سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

پاڵاوتنی وتار

سەرەتا: وتارەکە ئامادە بکە

سەرەتا سەیربکە و دڵنیا بە کە وتارەکە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکان ڕێک دەکەوێت، بەتایبەتی لەگەڵ یاساکانی بێلایەنی ڕوانگە، سەلماندنیبوون، توێژینەوەی سەرەتایی و بایەخداری. دواتر وتارەکە بەراورد بکە بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ ئەوەی بزانیت کە چ گۆڕانکارییەک بکەیت کە پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی وتارەکە ببێت بە وتاری ھەڵبژێردراو. تاووتوێکەر یاخود ئەو کەسەی کە دەچێتەوە بەسەر وتارەکەدا چەند ڕێگەیەک پێشنیار دەکات بۆ باشترکردنی وتارەکە و دەبێت ڕێز لە ڕەخنەکانیان بگیرێت و ھەوڵبدرێت وتارەکە باشتر بکرێت. کاتێک کە وتارێک ھەڵدەبژێریت بۆ پاڵاوتنی، دڵنیا بە کە ئامادە دەبیت بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان و تێبینییەکان بە زووترین کات کە لە تواناتدا بێت.

دواتر: پێشنیارکردنی

  1. ئەم تاگە: {{پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو|{{subst:ڕێکەوت}}}} لە ڕیزی یەکەمی وتارەکە دابنێ و دواتر پەڕەکە پاشەکەوت بکە. دوای پاشەکەوتکردنی، لە بەشی سەرەوەی وتارەکە سندوقێک دەردەکەوێت کە داوات لێ دەکات کرتە بکەیت لەسەر بەستەرێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە، ئەم کارە بکە. دوای ئەوەی کە کرتەت لەسەر بەستەرەکە کرد ڕەوانەی پەڕەیەکت دەکات کە دەبێت دروستی بکەیت، لە ناوەڕۆکی ئەو پەڕەیەدا ڕێنمایی تەواو ھەیە کە دەبێت دواتر چی بکەیت.
  2. پێویستە گۆڕانکارییەکی بچووک لە پەڕەی سەرەکی پاڵاوتنەکان ئەنجام بدەیت لە بەشی وتارە پاڵێوراوەکان، کرتە لێرە بکە و ئەم تاگە دابنێ: {{وپھ|ناوی ئەو وتارەی پێشنیارت کردبوو لێرە}}

لە کۆتاییدا: چاوەڕوان بە

ئێستە کارەکانی تۆ تەواو بوو. دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاکو بەکارھێنەرانی تر بەسەر وتارەکەدا دەچنەوە ڕای خۆیان دەڵێن لەسەر ئەوەی کە ئایا وتارەکە شیاوە ببێت بە وتارێکی ھەڵبژێردراو یاخود نا، و چۆن وتارەکە باشتر بکرێت. کاتەکە بۆ وەڵامدانەوە دیاری نەکراوە، ھەندێکجار لەوانەیە چەند ڕۆژێکی کەمی پێ بچێت و ھەندێک جاریش لەوە زیاتر. بۆ ئەوەی وتارەکە بسڕیتەوە پێش ئەوەی وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەوێت، تاگی سڕینەوە لەو پەڕەیە بدە کە پێشووتر دروستت کرد و سندوقی {{پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو}} لەسەر ئەو وتارەی داتنابوو لایببە.

بۆ بەڕێوەبەران

  • تکایە بە وردی بەسەر وتارە پاڵێوراوەکەدا بچنەوە. چاوەڕوان مەبن ھەموو کەم و کوڕییەکانی لەلایەن ئەو بەکارھێنەرەوە کە پاڵاوتوویەتی چاک بکرێنەوە. ھەر ھەڵەیەکتان لە وتارەکاندا بەرچاو کەوت ڕاستەوخۆ چاکی بکەنەوە و وتارەکانی کە ھەڵبژێردراون بپارێزن لە خراپکاری.
  • ئەگەر لە ھەفتەیەکدا تەنھا یەک وتار پاڵێورابوو، با ھیچ دەنگێکیشی نەبێت، ئەوا دەبێت ھەڵبژێردرێت. مەگەر دەنگێکی دژی وەرگرتووە و دەنگدەر ئاماژەی بە کێشە کردووە کە پێویستە چارەسەر بکرێت. لەو کاتەدا دەبێت ھەڵبژاردنی وتارەکە دواخرێت تاکو دەنگی بەڵێی زیاتر بەدەست دێنێت یانیش کێشەکە چارەسەرکراوە. ئەگەر لە ھەفتەیەکدا دوو وتار پاڵێوران بەڵام ھیچکامیان دەنگیان بەدەست نەھێنا، ئەوا پێویستە بەڕێوەبەرێک بەسەر ھەردووکیاندا بچێتەوە و کامیان باشتر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ڕێکەوت ئەویان ھەڵببژێردرێت.
  • ئەگەر ھاتوو ھیچ وتارێک ھەڵنەبژێردرا بوو، تکایە وتارێکی ھەڵبژێردراوی کۆن لەسەر پەڕەی دەستپێک دابنێنەوە تاکو ٢ ھەفتە دوابەدوای یەک، یەک وتار لە پەڕەی دەستپێکدا نەبێت. ئەگەر وتاریش پاڵێورابوو بەڵام ئامادە نەبوو، تکایە ھەر ئەم ڕێگەیە بگرنە بەر و کاتی پاڵاوتنی وتارەکە ھەفتەیەک درێژتر بکەنەوە تاکو چاکسازی پێویستی تێدا دەکرێت تا دواتر ببێت بە ھەڵبژێردراو.
  • وتارە ھەڵبژێردراوەکان بە پاراستنی گۆڕانکاریی ھەڵواسراو بپارێزن
  • پێویستە لەکاتی ھەڵبژاردنی ھەر وتارێک وێنەی سەرەکی وتارەکە (نموونە: کەسایەتییەکەی کە وتارەکەی لەسەر نووسراوە) لە داڕێژەکەدا دابندرێت کە لە پەڕەی دەستپێکدا دەردەکەوێت. ئەم وێنەیە دەبێت سنووری بۆ دابندرێت (نموونە: [[پەڕگە:فڵان وێنە|چەپ|160px|سنوور]]) بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی خۆڵەمێشیی باریک بە دەوری وێنەکەدا دەرکەوێت. بۆ زانیاری یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.

ڕاگەیەندنی ئەنجام

ھەڵبژێردراو

گەر لەسەر پەڕەی پاڵاوتنی وتارەکە یەکدەنگی بە لای ھەڵبژاردنی وتارەکە شکاوەتەوە و دەتەوێت بیکەیتە وتارێکی ھەڵبژێردراو، ئەوا ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە بکە، بەڵام بەپێی ئەوەی ویکیپیدیا ھەفتانە وتارێک دەخاتە سەر پەڕەی دەستپێک، ھەوڵ بدە ڕێک لە ڕۆژی "پێنج شەممە" ھەنگاوەکان جێبەجێ بکەیت.

کورتەی دەستکاریی پێشنیارکراو بۆ ھەموو ھەنگاوەکان بە گۆڕینی ناوی وتار بە ناونیشانی وتارەکە خۆی:

[[ناوی وتار]] لە ١ی ئازاری ٢٠٢٤ بە [[ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان|وتارێکی ھەڵبژێردراو]] [[ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ناوی وتار|ھەڵبژێردرا]]

  1. سەرەتا داڕێژە:وھ/ساڵ/ژمارەی ھەفتە دروست بکە بە ناوەڕۆکی
{{پەڕەیەکی وتاری ھەڵبژێردراو
| وتار = ناوی_وتار
| پەڕگە = ناوی_وێنەی_سەر_وتار
| داڕشتنەکان = 1-3
| زیاتر =
| ئەرشیڤ = ساڵی_وتاری_پێشوو
| ھەفتە = ژمارەی_ھەفتەی_وتاری_پێشوو
}}
  1. بڕۆ بۆ پەڕەی وتارەکە
    1. لە سەری سەرەوە {{پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو}} لابە و {{نیشانی وتاری ھەڵبژێردراو}} بخە شوێنی.
    2. لە سەرووی {{تووڵی دەروازە}} بەپێی ڕێنمایییەکانی داڕێژە:وتاری ھەڵبژێردراو داڕێژەکە بەکاربێنە و دای بنێ.
  2. بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ناوی وتار و ئەنجامەکەی ڕاگەیەنە.
لەسەری سەرەوە ئەمە دانێ:
{{atopg
| status = 
| result = 
}}
لە بنی بنەوەش ئەمە دانێ:
;ئەنجام:
{{ھەڵبژێردرا}} ~~~~
{{بنی ئەرشیڤ}}
  1. بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان و ناونیشانی وتارەکە لە بەشی پەیوەندیدار بە خۆی بنووسە و زیادی بکە.
  2. لە ویکیدراوە بڕۆ بۆ بەندی وتارەکە و نیشانەی وتاری ھەڵبژێردراو زیاد بکە. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە wikidata:Help:Badges.
  3. بڕۆ بۆ داڕێژە:وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە و {{وھ/ساڵ/ژمارەی ھەفتە}} بەجێی ئەوەی کە ھەیە دانێ.

تەواو!

ھەڵنەبژێردراو

گەر لەسەر پەڕەی پاڵاوتنی وتارەکە یەکدەنگی بە لای ھەڵبژاردنی وتارەکە نەشکاوەتەوە و دەتەوێت ھەڵنەبژاردنی ڕاگەیەنیت، ئەوا

  1. بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ناوی وتار و ئەنجامەکەی ڕاگەیەنە.
لەسەری سەرەوە ئەمە دانێ و پڕی بکەوە:
{{atopr
| status = 
| result = 
}}
لە بنی بنەوەش ئەمە دانێ:
;ئەنجام:
{{ھەڵنەبژێردرا}} ~~~~
{{بنی ئەرشیڤ}}
  1. بڕۆ بۆ وتارەکە و داڕێژەی {{پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو}} لابە.

تەواو!