تیمۆسی بلەیک نێڵسۆن (بە ئینگلیزی: Timothy Blake Nelson ; (لەدایکبووی ١١ی ئایاری ١٩٦٤) ئەکتەر و دەرھێنەر و نووسەری ئەمریکییە. بە «ئەکتەری کارەکتەری مۆدێرن» وەسف کراوە. ڕۆڵە دیارەکانی لە فیلمدا بریتین لە دێلمار ئۆدۆنێل لە فیلمی ئەی برا، تۆ لە کوێیت؟ (٢٠٠٠)، گیدیۆن لە ڕاپۆرتی کەمینەکان (٢٠٠٢)، دکتۆر پێنداسکی لە فیلمی The Pits (2003)، دانی داڵتۆن جونیۆر لە فیلمی Siriana (2005)، ساموێل ستیرن لە فیلمی ھاڵکی باوەڕپێنەکراو (٢٠٠٨)، ڕیچارد شێڵ لە فیلمی لینکۆڵن (٢٠١٢)، کارەکتەری سەرەکی لە فیلمی The Ballad Buster Scruggs (2018) و ھێنری مەکارتی لە فیلمی Old Henry (2021)ن. خەڵاتی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆنی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرە درامایەکدا وەرگرت بەھۆی ڕۆڵی وەید تیلمان لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی گاردییەنز (٢٠١٩).[١]

تیم بلەیک نێڵسن
بە ئینگلیزی: Tim Blake Nelson
لەدایکبوون (١٩٦٤-٠٥-١١) ١١ی ئایاری ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ)
تولسا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پەروەردەBrown University، Juilliard School، Holland Hall
دەستپێکی چالاکی١٩٨٩
ئەندامیPhi Beta Kappa Society
خەڵاتەکانOppenheimer Award

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Tim Blake Nelson reflects on his most memorable role, from 'Buster Scruggs' to 'Watchmen'" (بە ئینگلیزی). EW.com. October 5, 2021.