بەخێربێیت دەستکاری

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Komarkurdistan!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٢ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

-- سەرچیا ‏٢٢:٥٤، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

نیسانی 2022 دەستکاری

  سڵاو. ویستم پێت ڕابگەێنم کە یەکێک یان زیاتر لە بەشدارییە نوێکانت، وەک ئەوەی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بەسوود دیار نەبوون و گەڕێندرانەوە. تکایە پێش بەشداربوون ھەندێک لەکاتی خۆت بگرە و سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە. ئەگەر سیاسەتەکانمان ڕوون نەبوون، دەتوانیت سەردانی پرسگا یان مێزی زانیاری بکەیت و ڕاستەوخۆ پرسیار بکەیت لەبارەی بەشداریکردن لەم پرۆژەیەدا. ئەگەر مەبەستت خراپ نەبووە تەنیا ویستووتە تاقیکردنەوە بکەیت، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکارببە بۆ تاقیکردنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە لە گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانت، یان ئەگەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانی لە پەڕەی وتووێژەکەم ئاڕاستەمی بکەیت. سوپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٠:٤٠، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز برای بەڕیزم
بۆ ئاگاداریتان لە خۆڕا بابەتەکەتان سڕیوەتەوە و ئەو کارەی بەڕێزتان لایەنگری پێوە دیارە، ئەوەی من نووسیومە بە بێ لایەنگری باسی هەموو حیزبەکان کراوە ، بە داخەوە Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٠:٤٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لە پەڕەی وتووێژی بەڕێز Ahrrir وەڵامم نووسی ھیوادارم لەوێ درێژە بە گفتوگۆییەکە بدەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٦، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێربێیت! دەستکاری

سڵاو، Komarkurdistan، و بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارم ئەم کۆمەڵگەیەت بە دڵ بێت و بڕیاری مانەوە بدەیت. بە داخەوە، یەکێک یان زیاتر لەو پەڕانەی تۆ دروستت کردبوون لەوانەیە لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا نەگونجێت، و لەوانەشە زوو بسڕدرێتەوە.

پەڕەیەک ھەیە بە ناوی یەکەم وتارت کە چەند ئامۆژگارییەکی تێدایە، و لەوانەیە پێویست بکات بیخوێنیتەوە. ئەگەر لە شتێکدا سەرت لێ تێک چووە و پێویستیت بە یارمەتییە، تکایە لە پرسگا پرسیار بکە، تا بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان ھەموو پرسیارەکانتان وەڵام بدەنەوە! ھەروەھا دەتوانیت لەسەر ئەم پەڕەیە {{یارمەتیم دەوێت}} دابنێیت، دواتر یەکێک دەیبینێت و یارمەتیت دەدات. لە خوارەوە چەند بەستەرێک ھەن کە دەتوانن بە خێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەنەوە:

ھیوادارم چێژ لە مانەوەت ببینیت و ببیت بە ئەندامێکی ھەمیشەیی! تکایە ھەمیشە بیرت بێت کە وتووێژەکانت واژوو بکەیت بە دانانی چوار دانە لە ~ (~~~~) لە کۆتایی وتووێژەکانتدا، ئەمە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ناوەکەت و ڕێکەوت و کاتی نووسینەوەی لێدوانەکەت پشان دەدات. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان ھێشتا وەڵامت دەست نەکەوتووە، تکایە پرسیارە دووپاتکراوەکان بخوێنەرەوە، لەوانەیە پرسیارەکەت لە مێژە وەڵام درابێتەوە، یانیش دەتوانیت لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم پرسیارێکی نوێ بکەیت. دووبارە بەخێربێیت! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارەکانت دەستکاری

وتارەکانت زانستنامەیی نین تکایە بڕوانە شێواز کە باس لە شێواز و چۆنییەتی پێکھاتنی وتار دەکات، یان بڕوانە ھەر وتارێکی تری ویکیپیدیا بزانە چۆن نووسراون وە بزانە ویکیپیدیا چی نییە وتارەکانی ئێستات بە زۆری لە ڕۆژنامە یان بڵاوکراوەیەکی بلۆگ یان وێبگە دەچن کە دوورە لە ئامانجی زانستنامەکە   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز
دیارە پێموابێ هەرچی بەدڵی ستافەکەی خۆتان نەبێ ڕەشی دەکەنەوە ، ئاخە ئەوە کوێی ئینسافە لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات سێ چوار حیزبتان هێشتۆتەوە و ئەوانی ترتان ڕەش کردۆتەوە، وابزانم ئێوەش کاریگەری حیزبایەتیتان بە سەرەوەیە و بێ لایەن نین بە داخەوە
Komarkurdistan (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزم لەجیاتی تۆمەتبارکردنی بەکارھێنەرانی ئێرە تۆزێک لەکاتی خۆتان بگرن بزانن ئێرە چۆن کاردەکات!، وە وشەی (ستاف) بسڕنەوە چونکە ئێرە شوێنێکی خۆبەخشە و ھیچ شتێک نییە بەناوی دەسەڵات ھەموو ئەوانەی لێرە دەیان بینی لەژێر یاساکان دەجووڵێنەوە و ھەمووی چاوەروانی ئەوەی لێدەکرێت وا بکات جا بەرێوەبەر بێت یان بەکارھێنەر ھیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان دەسەڵاتیان و ھەموویان لەژێر یاسا کاردەکەن، چاوەڕوانین بەڕێزتان ھەمان شت بکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٢:٥١، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

جەمال پوورکەریم بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر جەمال پوورکەریم دانراوە کە داوا دەکات بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیادا. ئەمە لەژێر پێوەری گ١٢ بۆ سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وادیارە پەڕەکە پێشێلکارێکی مافی لەبەرگرتنەوە بێت. بۆ ھۆکارە یاسایییەکان ئێمە ناتوانین دەقە مافپارێزراوەکان یان وێنە وەرگیراوەکان لە وێبگەکانی ترەوە پەسەند بکەین یان بابەتە چاپکراوەکان، و لە ئاکامدا، لەوانەیە زیادکردنەکەت گونجاوتر بێت بە سڕینەوە. دەشێت تۆ وێبگە دەرەکییەکان یان بابەتە چاپکراوەکانی تر بەکاربھێنیت وەک سەرچاوەی زانیاری، بەڵام نەک وەک سەرچاوەیەکی ڕستەکانت. ئەم بەشە ترسناکە: لە زاری خۆتەوە وشەکان بڵێ. ویکیپیدیا پێشێلکردنەکانی مافی لەبەرگرتنەوە زۆر بەجدی وەردەگرێت و بەردەوام سەرپێچیکاریش بەربەست دەکات لە دەستکاریکردن.

ئەگەر وێبگە دەرەکییەکە یان وێنەکە بۆ خۆت دەگەڕێتەوە، و دەتەوێت ڕێگە بە ویکیپیدیا بدەیت تا دەقەکە یان وێنەکە بەکاربھێنێت — بە مانای ڕێگەپێدانی خەڵکانی تر بە بەکارھێنانی بۆ ھەر ھۆکارێک — ئەوکاتە دەبێت لەڕێگەی یەک لە کردارە ڕوونکراوەکان لە ویکیپیدیا:بەخشینی بابەتە مافپارێزراوەکان بیسەلمێنیت. ھەمان شت دەگرێتەوە ئەگەر تۆ خاوەنی نیت بەڵام ڕێگەپێدانت لەژێر دەستدایە. ئەگەر تۆ خاوەنی نیت و ڕێگەپێدانیشت لەژێر دەستدا نییە، بۆ چۆنییەتی دەستکەوتنی ئەوە بنۆڕە ویکیپیدیا:داواکردنی ڕێگەپێدانی مافی لەبەرگرتنەوە. لەوانەیە بتەوێت چاوێک لە سیاسەتی مافی لەبەرگرتنەوەی ویکیپیدیا بکەیت بۆ زانیاری زیاتر، یان لێرە پرسیار بکەیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٣:٣٢، ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و ڕێز
بەڕێز ئارام بۆ هەموو بابەتەکە بۆ خۆم نووسیومە و ئیزنم لە خودی بەڕێز کاک جەماڵ وەرگرتووە و هەروەها وێنە و ناونیشانی ماڵپەڕەکانیشم لە سەر ئیزنی خۆیان وەرگرووە و هەموو مافێکی دراوە بە ویکیپیدیا، نازانم بەڕیزتان وادیارە کاک جەماڵ ناناسن و نازانم کە کەسێکی ناسراوە و جیاوازی لە گەڵ ڕێبەرانی دیکەی خەباتی گەلی کورد نییە، وەک کاک عەبدوڵڵا موهتەدی، کاک عومەر ئیلخانیزادە، کاک مستەفا هیجری و ... تێنەگەیشتم هۆکاری ئەو داوایەی بەڕیزتان بۆ سڕینەوە چییە و بۆم جێگەی پرسیار و سەرسوڕمانە..... Komarkurdistan (لێدوان) ‏٠٢:٢٨، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Komarkurdistan: لەبەر مافی لەبەرگرتنەوە تاگی سڕینەوەی لێدراوە و لەبەر ھۆی ناوبانگەوە نییە. من خۆم ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدەم، زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٦:٥٣، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە