ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ (بە ئینگلیزی: 1904 Summer Olympics؛ بە فەرمی :Games of the III Olympiad ؛ ھەروەھا ناسراویشە بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی سانت لویس) پاڵەوانییەتیەکی نێودەوڵەتی وەرزشییە، سێیەمین خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەبوو.[١] لە شاری سانت لویسی ویلایەتی میسۆری، ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نێوان لە ١ی تەممووز تا ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٤ بەڕێوەچوو.[٢][٣]یەکەم جار بوو کە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە دەرەوەی ئەورووپا ئەنجام بدرێت.[٤] بەھۆی جەنگی نێوان رووس و ژاپۆن ھەروەھا دووری و دژواری گەشتکردن بۆ سانت لویس، بووە ھۆی ئەوەی ڕێژەی بەشداریی وەرزشوانان لەدەروەی ئەمریکا و کەنەدا کەمتر بێت.[٥] تەنھا ٦٢ کەس لەو ٦٥١ وەرزشوانانەی بەشداریی یارییەکانیان کردووە لە دەرەوەی ئەمریکای باکوورەوە ھاتبوون کە نێونەرایەتی ١٢ بۆ ١٥ وڵات بوون. وەرزشوانانی ئەمریکا بە کۆکردنەوەی ٢٣١ مەدالیای جۆراوجۆر پلەیە یەکەمیان بەدەست ھێنا.[٦]
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٤ | |
---|---|
![]() | |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | Francis Field، St. Louis |
Follows | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٠ |
Followed by | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٠٨، 1906 Intercalated Games |
Edition number | 3 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی تەممووزی ١٩٠٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٠٤ |
Officially opened by | David R. Francis |
بەشداربوو | Norway at the 1904 Summer Olympics |
وێبگە | https://www.olympic.org/st-louis-1904 |
Described at URL | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1904/ |
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ "St. Louis Games".
- ^ Andrews, Evan. "8 Unusual Facts About the 1904 St. Louis Olympics". HISTORY. Retrieved 2022-02-19.
- ^ Magazine, Smithsonian; Abbott, Karen. "The 1904 Olympic Marathon May Have Been the Strangest Ever". Smithsonian Magazine. Retrieved 2022-02-19.
- ^ Stead, William T[homas] 1849-1912 [from old catalog (1902). The Americanization of the world;. The Library of Congress. New York, London, H. Markley.
- ^ "united states at the 1904 summer olympics: Latest News & Videos, Photos about united states at the 1904 summer olympics | The Economic Times - Page 1". The Economic Times. Retrieved 2022-02-19.
- ^ "Olympics Medal Tally for 1904". www.topendsports.com. Retrieved 2022-02-19.