەم .Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ پەرەپێدان لە ئێستادا ھەریەک لە ژێربەشەکانی (گەمارۆدانی مەدینە)، (ڕێکەوتنی حودەیبیە)، (غەزای خەیبەر و مۆتە)، (فەتحی مەککە)، (ناکۆکی لەگەڵ ھۆزە عەرەبییەکان) بێسەرچاوەن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەڵی ئاگادارم هەرچەند کەمێک ناخۆشە و کاتی زۆری دەوێت بەڵام هەوڵدەدەم بەردەوام بم لە چارەسەرکردنی کێشەکان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٠٢، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad سڵاو بەپێی توانا کێشەی سەرچاوە و ئەوانەی باست کرد چارەسەرکرد، ئەگەر کێشەی دیکە هەبوو ئەتوانن ئاماژەی پێ بکەن.ئەگەر برادەرانی دیکەش دەرفەتیان هەبوو پێداچوونەوەیەکی بەسەردا بکەنەوە زۆر باش دەبێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: لە (کۆچکردن بۆ مەدینە) ڕستەی کۆتایی سەرچاوەی لەگەڵ نییە. بەھەمان شێوە لە (دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی)، (فەتحی مەککە) ڕستەی کۆتایی بێسەرچاوەیە، —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٤٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad  کرا Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە بمبورە بۆ ئەو ھەموو ماندووکردنە بەڵام خۆت دەزانیت گەر بمانەوێ وتارێک وەک ھەڵبژێردراو دیاری بکەین پێویستە کێشەکانیشی چارەسەر بکەین ئەو کێشانەی ئێستا ماون یەکێک لەوان سووربەستەرە، بۆ نموونە بینیوتە لە بەشی قورئان، نووسراوە وتاری سەرەکی: قورئان، لە بەشی کتێبی فەرموودە، وتاری سەرەکی: فەرموودە، کتێبەکانی ژیاننامە (سیرە) وتاری سەرەکی: ژیاننامە، ئاوا تا پێدا دێت، بەڵام گەر سەیری بەشی کۆچکردن بۆ حەبەشە بکەیت وتارە سەرەکییەکەی بەستەری سوورە ئاوایە کۆچکردن بۆ حەبەشە پێویستە وتاری سەرەکی ھەمیشە بەستەری شین بێت و نابێت بەستەری سووری ھەبێت، ھیوادارم قسەکانم ڕوون بێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١١، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad دیارە بەگشتی بەستەرە سورەکان نابنە گرفت دەکرێت کەسێکی دیکە لە کاتێکی دیکە دروستیان بکات، ئەوەی ئاماژەت پێ دا لابرا دیارە نازانم بۆچی پێشتر سەرنجم نەدابوو. چی تر ؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٤٢، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بوونی بەستەرێکی زۆری سوور گرفت دروست دەکات لە وتارێکا بوونیان هەبێت، مەرج نییە بەکارهێنەر دروستی بکات لەرێگەی بەستەری سوورەوە، هەیە کە خۆی لە پەڕەی دەستپێک بەناوێکی تر دروست دەکات، بۆیە تا ژیان بمێنێت ئەو بەستەرە سوورەش دەمێنێت. هەڵبەت تێبینییەکم هەبوو؛ لە بەشی "کۆچکردن بۆ حەبەشە" وێنەکە تێکچووە، گەر چاک بکرێت باشە بێت، سوپاس بۆ کارەکانت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤٩، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کەوایە لابردنی باشترین کارە، بۆ وێنەکە چارەسەرکرا. چی تر ؟ Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٥٧، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: من وەک خۆم تێبینی ترم نییە، لەشت ساغ بێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٩، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021 لێرە دوو شت تێکەڵ نەکەین، بەستەری سووری ناو ناوەڕۆکی وتار لەگەڵ داڕێژەی: نابێت بەستەری ئەم داڕێژەیە سوور بێت سپاس بۆ ئێوەش. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٥٢، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەدیاریکراوی نازانم مەبەستت چییە، پێم وایە ئەتوانن دەستکاری وتارەکە بکەن.سوپاس بۆ سەرنجەکانت، بۆ مانگی داهاتوو دەکرێت وەک وتاری هەڵبژێردراو دەستنیشان بکرێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
Kurd2021: ئەگەر هیچ هەڵەیەکی تر لە وتارەکە نەبێت، ئەوا بۆ مانگی داهاتوو دائەنرێت. هەڵبەت Sakura emad ئەگەر هەر هەڵەیەکی تر ئەبینیت تکایە باسی بکە، با چارەسەری بکەین، سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٩، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەگەر بتوانن بیخەنە سەر پەڕەی دەستپێک مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٠٤، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤١، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.