ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ماریوانا

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ماریوانا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ماریوانا پێکھاتووە لە دەرمانێکی سایکۆئەکتیڤ کە لە ڕوەکی شەدانە دروست دەکرێت. شەدانە بە شێوەیەکی ڕەسەن لە ناوەند و باشووری ئاسیا دەڕوا، ڕوەکەکە بە شێوەیەکی ڕابوێرانە بەکاردێت و ھەروەھا بۆ دزەی مەعنەویش بەکاردێت، وەک دۆزینەوە و ناسینەوەی خود و ھۆکاری تری گیانی، ھاوکات بە شێوەیەکی پزیشکیش بە درێژایی مێژوو بەکارھاتووە. تێترھایدرکانبینۆل، بە کورتی تی-ئەیچ-سی (T-H-C)، پێکھاتەی سەرەکی سایکۆئەکتیڤی ماریوانایە، کە تەنیا یەکێکە لە ٤٨٣ پێکھاتە ناسراوەکانی تری ڕوەکەکە، ٦٥ کنێیبنۆیدی تریشی تێدایە، بە کانبیدیۆلەوە (سی-بی-دی) (C-B-D). ماریوانا بە شێوەی کێشان ھاوشێوەی جگەرە و بەکارھێنانی ئامێری ھەڵمکەر ھەڵدەمژرێت و ھەروەھا لە خواردنیشدا دەخورێت، یاخود بە شێوەی ئاوگ لەڕێگەی زەیتی ماریواناوە بۆ نموونە.

--◂  ئێپین  ‏١٤:١٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری دەستکاری

دژایەتی دەستکاری

بێلایەن دەستکاری

 لێدوانەکان دەستکاری

@Épine: بەلایەنی کەمەوە پێداچوونەوەیەکی پێویست دەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٦، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @Épine: دەستەکانت خۆش بۆ دروستکردن و پاڵاوتنی وتارەکە، بەڵام ڕاستییەکەی دەبوایە وزەی خۆری یەکلایی کرابایەتەوە چونکە زۆر دەمێکە پاڵێوراوە. خۆم کەمێک بەسەرداچوونەوەم بۆی کردووە، بەڵام ھێشتا زیاتری دەوێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٤، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: و @Sakura emad: ڕاستی من ئەم وتارەم بۆ باش پێ گونجاوترە. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٥، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram تکایە با خۆمان نەخڵافێنین، وتاری ھەڵبژێردراو زۆرە تا ئەمە ببێ بە باش؟ دواتر ھەموو سیاسەتەکان گوێرایەڵە بۆ نەبێ بە ھەڵبژێردراو؟ ◂  ئێپین  ‏١١:٢٦، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە وتاری ھەڵبژێردراومان زۆر نییە بەڕێز @Épine بەڵام پێت وانییە وتارەکە ھێشتا لە ئاستی ھەڵبژێردراودا نییە و تۆزێک کورتە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر کورت و درێژی پێوەر نییە. ◂  ئێپین  ‏١٣:٤٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: مەبەستی من لە کورتی ئەوە بوو ھەمووشتێکی وەک ئینگلیزییەکە نەخستبێتە ڕوو؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٧، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: بەخوا حیچ لە من کەم ناکات و ھەڵبژاردنیشی شتێکی وای تێ ناچێت، بەڵام دەڵێم دەکرێت لە ئاستی ئێستای باشتر بکرێت گەر نیازی ھەڵبژاردنی ھەبێت ئەگەر نا بەم شێوەیەی ئێستای بۆ باش گونجاوترە تا ھەڵبژێردراو. وەڵا ڕاستییەکەی ھەڵبژێردراوەکانمان زۆرن؛ ٤٨ ھەڵبژێردراو و تەنیا ١٣ باشمان ھەن کە ئەگەری زۆریی ھەڵبژێردراوەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتن لە پەڕەی دەستپێک. گەر چی ھەندێ لە باش و ھەڵبژێردراوەکانی ئێستاشمان بەکەڵکی ئەوە نایەن ئەو باجانەیان پێوە بکرێت وەک کوردستان، سلێمانی، تورکیا، ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کەبیر کە بە ڕای من ھەستی کوردایەتیمان لە ھەندێکیان بەزەقی دیارە یانیش ھۆکارەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ نەشکاندنی دڵی بەکارھێنەران. ئەو وتارانە نە سەرچاوەیان ئەوەندە باشە و نە ناوەڕۆکیشیان. ڕەنگە ئەوانە بۆ کاتی خۆی و پڕکردنەوەیەک خراپ نەبووبن، بەڵام بۆ ئێستا نا. وتاری ئەوەندە تێروتەسەلم لە ویکییەکانی تر بینیوە کە لای ئێمە بان، یەکسەر ھەڵمان دەبژاردن، بەس لای ئەوان یان ھەر باجیان نییە یان بە زۆری کراون بە باش. ئێستاش سەبارەت بەم وتارەش، ئایا بەڕاستی ئاستەکەی لە باش دەچێت یان ھەڵبژێردراو؟ ھیوادارم زویر نەبن لە لێدوانەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٠، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram ھەردووکمان باش ئەزانین ئەم پرۆژەیە سیاسەتی ھەیە، ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پێوەرەکان بخوێنەوە. ئەم وتارە ڕەچاوی ئەو سیاسەتانە دەکات یاخود نا؟ تکایە بە نەخێر یان بەڵێ وەڵام بدەرەوە. ◂  ئێپین  ‏٢٠:١١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: وایە پێشێلی ناکات، بەڵام گەر بڕیار بێت ئاوا وتاری کورت (لە چاو وتارە ھەڵبژێردراوەکانی تر) بکرێتە ھەڵبژێردراو، ئەوا ئەو لێدوانە بەھانەی باش دەداتە بەکارھێنەران تا ھەر وتارێک کە بە وەرگێڕی ئامێریش بیکەن، بپاڵێون و بیکەنە ھەڵبژێردراو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ قسەکەی بەڕێز ئارامم و مەبەستم ئەوەیە، بۆ نموونە دوای چەن پێداچوونەوەیەک و ڕێکخستنەوەیەک لە پیگی کارتەر (کارەکتەری سینەمایی) دەکرێ ئەویش وەک ھەڵبژێردراو دیاری بکەین؟ ھەرچەندە من کارەکەی درووستکەری وتار بە خراپ ناخەمە ڕوو و زۆریش بەباشی وتارەکەی داڕشتووە بەڵام وەک نموونەیەک کە ناتوانرێت ببێتە ھەڵبژێردراو. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هیچ ئەملا و ئەولای ناوێ هاوڕێیان کاک ئارام ئەڵێ سیاسەتەکان پێشێل ناکات و ئەوەی دەیڵێ ڕای شەخسی خۆیەتی، من ڕێزی ئەگرم بەڵام با وتارەکە هەڵبژێرین و لەوە زیاتر کاتی خۆمان بەفیڕۆ نەدەین، کورت و درێژی پێوەر نییە بۆ هەڵبژاردنی وتار، ئەمە هەڵەیەک بوو هەر خۆم دەستم پێ کرد و ئێستاش خۆم پێتان ئەڵێم کارێکی دروست نییە. بڕۆن سەیری وتارەکانی ویکی ئینگلیزی بکەن کە هەڵیان بژاردوون هەندێکیان تیایە زۆر کورتن و لێرە بوونایە بۆ باشیش قبووڵ نەدەکران. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەک شتی تریش ئەوەیە هەر لەبەر ئەوەی دەبێتە هەڵبژێردراو واتای نییە هەمیشە بەم شێوەیە بمێنێتەوە، ڕەنگە زیاتریش پەرەی پێ بدرێ لە داهاتوودا. ◂  ئێپین  ‏٠٧:٢٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەشێکی ترسەکەی منیش لێرەدایە کە دوای ھەڵبژاردن تا ڕاددەیەک جێگیر دەبن و بە ساڵیش دەستکارییان تێدا ناکرێت. وایە کورتی و درێژی پێوەر نییە و بڕوانە لیزا دێل ژوکۆندۆ کە بەنزیکی لە ھەموو ویکییەکان تەنیا کەمێکی لەسەر نووسراوە و لە زۆربەشیان ھەڵبژێردراوە، بەڵام دەڵێم تا بکرێت با ئاستی وتارە ھەڵبژێردراوەکانمان بگەنە ڕاددەیەکی پێویست و لە چاو ئەوانی تر کورت بن. لە کۆتاییدا من ئەوەی بە پێویستم زانی، وتم و گەر بەم ئاستەی ئێستای ھەڵی دەبژێرن، ھەڵی بژێرن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram من برم نەماوە بەڕاستی، ئەکرێ بە ئەرک نەبێ ئێوە بیکەن؟ ◂  ئێپین  ‏١٩:٠٧، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: مەبەستت چییە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم وتارەکە بخەنە پەڕەی دەستپێک. ◂  ئێپین  ‏١٩:١١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی من بەم شێوەیەی ئێستای لەگەڵی نیم، بەس بڵێم چی و مادام دەنگی دژی نییە و دەنگێکی لەگەڵی ھەیە، بۆ ١ی ئەیلوول (گەر نەمرم) کۆتاییی پێ دێنم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا — ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.