ئەم پەڕە دوایین جار لەلایەن Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ١٨ مانگ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە)
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە








چاکردنی ساڵە کۆچییەکان

سڵاو بەڕێز ئارام، سپاس بۆ بەسەرداچوونەوەی وتارەکان، پێشنیارێکم ھەیوو، پێم وابێت ھەڵەیەک ھەبوو لە گۆڕینی ساڵە کۆچیەکان بۆ زاینی، کە بۆ نموونە ١٣٧٤کۆچی کرابوو لە ١٩٩٢ لەجیاتی ١٩٥٤. حەزم کرد ئاگادارتان بکەمەوە نەک کێشەیەک لە سیستەمەکە ھەبێت. زۆر سپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەش @Daniel abdullah: ساڵی زایینی = ساڵی کۆچی + ٦٢١. وا نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، نا منیش جاران وام ئەزانی وایە، بەڵام ئەوە ھەڵەیە،
بەشێوەیەکی گشتی ئاوا ئەکرێت، بۆ کۆچی مانگی کە سوننەکان بەکاری ئەھێنن(جیاوازە لە کۆچی خۆریی کە شیعەکان بەکاری ئەبەن) بە ھەرحاڵ ئەمە یاساکەیە
زاینی= ((کۆچی*0.97)+622)،
کۆچی=((ساڵی زاینی-622)*1.03)
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئێرە، ھەڵبەت مانگەکانیش کێشە دروست ئەکەن، بۆ ئەوەی وردتر گۆڕانکاریەکان بکەن بەتایبەت ئەگەر مانگ و ڕۆژی لەگەڵ بوو ئەمە بەکار ببەن زۆر بێ کێشەیە.
ڕێز و سڵاوDaniel abdullah (لێدوان) ‏١١:٥٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت! حەز دەکەم ڕای @Calak و Serchia: وەرگرین و قسەیەک لەم بارەوە بکەن. من کەمێک سەرم لێ تێک چووە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٩، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
شایەنی نییە براکەم، منیش تازە فێری ئەوە بووم، دەستی بەڕێزتان خۆش بێت ھۆکارەکەی ئێوە بوون، لەشتان ساخ بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم ئێستا بەدیاریکراوی کێشەکە لەکوێ دروست بووە. بۆ گۆڕینی ساڵی کۆچی بە زایینی، ئەوەی بزانم حسابێکی ئاسانی نییە و کێشە لە ئاڵوگۆڕ دروست دەبێت. ھەرچۆن بێت، باشترە ویکیی عەرەبی یان ئینگلیزی بکرێتە سەرچاوە لەم بابەتە. سەرچیا‏١٨:٢٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

داواکردنی سەندنەوەی مافەکانم

سڵاو کاک ئارام، تکایە ھەر مافێکی پێمە لێمی بستێنەوە. پێم خۆش نییە ئەو مافانە بۆ کەسێکی ناچالاک بمێننەوە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏٠٩:٣٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Ahrir: لە ویکیپیدیا، بەمە دەڵێم ھەواڵی جەرگبڕ! بە تۆ و داواکەشت دەڵێم بەکارھێنەری ڕاستەقینە کە نایەوێت بەناچالاکی و بەخۆڕایی مافی ھەبێت. من زۆر زۆر سپاسی ئەو خۆبەختکردنەت دەکەم کە ماوەیەکی ئێجگار زۆرە لە ویکیپیدیا لەگەڵمان بەسەرت بردووە و کردووتن! ھیوادارم کاتێکی ترت بێتەوە دەست و سەرمان لێ بەیتەوە. بۆ شارەکانی ئێرانیش، جارجار سەردانێک بکە و بزانە ئاگاداریت بۆ ھاتووە یان نا چونکە پێش بڵاوکردنەوە، یەک دوو جارێک ئاگادارتان دەکەمەوە. تا حەفتەیەکی تر، مافەکانت لێ ناسێنمەوە سا بەشکووم باشتر بیری لێ بکەیتەوە. دوای حەفتەکە، داواکەت جێبەجێ دەکەم. ھەردەم سەرکەوتوو بیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس کاک ئارام، بەڵێ بەداخەوە و ناڕاستەوخۆش لەڕووی ناچارییەوە ویکیپیدیا بەجێدەھێڵم، ھیوادارام پڕۆژەکە بەرەوپێشتر بچێت و لە داھاتووشدا دەرفەت بێت کە بێمەوە، بۆ مافەکانیش باشتر وایە کەسانێکی تازەھاتووی بەتوانا بیگرنە دەست. منیش ئێستا خەیاڵم ڕاحەت بوو و ئێرە بەجێدەھێڵم و جار جاریش ھەتا تەواوبوونی پڕۆژەکە سەیری ویکیپیدیا دەکەمەوە. ئەو دوو ساڵە زۆر خۆشحاڵم کە کاتم لەگەڵ کەسانێکی وەکوو ئێوەم بەسەربرد و توانیمان بەشی خۆمان خزمەتی ویکییەکەمان بکەین و ھەروەھا زۆر شتان لە ئێوە و ویکیپیدیا فێربووم (وەکوو: نووسینی کوردی، بێلایەنی و ھەندێکیش مێژوو، جوگرافیا، زانست و ھتد). زۆر سپاس بۆ ھەمووتان، ھەر بمێنن و بژین. AHR (وتووێژ) ‏١٩:٢٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

قوربانی تۆ کاک @Ahrir: لێت تێ دەگەم. T_T ئێمەش خۆشحاڵ بووین کە لەگەڵ کەسێکی بەتوانای وەک ئێوە بەشداریمان لەم ویکییە کردووە و ھیوادارین لە ژیانی ڕاستەقینەتدا سەرکەوتوو بیت و بەرەو پێش بچیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir:   کرا سەرجەم مافەکانت لێ سەندرایەوە. ھیوادارم ڕۆژێ بێ یەکتری ببینینەوە و مافەکانت بۆ بگەڕێنمەوە. تا ئەو ڕۆژە، خوات لەگەڵ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٤٦، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Dana Jafەوە (‏٠٨:٣٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢)

سڵاو مامۆستا ئایا لەبەر چ ھۆکارێک تا ئێستا بابەتە نوسراوەکانی ویکیپێدیای کوردی ئاوھا کەم و کورتن ؟ --Dana Jaf (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Dana Jaf: ھەرچەندە ئەم ووتوێژە بۆ بەڕێز @Aram: مە بەڵام لایەنەکەی بەھۆی نەبوونی بەکارھێنەر زۆر کەمی چالاکە و یەک نەگرتووی لە نێوان چالاکەکاندا و کەمکردنەوەی نوسینی وتار و زیادکردنی دەستکاری لە نێو بەکارھێنەرە چالاکەکاندا، گەر ویستت ھەر کارێکی بەکۆمەڵ بکەین وتووێژێک دروست بکە لە پەڕەکەم.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Dana Jaf دەتوانی کەم و کورتییەکان دیاری بکەیت؟ بەم شێوەیە دەتوانین سوود لە پێشنیارەکەت وەرگرین و ھەڵەکان باشتر بکەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٧، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو لە تۆیش بێت @Dana Jaf: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تەواو لە پرسیارەکەت تێنەگەشتم. مەبەستت لە کەموکورت، بێنرخیی وتارەکانە یان ژمارەی وتارەکان کەمن و ناوەڕۆکیشیان کورتن (واتە درێژ نین)؟ مەبەستت کام لەو دوو خاڵەیە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەژداری کردن لە ویکیمانیا

سڵاو بەڕێز ئارام دەمەوێت بڵێم لە فیستیفاڵی ویکیمانیا توشی چەند موشکیلەیەک بووم کە ناتوانم چاتەکان ببینم کە دەبێت لە تەنیشتەوە بەشی چاتی تێدابێت لەگەڵ ساکورا قسەمان کرد بەڵام حل نەبوو و تەنھا بەس بۆ ئایپاد وایە 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١١:١٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

 
ئەوەتا، لێرە ناتوانم چاتی ئۆنلاین ببیننم بۆ گفتووگۆکردن
سڵاو @ئارۆ سالار محمود: ببوورە، من بەشداریم لە ویکیمانیا نەکردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە نییە زۆر سوپاس 🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئارۆ سالار محمود ئەگەر کێشەکەت چارەسەر نەبووە، دەتوانیت لە یوتیووب بینەریان بیت. Kushared (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ھێشتنەوەی ژیاننامەی شێخ نەھرۆ کەسنەزانی

سڵاو بەڕێز ئارام ، سوپاس بۆ تێبینیەکەتان ، سەرچاوەکانمان زیادکرد بۆ ژیاننامەکە و لەداھاتوودا سەرچاوەی زیاتریشی تێدەکەین و بابەتەکە دەوڵەمەند تر دەکەین ، ماندوو نەبن براکەم ھەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد (لێدوان) ‏١١:٤٨، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @ھەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد: سپاس بۆ زیادکردنی ئەو چەند سەرچاوەیە، بەڵام ھێشتا سەرچاوەکان لە چاوی ئەو وتارە درێژە کەمن، شێوازی وتارەکە وەک وتارە ژیاننامەیییەکان نییە، شێوازی دانانی سەرچاوەکانیش نادروستن و دڵنیاش نیم لەوەی کە وێنەکان بەرھەمی خۆتن یان نا. بڕوانە وتووێژ:شێخ نەھرۆ کەسنەزانی کە لەوێش بانگ کراون و ھەندێک ڕێنوینیتان پێ دراوە. بەگشتی پێم وایە جارێ تاگی سڕینەوەی لەسەر دەمێنێتەوە تا ئەو کێشانەی بمێنێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢١، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش ، سەبارەت بە وێنەکان ڕوخسەت و ئیزنمان وەرگرتووە لە ماڵپەڕی فەرمی تەریقەتەکە کە وێنەکان ھەر لەوێوە ھێندراون و ئەوانیش ڕێگەیان پێمان داوە و ئاگادارن لەم کارەمان ، سەرچاوەکان چاکسازی ھێشتا تێدا ماوە لەبەر سەرقاڵبوونمان بە چەند ژیاننامەیەکی تر بۆیە چاکمان نەکردووە ، ھەوڵ دەدەین لە زووترین کاتدا ڕێکخستنەوەیەکی گشتی بۆ بکەین ھەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد (لێدوان) ‏١٢:٤٤، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاوی دووبارە @ھەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد: ببوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە. سەبارەت بە وێنەکان، لە ویکیمیدیا کۆمنز بڕیار دەدرێ ئاخۆ دەمێننەوە یان دەیانسڕنەوە. من کارم بە وێنەکان نییە و گەر لەوێش نەیانسڕنەوە، دەبێت لە وتارەکە ڕێکخستنێکیان بۆ بکرێت. وەک لەسەرەوەش وتم بەڕاستی شێوازی وتارەکە لە وتارەکانی تری ئەم زانستنامەیە ناچێت و جگە لەوەی کە یان دەبێت سەرچاوەی زیاتری بۆ زیاد بکرێت یان دەقە بێسەرچاوەکان دەسڕدرێنەوە، پێویستی بە ڕێکخستنێکی باشیش ھەیە. ھیوادارم خۆتان کە دروستکەری وتارەکەن، چاکسازییەکی تێدا بکەن. گەر پێویستیتان بە ھەر شتێک بوو، من لێرەم. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٥، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیار لە Qlijaەوە (‏١٢:٥٣، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢)

سڵاو کاک ئارام بەھیوام باش بیت انشاللە برام بەئەرک نەبێت ئەمەوێت بابەت دابەزێنمە ناو ویکیپیدیا بەئەرک نەبێت ئەتوانیت ھاوکاریم بکەیت سوپاس --Qlija (لێدوان) ‏١٢:٥٣، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆیش بێت @Qlija: زۆر سپاس و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! پێم باشە چاوێک لە وپ:وتار چییە؟، وپ:ویکیپیدیا چی نییە، وپ:پێنج کۆڵەکەکە و بەگشتی وپ:سیاسەتەکان و ڕێساکان بکەیت، و گەشتێک بە نێو کەناڵی یووتیووبی ویکیپیدیا بکە. دواتر پرسیاری ترت ھەبوو، دەتوانیت بیپرسیت. دووبارە بەخێیربێیت بۆ ویکیپیدیا! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٠، ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

Tech News: 2022-33

‏٢١:٠٦، ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)


زانیاری نشتینگە

سڵاو کاک ئارام، دەستکاری یان چاکسازی لە داڕێژەی زانیاری نشینگە کراوە و لە ئێستادا نەخشەکان پیشان نادات و پۆتانەکان ون دەبن، بەئەرک نەبێت چارەسەرێکی بکە یان بیگێڕەوە سەر باری پێشوو، سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٠٥:٥٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەیش بێ کاک @MFTG: دروستە و ھۆکاری سەرەکیی ئەم نوێکردنەوەیەش ئەوە بوو کە لەمەودوا نەچین ھەشت دانە پارامەتر بۆ پۆتانەکان پڕ بکەینەوە بەڵکوو تەنیا بە یەک دانە کارەکە بکەین. لە ئێستادا کوردییەکە کێشەی ھەیە چونکە بەڕاستی کارێکی زۆر وردی دەوێت، بەڵام ھەر بەپێی کاتی خۆم کاری تێدا دەکەم؛ داڕێژە ئینگلیزییەکە چارە کراوە. بۆ نموونە بڕوانە ئەم دەستکارییەم لە وتاری کۆیە کە وێنەکە پیشان دەدات. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٠، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام بۆیە لە وتاری کۆیەدا پیشانی دەدات، چونکە Infobox settlement لە جیاتی زانیاری نشتینگە بەکار هێناوە، هیوادارم چاکی بکەن، یان وەک خۆی لێبکەنەوە سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٥:١٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەزانم کاک @MFTG: کوردییەکەش لەژێر کاردایە، بەڵام نازانم چەند دەخایەنێت تا تەواوی دەکەم. ئەم شێوازە نوێیە بۆ تۆیش خۆشترە. لەکوێ ٨ پارامەتر پڕ بکەیتەوە و لەکوێ یەک دانە پڕ بکەیتەوە؛ سپاس بۆ خۆڕاگریتان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش بێت، بەڵام من خەمی ئەوەمە لەسەر ئەمە کاربکەم و دوای هەمووی پوچ دەرچن، دوای ناتوانین ئەم هەمووە بگۆڕین. سوپاس MFTG (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: پێم باشە لەمەودوا پۆتانەکان ڕاستەوخۆ لە ویکیی ئینگلیزییەوە وەرگریت وەک ئەوەی من لە وتاری کۆیە کردبووم. بۆ نوێکردنەوەکانیش، بە ئەستۆی من و ئیشەڵڵا من نوێیان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٢، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام جا کە نوێیان بکەیتەوە بۆچی بچینە سەر ویکی ئینگلیزی، هەر بە کوردییەکە دەیکەین. MFTG (لێدوان) ‏١٣:٤٨، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: نا، مەبەستم ئەوە بوو پارامەتری پۆتانەکان لەوێ وەرگرە وەک ئەوەی لە کۆیە کردم نەک بە ھەشت پارامەتر پڕیان بکەیتەوە. گەر داڕێژە کوردییەکە بەکاردێنیت، ناوی پارامەترەکە بکە بە پۆتانەکان، بەڵام ئیگلیزییەکە پێویستی بە دەستکاری نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش برام MFTG (لێدوان) ‏١٦:٢١، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام تاقیم کردەوە نایکات، ئەگەر دەتوانیت وتاری سەعدیەم بۆ والێبکە بزانم چۆن دەیکەیت. MFTG (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @MFTG: وەک ئەم دەستکارییەم بکە و دروست دەردەچێت، بەڵام وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێی دا لە ئێستادا کوردییەکە نوێ نەکراوەتەوە بۆیە پیشانی نادات، بەڵام کاری لەسەر دەکەم. کە کارەکانیم تەواو کرد، ڕاستەوخۆ پیشانی دەدات. لە ئێستادا ئینگلیزییەکە بێکێشەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش هەر پیشانی نادات، بەئەرک نەبێت زوو تەواوی بکە. MFTG (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@MFTG: دەزانم پیشانی نادات. ئیش وا نابێت؛ گەڕاندمەوە بۆ وەشانە کۆنەکە تا کوردییەکەش بەتەواوی دەخەمە سەر پێ چونکە ئیشکردن و نوێکردنەوەی وەشانە کوردییەکە ھێندە خۆش و ئاسان نییە بەڕاستی. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش هاوڕێ MFTG (لێدوان) ‏٠٤:٢٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

دووبز و دبس

سڵاو کاک ئارام، بە ئەرک نەبێت وتاری دووبزم بۆ بسڕیتەوە چونکە ھەمان ناو و ھەمان شوێنە لەگەڵ وتاری دبس، بۆئەوەی ناوی دبس بکەمە دووبز لە ئێستادا ناتوانم سوپاست دەکەم. MFTG (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو لە ئێوەیش بێت کاک @MFTG:   کرا بزانە وام کردووە کە ویستووتانە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام دەستت خۆش تەواوە ئەوەی من ویستم واتکردووە سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٥:١٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرچاوانم کاکە :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

slaw

سڵاو کاک ئارام بەئەرک نەبێت ئەمەوێت ژیان نامەی مامم کەیەکێکە لەشەهیدە سەرکردەکان لەکارەساتی هەکاریدا شەهید کراوە تۆماری بکەم لەویکیپیدیا چۆن ئەتوانیت هاوکاریم بکەیت یان بۆت بنێرم ژیان نامەی لەگەڵ وێنەکانیا ئەگەر ئەرک نەبێت سوپاس Qlija (لێدوان) ‏١٠:١٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Qlija: گەر سەرچاوەی باوەڕپێکراوی ھەیە، ئەوا خەریک بە و گەر نیشە، کەواتە ھێشتا زۆر زووە تا لە ویکیپیدیا وتاری بۆ بنووسرێت. لەبیرت بێت کە ویکیپیدیا سیاسەت و ڕێسای خۆی ھەیە و گەر پێچەوانەی ھەر خاڵێک بێت، دەشێت دوای دروستکردنیش بسڕدرێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٧، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ کۆمەڵێک ڤیدۆو بەڵگە هەیە Qlija (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە