ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن
سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە پاڵێوراون وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو تاکوو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری ھەڵبژێردراو شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت بەردەوام زیاتر بێت بێت بەراورد بە وتاری باش. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، و ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە پاڵاوتوویەتی و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی زێڕین دەردەکەوێت () کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.
ئاگاداری بۆ کۆمەڵگە: تکایە سەرەتا ڕێنماییەکان و ڕێنوێنییەکان بخوێننەوە بۆ دەنگدان کرتە لەسەر «پەڕەی پاڵاوتن»ـی ھەر بەشێک بکە. |
ئەرشیڤەکان | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
| ||||||
وتارە پاڵێوراوەکان
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: پلەیستەیشن ٥ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: پلەیستەیشن ٥ (بە ئینگلیزی: Playstation 5) ئامێرێکی کایەی ڤیدیۆییی ماڵەوەیە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنتەوە پەرەی پێدراوە. لە نیسانی ٢٠١٩دا وەک جێگرەوەی پلەیستەیشن ٤ ڕاگەیەنرا و لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە وڵاتەکانی ئوسترالیا، ژاپۆن، نیووزیلەندا، ئەمریکای باکوور و کۆریای باشوور خرایە بازاڕەوە. ھەفتەیەک دواتر لە سەرتاسەری جیھاندا بڵاوکرایەوە. پلەیستەیشن ٥ بەشێکە لە نەوەی نۆیەمی ئامێرەکانی یاری ڤیدیۆیی، لەگەڵ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێسی مایکرۆسۆفت، کە لە ھەمان مانگدا خرانە بازاڕەوە.
--Tessla (وتووێژ) ٠٩:٣٢، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٩، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: دۆرسێت (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دۆرسێت (بە ئینگلیزی: Dorset) شارستانێکی ڕێوڕەسمییە لە باشووری ڕۆژاوای ئینگلتەرا. سنووری لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ سۆمەرسێت، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ویڵتشایەر، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ھامپشایەر، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دوورگەی وایت لە ئەوبەری کەناڵی سۆلێنت، لە باشوورەوە لەگەڵ کەناڵی ئینگلیزی، و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ دێڤن ھاوسنوورە. گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوون بۆرنماوسە، و ناوەندی شارستانەکەش دۆرچێستەرە.
--Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٠:٥٣، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: فاڵکۆنز فیووری (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: فاڵکۆنز فیووری (بە ئینگلیزی: Falcon's Fury، واتا: ھەڵچوونی شەھێن) سوارییەکی جۆری بورجی داکەوتنە کە بە سەربەخۆیی ڕاوەستاوە لە پارکی یاری بوش گاردنس تامپا بەی لە تامپا، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم سوارییە لەلایەن ئینتەراید، کە لقێکی کۆمپانیای ئینتامینە، دروست کراوە و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٣٥ پێ (١٠٢ مەتر)، کە دەیکات بە بەرزترین بورجی فڕێدانی سەربەخۆ لە باکووری ئەمریکا. سواربووان نزیکەی پێنج چرکە داکەوتنی ئازاد ئەزموون دەکەن و خێرایییەکەیان دەگاتە ٦٠ میل لە کاتژمێرێکدا (١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).
--Tessla (وتووێژ) ١٥:٢٧، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا .Tessla (وتووێژ) ٢١:٣١، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: مایکرۆسۆفت گەیمینگ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: مایکرۆسۆفت گەیمینگ (بە ئینگلیزی: Microsoft Gaming) بەشێکی فرەنەتەوەیی ئەمریکییە بۆ یارییە ڤیدیۆیییەکان و سەرگەرمییە دیجیتاڵییەکان، کە سەر بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە و بنکەکەی لە ڕێدمۆند، واشنتۆنە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دامەزراوە. پێنج ناونیشانی گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی بریتین لە: ئێکس بۆکس گەیم ستۆدیۆز، بێتێسدا سۆفتوۆرکس (بڵاوکەرەوەی زێنیماکس میدیا)، ئاکتیڤیژن، بڵیزارد ئینتەرتەینمێنت، و کینگ (ئەوانەی پێشوو بڵاوکەرەوەی ئاکتیڤیژن بڵیزاردن). ئەم بەشە کۆنسڵەکانی کایەی ڤیدیۆییی ئێکس بۆکس و خزمەتگوزارییەکانی بەرھەم دەھێنێت، لەگەڵ سەرپەرشتیکردنی بەرھەمھێنان و فرۆشتن، و لەلایەن سەرۆکی جێبەجێکار فیڵ سپێنسەرەوە بەڕێوە دەبرێت، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە سەرپەرشتی ئێکس بۆکسی کردووە.
--Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤٧، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٥:١٣، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: کڵاود (کایەی ڤیدیۆیی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: کڵاود (بە ئینگلیزی: Cloud) کایەیەکی ڤیدیۆییی مەتەڵئامێزە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری بەرنامەی میدیای کارلێکەری زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا (یوو ئێس سی) پەرەی پێدراوە. تیمەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ دەستیان بە گەشەپێدانی یارییەکە کرد بۆ سیستمی ویندۆز، ئەویش بە بەخشینێکی ٢٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە تاقیگەی داھێنانی یاری زانکۆی یوو ئێس سی. یارییەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا وەک داگرتنێکی بێبەرامبەر بڵاوکرایەوە. تا مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٦، ماڵپەڕی میوانداری یارییەکە ٦ ملیۆن سەردانی وەرگرتبوو، ھەروەھا یارییەکە ٦٠٠٬٠٠٠ جار داگیرابوو.
--Tessla (وتووێژ) ٠٨:٠٦، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٠:٣٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ١ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ڕێوڕەسمی ١ەمین خەڵاتەکانی ئەکادیمیا یان ئۆسکار (بە ئینگلیزی: 1st Academy Awards) لەلایەن ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو (ئەی ئێم پی ئەی ئێس) پێشکەش کرا و لەلایەن سەرۆکی ئەم ئەکادیمیایەوە، داگلاس فێربەنکسەوە بەڕێوەبرا، باشترین فیلمەکانی لە ١ی ئابی ١٩٢٧ەوە تا ٣١ی تەممووزی ١٩٢٨ ڕێزلێنا. ڕێوڕەسمەکە لە ١٦ی ئایاری ١٩٢٩دا لە نانخواردنێکی تایبەتدا لە ھۆتێلی ھۆڵیوود ڕۆزڤێڵت لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا بەڕێوەچوو. بلیتەکان بە نرخی ٥ دۆلار بوون (کە بەرامبەر بە ٨٩ دۆلارە لە ساڵی ٢٠٢٣دا، بە لەبەرچاوگرتنی ھەڵاوسانی پارە)؛ ٢٧٠ کەس بەشداری ڕووداوەکەیان کرد کە ١٥ خولەکی خایاند. ئەمە تەنھا ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەکادیمییە کە لە ڕادیۆ یان تەلەڤیزیۆن پەخش نەکرا؛ پەخشی ڕادیۆیی بۆ ٢ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار دەستپێکرا.
--Tessla (وتووێژ) ٠٩:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:٣٢، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: چیرۆکە سەرسووڕھێنەرەکان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: چیرۆکە سەرسووڕھێنەرەکان (بە ئینگلیزی: Amazing Stories، ئەمەیزینگ ستۆریز) گۆڤارێکی خەیاڵی زانستی بوو کە لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٢٦ لەلایەن کۆمپانیای ئێکسپێرمێنتەر پەبڵیشینگی ھیۆگۆ گێرنزباک دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. ئەمە یەکەم گۆڤار بوو کە تەنھا تایبەت بوو بە خەیاڵی زانستی. پێشتر چیرۆکە خەیاڵییە زانستییەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە گۆڤارەکانی تردا بڵاو دەکرانەوە، لەوانەش ھەندێک کە لەلایەن گێرنزباکەوە بڵاو دەکرانەوە، بەڵام ئەمەیزینگ ستۆریز یارمەتیدەر بوو لە پێناسەکردن و دەستپێکردنی چەشنێکی نوێی ئەدەبی خێرا کە پێی دەوترا «پەڵپ فیکشن (خەیاڵی ھەرزان)».
--Tessla (وتووێژ) ١٠:٢٠، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٩:٥٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: پەیپەر ماریۆ: ئۆریگامی کینگ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: پەیپەر ماریۆ: ئۆریگامی کینگ (بە ئینگلیزی: Paper Mario: The Origami King) کایەیەکی ڕۆڵگێڕانە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، لەلایەن کۆمپانیای "ئینتێڵجێنت سیستمز" پەرەی پێدراوە، و لەلایەن نینتێندۆوە بڵاوکراوەتەوە بۆ کۆنسۆڵی نینتێندۆ سویچ. ئەم یارییە شەشەمین یارییە لە زنجیرەی "پەیپەر ماریۆ" کە بەشێکە لە فرانچایزی ماریۆ و دوای یاری "پەیپەر ماریۆ: کەڵەر سپڵاش" (٢٠١٦) دێت. چیرۆکەکە باسی گەشتی ماریۆ و ھاوڕێکانی دەکات کە ھەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە گۆڕینی شانشینی قارچک بۆ ئۆریگامی. بۆ ئەم مەبەستە، ماریۆ دەبێت کۆشکی شازادە پیچ لە پێنج ڕیزەکاغەزی ڕازاوە ڕزگار بکات کە بەسەر شانشینەکەدا درێژبوونەتەوە.
--Tessla (وتووێژ) ٢٣:٠٩، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٨:٤٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: حەسەن زیرەک (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد لە تەواوی کوردستاندا دادەنرێت. بەرچاوترین کاری، کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە گۆرانی و ئاوازی تۆمارکراوی کوردی بوو بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە. زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.
-- زەمەنCefayî (لێدوان) ١٤:٤٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ زەمەنCefayî (لێدوان) ١٤:٤٧، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ دەستت خۆش و ماندوو نەبیت. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٥٢، ٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ دەستت خۆشبێت یەکەم وتاری هونەرمەندی کورد.Aro Salar (لێدوان) ١٧:٢٨، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ دەستخۆش. Rabar Ajaxy(لێدوان) ٢١:٠٦، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ — دەستی پەرەپێدەرەکەی خۆش بێت و ماندوو نەبێت. شتێکی ڕێکی لێی بەرھەم ھێناوە. لەگەڵ خۆی ھەندێ لە کێشەکانیمان چارە کرد و شتێکی وام بیر نەماوە کە پێویست بێت بۆی بکەین. ئەگەریش شتێک مابوو، دوای ھەڵبژاردنیش دەتوانین چارەی بکەین. ⇐ئارام وتووێژ ٢٣:١٠، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ؛ سپاس بۆ تەواوی ئەو کەسانەی لە سەرەتای سازکردنی وتارەکەوە کاریان تێدا کردووە. دەبێ زیاتر کار لەسەر ئەو وتارانە بکەین کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگای خۆمانەوە ھەیە. ھیڤجا (وتووێژ) ١٠:٥٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- @Zamand Karim: ئەک بژی! نازانم چۆن دەست پێ بکەم. دەستەکانت خۆش بن کە وتارەکەت بە سەرچاوەگەل و شێوازێکی زۆر چاکەوە پەرە پێ داوە و بەڕاستی سەرسام بووم. ماندوو نەبیت کە ماندووبوونیشی پێوە دیارە. ئەم دوو حەفتەیە لە سەرھێڵ نەبووم، بەڵام بە فریبەیسکس تەواوی وتارەکەم خوێندەوە. با پەلە لە ھەڵبژاردنی وتارەکە نەکرێ و ھەندێ قسەی لەسەر بکەین. پێش ھەموو شتێ، دانانی بەستەری گوێگرتن و داگرتنی گۆرانییەکان وەک بەستەری دەرەکی دروست نییە و دەبێ لابرێن ئەگەر پەڕە و شتی فەڕمی ڕاستەوخۆ بۆ ھونەرمەندەکە (نەک بۆ گۆرانییەکان) ھەبێت، کێشە نییە. با جارێ ئەمە دەستپێکێک بێت و قسەی زیاتری لەسەر دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٠٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: زۆر زۆر سپاس، خۆزگە دەمتوانی بۆ چەند وتاری تریش ئەمە بکەم. وەک وتت بەستەرەکانم لابرد، تەنێ ئەنتۆلۆژیاکەم ھێشتەوە کە بابەتێکی پەروەردەییی مۆسیقییە. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٢٢، ٧ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: ئەمەشی کردووتە زۆرە! سپاس بۆ لابردنی بەستەرە دەرەکییەکان. پێم وایە ئەوەی ڕووداویش لابرێت باشە چونکە بەستەری دەرەکی دەبێ ڕاستەوخۆ ھی کەسەکە بێت نەک شوێنێک کە شتێکی لەسەر کەسەکە بڵاوکردبێتەوە. ئەوەی ڕووداو ھەر وەک سەرچاوە لە ناوەڕۆکی وتارەکە بەکاری بێنی، بەسە. ئەوەی کەی ٢٤ مادام بەڵگەفیلمە کێشە نییە جارێ بمێنێتەوە. منیش لە ویکیدراوە ھەندێ شتم زیاد و کەم کرد. ویستم بەستەری فەڕمیی سپاتیفای وەک بەستەری دەرەکی لە وتارەکە دانێم، بەڵام لە ویکیی ئینگلیزی نەمبینیوە زۆر بەکاری بێنن جا ئەگەر تۆ دای دەنێیت، کێشەمان نییە. شتێکی تر کە لە وتارەکە بینیم بە شێوەیەکی زۆر زۆر کەم پیاھەڵدانی تێدایە وەک وشەکانی دکتۆر فڵان و بەناوبانگ و بەناوبانگترین و ئەمانە پێویست نین. ھەڵبەتە ئەوەی کە نووسراوە «بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت» پێویستە بەکارھێنەرانی تریش قسەی لەسەر بکەن کە ئاوا بمێنێتەوە یان نا. ⇐ئارام وتووێژ ١١:٣٧، ٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: سەرلەنوێ بەسەریدا ڕۆیشتمەوە تا توانیم ئەو وشانەم گۆڕی یان لابرد، سپاس بۆ تێبینیەکە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٩:٣٦، ٨ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- منیش ھاوڕای کاک ئارامم. ھیڤجا (وتووێژ) ٠٩:١٦، ٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: دەستتان خۆش و زۆر چاک پیاھەڵدانەکانت لابردووە و بەستەری سپاتیفایەکەشم لادا؛ ببوورە، بەڵام لێی پەشیمان بوومەوە. لە ویکیدراوە ھەبێ، بەسە. ئەو دوو نەخشەیەی خوارەوە ئاوا کەڵکیان نییە. دەقی لەبەرگیراوەی وێبی تێدا نییە بێجگە لەو وتانەی حەسەن زیرەک خۆی کە ئەوانەش نابێ بگۆڕدرێن. لە ھەندێ شوێن وشە «ئەو» بەکارھاتووە. ئێمە بەبێ ئەو جێناوەش ھەر دەتوانین بنووسین. بۆ نموونە «بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە...» دەکرێ بە «بەرچاوترین کاری، کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە...» بنووسرێت. ئەمە زیاتر کاریگەریی ئینگلیزی و عەرەبییە لەسەر بەکارھێنەران کە وشەی ئەو زۆر بەکاردێنن. شتی ترم ھەبوو، بەس لە ئێستادا ھەر ئەمەندەم بیرە. ⇐ئارام وتووێژ ١٦:٥٨، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Hivja: سپاس بۆ تێڕوانیت :) @Aram: جێناوەکانم لە شوێنی ناپێویست لابرد. کاک ئارام ئەوسا پێم گوتی نازانم دوو نەخشەکە لە کوێ دابنێم، گەر جێیەکی گونجاوتر دەزانی لێی دابنێی، شتێکی خراپ نییە بوونی ھەبێ، ئەگەریش نا بڵێ با لایبەرم. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٠:٢٥، ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: ئای بژی! کاکە شتێکم لە نەخشەکان کرد و بردمنە شوێنێ تر. بزانە ئاوا باشن. ئەو بڵقە سەوز و سوورانەشم بردە خانەیەک تا دووبارە مەجبووری نووسینەوەیان نەبینەوە، بەڵام بۆچی ھەندێکیان سوورن و لەوانی تر جیان؟ دەبێ نووسینێک بۆ سوورەکانیش بنووسرێن. شتی تریش ھەن. بۆ نموونە لە سندووقەکە نووسراوە ٣٠ ژنی تری ھەبووە. ئەمە سەرچاوەی دەوێ. ماندوو نەبیت. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:١٣، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: دەستخۆش بۆ چاککردنی نەخشەکان، کلیلە سوورەکە ئەو شوێنانەیە کە گۆرانی فەرمی لێ تۆمارکردوە سەوزەکەش گۆرانی دیوەخانی و سەرپێیی، ڕوونکردنەوەم لەسەر سورەکە دانا. سەبارەت بە ھاوسەرەکان، سەرچاوەیەک دەڵێ ٣٩، یەکێکی تر دەڵێ ٣٦، بیروڕای ٢٧ و ٢٩ و ١٢ و ٧ ژنیش ھەیە و بەرچاوم کەوتووە، بۆیە بە نزیکەیی لە سندووقەکە نوسیومە ٣٠ و سەرچاوەشم دانەنا، لە بەشی ژیانی ھاوسەرگیریش ئاماژەم بە ٣٦ کردوە چون نزیکە لەو ژمارانەی ڕابیعە و میدیا زەندی ھاوسەری گوتویانە و تا ئەم ساڵانەی دواییش لە ژیاندا بوون، ھەر لە سەرچاوەیەک کە تازە زیادم کرد دەڵێ «٣٦ ژنی ھێناوە و ٢٩ ژنی دیکەی بە شێوەی ھاوسەرگیریی کاتی (سیغە) ھێناوە :) جا پیاوم دەوێ ژمارە ڕاستەکە بدۆزێتەوە. بەخۆشم تیاماوم، نامەوێ خوێنەر زانیاریی ھەڵە بگوازێتەوە. لەسەر ئەمە مەگەر ھاوڕێیان شتێکی لێ بزانن و دەریببڕن. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٦:٢٧، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: سپاس بۆ ڕوونکردنەوە و دانانی سەرچاوەکانیش. لەوە باشترە سەرچاوەیان نەبێ. دووبارە سەیری نەخشەکان بکەوە. وتم کە لە سەرەوەی وێنەکان و بە شرۆڤەش ھەمان شتمان نووسیوە و بزانە کامەت پێ زیادە، لای بە. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٠٣، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەوەندەی من بزانم و زانیاریم هەبێ ٣٤ جار ھاوسەرگیری کردوە، جا شتێکی دیکەی لێ نازانم. سپاس. Rabar Ajaxy(لێدوان) ٢١:٢١، ١١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Rabar ajax1: ھەر سەرچاوەیەکتان دەستکەوت دەتوانن زیادیکەن و ژمارەکە بگۆڕیت. سپاس بۆ تۆ. @Aram: شرۆڤەی خوارێ لاشیبەی خۆکارانە دەنوسرێ «حەسەن زیرەک (عێراق)... (ئێران)» بۆیە سەرەوەم لابرد. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٤:٥٩، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim ئەگەر دەتەوێ ئەوەی سەرەوە بێڵیتەوە، پارامەتری
|caption=
لە نەخشەکان بە بەتاڵی جێ بێڵە. مەبەستم پارامەترەکە دانێ، بەس نرخی بۆ مەنووسە. ئاوا تەنیا وێنەکان بەبێ شرۆڤە پیشان دەدات. ئەگەر دەتەوێ، دەتوانی شێوازی وێنەی نەخشەکان لادەیت و نەخشەکان بەڕووتی دەرکەون نەک وەک پەڕگەیەکی بێ شرۆڤە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٣٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)- @Aram: ئەوەم ھەروا گوت، بەو شێوەیەی ئێستای بێ کێشەیە، دەستخۆش. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٦:١٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Zamand Karim: سڵاو، هیچ شتێک ماوە لەم وتارە کاری لەسەر بکەن؟ گەر نماوە هەڵیدەبژێرین بۆ پەڕەی دەستپێک. Tessla (وتووێژ) ٢١:١٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: دەتوانن ھەڵیبژێرن. سپاس. زەمەنCefayî ٢٢:٥٠، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)

- @Aram: ئەوەم ھەروا گوت، بەو شێوەیەی ئێستای بێ کێشەیە، دەستخۆش. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٦:١٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٠، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)

وتاری پاڵێوراو: ویڵیام ھانا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ویڵیام ھانا (بە ئینگلیزی: William Hanna) دروستکەری ئەنیمەیشنی ئەمریکی و ئەکتەری دەنگی و ھەندێکجاریش مۆسیقاژەن بووە. زیاتر بە ھاوبەشی دروستکردنی تۆم و جێری و دابینکردنی دەنگ بۆ کەسایەتییە سەرەکییەکان ناسراوە. ھاوشانی جۆزێف باربارا، ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی ھانا-باربارایان دەستپێکرد.
-- Tessla (وتووێژ) ١٥:٠٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٦:٣٨، ٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: فرانکفۆرت، کنتاکی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: فرانکفۆرت (بە ئینگلیزی: Frankfort) پایتەختی ویلایەتی کنتاکیی ئەمریکایە و ناوەندی شارستانی فرانکڵین کاونتییە. وەک شارێکی چینی حوکمڕانی نێوخۆیی پۆڵێن کراوە. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا، ژمارەی دانیشتووانی ٢٨ ھەزار و ٦٠٢ کەس بووە. فرانکفۆرت دەکەوێتە سەر ڕووباری کنتاکی، شارێکی سەرەکییە لە ویلایەتی کنتاکیی، و کە پارێزگاکانی فرانکڵین و ئاندەرسن لەخۆدەگرێت. لە پلەی چوارەمی بچووکترین پایتەختی ویلایەتەکانە بەپێی ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ١٣ھەمین شاری پڕ دانیشتووانە لە ویلایەتی کنتاکیی.
-- Tessla (وتووێژ) ٢٢:٤٢، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- سڵاوتان لێبێت، پێم باش بوو ئەم وتارە (کە پایتەختی ویلایەتێکی ئەمریکایە) ببێت بە وتارێکی هەڵبژێردراو. بەجوانی کارم تێدا کردووە، بەڵام گەر کێشەیەکی هەیە پێمی بڵێن تا چاکی بکەم، سپاس. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٤٣، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٠:٠٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
کورتەی وتار: ئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٠–١٥ی ئایاری ١٨٨٦) شاعیرێکی ئەمریکی بوو. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە لە ئاستی کەسانێک وەک واڵت ویتمەن و بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازیی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھەروەھا ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نووسەرانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیامانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ دروست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەند تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارێکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران.
پشتگیری
- لەگەڵ: دەست خۆش کاک پیرەھەڵۆ، بەس ناوی ئەو خانمە ئێمیڵ-یە، چونکە ئەمریکییە، بەڕیتانییەکان زیاتر ل- بەکاردێنن. Tessla (وتووێژ) ١٧:٢١، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla:، سپاس. ڕەنگە قسەکەت ڕاست بێت، بەڵام چون دەنگی /ڵ/ و /ل/ ئالۆفۆنن و فۆنیمی سەربەخۆ نین (یەکێکیان فۆنیمە)، من لام ئاساییە (یانی بە ئەمریکییەک بڵێی کوول یان کووڵ -یان کاڕ و کار- تێدەگا و مەعنی وشەکە ناگۆڕێ لای). ئینجا نامەوێ خۆم بگیرێنمە ئەو کێشەیە چون ناوی وتاری کۆنی زۆرمان بە /ل/ی ناسک هەیە وەک ئێمیلی برۆنتی، ئەمیلیا ئێرھارت، ئەلبەرت ئاینشتاین، ئێلیزابێت شوو و... بۆیە وەک چۆن سەرچاوەکان نووسیبوویان (ئەمیلی و ئێمیلی) دامنا و دەستم تێنەبرد. لە یەک نموونەدا دژی بەکارهێنانی لامی ناسکم. ئەویش ئەو لامانەیە کە لە ئاخری ئەو وشانەن کە بە ال دوایی دێن (بنواڕە وتووێژ:پورتوگال). سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٣:٣٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Pirehelokan:خۆی ڕاستە، هەڵەکە لەتۆ دا نییە، هەرخۆی زۆر وشە لەسەرەتاوە بەهەڵە هاتووە لێرە. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla:، سپاس. ڕەنگە قسەکەت ڕاست بێت، بەڵام چون دەنگی /ڵ/ و /ل/ ئالۆفۆنن و فۆنیمی سەربەخۆ نین (یەکێکیان فۆنیمە)، من لام ئاساییە (یانی بە ئەمریکییەک بڵێی کوول یان کووڵ -یان کاڕ و کار- تێدەگا و مەعنی وشەکە ناگۆڕێ لای). ئینجا نامەوێ خۆم بگیرێنمە ئەو کێشەیە چون ناوی وتاری کۆنی زۆرمان بە /ل/ی ناسک هەیە وەک ئێمیلی برۆنتی، ئەمیلیا ئێرھارت، ئەلبەرت ئاینشتاین، ئێلیزابێت شوو و... بۆیە وەک چۆن سەرچاوەکان نووسیبوویان (ئەمیلی و ئێمیلی) دامنا و دەستم تێنەبرد. لە یەک نموونەدا دژی بەکارهێنانی لامی ناسکم. ئەویش ئەو لامانەیە کە لە ئاخری ئەو وشانەن کە بە ال دوایی دێن (بنواڕە وتووێژ:پورتوگال). سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٣:٣٣، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
لێدوان
زۆربەی وتارەکە من و بەکارھێنەر ئێپین نووسیومانە و پیاچوونەوەی ترمان بۆ کردووە. حەز دەکەم بەکارھێنەرانی تریش پیاچوونەوەی بۆ بکەن ئەگەر کاتیان بوو و پێشنیار بدەن. دەتوانین بۆکسی زانیارییەکەیشی بگۆڕین بە داتابۆکس. وتارە پەیوەندیدارەکانی تا ڕادەیەکی زۆر نووسراون و بەستەری سووری نیە و نزیکەی ٢٠ وتار بەستەریان بە ئەم وتارەوە داوە، بۆیە وتارێکی گرنگیشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٣١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو کاک Pirehelokan: چەند تێبینییەکم هەیە، سەرەتا بۆ وێنەکانی ناو وتارەکە، پێم باشە هەموویان لەلای چەپەوە دابندرێن باشترە، هەم سەر لەخوێنەر تێک نادات و هەم جوانترە. هەروەها سەبارەت بە ناوی وتارەکە؛ گەر بکرێت بە ئێمیڵی دیکینسن باشترە (لەبەرئەوەی ئەمریکییەکان ناڵێن ئێمیل-ی دەڵێن ئێمیڵ-ی، هەروەها ئەمریکییەکان son زیاتر یان هەمووکان کورت دەکەنەوە بۆ سن نەک سۆن). هەروەها سەبارەت بە سندووقی زانیاریدان، هیچ کێشەی نییە گەر وابێت، وە باش نییە گەر بکرێت بە داتابۆکس، چون داتابۆکس زانیاری زیاد لەپێویست دەدات بە دەستەوە کە ئێمە پێویستمان پێی نییە، سپاس. Tessla (وتووێژ) ١٦:٥٧، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: ئاسایییە وێنە و پەڕگەکان لای ڕاستیش دانرێت ھەر وەک چۆن لە ویکیی ئینگلیزی جاروبار لە وتارە درێژەکان پەڕگە دەخەنە لای چەپ. داتابۆکس بۆ کاتێک باشە کە خۆمان کاتی نوێکردنەوەمان نەبێ و بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان پشتگیریی لێ ناکەم. @Pirehelokan: سپاس بۆ تۆ و ئێپینیش. ڕاستییەکەی ناوەڕۆکی کەمە بۆ ھەڵبژاردن. سەرچاوەکانی کێشەیان ھەیە و ئەگەر پاکیان بکەینەوە، ٢٥ سەرچاوە دەمێننەوە. بۆ ئێستا وتارەکە باجی وتاری باشی ھەیە و بە ڕای من ئەوەندەی بەسە. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٣٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: بۆ وێنەکان با بڵێین کێشە نییە، بەڵام سەبارەت بە داتابۆکس، بێگوومان بۆ وتاری هەڵبژێردراو و هەروەها بۆ باش-یش باش نییە دابندرێت. هەروەها سەبارەت بە ناوەرۆکی وتارەکە، وەک خۆت وتووتە؛ لەم ئاستەی خۆیدا باشە. Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: بۆ ناوی وتارەکە لە وتووێژ:ئێمیلی دیکینسۆندا پێشتر ئاماژەم بەوە کردبوو کە کێشەم لەگەڵ ئەوە نیە، بەڵام چون سەرچاوە بەردەستەکان بە سۆن نووسیویانە هەر سۆنم پێ باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: دەست خۆش بۆ سەرنجەکەت. سەرچاوە شکاو و کۆنەکانم لابرد و بڕێک پەرەم بە وتارەکە دا. ئەگەر کات بوو لەم حەفتەیەدا بڕێک ناوەرۆکەکەی زیادتر دەکەم. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٥٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: بۆ ناوی وتارەکە لە وتووێژ:ئێمیلی دیکینسۆندا پێشتر ئاماژەم بەوە کردبوو کە کێشەم لەگەڵ ئەوە نیە، بەڵام چون سەرچاوە بەردەستەکان بە سۆن نووسیویانە هەر سۆنم پێ باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٠:٠١، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: بۆ وێنەکان با بڵێین کێشە نییە، بەڵام سەبارەت بە داتابۆکس، بێگوومان بۆ وتاری هەڵبژێردراو و هەروەها بۆ باش-یش باش نییە دابندرێت. هەروەها سەبارەت بە ناوەرۆکی وتارەکە، وەک خۆت وتووتە؛ لەم ئاستەی خۆیدا باشە. Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٥، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: ئاسایییە وێنە و پەڕگەکان لای ڕاستیش دانرێت ھەر وەک چۆن لە ویکیی ئینگلیزی جاروبار لە وتارە درێژەکان پەڕگە دەخەنە لای چەپ. داتابۆکس بۆ کاتێک باشە کە خۆمان کاتی نوێکردنەوەمان نەبێ و بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان پشتگیریی لێ ناکەم. @Pirehelokan: سپاس بۆ تۆ و ئێپینیش. ڕاستییەکەی ناوەڕۆکی کەمە بۆ ھەڵبژاردن. سەرچاوەکانی کێشەیان ھەیە و ئەگەر پاکیان بکەینەوە، ٢٥ سەرچاوە دەمێننەوە. بۆ ئێستا وتارەکە باجی وتاری باشی ھەیە و بە ڕای من ئەوەندەی بەسە. ⇐ئارام وتووێژ ١٧:٣٦، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram:، بڕێک وتارەکەم قڵەوتر کرد و سەرچاوەی زیاترم بۆ دانا (بەبڕوام ئەو ژمارەیەی سەرچاوەیەی لێ سەروزیادە). نازانم سیاسەتێک هەیە دەربارەی ژمارەی وشە بۆ وتاری هەڵبژێردراو؟ بڕوا ناکەم شتێکمان ببێ یان ویکیی ئینگلیزیش شتێکی ببێت. ئاگادارم لە ویکیی ئینگلیزیدا وتاری کورتیش دەکرا بە هەڵبژێردراو. لە Very Short Featured Article چەند نموونەیەکی دانراوە. لەسەر کەسایەتیی ئێمیلی دیکینسۆن دەیان کتێب نووسراوە و دەکرێت وتارەکە گەورەتریش بکەین، بەڵام بەبڕوام ئەوەی لەسەر ژیاننامە و شێعرەکان و میراتەکەی نووسراوە بەسە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٠٨، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- جیاوازیی لەگەڵ ساڵی ٢٠١٧ کە بووە بە وتاری باش بڕوانە ئێرە پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٢٩، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Pirehelokan ماندوو نەبی. ھەموو پێوەرەکان لە وپ:سوھ نووسراون. سپاس بۆ دانانی ئەو پەڕەی ویکیی ئینگلیزی. خۆی ترسەکەی من ئەوەیە دوای ھەڵبژاردن کەس بە لای ئەو وتارانەدا ناچێتەوە و بۆیە دەڵێم با بایی ئەوەندە ھەبن نەشچینەوە سەری ئاسایی بێ. بۆ ئێستا بەبێ سەرچاوە و ئەم شتانە ٢٬٣٢٣ وشەیە. وتاری لیزا دێل ژوکۆندۆ ١٬٣٦٤ وشەیە و لای ئێمە و زۆر ویکیی تریش ھەڵبژێردراوە. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٠٣، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٩:٢٣، ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (فیلم) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتن (بە ئینگلیزی: Ambulance) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرھێنان و ھاوبەشی بەرھەمھێنان مایکڵ بەی و نووسینی کریس فێداکە. بەرھەمھێنانی ھاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیو ڕیپەبڵیک پیکچەرز و پڕۆژێکت ئێکس ئینتەرتەینمەنت و بەی فیلمزە، ھەروەھا دووبارە دروستکردنەوەی فیلمی دانیمارکی ئۆتۆمۆبیلی فریاکەوتنە لە ساڵی ٢٠٠٥. لەم فیلمەدا جەیک جیڵنھاڵ و یەحیا عەبدولمەتینی دووەم وەک دوو برای تەبەنی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن کە دوای دزینی بانکێک، ئۆتۆمۆبیلێکی فریاکەوتن دەڕفێنن، و فریاگوزار "ئیزا گۆنزالێس" و ئەفسەرێکی پۆلیس "جاکسن وایت" بە بارمتە دەگرن.
-- Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٤، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- سڵاو، ئەم وتارەم پاڵاوتووە، و پێم باشە کە وەک وتارێکی هەڵبژێردراو هەڵبژێردرێت، چون وتارەکە بە کوالێتییەکی باش نووسراوە و دەوڵەمەندە بۆ ویکییەکەمان. گەر هەر کێشەیەک یان تێبینییەک هەبوو، باسی لێوە بکەن. سپاس. Tessla (وتووێژ) ١٦:٢٦، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:١٩، ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ئەژدیھا: چیرۆکی برووس لی (بە ئینگلیزی: Dragon: The Bruce Lee Story) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٣ی درامیی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە دەرھێنانی ڕۆب کۆھین. لەم فیلمەدا جەیسن سکۆت لی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. کاستی پاڵپشتی لە فیلمەکەدا بریتین لە لۆرن ھۆڵی و نانسی کوان و ڕۆبێرت واگنەر. فیلمەکە باس لە ژیانی ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی برووس لی (جەیسن) دەکات لە گەشتکردنی بۆ ئەمریکا لە ھۆنگ کۆنگەوە بۆ کارکردن وەک مامۆستای ھونەری جەنگی. دواتر پیشەکەی بۆ ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی و فیلم دەگۆڕێت. ھەروەھا تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی نێوان برووس و ھاوسەرەکەی لیندا لی کادوێڵ، و ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە برووس لە ئەمریکا دووچاری بووبوو.
-- Tessla (وتووێژ) ١٧:٢٠، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ وتارەکە باشە بۆ ئەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو، بەس بەڕێز تێسلا با وتارەکانت چەندکەسێکی بۆ بانگ بکرێت، و هیوادارم بچیتە سەر وتارە جوگرافییەکان و مێژوویەکان و بەتایبەتی مێژووی چونکە خوێنەری زیاتری هەیە لەچاو فیلم. زۆر سوپاس بۆ کارەت دەست خۆش.Aro Salar (لێدوان) ٠٩:٠٣، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- کاک تێسلا کەمێک پێداچوونەوەم بۆی کرد و پێموایە هێشتا چاکسازی دەوێت. تێبینی چەند هەڵەیەکم کرد بۆ نموونە: Dragon was filmed primarily in Hong Kong, Los Angeles and San Francisco کرابووە 'فیلمی ئەژدیھا بە پلەی یەکەم لە ھۆنگ کۆنگ و لۆس ئەنجلۆس و سانفرانسیسکۆ وێنەیگیراوە'. یانیش rough cut کرابوو بە بڕینی زبری! پێم باشە ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.
- 444radio (لێدوان) ١٩:٥٦، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @444radio: سڵاو، ئەو ساتەی تۆ دەستکاریی وتارەکەت دەکرد، لەکاتێکدا بوو کە هێشتا تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکە بوو(واتا پێداچوونەوەی گشتی بە وتارەکە نەکراوە و لە سازکردن دایە). وە سوپاس بۆ پێداچوونەوەکانت، دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بیت لەم چاکسازیی ئەم وتارە. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aro Salar: سڵاو، سەرەتا بۆ بانگێشتکردن، ئەو کەسانەی لە ویکی چالاکن، لە بەشی دوایین گۆڕانکارییەکان دەتوانن پاڵاوتنەکە ببینن، لەبەر ئەم هۆیە کەس بانگێشت ناکەم. سەبارەت بە وتاری هەڵبژێردراو بۆ بابەتەکانی تر، ڕاستییەکەی من زیاتر شارەزاییم لە فیلم هەیە وەک لە بابەتەکانی تر، بۆ ئەوەی دوور بم لە هەڵە بۆیە وتاری تر ناکەمە هەڵبژێردراو. سپاس بۆ لێدوانەکانت. Tessla (وتووێژ) ١٥:٢٤، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- @444radio: سڵاو، ئەو ساتەی تۆ دەستکاریی وتارەکەت دەکرد، لەکاتێکدا بوو کە هێشتا تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکە بوو(واتا پێداچوونەوەی گشتی بە وتارەکە نەکراوە و لە سازکردن دایە). وە سوپاس بۆ پێداچوونەوەکانت، دڵخۆشم کە یارمەتیدەر بیت لەم چاکسازیی ئەم وتارە. Tessla (وتووێژ) ٢٠:٤٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا . Tessla (وتووێژ) ١٦:٠١، ١ی ئایاری ٢٠٢٤ (UTC).
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: دابەشکردنی خۆراک (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دابەشکردنی خۆراک (بە ئینگلیزی: Food Distribution) ئەو پرۆسەیەیە کە دانیشتووانێکی گشتی خۆراکیان بۆ دابین دەکرێت. ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) دابەشکردنی خۆراک وەک ژێرکۆمەڵەیەکی سیستەمی خۆراک دەزانێت. پرۆسە و میتۆدۆلۆژیای پشت دابەشکردنی خۆراک بەپێی شوێنەکان دەگۆڕێت. دابەشکردنی خۆراک تایبەتمەندییەکی دیاریکەری ڕەفتاری مرۆڤ بووە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا و تۆمارەکانی دابەشکردنی خۆراک مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش ئێستا. زۆربەی حکوومەت و کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی بەرز لە قاڵب دراون بەھۆی ئەو سیستەمەی کە بۆ پشتگیریکردن لە دابەشکردنی خۆراک دروستکراون.
-- Tessla (وتووێژ) ٠١:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- تێبینی؛ ئەم وتارەم پێ باشە کە بکرێتە وتارێکی هەڵبژێردراو، لە ویکی ئینگلیزییەوە هەموو زانیارییەکان بەتەواوی وەرگێڕدراوە. ئەگەر هەر کێشەیەک یان شتێک هەبوو لەسەر وتارەکە، هەوڵی باشترکردنی بدە، یان من ئاگاداریکەنەوە بۆ چاککردنی. Tessla (وتووێژ) ٠١:٠٥، ١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢٣:٤٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: جومانجی: ئاستی دواتر (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: جومانجی: ئاستی دواتر (بە ئینگلیزی: Jumanji: The Next Level) فیلمێکی سەرکێشیی خەیاڵیی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرھێنانی جەیک کاسدان، کە لەگەڵ جێف پینکنەر و سکۆت ڕۆزنبێرگ سیناریۆکەیان نووسیووە. ئەم فیلمە قۆناغی چوارەمی زنجیرەفیلمی جومانجییە و درێژەی فیلمی جومانجی: بەخێربێیت بۆ دارستانە. دوەین جانسن، جاک بلاک، کێڤن ھارت، کارین گیلان، نیک جۆناس، ئەلێکس وۆڵف، مۆرگان تەرنەر، سێرداریوس بلەین و مادیسۆن ئیسمان ڕۆڵەکانیان لە فیلمی پێشوودا دووبارە دەکەنەوە لەکاتێکدا ئاکوافینا و دانی گلۆڤەر و دانی دێڤیتۆ ئەکتەری نوێن و پەیوەندی بە کاستەکەوە دەکەن. چیرۆکی فیلمەکە دوای دوو ساڵ لە فیلمی بەخێرھاتن بۆ دارستان ڕوودەدات، کە ھەمان گرووپی ھەرزەکار لەگەڵ ھاوڕێیەکی دێرین و دوو کەسی دیکەدا، بە ھەڵە جارێکی دیکە تووشی جومانجی دەبنەوە. لەوێ ھەموویان خۆیان لەگەڵ کەسایەتیی ئەڤەتاری کۆن و نوێدا ڕووبەڕووی کێشە و دژایەتی دەبنەوە، لەکاتێکدا دەبێت ھەڵبێن بۆ ئەوەی خاکەکە لە خراپەکارێکی نوێ ڕزگار بکەن.
-- Tessla (وتووێژ) ٢٣:١٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٧:٤٨، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: دێترۆو (کایەی ڤیدیۆیی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دێترۆو (بە ئینگلیزی: Deathrow) کایەیەکی ڤیدیۆییی وەرزشییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆمپانیای ساوتێند ئینتەرەکتیڤەوە پەرەی پێدراوە و بەتایبەتی بۆ ئێکس بۆکس لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. پەرەپێدانی دێترۆو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ وەک یارییەکی کۆمپیوتەرییی سەرھێڵ دەستیپێکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیای ساوتێند گۆڕا بۆ بڵاوکراوەکانی کارپێکەری ئێکس بۆکس، ئەمەش ڕێگەی بە تیمەکە دا کە «سێبەری پێکسڵ» و «نەخشەی بەرکەوتن» و «ڕووناکی ئاوێنەیی» بەکاربھێنێت. کایەی دێترۆو لەسەر بزوێنەری کایەی سێ ڕەھەندی نێوخۆیی دروست کرابوو و یەکەم بەرھەمی گەورەی ساوتێند بوو.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٨:٤٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بەو ئاستەوە کراوەتە وتاری ھەڵبژێردراو. تەنیا ئەو داڕێژەیەی لە لێدوانی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە بکرێتە کوردی. Nskoalj (لێدوان) ١٠:١٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- سڵاو، ئەم وتارەم پاڵاوتووە، گەر هەر ڕەخنە یان کێشەیەک هەبێت لەخوارەوە باسی بکەن، تا دەست بە چارەسەری بکەم، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٤٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- بەکوردی کردنی ئەمانە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٠:٠٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- زۆر سپاس @Sakura emad: ڕێک دەمھەویست ئەمەی بڵێم. Nskoalj (لێدوان) ١٠:١٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj، @Sakura emad: وتارەکانیمان نەبوو بۆیە بەستەری سوورن، لەئێستایا خەریکی دروستکردنیانم. Tessla (وتووێژ) ١٠:٣١، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla مەرج نییە حەتمەن ساز بکرێن، تەنیا ناوەکان بکرێنە کوردی تەواوە. Nskoalj (لێدوان) ١٠:٣٦، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj: دەزانم، بەڵام دەمەوێت وتارەکە دەوڵەمەند و ئاست بەرز بێت. Tessla (وتووێژ) ١٠:٤٣، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٠٦:٢٤، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
وتاری پاڵێوراو: بەڕێوەبەری ناسا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی ناسا، بەرزترین بەرپرسی ناسا، دەزگای نیشتمانیی فڕینی بۆشاییی ئەمریکایە. بەڕێوەبەر و سەرۆکی بڕیاردەری ناسایە، بەرپرسیارە لە دابینکردنی ڕوونکردنەوە بۆ دیدگای دەزگاکە و خزمەتکردن وەک سەرچاوەیەکی سەرکردایەتیی نێوخۆیی لەناو ناسادا. ھەروەھا خاوەن نووسینگە شوێنێکی گرنگی ھەیە لە چوارچێوەی سیاسەتی فڕینی بۆشاییی ئەمریکادا، و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەرێکەوە یارمەتی دەدرێت. بەڕێوەبەر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە، بە ئامۆژگاری و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، دەستنیشان دەکرێت و دواتر بە ئارەزووی سەرۆک خزمەت دەکات. بێڵ نێڵسن، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا و ئاسمانی لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەر دەستی بەکار کردووە.
-- Tessla (وتووێژ) ٠٩:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
دژ زۆر زۆر کورتە. سپاس بۆ سازکردنی بەڵام بۆ وتاری باشیش نابێت. Nskoalj (لێدوان) ١٢:٢٢، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
بێلایەن
لێدوانەکان
Nskoalj: سوپاس بۆ دەنگەکە، بەڵام ئێمە کار لەسەر کورتی و درێژی بابەتەکە ناکەین. بابەتەکە تا چەند گرینگ بێت ئەوکات بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی دەدرێت. ئەم وتارە نەک تەنھا لە ویکی ئینگلیزی بەڵکو لە چەند ویکییەکی تریش وتاری هەڵبژێردراوە و هەر لە ڕەگەوە خۆی کورتە، لە کۆمەڵگەدا بابەتەکە گرینگە بۆیە هەڵبژێردراوە. Tessla (وتووێژ) ١٤:٠٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla: سەیرێکم کرد و لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی کراوەتە وتاری ھەڵبژێردراو. ببورە ئەوکات نەمدیبوو و ئێوە ڕاست دەکەن؛ بۆیە ڕایەکم وەرگرتەوە. ئێستاش بۆچوونێکی وام نییە و پێم باشە بەڕێزانی تر ڕای لەسەر بدەن. Nskoalj (لێدوان) ٢٢:٥٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Nskoalj: هەرخۆی پێشتر وتاری تریشمان هەڵبژاردووە کە کورت بوونە، بڕوانە وتاری مارتن کیمی. تەنھا بابەتەکە گرینگ بێت لەوکاتەدا کورتیەکەی ئەکەوێتە سەر وتارە ڕەسەنەکە کە چۆنە. سوپاس بۆ تێگەیشتنت. Tessla (وتووێژ) ٢٢:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Tessla بەڵێ وایە سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ٢٣:٠٣، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ١٢:٠٧، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
کورتەی وتار: کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
--شەهید (لێدوان) ١٩:١٤، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
پشتگیری
- لەگەڵ.Aro Salar (لێدوان) ١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ وتارەکە لە ڕووی تەکنیکی و نووسینەوە لە ئاستێکی بەرز دایە و بەھۆی ئەوەی ئێستاش ھەر پەرەی پێدەدرێت، بە بۆچوونی من بێگومان وتاری ھەڵبژێردراو شایەنی وتارەکەیە. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ٢٣:٢٢، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- لەگەڵ لێدوانم داوە، و کارم تێیدا کرد، ئێستا وتارێکی باشە. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
- بێلایەن: دیارە وتارێکی ڕێکوپێکە و زەحمەتکێشانی پێوە دیارە، بەڵام پێم وایە هەندێک کورتە. لە ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئوکراینی درێژتر نووسراوە بەڵام کردویانە بە وتاری باش، کە دەکرێت لێرەش ئاوا بکەین، یانیش دەکرێ پەرەی پێبدەین و ئەو کات بۆ وتاری هەڵبژێردراو زۆر چاک دەبێت. زۆر سپاس و ئەوەش تەنیا بۆچوونی منە. Nskoalj (لێدوان) ٢٢:١٠، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو بەڕێز @Nskoalj: زۆر سوپاس لۆ تێبینیەکەت، ڕاستە وەکو ویکیپیدیاکانی ئینگلیزی و ئۆکرانی نیە بەڵام ئەگەر بەراوردی بکەی بە ویکیپیدیای ئینگلیزی جیاوازییەکی زۆری نیە و وتارەکە مانای تەواو و شیکردنەوەی تەواوی بابەتەکەی تێدایە خوێنەر بە ئاسانی و بە تەواوی هەموو زانیاریەکانی پێدەگا، هەرچەندە بەردەوام هەوڵی باشترکردنیم دایە و بەردەوامیش دەیدەم، بەڵام جەنابتان ئەگەر پێشنیارێک یاخوود شتێک کە پێویستە چاکی بکەم تکایە ئاگادارم بکەوە، سوپاس. شەهید (لێدوان) ١٣:٠٥، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Shahid tahir: بەڵێ وایە لە ڕووی تەکنیکییەوە کێشەیەکی وای تێدا نابینم، وتارێکی باشە و ھەروەھا پێویستمان بە وتارێکی ھەڵبژێردراوە کە پەیوەندیی بە زانست و ڕێکخراوە و ئەو شتانە ھەبێت. لە ڕێگای تووڵامزارەوە دەستکاریم تێدا کرد و ڕێکوپێکتری کرد. قەوارەی ئێستا ٨١ ھەزار بایتە، ئەگەر بکرێتە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار بایت ئەوکات بەدڵ لەگەڵتانم، با بزانین ئەوانەی دیکەش چی دەڵێن. دیسان سپاس بۆ بەشدارییەکانی بەرێزت. Nskoalj (لێدوان) ١٤:١٠، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
لێدوانەکان
- @Aram: @Aro Salar: @Tessla: @Paraw: @Kurd2021: @Sakura emad: @Zamand Karim: @Central Kurdish: و ھتد؛ ئێوە بۆچوونتان چییە؟ Nskoalj (لێدوان) ١٤:١٨، ١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: @Aro Salar: @Tessla: @Paraw: @Kurd2021: @Sakura emad: @Zamand Karim: @Aza: @Danial2703kurdistan:، هیج یەکێکتان پێشنیار یاخوود دژایەتی لەگەڵ وتارەکە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە وتارێکی هەڵبژێردراو؟ شەهید (لێدوان) ٠٨:٣٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
@Shahid tahir: وتارەکە زۆر باش و سودبەخشە، بەڵام تکایە بەرزی بکەرەوە بۆ ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ ئەوەی زیاتر شایەنی مافەکە بێت، چونکە وتارە هەڵبژێردراوەکان زیاتر لەدەورو بەری ١٠٠٠٠٠ بایت بۆ سەرووترن، من ڕازیم.Aro Salar (لێدوان) ١٧:٤٩، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
@Aro Salar: زۆر سوپاس لۆ سەرنجەکەت، لە کاتەکی کەم هەوڵ دەدەم بیگەینمە ئەو قەبارەیە. شەهید (لێدوان) ١٩:١٠، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Shahid tahir: پێش ھەموو شتێک بۆ وتاری باش باشترە؛ وتاری ھەڵبژێردراو ڕەنگە بە ساڵیش دەستکاریی تێدا نەکرێت چونکە وا دادەنرێت کە ھیچ کێشەیەکی نییە بۆیە ھەڵبژێردراوە. ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام بێکێشە نییە. نەمخوێندووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەم وەشانە کێشەکانی ئەمانەن:
- بەجێی بەستەردان بە بەشەکان، کەڵک لە داڕێژە:سەرەکی وەرگرە.
- لە بەشی سەرچاوەکان ٧٩، ٨٥ و ٨٦ سەرچاوەن؟
- ناونیشانەکانی سەرچاوەکان بە کوردییە؛ ناڵێم خراپە، بەڵام زۆرینەیان ڕێکەوتی پێگەکە و ڕێکەوتی سەردانیان بۆ دانەنراوە!
- بەگشتی و تا ڕادەیەک ناوەڕۆکی ویکیی ئینگلیزیی ھەیە، بەڵام سەرچاوەی کەمترە بۆیە لەوەی ئینگلیزییەکە کەمتر دێتە بەرچاوە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٠:٠٠، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Aram: بە نسبەتی دەستکاری کردنی وتاری هەڵبژێردراو سەیری پێڕستی وتارە هەڵبژێردراوەکانی پێشوترم کرد زۆربەیان لەو بیرۆکەی جەنابتان دەرناچن و ڕەنگە وتار هەبێ ئێستاش پێویستی بە دەستکاری هەبێ، هەروەها پێش پاڵاوتن دەستکاری کراون و لە کاتی پاڵاوتن و دوای هەڵبژاردنیشیان، بەڵام کە ئێستا من وتارەکەم پاڵاوتووە بەکارهێنەران بیبینن بە ئامانجی ئەوەی هەر کەم و کوڕیەک جەنابتان یان هەر بەکارهێنەرێک کە دەتوانێ ئەو کەم و کوڕیانە ببینێ کە من نایانبینم یاخوود بە ئەزمونترن پێشنیار بکەن بەڵکو چاکیان بکەم پێش ببێتە وتارێکی هەڵبژێردراو.
- بەجێی بەستەردانی بەشەکان داڕێژە:سەرەکیم بەجێیان دانا.
- لە بەشی سەرچاوەکان ڕاستە ٧٩ و ٨٥ و ٨٦ سەرچاوە نین و تێبینین و ئەوانیشم چاککرد و کردمنە تێبینی.
- ناونیشانی سەرچاوەکان هەرچەندە بەردەوام پێم باشترە کوردی بێت و حەزم بەوەیە خوێنەر بە تەواوی و ئاسانی و شێوازەکی کوردیانە سەرچاوەکانیشی پێبگا، بە نسبەتی ڕێکەوتی پێگە و سەردانیان ڕاستە و زۆربەیان نیانە و هەوڵ دەدەم هەم بۆ ئەو وتارە زیادی بکەم و هەمیش لە وتارەکانی دیکە،
- لە کۆتایی پێموایە شایەنی وتاری هەڵبژێردراوە، بەڵام بێگومان چاوەڕێی کۆدەنگی و پەسەند کردنی دەکەم، سوپاس بۆ پێشنیار و سەرنجە بەجێیەکانت شەهید (لێدوان) ١٤:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Shahid tahir: دەستت خۆش کە تێبینییەکانت لەبەرچاو گرت. منیش دەستێکم پێیدا ھێنا. بێجگە لە ڕێکەوتەکان، ئەوەی بمێنێ باسی بکەم کەوانەکانە کە زۆر و بەبێ ڕێسای خاڵبەندی بەکاربراون وەک «کەناڵی (CNBC)» کە لێرەدا ھیچ پێویست بەو کەوانانە ناکات و بە ڕای من باشتریشە ھەر وا بنووسرێت: کەناڵی سی ئێن بی سی. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٤٢، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Aram: زۆر سوپاس، دەستەکانت خۆش تێبینیەکانت لە جێی خۆیدا بوون و ئەوەی کەوانەکانیش چارە دەکەم. شەهید (لێدوان) ٠٨:٣٣، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- لێدوان: @Shahid tahir: سپاس بۆ ھەوڵەکانت. تۆ ناوەکەیت بەدروستی وەرنەگێڕاوە. ھەڵەکان: یەکەم، ئەمە کۆمپانیا نییە، کۆرپۆرەیشنە. بنۆڕە en:corporation. ئەگەر جیاواز نەبا، وتاری جیای نەدەبوو. دووەم، technologies ئەبێتە تەکنۆلۆژیاکان نەک تەکنەلۆژی. سێیەم، تا ئێستا وشەیەکی گونجاومان بۆ exploration نییە. یەکێ ئەڵێ دۆزینەوە، یەکێ تر ئەڵێ توێژینەوە و ھتد. ئاشکراکردنیش باش بێ (کە پێم وا نییە)، ئەمەی ئێستا ھەڵەیە. ئاشکراکەر ناوی بکەرە و ئەبێتە explorer. چوارەم، space یانی بۆشایی. ئەو گەری -یە زیادەیە. ئەمە بەس ناوەکەی، ئەبێ ناوەرۆکەکەی چۆن بێ! Gêjełûk ١٥:٣٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- @Gejeluk: سوپاس بۆ سەرنجەکەت، ناوی وتارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی سپەیس ئێکسە، بەڵام ئازادی لە دەستکاریکردن و بەرەوێشبردنی وتارەکە و دەستخۆشیت لێدەکەم بەڵام هەوڵ بدە لەجێی (کۆرپۆرەیشنە و ئێکسپلۆرەیشن) ناوێکی گونجاو و کوردی دابنێ، واتا مەبەستم ئەوەیە بە گشتی خوێنەر بە تەواوی لە مەبەستی وتارەکانمان بە گشتی تێبگا خۆ ئەگەر بەو شێوازە بێ دەیان وشەی ئینگلیزی هەیە بەرامبەرەکەی وشەی کوردی نیە، ناشبێ هەمان وشەکە بەکاربهینینەوە دەبێ وشەیەکی بەدیل و مانداری هەمان وشە ئینگلیزیەکە بدۆزینەوە، بەڕاستی پێموایە جەنابتان زۆر خەمخۆرن بەڵام چی بکەین بەدیلی وشەکە نیە خۆ لە دەسەلاتی من و تۆ نیە، بە نسبەتی تەکنەلۆژیاکان جەنابتان ڕاستن. دووبارە سوپاس شەهید (لێدوان) ١٥:٤٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Shahid tahir: سڵاو، هەروەک لە سەرەوەش وتراوە کە لەڕووی تەکنیکەوە باشە و ماندووبوونی پێوە دیارە، بەڵام سەرنجی ئەوەم دا کە وتارەکە وشەی بیانی زۆری تێدایە و هەڵبەت چەند بەستەرێکی ناپێویستیشم لەڕێی خۆمەوە چاک کرد. لە کاتێکی پێویست و نزیکدا دەستکاری تێدا دەکەم و ئەو کەم و کوڕیەی تێ ناھێڵم. Tessla (وتووێژ) ١٦:١٤، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
سڵاو @Tessla:، سوپاس بۆ دەستکاریکردنی و باشترکردنی وتارەکە، سەرنجەکەت ڕاستە و دەکرێ هۆکارەکەی بگەرێنمەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی وتارەکە دەخوێننەوە لە ڕووی زانستی باشتر تێبگەن لە وتارەکە، هەرچەندە بەپێی پێویست وشەکان بەکارهاتووە بەڵام ئەگەر لەگەڵ رێکار و مەرج و یاسای وتاری هەڵبژێردراو ناگونجێ ئەوا دەتوانم چاکیان بکەم و سوپاس کە جەنابیشتان هەوڵی باشترکردنی دەدەن. شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ٠٧:٥٩، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
Shahid tahir: لەڕاستیدا ئەم وشانە کاریگەری دەکەنە سەر وتارەکە و ڕێگری دەکەن لەوەی ببێتە وتاری هەڵبژێردراو بۆیە منیش باسم لێی کردەوە، گەر بتوانیت چاکیان بکەیت باش دەبێت، خۆشم خەریکی دەبم. Tessla (وتووێژ) ١٠:٥٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا Tessla (وتووێژ) ٢١:٤٠، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)
- ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: شا تەھماسبی یەکەم (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: تەھماسبی یەکەم (بە فارسی: تهماسب یکم؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ – مردووی ١٤ی ئایاری ١٥٧٦) دووەم شای ئێرانی سەفەوی بوو، کە لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ لە دەسەڵاتدا بوو. کوڕە گەورەی ئیسماعیلی یەکەم و ھاوژینە سەرەکییەکەی، تاجلو خانم بوو. دوای مردنی باوکی لە ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤، تەھماسب حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئایینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەودا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند.
بەخێربێیت . ههوڵم دا بۆ نووسینی ئهم بابهته، و پێم وایه شایانی ئهوهیه له باشترین وتارهكانی ویكیپیدیای كوردیدا بێت، چاوهڕوانی دهنگی ئێوهشم.Hamaredha (لێدوان) ١٦:٤٤، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
پشتگیری
لەگەڵ مامۆستا (لێدوان) ٢٠:١٨، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
دژایەتی
- دژ گەر دواکار وەڵام نەدات بەدەستەوە، جا بۆ ئەم پاڵاوتنە بمێنێت؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٧:٠٠، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
بێلایەن
- بێلایەن من پێموایە ئەو شێوەی ئێستا بۆ وتاری باش دەبێت. بەڵام دەکرێت زیاتر پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. Nskoalj (لێدوان) ١٦:٠١، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
لێدوانەکان
- لێدوان: بەڕای من بەشەکانی پێویستی بە جیاکردنەوەی زیاتر ھەیە، و دەستپێکەکەشی پێویستە وای لێ بکرێت کە ھەموو وتارەکە کورت بکاتەوە، واتە کورتەی بەشەکانی تریش ھەبن لە دەستپێک. مەبەستی دەستپێک ئەوەیە ناوەڕۆکی ھەموو وتارەکە بە پوختی بخاتە بەر دەستی خوێنەر.--◂ ئێپین ♬ ٠٧:٢٥، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Épineسوپاس بۆ ڕای ئێوە و بۆ سەرنجەکانتان، لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا هەموو ئەو شتانەم لەبەرچاو گرت کە لە دوایین نامەکەتدا باست کرد، بۆت دەردەکەوێت کە پێشەکی بابەتەکە کورتەیەک لە ژیاننامەی ئەم کەسایەتییە مێژووییە، مەبەستم ئەوەیە، ئەگەر پێشەکییەکە بخوێنیتەوە لە کورتە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە تێدەگەیت بێگومان من زیادم کرد بابەتەکە چەندین سەرچاوەی تێدایە کە پشتگیری لە ڕەسەنایەتی چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە دەکەن، بۆ هەر بەشێکیش چەندین بابەتم بۆ زیاد کردووە لە چیرۆکی ژیانی ئەم کارەکتەرە هیوادارم لە گۆشەیەکی ترەوە بابەتەکە بخوێنیتەوە و تێبینی ئەوە بکەن کە ئەم بابەتە ئینسایکلۆپیدییە و نزیکەی هەموو شتێکی لەبارەی ژیانی سوڵتانی سەفەوی گرتووەتەوە، سوپاس Hamaredha (لێدوان) ١٣:٢٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
@Hamaredha: چەند هەلەیەکم بینی لەناو وتارەکە ئەویش ناوی شا تەهماسب بوو بەڵام تۆ نوسیبووت تەحمەسپ، ئەتوانی هۆکاری ئەوەم بۆ ڕوونبکەیتەوە، گەر بزانم بۆ ئەوا خۆشم یارمەتیت دەدەم لە باشترکردنی وتارەکە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٩:٤٦، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)
- بەڕێز @Aram: تکایە ھەڵبژاردن یان ھەڵنەبژاردنی ئەو وتارە ڕوون بکەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ١٨:٢٧، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: پێش ھەموو شتێ من وتارەکەم نەخوێندووەتەوە و پێداچوونەوەشی لەلای منەوە بۆ نەکراوە. من لێرەدا وا نابینم کە بەکارھێنەران لەگەڵ ئەوە بن وتارەکە بکرێتە وتارێکی ھەڵبژێردراو، بەڵام ئەو مافەش بە خۆم نادەم ئەنجامی وتارەکە ڕاگەیەنم؛ ھەست دەکەم قسەی زیاتری لەسەر دەکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٦، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- زۆر باشە، من ئەو وتارم ئەنجامەکەی ڕاگەیاند بەھۆی ژمارەی دەنگەکانەوە (٣ لەگەڵ و ٠ دژ)، بە بۆچوونی تۆ ئەگەر کاتەکەی زوویە تکایە پێم بڵێ تاوەکوو دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەمەوە. Nskoalj (لێدوان) ١٨:٥٣، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj: پێم وایە شایەنی بوون بە وتارێکی ھەڵبژێردراو ھەبوو. سەبارەت بەوەی کە ئەو دەستکارییەت بەسە بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو یان نا، نەخێر، ئەوەندە بەس نییە. وا بزانم کاتی ئەوە ھاتووە فێرکارییەک بۆ کردنی وتارێک بە ھەڵبژێردراو دروست بکەم. کە دروستم کرد، ئاگادارت دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:١٥، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoaljبوونی ئێوە و بەشداریتان لە باشترکردنی بابەتەکە و هەموارکردنەوەی و سڕینەوەی هەڵەکان بابەتێکی ئەرێنییە کە بەشدارە لە پەرەپێدانی بابەتەکە و ئەمەش یارمەتیدەرە لە پەرەپێدانی بابەتەکە بۆ باشتر. Hamaredha (لێدوان) ١١:٢٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- زۆر باشە مەمنوون دەبم. دەستکارییەکم گەڕاندەوە، باشتر وایە زیاتر بۆچوونی لەسەر بدرێت. Nskoalj (لێدوان) ٢١:١٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoaljسڵاو، سوپاس بۆ هاوکاریتان، وە بەخێرهاتنی هەر هاوکارییەکتان دەکەم بۆ باشترکردنی ئەم بابەتە، ئەگەر هەر تێبینییەکتان هەیە لەسەر بابەتەکە، تکایە هاوکارم بن بۆ باشترکردنی بابەتەکە بەرەو باشترین و گونجاوترین فۆرم بۆ پەرەپێدانی ئەم بابەتە، و هەر هەموارکردنەوەیەک کە بە گونجاو دەزانیت هیوادارم بۆم دابین بکەن و یارمەتیم بدەن لەو کارەدا سوپاس بۆ ئێوە Hamaredha (لێدوان) ١١:٢٣، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Nskoalj
- هیوادارم هاوکارم بن بۆ سڕینەوەی هەر هەڵەیەک کە لە بابەتەکەدا دۆزراوەتەوە و بەرەو باشترین شت باشتری بکەم و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی بابەتەکان لە ویکیپیدیای کوردیدا Hamaredha (لێدوان) ١١:٣٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram
- بەخێربێن برای ئازیزم، بۆچوونی تۆ و قسەکانت زۆر گرنگە بۆ من، ئەگەر هەر تێبینییەکت هەیە، پێم خۆشە هاوکاریم بکەیت بۆ باشترکردنی بابەتەکە بۆ باشترکردنی، هیوادارم بابەتەکەت بەدڵ بێت. Hamaredha (لێدوان) ١١:٢٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Hamaredha: ساحێو فەرموو بی عەزیزم. بەخوا لە ئێستادا من پێم ناکرێ کات بۆ بەسەرداچوونەوە دانێم. ئەگەر ھەر کارێکی ترم لە دەست دێت، بانگم بکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٠١، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- ھیوادارم بتوانین کاری زیاتری لەسەر بکەین تاکوو بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. Nskoalj (لێدوان) ١٣:١٤، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)