ئێرە پەڕەی لێدوانی «Ahrir»ـە ھەر پرسیار، ڕەخنە یان پێشنیارێکت ھەیە دەتوانی لێرە بینووسی.

ئەم ڕەوانەکەر دوایین جار لەلایەن Sakura emad (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٧٨ خولەک لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)

بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە








پرسیار لە Komarkurdistanەوە (‏٢٢:٥٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢)دەستکاری

سڵاو و ڕێز مامۆستای ئازیز ماندوو نەبن هەندێک هەڵە هەیە بۆ وێنە لە ناو و ئەژماری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو لینکە دا https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%DA%95%DB%86%DA%98%DA%BE%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86

ئەو لینکەی دەینێرمە خزمەتتان دروستترە و ئەمن ئامادەم کردۆتەوە

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=87823&eid=85059 دیارە لە کوردیپیدیاش دروستەکەی بڵاو بۆتەوە بەم ناوننیشانە https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20200507111150383789

چۆن دەتوانین ئەو بابەتەی ویکیپیدیا چاک بکەین ، سپاس لەیلا کامکار --Komarkurdistan (لێدوان) ‏٢٢:٥٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

سڵاو بەڕێز @Komarkurdistan: بەخێربێن بۆ ویکیپیدیا، وابزانم خۆتان بەشەکانتان دانا و جێبەجێتان کرد، ھەروەھا منیش سەرچاوەکەم پێوە زیاد کرد. من نووسینەکانم خوێندەوە کە بەگشتی باش و بەسوودە، بەڵام ھەندێک لایەنگری تێدایە کە دژی یاساکانی بێلایەنی ویکیپیدیایە و دەبێت چاک بکرێن. ھەروەھا خۆتان دەتوانن دەستکاری لە ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیا بکەن، بەبێ نیگەرانی و دوودڵی بەڵام باشتر دەبێت گەر لە سەرچاوەی متمانەپێکراو کەڵک وەرگربن. ھەر بەردەوام بی. AHR (وتووێژ) ‏٢٣:٤٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

سپاس و ڕێز
چۆن دەتوانین ئەم دوو وێنەیەی لێ زیاد کەین؟؟
https://www.google.com/search?q=%D8%A6%DB%8C%D9%86%D9%81%DB%86%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C%D8%A7%DB%8C+%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AC%DB%95%D9%85+%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8+%D9%88+%DA%95%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95+%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C+%DA%95%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C+%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86&rlz=1C1UEAD_frFR995FR995&sxsrf=APq-WBsSDvOIBnWjogGmLAV-0QoEUCufxA:1650321921286&tbm=isch&source=iu&ictx=1&vet=1&fir=IRmmjotZ3V3QkM%252CMiMJKMJJpoJewM%252C_%253BuPPEbPwp9bR0AM%252CrVUDJrG8x6bZaM%252C_%253BJGvCKD3kRHye2M%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bi5PnuoOy6o4EFM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BoCxS1Y9Vgf39UM%252CIdC4Jf23RsMjgM%252C_%253BnRNy91vVhDgxCM%252CUS__SLUTF3oNDM%252C_%253B_GTPb64bOS2lPM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BFF7Zv_Aw-oTGVM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bjpiual746B-XFM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bf0QbgCCb_IO53M%252C_e4bNUGHakLMHM%252C_&usg=AI4_-kTmBrUaz-lv4mA9BLeGzvzJZnBF_A&sa=X&ved=2ahUKEwjwkYif2J73AhVQyhoKHel_Dn4Q9QF6BAgZEAE#imgrc=uPPEbPwp9bR0AM
https://www.google.com/search?q=%D8%A6%DB%8C%D9%86%D9%81%DB%86%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C%D8%A7%DB%8C+%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AC%DB%95%D9%85+%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8+%D9%88+%DA%95%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95+%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C+%DA%95%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C+%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86&rlz=1C1UEAD_frFR995FR995&sxsrf=APq-WBsSDvOIBnWjogGmLAV-0QoEUCufxA:1650321921286&tbm=isch&source=iu&ictx=1&vet=1&fir=IRmmjotZ3V3QkM%252CMiMJKMJJpoJewM%252C_%253BuPPEbPwp9bR0AM%252CrVUDJrG8x6bZaM%252C_%253BJGvCKD3kRHye2M%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bi5PnuoOy6o4EFM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BoCxS1Y9Vgf39UM%252CIdC4Jf23RsMjgM%252C_%253BnRNy91vVhDgxCM%252CUS__SLUTF3oNDM%252C_%253B_GTPb64bOS2lPM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BFF7Zv_Aw-oTGVM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bjpiual746B-XFM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bf0QbgCCb_IO53M%252C_e4bNUGHakLMHM%252C_&usg=AI4_-kTmBrUaz-lv4mA9BLeGzvzJZnBF_A&sa=X&ved=2ahUKEwjwkYif2J73AhVQyhoKHel_Dn4Q9QF6BAgZEAE#imgrc=nLkpcvYe9ES2kM Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٠:٠٨، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

@Komarkurdistan: بۆ بارکردنی وێنەکان داواکارییەک لێرە پێشکەش بکە. AHR (وتووێژ) ‏٠٠:١٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

سڵاو و ڕێزی دووبارە مامۆستا
پرسیارەکەم ئەوە بوو کە هەر کەس پێی خۆش بێ بابەت دەسڕێتەوە؟؟ بابەتەکەی من سڕدرایەوە، نازانم هۆکار چ بوو؟؟؟ Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٠:٤٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

@Komarkurdistan: بەشەکان لەلایەن @Sakura emad: سڕدرایەوە، با خۆی ھۆکارەکەت پێ بڵێ. AHR (وتووێژ) ‏٠٧:٠٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

سڵاو @Ahrir ھۆکارەکەی جگە لەوەی لە مێژووی پەڕەکە نووسیوومە پەیامێکی تایبەتم لە پەڕەی وتووێژی @Komarkurdistan داناوە کە ھۆکار چییە، ھۆکارەکەی ئەوەیە بە شێوەیەکی نائینسایکلۆپیدیایی نووسراوە و سیاسەت و ڕێساکانی ئێرە بەتەواوی لەبەرچاو نەگیراوە کاتێک ئەم زانیاریانە زیادکراوە. لەڕووی شێواز، تا دەگاتە ئاماژە بە سەرچاوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
گەر زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕێک زیاد دەکرێنەوە ئەوە من دەستکارییەکەم دەگەڕێنمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو مامۆستای بەڕێز
باوەڕ بفەرموون یەک زانیاری هەڵەی تێدا نییە ئەو بابەتە ، لە چەندین سایت و ماڵپەڕیش بڵاوم کردۆتەوە ، تێنەگەیشتم لەوەی کە فەرمووتان زانیاریەکان ڕاست کەنەوە واتای چییە؟ سوێند بە هەموو بیر و باوەڕ و ئیمانم هەوڵم داوە نە لایەنگری لایەنێک بکەم و نە لایەنێک خراپ کەم، تکایە جارێکی تر بیخوێنەوە بزانە هەڵەکە چییە تا بە سەر چاوان چاکی بکەم... سپاس و ڕێز Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
من باسی لایەنگریم نەکردووە. وتم کە بە شێوەیەکی زانستنامەیی نەنوسراوە و داوام کرد سەرچاوە بەھێنیتەوە و بەپێی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا وتارەکە ڕێک بخەیتەوە ئەگەر ئامادەی ئەوە بکەیت من دەستکارییەکەم پووچەڵدەکەمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
@Komarkurdistan بیرخستنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
کیێڤ (بە ئوکراینی: Київ، بە ڕووسی: Киев) پایتەخت و گەورەترین شاری ئوکراینایە کە دەکەوێتە ناوەندی باکووری وڵاتەکە و لەناو ڕووباری دنیپەر ھەڵکەوتووە. دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەرامبەر لەگەڵ ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ کەس بووە.
ئەم بابەتەم چاک کردبوو و هەرچی لە ویکیپیدیای فارسی دا هەبوو وەرمگێڕابۆوە سەر کوردی، بەڵام نازانم هۆکار چییە ئەوەش ڕەش کراوەتەوە، بە داخەوە بۆیە ویکیپیدیای کوردی لاوازە، چونکە زانستیانە بابەتەکان حەزف ناکرێن ، هەر کەس دەسەڵاتی هەبوو، ئەوەی پێی خۆشە لای دەبا Komarkurdistan (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
مامۆستا گیان منیش دەمهەوێ وتارەکە بە شێوەی زانستیانەی ویکیپیدیا بێ، پێویستە هەموومان یارمەتیدەری ئەو پرسە بین، ویکیپیدیای کوردی لە چاو عەڕەبی، فارسی، ئینگلیسی زۆر لاوازە و دەبێ کاری بۆ بکرێ، من لە کۆتایی هەر زانیارییەکی لە بارەی حیزبەکانەوە داومە ماڵپەڕی ئەو حیزبانەم داناوە و بۆ نووسینەوەشی کەڵکم لە دەستوور و پێڕەو و پرۆگرامی ئەو حیزبانە وەرگرتووە و هەر هەمووشیانم بە پی دی ئێفیش لە لایە ، بەڵام پێویستیم بە یارمەتییە کە چۆن دایانبەزێنم لە ناو ویکی پیدیا ، یەک جار ئامۆژگاریم بکەن دواتر بۆ خۆم ڕا دێم ، من سەدان بابەتم لە سایت و ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنەکان بڵاو بۆتەوە، بەڵام لە ویکیپیدیا یەکەم جارمە ، ماوەیەک بۆ ویکیپیدیای فارسیم دەنووسی، بەڵام بە داخەوە ئەوان زۆر شۆڤێنیانە لە گەڵ بابەتەکان کە ناوەرۆکیان کوردیە هەڵسوکەوت دەکەن بە داخەوە .... سپاس Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
@Komarkurdistan: ویکیپیدیای کوردی سۆرانی چونکە ماوەیەکی زۆر نییە دامەزراوە و ئەندامی چالاکی وەک پێویست نییە بۆیە چالاکییەکانی لاوازترە ئەگەرنا ھیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ پڕۆژەکانی تر، وە بێگوومان یارمەتیت دەدەم، ئێستا دەستکارییەکەم پووچەڵدەکەمەوە وە چاوەڕوانی ئەوە دەکەم سەرچاوە بۆ ھەر زانیارییەک دابنرێت کە نووسراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
سپاس
تێبینیەکیشم هەبوو لە سەر ئەوەی نوسراوە ویکیپیدیای باشووری ، باکووری ، زازایی.. ئەدی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی و تەنانەت زاراوەی کوردانی خوراسان، کەلهور، هەورام، کوردانی لوبنان و قەزاقستان و سۆڤیەت؟؟؟؟
بە باوەڕی من دابەشکاریەکە بە شێوەی زانستی زمانەوانی بێ باشترە تا باشووری، باکووری ، ڕۆژهەڵاتی و ... بۆ وێنە زمانی کوردی لە ڕاستیدا هەر هەمووی کرمانجیە، کرمانجی سەروو ، کرمانجی ناوەڕاست، کرمانجی خواروو
، دیارە ئەگەر رێگەیەکی پێوەندی باشتر هەبوایە ، پڕۆژەم زۆرە بۆ ویکیپیدیای کوردی.. لێرە هەمووی نانوسرێ...دیسان سپاس Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٣:٤٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵآوی دووبارە
دەستکاریەکی باشی بابەتەکەم کرد و هیوادارم باش بووبێ.
نەمزانی بە چ شێوەیک دەتوانم وێنە زیاد بکەم، بەڵام هەموویان لینکم بۆ زیاد کردووە و بە تایبەتی ئەوانەی لە خودی ویکیپیدیا دا لینکیان هەبووە، بەڵام لە ویکیپیدیا کوردیەکە زۆر بابەت کاری بۆ نەکراوە و لینکی نییە Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٧:١٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو و ڕێز
دیارە پێموابێ هەرچی بەدڵی ستافەکەی خۆتان نەبێ ڕەشی دەکەنەوە ، ئاخە ئەوە کوێی ئینسافە لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات سێ چوار حیزبتان هێشتۆتەوە و ئەوانی ترتان ڕەش کردۆتەوە، وابزانم ئێوەش کاریگەری حیزبایەتیتان بە سەرەوەیە و بێ لایەن نین بە داخەوە Komarkurdistan (لێدوان) ‏١١:٣٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

بەڕێز @Komarkurdistan: ویکیپیدیا یاساکانی تایبەتی خۆی ھەن کە زۆربەی کاتان بەدڵی تازەکاران نییە (خۆشم سەرەتا گەر تازەکار بووم لەگەڵ یاساکان کێشەم ھەبوو!). ئەو بەشانەی ئێوەش لەلایەن بەڕێوەبەران گەڕێندراونەوە کە لەڕووی یاساکانەوە ڕەفتار دەکەن نەک ھیچ بیروڕایەک. بۆ جاری دووەم کاک @Aram: نووسینەکانی گەڕاندنەوە با خۆشی زیاترت بۆ ڕوون بکاتەوە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٠٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

بەڕێز Komarkurdistan بۆ بەشی تێبینییەکەشت لەبارەی ویکیپیدیا کوردییەکان دەبێ بڵێم ناوی فەرمیی ویکیپیدیای سۆرانی (کوردی)، ویکیپیدیای کورمانجی (kurdî) و ویکیپیدیای زازاکی (Zazaki)یە و ئەو ناوانە (وەکوو: سۆرانی/کورمانجی/زازاکی یان باکووری/ناوەندی/باشووری) نافەرمین و تەنانەت بۆ تێکەڵنەبوون بەکاردێن. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٠٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

سڵاو @Komarkurdistan: سپاس بۆ کارکردنتان لە ویکیپیدیا، بەڵام بەڕاستی دەبێت سەرەتا خۆتان فێری شێواز و سیاسەت و ڕێسای ویکیپیدیا بکەن و بزانن چۆن کار دەکات، ئەوسا دەستکاریی بکەن. با ڕوونکردنەوە بۆ دەستکارییەکانم بدەم. لە جەماڵ پوورکەریم چوویتە بڵاوکراوەکانی جەماڵ پوورکەریم خۆیت وەک سەرچاوە داناوە کە لە شوێنەکانی تر بڵاوی کردوونەتەوە! ئەوانە نابنە سەرچاوە. پاشان لە وتاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان چوویتە سەرجەم دەقەکانی ئێرەت لەبەر گرتووەتەوە و ڕاست لە ویکیپیدیا دات ناوەتەوە. تکایە تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی مەکە و بێجگە لەوەش چوویتە کۆڵێک بەستەرت لەناو وتارەکە داناوە کە ئەمە دژی ویکیپیدیا:بەستەرە دەرەکییەکانە چونکە ویکیپیدیا کۆگایەک نییە بۆ بەستەرە دەرەکییەکان. لە وتاری کیێڤ چەند پەرەگرافێکتان زیاد کردبوو، بەس بێسەرچاوە بوون بۆیە پووچەڵم کردنەوە. گەر لە شتێک تێنەگەشتن و شارەزا نەبوون، تکایە لە وپ:پرسگا یان لە ھەر بەکارھێنەرێک کە بزانن چالاکە پرسیارەکانت بکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو و ڕێزی دووبارە
هاوڕێیان دیارە قسەکانی ئێوە لە سەر شێوازی دانانی بابەت و زانیاری لە ویکیپیدیا ڕاستە، بەڵام ئەوەی ئەمن بۆ وێنە لە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بەڕێز کاک جەمال پورکریم و لایەنەکان دامناوە ، هیچ زانیاریەکی هەڵەی تێدا نییە، بۆیە بۆ دەوڵەمەند کردنی ویکیپیدیای کوردی ، تکایە زانیاریەکان وەربگرن و ئەگەر لە شێوازی دانانی دا هەڵەم کردووە، ڕاستی بکەنەوە نەک ئەوەی کە هەموو بابەتەکە ڕەش بکەنەوە ... سپاس ، هیوادارم لێدوان و کارەکانم بە دڵسۆزیەوە وەربگرن Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
@Komarkurdistan من پێشنیار دەکەم تۆ بابەتەکان بە شێوەیەک بنووسیت پێویستی بە ڕاستکردنەوە نەبێت، چونکە ئێمە ھەموومان خۆبەخشین لێرە و بە خۆبەخشی کارەکان دەکەین بێگوومان ئەرکی ترمان ھەیە ئەنجامی بدەین و ناتوانین ڕێگە بدەین ھەڵەکان بەردەوامیان ھەبێت و ئێمەش چاکیان بکەین لەجیاتی ئەوە پێشنیار دەکەم لێکۆڵینەوەیەک بکەیت و بزانیت لەکوێ ھەڵەت کردووە و ویکیپیدیا چۆن کاردەکات، گەر دەتەوێت ویکیپیدیا دەوڵەمەند بکەیت و یارمەتی زمانی کوردی بدەیت تکایە بەپێی یاساکان و بە ڕێکی بیکە، ھەر بۆ نموونە سەیری وتارەکانی تری وییکپییدیا بکە بزانە چۆن نووسراون دەتوانی سوود لەوان وەربگریت کرتە لەسەر (تایبەت:ھەڵکەوت،پەڕەی بە ھەرمەکی) وتارێکی ویکیپیدیا ببینە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
وە تکایە پێش وتار نووسین ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکە و ویکیپیدیا:بایەخداری وە ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بخوێنەوە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
ئەوانە سەرجەم حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتن
بەڵام ئێوە بە کەیفی خۆتان ئەو چەند دانەیەتان داناوە و پێی ناڵێن زانیاریی هەڵە ....... ڕووداوتان وەک سەرچاوە داناوە کە پێوەندی بە باسەکەوە نییە و پێی ناڵێن هەڵە ... ئەمن ماڵپەڕی هەموو حیزبەکانم وەک سەرچاوە داناوە کەچی پێتان هەڵە بووە و سریوتانەتەوە، بەو نەفەسەوە کار ناکرێ ، تکایە دڵسۆزانە و بێ لایەن بجووڵێنەوە
حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation
Jump to search
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسیانە دەگوترێ کە لە ناوخۆ یان لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) خەباتی سیاسی و \یان چەکداری لە پێناو مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات دەکەن. بە هۆی ئەوەی هەبوونی حیزبی سیاسی کوردی لە چوارچێوەی رژیمی ئێراندا رێگەی پێ نەدراوە، نزیک بە تەواوی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی رژهەڵاتی کوردستان کار و چالاکی دەکەن و خەباتی خۆیان بە شێوەی نەهێنی لە نێو رۆژهەڵاتی کوردستان درێژە پێ دەدەن.
ناوی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
  1. ^ http://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/040120172 ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1307201624 ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^  Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help)
Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)
ئەوەی من دەیبینم هەڵەی زۆر تێدایە و کەسیش خۆی لێ نادا، هاتوون پێنج شەش حیزبتان داناوە بە ناوی ڕۆژهەڵاتەوە و ئەوەتان پێ هەڵە نییە، ئەگەر ناوی هەموویان بنووسرێ پێتان هەڵەیە ، تێناگەم لەو یاسایە Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)

بەڕێز @Komarkurdistan: مەبەست ژمارەی حیزبەکان نییە، ھەموو دەزانن کە ڕۆژھەڵات لەوەندە حیزبەی زیاتر ھەن، ئەوەی کە ئێوە ھاتوون پەرە و زانیاریتان بە وتارەکە داوە شتێکی زۆر باشە، بەڵام بە تەواوی ھەڵگیراوی وێبگەکەیە، من بۆ ئەو نووسینە پێشنیار دەکەم لە پەرەی خۆڵەپەتانێ خۆتان زانیارییەکان دابنێی و دواتر خۆت بەسەریدا بچییەوە و بەشەکان بە شێوازێکی دروست دابنێی، گەر دەڵێی خۆم بۆ نموونەیەک چاکسازی بکەم و پێتان نیشان بدەم شێوازی دروستی؟ AHR (وتووێژ) ‏١٧:٠٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)