یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بە ئینگلیزی: Winter Olympic Games) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی وەرزشییە، کە چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو یارییانەی لەسەر سەھۆڵ و بەفر ئەنجامدەدرێت. یەکەم ئۆڵۆمپیادی زستانە، ساڵی ١٩٢٤ لە شاری شامۆنیکس لە فەرەنسا بەبەشداری ١٦ وڵات بەڕێوەچووە. یارییەکانی زستانە لە ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٣٦ ھەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوە دەچوو، لە ساڵانی ١٩٤٠ و ١٩٤٤ بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە ھەڵوەشێنرانەوە و لە ساڵی ١٩٤٨ دەستی پێکردەوە، تا ساڵی ١٩٩٢ ئۆڵۆمپیادی زستانە و ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لە ھەمان ساڵدا ئەنجام دەدرا، دواتر ساڵی ١٩٨٦ بڕیاردرا کە یارییەکان بخرێنە چوار ساڵی جیاواز. ئۆڵۆمپیادی زستانەی داھاتوو دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ لە ساڵی ١٩٩٤ بەڕێوەچوو، بەجیاوازی دووساڵ لە نێوانیان.

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە
لقییارییەکانی ئۆڵمپیک
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤
وەرزشwinter sport
Season startsشوبات
ڕێکخەرلیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/winter/
Season endsشوبات
بەرامبەریارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە

وڵاتانی خانەخوێ دەستکاری

یارییەکانی ئەم پاڵاوانییەتییە لەلایەن ١٢ وڵات لە سێ کیشوەری جیاواز میوانداری کراوە، چوار جار لە ئەمریکا (١٩٣٢، ١٩٦٠، ١٩٨٠ و ٢٠٠٢)، سێ جار لە فەرەنسا (١٩٢٤، ١٩٦٨ و ١٩٩٢)، یەکی دووجاریش لە نەمسا (١٩٦٤ و ١٩٧٦)، کەنەدا (١٩٨٨ و ٢٠١٠)، ژاپۆن (١٩٧٢ و ١٩٩٨) و ئیتاڵیا (١٩٥٦ و ٢٠٠٦)، نەرویژ (١٩٥٢ و ١٩٩٤)، سویس (١٩٢٨ و ١٩٤٨). ھەروەھا یەکجاریش، لە ئەڵمانیا (١٩٣٦)، یووگۆسلاڤیا (١٩٨٤)، ڕووسیا (٢٠١٤) و کۆریای باشوور (٢٠١٨). لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، شاری پەکینی ھەڵبژارد بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٢[١]و شارەکانی میلان و کۆرتینای ئیتاڵیا بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٦.[٢][٣]

تا ئێستا دوازدە وڵات لە ھەموو ئۆڵۆمپیادێکی زستانەدا بەشدارییان کردووە؛ نەمسا، کەنەدا، فینلاند، فەرەنسا، بەریتانیا، مەجارستان، ئیتاڵیا، نەرویژ، پۆڵەندا، سوێد، سویس و ئەمریکا. شەش لەو وڵاتانە لە ھەر ئۆڵۆمپیادێکی زستانەدا مەدالیای بەدەستھێناوە؛ نەمسا، کەنەدا، فینلاند، نەرویژ، سوێد و ئەمریکا. ئەمریکا تاکە وڵاتە کە لە ھەموو ئۆڵۆمپیادێکی زستانەدا مەدالیای زێڕ بەدەستھێناوە. وەرزشوانانی نەرویژ لە پێشەنگی ڕیزبەندی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەن و نۆجار پلەی یەکەمیان بەدەستھێناوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Beijing Winter Olympics 2022: Latest news, videos and results". CNN. Retrieved 2022-08-13.
  2. ^ "Winter Olympic Games Host Cities". www.topendsports.com. Retrieved 2022-08-13.
  3. ^ "Milano Cortina 2026: Olympic and Paralympic Winter Games". Milano Cortina 2026 (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-13. ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Olympic Games - History of the Olympic Winter Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-13.