داڕێژە:بەخێرھاتن-شاشە

(لە داڕێژە:بەخێرھاتنی نوێەوە ڕەوانە کراوە)
سڵاو بەخێرھاتن-شاشە، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا!

بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارین چێژ لەم زانستنامە ئازادە وەبگریت و بمێنیتەوە لەگەڵمان. بۆ یەکەم کارت، دەتوانیت سەرەتا ناساندن بخوێنیتەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانیت پبرسیت لە پەڕەی وتووێژەکەم – من خۆشحاڵ دەبم بە یارمەتیدانت. یانیش، دەتوانیت پرسیارەکانت لە پرسگا بکەیت بۆ وەرگرتنی وەڵام. ھەمیشە بیرت بێت لە کۆتایی لێدوانەکانت چوار ھێمای ~~~~ دبنێیت بۆ واژۆکردنی لێدوانەکانت، تاکو کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی تر بکەیت بتوانن زیاتر یارمەتیت بدەن و بەناوی دروستەوە بانگت بکەن.


ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩١ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوە زانیارییەکانمان لە یەک جێگەدایە. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێ بتوانی کوردی بە باشی بنووسی و بە باشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبی تاقی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆری وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێ تەنیا یەک وتار ببێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە سێحربازی وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.

ھەر بەکارھێنەرێک کە لە ویکیپیدیا بەشداری دەکات دەبنە خاوەنی چاند پەڕەیەکی تایبەت بە خۆیان تاکو کاروبارەکانیان بۆ ئاسانتر بێت و پێش ئەوەی دەست بە بەشداریکردن بکەن لە پەڕە تایبەتییەکانی خۆیان تاقیکردنەوە بکەن و خۆیان شارەزا بکەن بەبێ ئەوەی بەکارھێنەرانی تر دەست تێوەردان بکەن و دەستکاری پەڕە تایبەتییەکان بکەن. ئێرە پەڕەی بەکارھێنەری خۆتە، ئەگەر ویستت دەتوانیت کورتە زانیارییەک لەبارەی خۆتەوە بنووسیتەوە، ئێرەش پەڕەی وتووێژەکەتە و ئامرازی سەرەکی بەستنی پەیوەندییە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر.

تا ئێستا ٢٦٬١١٢ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراوە کە ٩٩ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوودا بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە بە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.


ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی