لێدوانی بەکارھێنەر:Ahrir/ئەرشیڤی ٢

بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


داڕێژە و مۆدیوولەکان

سڵاو بەڕێز @Ahrir تکایە تاگم بکە لەو پەڕانەی پێویستیان بە داڕێژە و مۆدیوول ھەیە، بەو مانایەی لە ویکی ئینگلیزی داڕێژەی و مۆدیوولیان پێ دراوە لە پەڕەی کوردی سۆرانی نییەتی   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: مەبەستت ئەوەیە ئامادەی وەرگێڕانی پەڕەکانی پێوستی؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٣٥، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ پرسیارەکەت بەڵێ، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەوەیە ئەو پەڕانەی وەرگێردراون و لە داڕێژەکان بوونیان ھەیە بھێنرێنە ویکی سۆرانی، ھەنێک داڕێژە ھەیە ھەموو یان نیوەی پەڕەکانی ناوی بەردەستە لە ویکی سۆرانی دەمەوێت ئەو داڕێژانە یان مۆدیوولانە بھێنمە ئێرە   زۆر سوپاس! – بۆ ھاوکاری کردن 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: زۆر باشە دەستت خۆش بێت، گەر شتێک بوو ئاگادارت دەکەمەوە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٥١، ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەنداوی شەهید کازمی

سڵاو بەرێز @Ahrir من زانیاریم لەسەر ئەم وتارە نییە و لەلایەن مەسعوود بۆکانی دەستکاری کراوە، تکایە بەپێی سیاسەت و ڕێساکانمان پێداچوونەوەیەک بۆ وتارەکە بکەن   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: سلاو و رێز.. وەک دەزانن ئەم بەکارهێنەرە مەسعوود بۆکانی لە ویکیپیدیای فارسی بە ئیرادەی خۆی دەستکاری وتاری جۆراوجۆری مێژوو و کەلتووری کوردستان دەکات و هەموو شتێک دەگۆڕێت بۆ بەرژەوەندی شارەکەی خۆی بۆکان و چونکە دوای چەندین ساڵ بووەتە بەکارهێنەرێکی تایبەت بە ئاسانی ئەژمێرێکی تری کوردی دادەخات وە ڕێگە بە ئەوان نادات کە ناڕەزایی دەرببڕن یان دەستکاری بکەن. لەم بارەیه وه له گه ڵ بەکارهێنەرانی تری تایبەت که زۆربەیان تورک و فارسن هاوکاری دەکات.
هەست بەکوردستان ناکات و تەنیا حەزی لە بۆکانە.. لە ویکیپیدیای سۆرانی تاکە وتارێکی لە رووی دڵسۆزیو نەنووساوە. پێم خۆش نیه به لام تکایە ئەژمێرەکەی بلۆک بکە بۆ ئەوەی چیتر نەتوانێت گۆڕانکاری لە وتارەکانی ویکیپیدیای سۆرانی بکات هەر وەک خۆی بیەوێت ..وەک چۆن لە ویکیپیدیای فارسیدا دەیکات .. Khabat4545 (لێدوان) ‏٠٩:٥٢، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @Khabat4545: ئێمە بەربەستن بۆ چارەسەری کێشەکان بەکارناھێنین، نازانم لە ویکییەکانی تر ئەم بەکارھێنەرە چیکردووە و ئاگاداری نیم، بەڵام ئەوەنەی لێرە لەگەڵی دوام کەسێکیش نییە کەلەی رەق بێت و ھەر بەقسەی خۆی بڵیت "بەڵێ"، بۆیە لەڕێگەی وتووێژ دەتوانین بگەینە ئەنجام لەگەڵی   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:من بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوم ناسیوە کاک Ahrirیش باش دەیناسێت.. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٠:١١، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Khabat4545: من لە ویکی فارسی ھیچم پێناکرێت لەگەڵی، بەڵام گەر لێرە شتێکی کرد پێچەوانەی سیاسەت و ڕێساکانمان بوو، مامەڵەی پێویستی لەگەڵ دەکەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٣، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad:من وتاره که ی بەنداوی شەهید کازمیم دووبارە درووس کردەوە.. تکایە مەهێڵە ناوی هیچ شارێک وەک بۆکان زیاد بکات. سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏١٠:١٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەمباش @Ahrir, @Sakura emad:

تەنیا بۆ زانیاریەکە بینینی ئەم لینکە.. بڕوانە مەسعود بوکانی چۆن داوای داخستنی ئەژمێری کوردی دەکات لەسەر ویکیپیدیای فارسی ..ناوی منیش نووسراوە و داخراوە. تەنیا لەبەر ئەوەی ئەو حەزی لە ئێمە نییە دەستکارییەکانی ڕاست بکەینەوە... هەرچەند بە مەنتق و ڕێزەوە قسەی لەگەڵ بکەین .. دووبارە، ئەو ڕەتی دەکاتەوە .. سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Khabat4545، ئەوە پشکنینی بووکەڵەکارییە و شتێکی سادە نییە، ھەڵبەتە پشکنەری بەکارھێنەرێک دێت و ڕاستییەکان دەردەخات دیارە باسەکە لەسەر دەستکاریکردنی وتاری سەقزە و لەوێ لەسەر ئەوە بوو بە کێشە و مەسعوود بۆکانی لەسەر ئەمەش چەن بەکارھێنەرێکی بە گوومان لێکراو وەسف کردوووە بۆ پشکنەران، پێویست ناکات خەم بخۆیت خۆی پشکنەرێک دێت و بابەتەکە دادەخات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٣، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Khabat4545: ئەو بەکارھێنەرە کەسێکە بە بیروڕای دژە-کودایەتی و ھەموو ھەوڵێک دەدات وتارەکانی کۆمەڵگای کوردی بەتایبەت لە ویکیپیدیای فارسی تێکوەردات، منیش سەردەمێک زۆر یەک لە دەستکارییەکانم پووچەڵ دەکردنەوە بەڵام بەھۆی ئەوەی کە ھیچ یاسایەکی ویکیپیدیام لەژێر پێ دانەدەنا نەیتوانی من بەربەست بکات، لەلایەکیش بەھۆی ئەوەی زۆربەی بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیای فارسی بیروڕای ھاوشێوەی ئەویان ھەیە توانیویەتی سەرکەوێت و تائێرە ئەو کارانەی بەڕێتە پێش. ئەو ھەروەھا بەکارھێنەرێکی کوردی بەناوی «ھۆشەنگ تەبریزی» بە بەربەستکردن دا و تۆمەتی بووکەڵەکاری منی لێدا کە بە ھیچکوێ نەگەیشت، ویکیپیدیای فارسی کە سەردەمێک بێلایەن بوو بووەتە شوێنی لایەنگری و شەڕەدەستکاری، ئەوەش ھەر لەبەر ئەو کارانەی بەڕێوەبەرانە کە پێش ھیچ بیروڕایەکی پان-ئێرانیزم ناگرن و ناڕاستەوخۆ پشتگیریشی لێ دەکەن. من ئێستا لە ئاخرەکانی ٢٠٢١ەوە ھیچ دەستکارییەکم لە ویکیپیدیای فارسی نەماوە و پێشداش لەبەر ھاوشێوەی ئەو بەکارهێنەرانە بەشداریم کەم ببووە کە تەنانەت پێش خراپکارییەکانی ئەو کابرایەم لە وتارەکان ھەر وەک کوردستان دەگرت، ئێستا لە ویکیپیدیای کوردی بەشداریم کەم کردووەتە و لە ویکیپیدیای فارسیش خانەنشین بووم و گەر بەربەستیش بکرێم بۆم گرنگ نییە. تەنانەت با وەک برایەکی بچووک قسەیەکت پێ بڵێم کە بەکارهێنەران و کارەکانی ویکیپیدیای فارسیت پێ گرنگ نەبێت چۆن ئەوان لە پێستی کەسێکی بێلایەن دژی کوردایەتین و زۆربەی بەکارهێنەرانی ئێمەیان کە ھەستی کوردایەتییان ھەبووە وەک بەڕێزتان یان کاک دانیال و کاک ھۆشەنگ بەربەست کردووە ئەویش بە تۆمەتە جۆراوجۆر و بێکەڵکەکان، کە منیش لەسەر سنووری بەربەستی ھەتاھەتایی بووم، ھەروەھا زۆربەی وتارەکانی سەر بە کورد و کوردستانیان لەوێ بێکەڵک کردوون. بەڕای من خزمەت بە ویکیپیدیای کوردی زۆر باشترە ھەتا ویکیپیدیای بێگانە! ھەر سەرکەوتوو بن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٥٦، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: سڵاو و رێز کاک ئەهریر.. کەواتە زۆر کەسی بێزار کردووه .. ڕێک ئەو شتەیە کە ئێوە وتتان .. زۆر هیچ و پووچە .. من خۆشم نایێ لە ویکیپدیای فارسی دەرکەوم .. بەڵام درۆکانی ئەبینم ناراحەت ئەبم .. بەهەرحاڵ خزمەتکردن لێرە لە ویکیپیدیای سۆرانی زۆر باشترە.. سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت .. Khabat4545 (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی تێکۆشەری
دەستەکانت خۆش بۆ دروستکردنی وتاری بەسوود لە ویکیپیدیا، بە هیوای بەردەوامی! ◂  ئێپین  ‏٠٢:٠٦، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

گەلێک سپاس بۆ خەڵاتەکەتان بەڕێز @Épine: گیان :) AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٢٩، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

گواستنەوەی پەڕە

سڵاو بەڕێز @Ahrir: تکایە لەکاتی گواستنەوەی پەڕەکان بەبێ جێھێشتنی ھیچ ڕەوانەکەرێک بڕوانە بەشی ئامرازەکان (چی بەستەری داوە بە ئێرە بۆ ئەوەی پەڕەکانی ژێرخۆی ببینی و کرداری گواستنەوەکە ھیچ سوور-بەستەرێک دروست نەکات، کە لە ئێدواردی شەھید ڕوویداوە   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:١٨، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە. AGH (وتووێژ📝) ‏٠٩:٤١، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرێز @Ahrir ئەمجارەش سڵاو تکایە لە کاتی گواستنەوەی پەڕەکان بڕوانە چی بەستەری داوە بە ئێرە بۆ ئەوەی بەستەرەکانی پەڕەی دیاریکراو کە خەریکی گواستنەوەی لە شوێنی تر نەشکێن (بڕوانە ئێرە) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Sakura emad: لەبیرم ناچنەوە تەنیا ھەندێک بە کاوە خۆ ناوەکان دادەنێمەوە، تکایە سەبوور بن :) AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٠٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ببورن بۆ پەلە پەلەیەکەم کەوایە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٥، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەروازەی دوورگەکان

بەڕێز @Ahrir پێم وایە بەکارھێنانی (دوورگە) تاک گوونجاو ترە وەک لە دوورگەکان، کە تاک خۆی (ناوە) و ئاماژەیە بۆ دوورگە بە گشتی. پێشنیار دەکەم بیگۆڕین بیڕورای بەرێزتان چییە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٥، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: من لەڕووی ویکیپیدیای ئینگلیزی (Islands) ئەو ناوەم دانا، بەڵام گەر پێت وایە دەبێ ھەر دوورگە بێت تکایە بەبێ دوودڵی چاکی بکە، بەس بەڕای من دەبێت ھەموو دەروازەکان یەک جۆر بن (بە نموونە سەیری دەروازە:چیاکان بکە کە جەمعی گرتووە). AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٠٣، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە کەوایە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٠٧، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەرشیڤ پڕۆژەی داواکاریی بارکردنی پەڕگە

سڵاو بەرێز @Ahrir سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە پڕۆژەکە، تێبینی بکە گەر داواکارییەکت وەڵام دایەوە بە پەسەندکردن و بە ڕەتکردنەوە پێویستە ھەموو تێبنییەکان بسڕیتەوە بە تایبەتی ئەو تێبنییەی کە بە بۆتەکە دەڵێت ئەرشیڤ مەکە، گەر وانەکەیت ئەو داواکاریییە کە وەڵامدراوەتەوە لەوانەیە بۆ ماوەی دە ساڵیش بۆتەکە دەستکاری نەکات

 
بڕوانە

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١١، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چالاکییەکانتم بینی، پێویست بە سڕینەوەی تێبنییە سادەکان ناکات، تەنھا ئەوەی لە وێنەکە ئاماژەم پێکردووە پێویستە بسڕدرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: زۆر باشە، سپاس بۆ ئاگاداریت لەمەبەدوا وا دەکەم. ئەی سڕینەوەی ئەو بەشە سادانە کێشە ساز دەکات؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٦:٢٩، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نەخێر سڕینەوەی بەشە سادەکان یان نەسڕینەوەی ھیچ دروست ناکەن، ویستم بڵێم تەنھا بەشی پێویست بۆ سڕینەوە ئەو دوو بەشە کە باشترە بسڕدرێنەوە بە تایبەتی داڕێژەی {{ئەرشیڤ مەکە تا}} لەناو داواکارییەکان کە بەم شێوەیە دەردەکەوێت {{user:Dexbot/DoNotArchiveUntil|١٢٣}} کە مەبەستی سەرەکی لەم داڕێژەیەیە کە بۆتەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکات و بەھۆی ئەمەوە ئەرشیڤ ناکات، دەبێت بسڕدرێتەوە لەگەڵیشی ئەگەر ئەو تێبنییانەی لای خۆی پاک بکرێتەوە خراپ نابێت :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: زۆر باشە، سپاس بۆ ئاگادارکردنەوە و فێرکاریتان، ھەر بمێنن. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤٦، ١١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەروازەی مێژووی ئیسلام

سلام علیکم خاتوون دەتوانن دەروازەی [مێژووی ئیسلام] دروست بکەن، بۆ زۆرێک لەوتارەکان کە تایبەتن بەمێژووی ئیسلام پێویستە، وتاری مێژووی ئیسلام لەئامادەکردندایە، وتاری سەڵاحەدین وەک وتاری هەڵبژیردراو بەکاربێنە، هەر وتارێکیشت پێویست بوو پێم بڵێ ئامادەی دەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٥:٠٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر باشە بەڕێز @مامۆستا: لەژێر کار دایە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٥:٥٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا:   کرا، تەنانەت بەشی ساڵیادەکان و زیادکردنی ئەو دەروازەیە بە وتارەکان ماوە. بۆ ساڵیادەکان تکایە گەر دەتوانن خۆتان چاکی بکەن و بەو کارەش دەتوانن لە ساڵیادەکانی ویکیپیدیای عەرەبی یارمەتی وەربگرن و منیش بە دروستکردنەکەی لەگەڵتم.
کاک @Aram: بۆ زیادکردنی دەروازەکە بۆ وتارەکان دەتوانین لە پۆلی ویکیپیدیای عەرەبی یارمەتی وەرگرین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:١٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: دەستت خۆش بێت بەڕاستی کارێکی چاکت کرد، بۆ ساڵیادەکانیش ئەوانەی ناو ویکی عەرەبی دەهێنم. دووبارە دەستت خۆش بێت. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@مامۆستا: لە خزمەت دام. AGH (وتووێژ📝) ‏٢٠:٣٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrir:   لەژێر کاردایە... ئەمانە سەرجەم ئەو وتارانەی پۆلە عەرەبییەکەن، بەڵام بۆچی ڕۆژەکانی مانگی خاکەلێوەی تێدایە؟! ئەوانە لابەرین؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: دەستت خۆش بێت، بەڵێ کاک ئارام تکایە با لەسەر مانگە کوردییەکان وەک خاکەلێوە دانەندرێ. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٥١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

  کرائارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: زۆر سپاس کاکە، ھەر بمێنی. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٤٤، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Ahmed Botanyەوە لەسەر هاوتا ئەسعەد (‏٢٣:٥٠، ٧ی نیسانی ٢٠٢٢)

سلاو ، چۆن بتوانم سەر دێر زیاد بکەم؟ --Ahmed Botany (لێدوان) ‏٢٣:٥٠، ٧ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Ahmed Botany: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. گەر مەبەستت لە بەشی زانیاریدانە، دەتوانی لەو داڕێژەیە کەڵک وەربگری. ھەروەھا بۆ فێرکاریی زیاتر دەتوانی سەردانی یووتیووبی ویکیپیدیای کوردی بکەی. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٥٢، ٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Joshua2004.7ەوە (‏١٦:١٦، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢)

سلاو مامۆستا --Joshua2004.7 (لێدوان) ‏١٦:١٦، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Joshua2004.7: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! AHR (وتووێژ) ‏١٦:٤٣، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Komarkurdistanەوە (‏٢٢:٥٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢)

سڵاو و ڕێز مامۆستای ئازیز ماندوو نەبن هەندێک هەڵە هەیە بۆ وێنە لە ناو و ئەژماری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو لینکە دا https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C_%DA%95%DB%86%DA%98%DA%BE%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86

ئەو لینکەی دەینێرمە خزمەتتان دروستترە و ئەمن ئامادەم کردۆتەوە

https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=87823&eid=85059 دیارە لە کوردیپیدیاش دروستەکەی بڵاو بۆتەوە بەم ناوننیشانە https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20200507111150383789

چۆن دەتوانین ئەو بابەتەی ویکیپیدیا چاک بکەین ، سپاس لەیلا کامکار --Komarkurdistan (لێدوان) ‏٢٢:٥٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Komarkurdistan: بەخێربێن بۆ ویکیپیدیا، وابزانم خۆتان بەشەکانتان دانا و جێبەجێتان کرد، ھەروەھا منیش سەرچاوەکەم پێوە زیاد کرد. من نووسینەکانم خوێندەوە کە بەگشتی باش و بەسوودە، بەڵام ھەندێک لایەنگری تێدایە کە دژی یاساکانی بێلایەنی ویکیپیدیایە و دەبێت چاک بکرێن. ھەروەھا خۆتان دەتوانن دەستکاری لە ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیا بکەن، بەبێ نیگەرانی و دوودڵی بەڵام باشتر دەبێت گەر لە سەرچاوەی متمانەپێکراو کەڵک وەرگربن. ھەر بەردەوام بی. AHR (وتووێژ) ‏٢٣:٤٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس و ڕێز
چۆن دەتوانین ئەم دوو وێنەیەی لێ زیاد کەین؟؟
https://www.google.com/search?q=%D8%A6%DB%8C%D9%86%D9%81%DB%86%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C%D8%A7%DB%8C+%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AC%DB%95%D9%85+%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8+%D9%88+%DA%95%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95+%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C+%DA%95%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C+%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86&rlz=1C1UEAD_frFR995FR995&sxsrf=APq-WBsSDvOIBnWjogGmLAV-0QoEUCufxA:1650321921286&tbm=isch&source=iu&ictx=1&vet=1&fir=IRmmjotZ3V3QkM%252CMiMJKMJJpoJewM%252C_%253BuPPEbPwp9bR0AM%252CrVUDJrG8x6bZaM%252C_%253BJGvCKD3kRHye2M%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bi5PnuoOy6o4EFM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BoCxS1Y9Vgf39UM%252CIdC4Jf23RsMjgM%252C_%253BnRNy91vVhDgxCM%252CUS__SLUTF3oNDM%252C_%253B_GTPb64bOS2lPM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BFF7Zv_Aw-oTGVM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bjpiual746B-XFM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bf0QbgCCb_IO53M%252C_e4bNUGHakLMHM%252C_&usg=AI4_-kTmBrUaz-lv4mA9BLeGzvzJZnBF_A&sa=X&ved=2ahUKEwjwkYif2J73AhVQyhoKHel_Dn4Q9QF6BAgZEAE#imgrc=uPPEbPwp9bR0AM
https://www.google.com/search?q=%D8%A6%DB%8C%D9%86%D9%81%DB%86%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%81%DB%8C%D8%A7%DB%8C+%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AC%DB%95%D9%85+%D8%AD%DB%8C%D8%B2%D8%A8+%D9%88+%DA%95%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95+%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C+%DA%95%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8C+%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86&rlz=1C1UEAD_frFR995FR995&sxsrf=APq-WBsSDvOIBnWjogGmLAV-0QoEUCufxA:1650321921286&tbm=isch&source=iu&ictx=1&vet=1&fir=IRmmjotZ3V3QkM%252CMiMJKMJJpoJewM%252C_%253BuPPEbPwp9bR0AM%252CrVUDJrG8x6bZaM%252C_%253BJGvCKD3kRHye2M%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bi5PnuoOy6o4EFM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BoCxS1Y9Vgf39UM%252CIdC4Jf23RsMjgM%252C_%253BnRNy91vVhDgxCM%252CUS__SLUTF3oNDM%252C_%253B_GTPb64bOS2lPM%252CBAFzuMTXgakzxM%252C_%253BFF7Zv_Aw-oTGVM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bjpiual746B-XFM%252CueucoYToMHqQ2M%252C_%253Bf0QbgCCb_IO53M%252C_e4bNUGHakLMHM%252C_&usg=AI4_-kTmBrUaz-lv4mA9BLeGzvzJZnBF_A&sa=X&ved=2ahUKEwjwkYif2J73AhVQyhoKHel_Dn4Q9QF6BAgZEAE#imgrc=nLkpcvYe9ES2kM Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٠:٠٨، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Komarkurdistan: بۆ بارکردنی وێنەکان داواکارییەک لێرە پێشکەش بکە. AHR (وتووێژ) ‏٠٠:١٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێزی دووبارە مامۆستا
پرسیارەکەم ئەوە بوو کە هەر کەس پێی خۆش بێ بابەت دەسڕێتەوە؟؟ بابەتەکەی من سڕدرایەوە، نازانم هۆکار چ بوو؟؟؟ Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٠:٤٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Komarkurdistan: بەشەکان لەلایەن @Sakura emad: سڕدرایەوە، با خۆی ھۆکارەکەت پێ بڵێ. AHR (وتووێژ) ‏٠٧:٠٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrir ھۆکارەکەی جگە لەوەی لە مێژووی پەڕەکە نووسیوومە پەیامێکی تایبەتم لە پەڕەی وتووێژی @Komarkurdistan داناوە کە ھۆکار چییە، ھۆکارەکەی ئەوەیە بە شێوەیەکی نائینسایکلۆپیدیایی نووسراوە و سیاسەت و ڕێساکانی ئێرە بەتەواوی لەبەرچاو نەگیراوە کاتێک ئەم زانیاریانە زیادکراوە. لەڕووی شێواز، تا دەگاتە ئاماژە بە سەرچاوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
گەر زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕێک زیاد دەکرێنەوە ئەوە من دەستکارییەکەم دەگەڕێنمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٥٦، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو مامۆستای بەڕێز
باوەڕ بفەرموون یەک زانیاری هەڵەی تێدا نییە ئەو بابەتە ، لە چەندین سایت و ماڵپەڕیش بڵاوم کردۆتەوە ، تێنەگەیشتم لەوەی کە فەرمووتان زانیاریەکان ڕاست کەنەوە واتای چییە؟ سوێند بە هەموو بیر و باوەڕ و ئیمانم هەوڵم داوە نە لایەنگری لایەنێک بکەم و نە لایەنێک خراپ کەم، تکایە جارێکی تر بیخوێنەوە بزانە هەڵەکە چییە تا بە سەر چاوان چاکی بکەم... سپاس و ڕێز Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
من باسی لایەنگریم نەکردووە. وتم کە بە شێوەیەکی زانستنامەیی نەنوسراوە و داوام کرد سەرچاوە بەھێنیتەوە و بەپێی شێوازی ستانداردی ویکیپیدیا وتارەکە ڕێک بخەیتەوە ئەگەر ئامادەی ئەوە بکەیت من دەستکارییەکەم پووچەڵدەکەمەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Komarkurdistan بیرخستنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
کیێڤ (بە ئوکراینی: Київ، بە ڕووسی: Киев) پایتەخت و گەورەترین شاری ئوکراینایە کە دەکەوێتە ناوەندی باکووری وڵاتەکە و لەناو ڕووباری دنیپەر ھەڵکەوتووە. دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەرامبەر لەگەڵ ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ کەس بووە.
ئەم بابەتەم چاک کردبوو و هەرچی لە ویکیپیدیای فارسی دا هەبوو وەرمگێڕابۆوە سەر کوردی، بەڵام نازانم هۆکار چییە ئەوەش ڕەش کراوەتەوە، بە داخەوە بۆیە ویکیپیدیای کوردی لاوازە، چونکە زانستیانە بابەتەکان حەزف ناکرێن ، هەر کەس دەسەڵاتی هەبوو، ئەوەی پێی خۆشە لای دەبا Komarkurdistan (لێدوان) ‏١١:٤٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
مامۆستا گیان منیش دەمهەوێ وتارەکە بە شێوەی زانستیانەی ویکیپیدیا بێ، پێویستە هەموومان یارمەتیدەری ئەو پرسە بین، ویکیپیدیای کوردی لە چاو عەڕەبی، فارسی، ئینگلیسی زۆر لاوازە و دەبێ کاری بۆ بکرێ، من لە کۆتایی هەر زانیارییەکی لە بارەی حیزبەکانەوە داومە ماڵپەڕی ئەو حیزبانەم داناوە و بۆ نووسینەوەشی کەڵکم لە دەستوور و پێڕەو و پرۆگرامی ئەو حیزبانە وەرگرتووە و هەر هەمووشیانم بە پی دی ئێفیش لە لایە ، بەڵام پێویستیم بە یارمەتییە کە چۆن دایانبەزێنم لە ناو ویکی پیدیا ، یەک جار ئامۆژگاریم بکەن دواتر بۆ خۆم ڕا دێم ، من سەدان بابەتم لە سایت و ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنەکان بڵاو بۆتەوە، بەڵام لە ویکیپیدیا یەکەم جارمە ، ماوەیەک بۆ ویکیپیدیای فارسیم دەنووسی، بەڵام بە داخەوە ئەوان زۆر شۆڤێنیانە لە گەڵ بابەتەکان کە ناوەرۆکیان کوردیە هەڵسوکەوت دەکەن بە داخەوە .... سپاس Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Komarkurdistan: ویکیپیدیای کوردی سۆرانی چونکە ماوەیەکی زۆر نییە دامەزراوە و ئەندامی چالاکی وەک پێویست نییە بۆیە چالاکییەکانی لاوازترە ئەگەرنا ھیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ پڕۆژەکانی تر، وە بێگوومان یارمەتیت دەدەم، ئێستا دەستکارییەکەم پووچەڵدەکەمەوە وە چاوەڕوانی ئەوە دەکەم سەرچاوە بۆ ھەر زانیارییەک دابنرێت کە نووسراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس
تێبینیەکیشم هەبوو لە سەر ئەوەی نوسراوە ویکیپیدیای باشووری ، باکووری ، زازایی.. ئەدی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی و تەنانەت زاراوەی کوردانی خوراسان، کەلهور، هەورام، کوردانی لوبنان و قەزاقستان و سۆڤیەت؟؟؟؟
بە باوەڕی من دابەشکاریەکە بە شێوەی زانستی زمانەوانی بێ باشترە تا باشووری، باکووری ، ڕۆژهەڵاتی و ... بۆ وێنە زمانی کوردی لە ڕاستیدا هەر هەمووی کرمانجیە، کرمانجی سەروو ، کرمانجی ناوەڕاست، کرمانجی خواروو
، دیارە ئەگەر رێگەیەکی پێوەندی باشتر هەبوایە ، پڕۆژەم زۆرە بۆ ویکیپیدیای کوردی.. لێرە هەمووی نانوسرێ...دیسان سپاس Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٣:٤٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵآوی دووبارە
دەستکاریەکی باشی بابەتەکەم کرد و هیوادارم باش بووبێ.
نەمزانی بە چ شێوەیک دەتوانم وێنە زیاد بکەم، بەڵام هەموویان لینکم بۆ زیاد کردووە و بە تایبەتی ئەوانەی لە خودی ویکیپیدیا دا لینکیان هەبووە، بەڵام لە ویکیپیدیا کوردیەکە زۆر بابەت کاری بۆ نەکراوە و لینکی نییە Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٧:١٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و ڕێز
دیارە پێموابێ هەرچی بەدڵی ستافەکەی خۆتان نەبێ ڕەشی دەکەنەوە ، ئاخە ئەوە کوێی ئینسافە لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات سێ چوار حیزبتان هێشتۆتەوە و ئەوانی ترتان ڕەش کردۆتەوە، وابزانم ئێوەش کاریگەری حیزبایەتیتان بە سەرەوەیە و بێ لایەن نین بە داخەوە Komarkurdistan (لێدوان) ‏١١:٣٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Komarkurdistan: ویکیپیدیا یاساکانی تایبەتی خۆی ھەن کە زۆربەی کاتان بەدڵی تازەکاران نییە (خۆشم سەرەتا گەر تازەکار بووم لەگەڵ یاساکان کێشەم ھەبوو!). ئەو بەشانەی ئێوەش لەلایەن بەڕێوەبەران گەڕێندراونەوە کە لەڕووی یاساکانەوە ڕەفتار دەکەن نەک ھیچ بیروڕایەک. بۆ جاری دووەم کاک @Aram: نووسینەکانی گەڕاندنەوە با خۆشی زیاترت بۆ ڕوون بکاتەوە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٠٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز Komarkurdistan بۆ بەشی تێبینییەکەشت لەبارەی ویکیپیدیا کوردییەکان دەبێ بڵێم ناوی فەرمیی ویکیپیدیای سۆرانی (کوردی)، ویکیپیدیای کورمانجی (kurdî) و ویکیپیدیای زازاکی (Zazaki)یە و ئەو ناوانە (وەکوو: سۆرانی/کورمانجی/زازاکی یان باکووری/ناوەندی/باشووری) نافەرمین و تەنانەت بۆ تێکەڵنەبوون بەکاردێن. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٠٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Komarkurdistan: سپاس بۆ کارکردنتان لە ویکیپیدیا، بەڵام بەڕاستی دەبێت سەرەتا خۆتان فێری شێواز و سیاسەت و ڕێسای ویکیپیدیا بکەن و بزانن چۆن کار دەکات، ئەوسا دەستکاریی بکەن. با ڕوونکردنەوە بۆ دەستکارییەکانم بدەم. لە جەماڵ پوورکەریم چوویتە بڵاوکراوەکانی جەماڵ پوورکەریم خۆیت وەک سەرچاوە داناوە کە لە شوێنەکانی تر بڵاوی کردوونەتەوە! ئەوانە نابنە سەرچاوە. پاشان لە وتاری حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان چوویتە سەرجەم دەقەکانی ئێرەت لەبەر گرتووەتەوە و ڕاست لە ویکیپیدیا دات ناوەتەوە. تکایە تەواوی دەقی سەرچاوە سەرەکییەکان کۆپی مەکە و بێجگە لەوەش چوویتە کۆڵێک بەستەرت لەناو وتارەکە داناوە کە ئەمە دژی ویکیپیدیا:بەستەرە دەرەکییەکانە چونکە ویکیپیدیا کۆگایەک نییە بۆ بەستەرە دەرەکییەکان. لە وتاری کیێڤ چەند پەرەگرافێکتان زیاد کردبوو، بەس بێسەرچاوە بوون بۆیە پووچەڵم کردنەوە. گەر لە شتێک تێنەگەشتن و شارەزا نەبوون، تکایە لە وپ:پرسگا یان لە ھەر بەکارھێنەرێک کە بزانن چالاکە پرسیارەکانت بکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو و ڕێزی دووبارە
هاوڕێیان دیارە قسەکانی ئێوە لە سەر شێوازی دانانی بابەت و زانیاری لە ویکیپیدیا ڕاستە، بەڵام ئەوەی ئەمن بۆ وێنە لە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بەڕێز کاک جەمال پورکریم و لایەنەکان دامناوە ، هیچ زانیاریەکی هەڵەی تێدا نییە، بۆیە بۆ دەوڵەمەند کردنی ویکیپیدیای کوردی ، تکایە زانیاریەکان وەربگرن و ئەگەر لە شێوازی دانانی دا هەڵەم کردووە، ڕاستی بکەنەوە نەک ئەوەی کە هەموو بابەتەکە ڕەش بکەنەوە ... سپاس ، هیوادارم لێدوان و کارەکانم بە دڵسۆزیەوە وەربگرن Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Komarkurdistan من پێشنیار دەکەم تۆ بابەتەکان بە شێوەیەک بنووسیت پێویستی بە ڕاستکردنەوە نەبێت، چونکە ئێمە ھەموومان خۆبەخشین لێرە و بە خۆبەخشی کارەکان دەکەین بێگوومان ئەرکی ترمان ھەیە ئەنجامی بدەین و ناتوانین ڕێگە بدەین ھەڵەکان بەردەوامیان ھەبێت و ئێمەش چاکیان بکەین لەجیاتی ئەوە پێشنیار دەکەم لێکۆڵینەوەیەک بکەیت و بزانیت لەکوێ ھەڵەت کردووە و ویکیپیدیا چۆن کاردەکات، گەر دەتەوێت ویکیپیدیا دەوڵەمەند بکەیت و یارمەتی زمانی کوردی بدەیت تکایە بەپێی یاساکان و بە ڕێکی بیکە، ھەر بۆ نموونە سەیری وتارەکانی تری وییکپییدیا بکە بزانە چۆن نووسراون دەتوانی سوود لەوان وەربگریت کرتە لەسەر (تایبەت:ھەڵکەوت،پەڕەی بە ھەرمەکی) وتارێکی ویکیپیدیا ببینە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
وە تکایە پێش وتار نووسین ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکە و ویکیپیدیا:بایەخداری وە ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بخوێنەوە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوانە سەرجەم حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتن
بەڵام ئێوە بە کەیفی خۆتان ئەو چەند دانەیەتان داناوە و پێی ناڵێن زانیاریی هەڵە ....... ڕووداوتان وەک سەرچاوە داناوە کە پێوەندی بە باسەکەوە نییە و پێی ناڵێن هەڵە ... ئەمن ماڵپەڕی هەموو حیزبەکانم وەک سەرچاوە داناوە کەچی پێتان هەڵە بووە و سریوتانەتەوە، بەو نەفەسەوە کار ناکرێ ، تکایە دڵسۆزانە و بێ لایەن بجووڵێنەوە
حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation
Jump to search
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسیانە دەگوترێ کە لە ناوخۆ یان لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران) خەباتی سیاسی و \یان چەکداری لە پێناو مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات دەکەن. بە هۆی ئەوەی هەبوونی حیزبی سیاسی کوردی لە چوارچێوەی رژیمی ئێراندا رێگەی پێ نەدراوە، نزیک بە تەواوی حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی رژهەڵاتی کوردستان کار و چالاکی دەکەن و خەباتی خۆیان بە شێوەی نەهێنی لە نێو رۆژهەڵاتی کوردستان درێژە پێ دەدەن.
ناوی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
  1. ^ http://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/040120172 ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1307201624 ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^  Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help)
Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٧:١٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەی من دەیبینم هەڵەی زۆر تێدایە و کەسیش خۆی لێ نادا، هاتوون پێنج شەش حیزبتان داناوە بە ناوی ڕۆژهەڵاتەوە و ئەوەتان پێ هەڵە نییە، ئەگەر ناوی هەموویان بنووسرێ پێتان هەڵەیە ، تێناگەم لەو یاسایە Komarkurdistan (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Komarkurdistan: مەبەست ژمارەی حیزبەکان نییە، ھەموو دەزانن کە ڕۆژھەڵات لەوەندە حیزبەی زیاتر ھەن، ئەوەی کە ئێوە ھاتوون پەرە و زانیاریتان بە وتارەکە داوە شتێکی زۆر باشە، بەڵام بە تەواوی ھەڵگیراوی وێبگەکەیە، من بۆ ئەو نووسینە پێشنیار دەکەم لە پەرەی خۆڵەپەتانێ خۆتان زانیارییەکان دابنێی و دواتر خۆت بەسەریدا بچییەوە و بەشەکان بە شێوازێکی دروست دابنێی، گەر دەڵێی خۆم بۆ نموونەیەک چاکسازی بکەم و پێتان نیشان بدەم شێوازی دروستی؟ AHR (وتووێژ) ‏١٧:٠٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

سڵاو، ئەم پەیامەت بۆ ھاتووە چونکە یان لێرە (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی لە ئینکیوبەیتر) بەشداریت کردووە یان لێرە ئامادەییت دەربڕیوە کە بەشداری بکەیت یانیش لەبەر چالاکیت لە ویکیپیدیا بۆت ھاتووە. ئەگەر ناتەوێت بەشداری بکەیت یان ئەم پەیامەت بەھەڵە بۆ ھاتووە، دەتوانیت فەرامۆشی بکەیت.

ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی دروست کراوە. بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، دۆمەینی تایبەت بە خۆی دابین دەکرێت. تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێنەوە. بەپێی پیلان، پڕۆژەکە لە ماوەی ١ی حوزەیران تا ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچێت بەڕێوە و گەر ٥ بەکارھێنەر بەشدار بن، ئەوا دەبێت ھەر کەسێکیان ڕۆژانە تەنیا ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات. بەمەش بە ١٠ ڕۆژی یەکەم دەگەینە ٥٠٠ پەڕە (پێشتر ٣٩١ پەڕە دروست کراون) بەمەش زۆر نزیک دەبینەوە لە ٨٠٠ تا ١٬٠٠٠ پەڕە و ئەم بڕەش بەشی پێویستە و دەتواندرێت داوای دۆمەینی ckb.wiktionary.org بکەین. گەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، ھەر لێرە بانگی بەکارھێنەر:Aram بکە و پرسیارەکەت بکە. گەر پێت خۆش بێت، دەتوانیت لە دیسکۆرد قسەی لەگەڵ بکەیت. MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١١:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Aram: سپاس بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژەیە و ئەو پێشنیارە بەجێیەت، بەڵام بەخوای ئێستاکانە زۆر سەرقاڵم و پێموانەبێت بتوانم لە ماوەیەکی ترەوە بەشدارییەکی وام ھەبێت، ببوورە کە ناتوانم بەسوود بم و دەستتان خۆش بێت و سەرکەوتوو بن. AHR (وتووێژ) ‏١١:٣٤، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئیشەڵڵا کێشە نابێت. خۆی گەر قبوڵیان بکردایە، بەتەنیاش دەمتوانی پەڕەکان دروست بکەم، بەس دەبێت بیسەلمێنین کە ژمارەمان زۆرە تا بزانن بەجددی ئەو پرۆژەیەمان دەمانەوێت. بۆیە دەبێت لانی کەم ژمارەمان لە ٣ کەس کەمتر نەبێت و ڕۆژانەش چالاکیمان ھەبێت. ویکیفەرھەنگی زازاکی زۆر دوای ئێمە دەستیان پێ کرد و بە ماوەیەکی کەم پێش ئێمەش تەواویان کرد. بڕوانە diq.wiktionary.org. بۆیەش کارەکەم خستە پشووی ھاوین تا قوتابخانە و زانکۆکان داخرێن ئەوسا کارەکان بکەین و کات لە کەس نەگرین. بەھەرحاڵ، زۆر سپاس بۆ خەمخۆریت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٨، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھیوادارم بۆ ھاوین سەرقاڵی نوێم بۆ دروست نەبێت و ئەو کات بتوانم بۆ ئەو کارە بەسوود بم، بەڵام بەھەر حاڵ گەلێک سپاست دەکەم بۆ خەمخۆری بەڕێزتان بۆ تەواوی ویکییە کوردییەکان، ماندوو نەبی. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٢١، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دەروازەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد

@Ahrir ئەم کاتەت باش ، داوایەکەم هەبوو ئەگەر مەجالت هەبوو بتوانی ئەم دەروازەیەمان بۆ دروست بکەیت سوپاست دەکەم چونکە ئێستا خەریکی وتارە پەیوەندی دارەکانی وەرزشم بەتایبەت یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٦:٣٨، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو بەڕێز @Kurd2021: دەروازەکە و لەگەڵ زۆربەی بەشە ھەڵبژێردراوەکانم سازکرد، تەنیا زانیاری و وتەی ھەڵبژێردراو ماوە. ھیوادارم بەدڵتان ببێت و گەر کێشەیەک یان کەموکوڕیەکی ھەبێت سپاستان دەکەم گەر چاکی بکەن. AHR (وتووێژ) ‏١١:٣٠، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir دەستت خۆش بێت ، سوپاس بۆ هەوڵ و ماندبوونەکەت بێگومان لەداهاتوو زیاتر پەرەی پێدەدەین . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٠٦، ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆتۆ!

  نیشانی بنیادنەری دەروازە
زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانی دەروازەکانمان و درووستکردن و نوێکردنەوەیان و کارەکانت دیارن و ستایشکراون. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٤٣، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس خاتوو @Sakura emad: سپاس بۆ ئەو دیارییە جوانەت :) AHR (وتووێژ) ‏٢٢:٤٥، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سلاڤ

چونی باشی ؟ NavdarnDuhoky (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @NavdarnDuhoky: بەداخەوە، ئەم بەکارھێنەرە چالاکیی نەماوە. من تۆم کردە قوتابیی خۆم و تکایە لەمەدوا پرسیارەکانت لە من بکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٩، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

چۆن وتارێکی سەرکەوتو بنوسم لە ویکیپیدیا

وەکو دانانی سەرچاوەی باش و وێنە و زانیاری ڕاست Slimany hevo (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Slimany hevo: بەداخەوە، ئەم بەکارھێنەرە چالاکیی نەماوە. من تۆم کردە قوتابیی خۆم و تکایە لەمەدوا پرسیارەکانت لە من بکە. سەبارەت بەم پرسیارەت، چاوێک لە پۆل:وتارە ھەڵبژێردراوەکان و پۆل:وتارە باشەکان بکە کە کۆمەڵێک وتاری باشیان تێدایە کە ئاستی نووسینیان بەرزە. سەبارەت بە دانانی سەرچاوە، بڕوانە وپ:دسب سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٣، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ!

  نیشانی تایبەتی
من زۆر دەگمەن نیشانە دەدەمە بەکارھێنەران و، ئەمەی تۆیش کەوتە دوایین ساتەکان! نەمزانی چی نیشانەیەکت پێوە بکەم، تەنیا ویستم بزانی کە تەواو لە ئێوە و بەشدارییەکانتان لەم پرۆژەیە ڕازی بوومە و نموونەی بەکارھێنەرێکی ڕاستەقینە بوویت چونکە ئامادە نەبوویت ماف کۆکەیتەوە و ناچالاکیش بیت! ماندوونەکەر بووی و ھیوادارم لە ژیانی ڕاستەقینەشت وەک ژیانی ویکیپیدیات سەرکەوتوو بیت. خۆشحاڵ بووم :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٣٠، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر زۆر سپاس کاک ئارام زۆر خۆشحاڵ بووم بە ناسینی ئێوە ھاوڕێیانی خۆشەویست، ھەر ئەوەندەی کە پێکەوە توانیمان لە چەندین وتار و پڕۆژەدا بە سەرکەوتوویی کار بکەین خۆی ھەموو شتێکە، ھەروەھا دەستت خۆش بێت لەبەر ئەوەیکە مافەکانت لێ ستاندمەوە و ھیوادارم بدرێت بە کەسانێکی باشتر و چالاکتر. بەپێی پێشنیاری بەڕێزتان جار جار سەردانی ویکیپیدیا دەکەم ھەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ویکیپرۆژەی شارەکانی ئێران بەڵام دەستکاریم نامێنێت. دیسانەکە سپاسی خۆتان و ھەموو خۆشەویستانی دیکە دەکەم و ھیوادارام نموونەتان لە ویکیپیدیا و کۆمەڵگا و نیشتماندا زۆر بێت. ھەر بمێنن و سەرکەوتوو بن :) AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٤٣، ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەژداریکردن لە ویکیپرۆژە:فلیمەکان و زنجیرەکان

 
بانگێشتنامە

ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٣:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Ahrir/ئەرشیڤی ٢».