ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/چاوەڕێ (فیلم)
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: چاوەڕێ (فیلم) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: چاوەڕێ (بە ئینگلیزی: Waiting) فیلمێکی درامیی ھیندیی ساڵی ٢٠١٥یە، لە دەرھێنانی ئانو مینۆن. فیلمەکە لەلایەن پریتی گوپتا و مانیش موندرە لەژێر ئاڵای ئیشکا فیلمز و دریشیام فیلمز بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن مێنۆن و جەیمز ڕوزیکا بە ھاوبەشی نووسراوە و نەسرەدین شا و کالکی کۆچلین ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمی چاوەڕێ تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان دوو کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ژیان لە نەخۆشخانەیەکدا دەبنە ھاوڕێی یەکتر، لە ھەمان کاتدا چاودێری ھاوسەرکانیان دەکەن کە لە کۆمادان. لە فیلمەکەدا ڕاجات کاپوور، سوھاسینی مانیراتنام، ئارجون ماتوور، ڕاجیڤ ڕاڤیندراناتان و ڕاتنابالی بەتاچارجی ڕۆڵی پاڵپشت دەگێڕن. پەرەپێدانی فیلمەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، کاتێک مێنۆن گرێبەستی لەگەڵ کۆچلین و شا بۆ پڕۆژەیەکی بێ ناونیشان واژووکرد. وێنەگرتنی سەرەکی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە کەنار دەریای شاری کۆچی باشووری ھیندستان دەستی پێکردووە، نەھا پارتی وەک وێنەگری سینەمایی بۆ فیلمەکە کاری کردووە. گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر مایکی ماککلێری کە دانیشتووی نیووزلەندایە، ئاوازی گۆرانییەکانی فیلمەکەی داناوە. نیتین بەید و ئەپورڤا ئەسرانی مۆنتاژیان بۆ فیلمەکە کردووە و ئاتیکا چۆھان دیالۆگەکەی نووسیوە. ھەروەھا یەکەم فیلمی ھیندی بوو کە دەرھێنەر و خانمەکتەری دیاری باشووری ھیندستان "سوھاسینی مانیراتنام" دەرکەوتنی تێدا ھەبوو. ھەروەھا کۆچلین یەکەم جار وەک ھۆنراوەنووسێک بۆ فیلمەکە دەرکەوت و گۆرانی "چاوەڕوانی تۆ"ی نووسی.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٨:٢٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
پشتگیری دەستکاری
دژایەتی دەستکاری
بێلایەن دەستکاری
لێدوانەکان دەستکاری
- سڵاو "Gejeluk، Mamozk، Kurd2021، Central Kurdish، 1silent scientist": ئەگەر تواناتان هەبوو سەیرێکی ئەم وتارە بکەن، بەشکم هەر ڕایەک پێشنیارێک ڕەخنەیەکتان هەبێت باشتری بکەم وتارەکە، و پاشان دەنگی خۆشتان بدەن، ماندوو نەبن. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٣٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.