لێدوانی ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان
![]() | ئاگاداری: تکایە بۆ وتووێژکردن لەسەر وتارە پاڵێوراوەکان ڕوو لە لێدوانی ویکیپیدیا:پاڵاوتنی وتاری ھەڵبژێردراو بکەن. ئێرە بۆ وتووێژە دەربارەی پرۆژەی وتاری ھەڵبژێردراو بە گەشتی. |
شێواز و ماوەی وتاری ھەڵبژێردراو دەستکاری
بەڕێزان شێوەی پڕۆژەی وتاری ھەڵبژێردراو وا ڕێک خراوە کە ھەفتەی وتارێک دابنرێت، بەڵام وەک دەبینین بەرنامەکە وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت. من گلەییم لە شێوازەکە نییە، ئەوە ھیچ وەک بەشێک لە ویکییەکانی تر کە ڕۆژێ وتارێک دابنێین، بە ڕای من ڕۆژێک کەمە بۆ وتاری ھەڵبژێردراو، ھەم ئەوەی ئێمە ئەوەندە وتارەمان نییە. وەک وتم ھەر ھەفتەی وتارێک شتێکی باشە، بەڵام ئەم پلانەش لە ئێستا سەرناگرێت، بۆیە بە ڕای من باشترین شت ئەوەیە بیکەین بە مانگێ وتارێک، ھەم شتێکی ڕێکترە کە وتارە ھەڵبژێردراوەکان بەپێی مانگەکان دەناسینەوە، بۆ نموونە ناونیشانی شوێنی وتارێکی ھەڵبژێردراو دەبێتە: (داڕێژە:وتاری ھەڵبژێردراو/ئەیلوولی ٢٠١٦) و ھەم دەرفەتی ئامادەکردن و دیاریکردنی وتارێکمان دەبێت لە ماوەی مانگێک. ئەم پلانە باشتر جێبەجێ دەکرێت لە ساڵی نوێ (٢٠١٧)، بەڵام بۆ ئەو چەند مانگەی کە ماوە لە ٢٠١٦ دەکرێ وەک تاقیکاری و جەڕباندن کار لەسەر پلانەکە بکەین. | سەرچیا — ١٧:٤١، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
- لەگەڵ > وە ئەگەر بکرێت وتاری ھەڵبژێدراو ئەو وتارانەبن کە ئێستا بنووسرێن یان وەرگێڕانییان بۆ بکرێت واتە وتارە کۆنەکان نەبن ئەمەش بۆئەوەی سوودی بۆ ویکیپیدیاش ھەبێت و مانگێک یان دوومانگ بۆ وتارێک دابنرێت و بەھەموومان پەرەی پێبدەین ئینجا بیکەین بە وتاری پەڕەی دەستپێک Kushared (لێدوان) ١٨:٤٩، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
- سوپاس بۆ ئێوە، بەڵێ بە ڕای منیش ئەوە دەبێتە شتێکی باشتر گەر وتارەکان نوێبن، دەبێتە ھاندەرێکیش بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان. وەک باسم کرد، بۆ ئەم چەند مانگە دەکرێ وەک تاقیکاری کاری لەسەر بکەین، وتاری ھەڵبژێردراوی ئێستا لەمێژە دانراوە، شتێکی باش دەبێت تا سێ ڕۆژی تر، بۆ مانگی ئەیلوول لەسەر وتارێک ڕێک بکەوین. من پێشنیاری ئەم وتارانە دەکەم؛ ئیبن بەیتار و دیتانەی پیتاگۆرس. | سەرچیا — ١٩:٠٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)
- پەڕەکەم بەم شێوەیە ڕێکخستەوە، بەڵام باشترە لە ساڵی نوێ دابنرێت نەک ئێستا.
- سەبارەت بە وتاری ھەڵبژێردراو، گەر کەس پێشنیارێکی نییە، ئەوا با یەکێک لەوانە دابنێین کە پێشنیارم کردوون. | سەرچیا — ١١:٠٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- پەڕەکەم بەم شێوەیە ڕێکخستەوە، بەڵام باشترە لە ساڵی نوێ دابنرێت نەک ئێستا.
- من وتاری ئەیمی لی پێشنیار دەکەم، ئەگەر بەدڵتان بوو ئەتوانم سەرچاوەکان (references) چاک بکەم و زیادی بکەم. وتاری ئەیمی لی لە ھەردووک وتارەکانی کە ئاماژەت پێداوە پوختترە. —ژیار مێرلن وتووێژ ١٥:٣٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- دەستخۆش بۆ وتارەکە، ئاستی وتارەکە باشە، بەڵام زۆر پەیوەندیدارە بە وتاری ھەڵبژێردروای ئێستا. باشترە وتارێکی جیاوازتر دابنرێت. | سەرچیا — ١٩:١٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
- دەتوانم پەرە بە وتاری دیلەین بدەم مادەم وایە. بەڵام بڕیارەکە ھی خۆتانە. چونکە وتاری ھەڵبژێردراوی ئەمجارە لەسەر گرووپی مۆسیقا بوو، ئەگەر دانەیەکی تریشی بەدوادابێت ئاساییە؟ —ژیار مێرلن وتووێژ ٢٢:٥٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)
گواستنەوە دەستکاری
لەگەڵ گواتسنەوەم بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان. —ژیار وتووێژ ٢١:١٥، ١٤ی شوباتی ٢٠١٧ (UTC)
ئامادەیی بۆ گواستنەوە دەستکاری
بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Calak: @Min.neel: ئێستە ئەم شێوازە ئامادەیە جێی شێوازە نا دروستەکەی ئێستای ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو بگرێتەوە. تکایە ھەمووتان ڕای خۆتان بڵێن تا بیگوازینەوە سەر بۆشاییە ناوە دروستەکان بە زووترین کات. بەخێرھاتنی چاکسازی و بەسەرداچوونەوەی گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا دەکەم. سوپاس. —ژیار وتووێژ ١٧:١٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- دەستخۆش کاک ژیار بۆ کار و ماندووبوونەکەت. پێشوازی لە پێشنیازەکەتان دەکەم، بەس لەوە نەگەیشتم مەبەستتان لە شێوازە نادروستەکەی ئێستا چییە؟! ڕاستە ڕەنگە کێشە و کەموکوڕی ھەبێت، بەس لەبەر ئەوەی لە ویکیپیدیاکانی تر جودایە، ناکرێ بە ناتەواو دابنرێت. پێشنیاز دەکەم ئەوەی تۆ کردووتە لەگەڵ ئەوەی پێشوو تێکەڵ بکرێت، واتا ئەوەی ئێستا بە تەواوی نەسڕدرێتەوە. سەرچیا — ١٩:٣٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- لەم شێوازەی ئێستایدا ھیچ زانیارییەکی وا نەدراوە کە یارمەتی تێگەیشتنی بەکارھێنەران بدات، پەڕەیەکی تایبەتمان نییە بۆ ھەڵسەنگاندنەوەی وتارەکان و ڕێسا و ڕێنماییم ھەر نەبینیوە تێیدا من. دواتر ئەو داڕێژانە کە بەکارھاتوون بە تەواوی تێکەڵن (د:وتاری ھەڵبژێردراو ئەبێت بگوازرێتەوە بۆ ناوێکی تر وەک د:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/ناوەڕۆکەکان یان ھەر شتێکی تر) ھەروەھا وتارەکان بە ئاسانی کۆنەکراونەتەوە، بەڵام لەم شێوازەیاندا کە دامناوە ڕێکترە. ھەروەھا تاکو لە پڕۆژەکەی ترمان، وپ:وب بچێت، باشترە ئەم شێوازەش ھەر وا لێبکەین. ئەم شێوازەی ئێستای پێویست ناکات ھەمووی بشڕدرێتەوە، ئێمە پێویستە ئەرشیڤەکانمان بمێنێت بۆ نموونە. ھەرچییەکی تریش گرنگ بوو ھەبێت ئەوانەش دەستنیشان دەکەین و دەیانھێڵینەوە. —ژیار وتووێژ ١٩:٤٤، ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- نایابترین ئەو وتارانانەن ==> ئەو نایابترین وتارانەن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:١٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- باشە، من ئەمە دەگوازمە سەر ناوە جێگیرەکەی (نموونەکانی لێ دەکەمەوە)، ھەروەھا کاک @Kushared: ئەو وتارەی کە زیادت کرد بۆ بەشی وتارەکان، ئەڵمانیا، ئایا پێشووتر ئەمە وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە؟ چوونکە ئەویا تەنھا شوێنی ئەوەیە، بۆ ھەڵبژاردن لە پەڕەی پاڵاوتنەکان بەڕێوە دەچێت. —ژیار وتووێژ ١٤:٤٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- لە ئەرشیڤەکان ئەو وتارە ماون کە پێشتر کراونەتە وتاری دەستپێک ھەرچەندە ھەموویان لە ئەرشیڤ باسنەکراون. بۆ ئەڵمانیا چاک بیرم نایەتەوە بەس سلێمانی پێشتر کراوەتە وتاری دەستپێک، ھەروەھا وتاری نموونە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ لەمجۆرانە تەنیا لەکاتی ڕوودانی پاڵەوانییەتییەکە دەیکەین بەوتاری دەستپێک دوای ئەوە تەنیا بۆ ئەرشیڤ باشە نەوەک وتاری دەستپێک وە بیرمە ئەوکاتی کردمانە وتاری دەستپێک. بەداخەوە ھەموویان لە ئەرشیڤی وتاری دەستپێک ئاماژەیان بۆنەکراوە. > Kushared (لێدوان) ١٤:٥٦، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- من ھەموو وتارەکانم لەسەر ئەرشیڤەکانەوە گواتۆتەوە بەدڵنیاییەوە، بەڵام ئەڵمانیام بەر چاو نەکەوت. ئێستە ھەمووشتێک ئامادەیە. کاک @Serchia: و کوشەیرد زۆر گرنگە ئێوەش ئەوەی بە باشی بزانن تێکەڵی بکەین زوو دیاری بکەن و خۆتان لەو پەڕەیەی کە بە شیاوی دەزانن دایبنێن. دواتریش دەبێت پەڕەی دەستپێک نوێ بکرێتەوە تاکو ڕاستەوخۆ خوێنەران بنێردرێن بۆ سەر ئێرە. بۆ ئەوەش دەبێت یەکێک لە ئێوە زیاتر بێزار بکەم چوونکە زۆرینە پەڕەکان پارێزراون بۆ بەڕێوەبەران و ئەمەش کارەکانی منی سەختتر کردووە، بەڵام ھیوادارم ئێوە بەردەست بن بۆ یارمەتیدان. سوپاس—ژیار وتووێژ ١٧:٢٤، ٧ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- کاک ژیار تۆ کاری تێکەڵکردن و ڕێکخستنەکە تەواوبکە، ئەو کارانەی کە دەمێنن دواتر چاکیان دەکەین، ئێستا لەگەڵ ئەوەم ئەو ڕێنمایی و بۆکسانەی لێرە (ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراو) ھەن بگوازرێنەوە بۆ ئەو پەڕەیەی کە تۆ دروستت کردووە. لەبارەی وتارە ھەڵبژێردراوەکانی پێشتر، ھوویان لەنێو پەڕەکە دامەنێ، بۆ نموونە وتاری «ھاوچەشنخۆری» شایانی ئەوێ نییە، وەک دەزانین پێشتر ھەڵبژاردنی وتاری ھەڵبژێردراو باش نەچۆتەپێش. سەرچیا — ١٠:٤٥، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
پۆلێن دەستکاری
بەڕای ئێوە باشترە ھاوڕەگەزخوازی بگوازرێتەوە بۆ بەشی ژینناسی یاخود لە شوێنی خۆی بمێنێ؟--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٩:٣٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
ڕاگرتنی پرۆژە دەستکاری
بەکارھێنەر:épine و بەکارھێنەر:ئارام بکر، دەستان خۆش بۆ دروستکردن و ڕاگرتنی ئەم پرۆژەیە. کێشەیەک کە ھەیەتی ئەوەیە کە زۆربەی دەنگدانەکان دوو کەسن کە دەنگ دەدەن: ھەر خۆتان دوانی. لە کاتێکدا ئەم وتارانە کاتی خۆی بە ڕای چەن کەس بوون بە ھەڵبژێردراو. ئاگاداری ئەوە ھەم کە ڕاکێشانی بەکارھێنەران بۆ دەنگدان لەم کامیونیتییە بچووکەدا ئاسان نییە. بەڵام، یەکەم، بەشێک لە ئەرکی بەڕێوەبەران ھاندانی بەکارھێنەرانە بۆ ھاوکاری؛ دووھەم، ئەگەر ھەر دوو دەنگمان ھەیە، مەعنای ئەوەیە ویکییەکەمان ئامادەی ئەمە نییە. سپاسی دووبارە بۆ چالاکییەکەتان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٨:٠٦، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- @Pirehelokan: کاکە چ وتارێکیانت بە دڵ نییە تا لێرە وتووێژەکەت داناوە؟ و ھەروەھا، کەمبوونی بەشداربووان ھۆکارێک نییە بۆ ڕاگرتنی ئەم پرۆژەیە. کەسیشی لێ نەبێت من ھەر وتاری ھەڵبژێردراو دەنووسمەوە. مادام لە وەزعەکە ئاگاداریت، ھیوادارم لەمەودوا تۆش چاوێکت لە پرۆژەکە بێت و بەشداری لە دەنگدان و بەسەرداچوونەوە بکەیت. وەک پەرەپێدەری وە ئەرکمان زۆرە بەڵام یەک بە یەک ئاگادارکردنەوەی بەشداربووان و پاڕانەوە لێیان یەکێک نییە لە ئەرکەکانمان. سوپاس--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٩:٥٢، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- زۆر سوپاس کاک @Pirehelokan: بۆ ستایشەکەت، ئێستا بۆ کەمی دەنگدەران چار چییە؟! بەشێک لە بەکارھێنەران تەنیا بەشداریی ئاساییی خۆیان دەکەن و حەقیان نییە بەسەر ئەم شتانەوە (کە لەوانەیە شارەزاییشیان لێی نەبێت)، زۆرینەی وتارەکان شایەنی ئەوە نەبوون و ناشزانم چۆن ھەڵبژێردراون، کە ھەڵبەتە ھەندێکیان دەکرا ببن بە باش، بەڵام ماویانە ببنە ھەڵبژێردراو. بە بۆچوونم پێویستیشە ئەم پرۆژەیە ھەبێت و بەردەوامیش بێت چوون ئێمەش ھێندە توانامان ھەیە کە مانگی جارێک یان دوو مانگ جارێک وتارێکی ھەڵبژێردراومان ھەبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:١٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- @ئارام بکر: ئەو وتارانەی دەیڵێی ھی پێش دانانی سیاسەت بوو بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکان و ھی ئەو کاتە بوو کە کەس بەسەرداچوونەوەی بۆ نەدەکردن. لە ھەڵسەنگاندنەوە بەشێکیان لابراون لەگەڵ ھەڵبژاردنی وتاری نوێی تر ھەڵسەنگاندنەوە بۆ کۆنەکانی کە ماون دەکەین تا باشترەکان جێگەیان بگرنەوە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٤:٣١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- زۆر سوپاس کاک @Pirehelokan: بۆ ستایشەکەت، ئێستا بۆ کەمی دەنگدەران چار چییە؟! بەشێک لە بەکارھێنەران تەنیا بەشداریی ئاساییی خۆیان دەکەن و حەقیان نییە بەسەر ئەم شتانەوە (کە لەوانەیە شارەزاییشیان لێی نەبێت)، زۆرینەی وتارەکان شایەنی ئەوە نەبوون و ناشزانم چۆن ھەڵبژێردراون، کە ھەڵبەتە ھەندێکیان دەکرا ببن بە باش، بەڵام ماویانە ببنە ھەڵبژێردراو. بە بۆچوونم پێویستیشە ئەم پرۆژەیە ھەبێت و بەردەوامیش بێت چوون ئێمەش ھێندە توانامان ھەیە کە مانگی جارێک یان دوو مانگ جارێک وتارێکی ھەڵبژێردراومان ھەبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:١٧، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
وتاری تازە دەستکاری
@Aram: تکایە دەبێ ئەو وتارە تازانەی پاڵێوراون بە پێرستەکانی زیاد بکەی. -- Épine (لێدوان) ١٦:٢١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- کاک @Aram: خۆم ئەکوژم، بۆ بەشی نوێت کردەوە؟ ئەوە ئەبێ لە میدیا دابنرێت، ئۆلرێدی بەش ھەیە 😭 -- Épine (لێدوان) ١٦:٢٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- کاک @Épine: نا، خۆت مەکوژە! کرا. بەڵام خۆ پاڵاوتن بە ئێرە زیاد ناکرێت تا ھەڵ نەبژێردرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٣٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- من وەک ئەرشیڤێک ئەڵێم لەو پێڕستەی کە ھەیە لە پەڕە سەرەکییەکە کە ھەموو وتارە ھەڵبژێردراوەکان پیشان ئەدا :) سپاس! ئینجا سەبارەت بە وتووێژەکەی دیوەخانیش تکایە بیرت نەچێ ئەو شتە بکوژێنیتەوە، و بیکە بە ئامرازێکی دڵخوازانە زۆر باشترە. سپاس ئیتر :)--Épine (لێدوان) ١٦:٤٦، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- ئەمەیان کرا و دووبارە زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! بۆ ئەوەی تریش لە دیوەخان بانگت دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٥٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram:--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٠٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- سڵاو مام @Épine: :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٥:١٤، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Aram:--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٠٩، ١٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
- ئەمەیان کرا و دووبارە زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! بۆ ئەوەی تریش لە دیوەخان بانگت دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٥٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- من وەک ئەرشیڤێک ئەڵێم لەو پێڕستەی کە ھەیە لە پەڕە سەرەکییەکە کە ھەموو وتارە ھەڵبژێردراوەکان پیشان ئەدا :) سپاس! ئینجا سەبارەت بە وتووێژەکەی دیوەخانیش تکایە بیرت نەچێ ئەو شتە بکوژێنیتەوە، و بیکە بە ئامرازێکی دڵخوازانە زۆر باشترە. سپاس ئیتر :)--Épine (لێدوان) ١٦:٤٦، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- کاک @Épine: نا، خۆت مەکوژە! کرا. بەڵام خۆ پاڵاوتن بە ئێرە زیاد ناکرێت تا ھەڵ نەبژێردرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٣٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)
- بۆ نموونە وتاری مۆنالیزای تیا نییە. دڵنیام هەموو پەڕەکان زیاد نەکراون.◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢١:٢٥، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
- نا کاک @Épine:، مۆنالیزا ھەڵ نەبژێردراوە بەڵکوو، لیزا دێل ژوکۆندۆ ھەڵبژێردراوە، و زیادیشم کردووە. بەڵام بەڕاستی بەشی ژیاننامەکان زۆر ئاڵۆزن؛ بزانە لە ناچاریدا ئانە فرانکم خستووەتە کوێوە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٤٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)
پێشنیار دەستکاری
ڕاتان چییە ئەستێرەکەی وتاری هەڵبژێردراو بە ئەستێرەکەی ئاڵای کوردستان بگۆڕین؟ بۆ وتاری باشیش بە هەمان شێوە بەڵام ڕەنەگەکەی ئەکەین بە سەوز.◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٩:٢٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- من پێمباشترە وەک ستانداردی ویکی بێت، بەکارهێنەری زمانەکانی دیکەش بەئاسانی بتوانن جیای بکەنەوە. Kushared (لێدوان) ١٩:٣٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Épine: لەگەڵ پێشنیارەکەو جوانە من لەگەڵتام ڕای خۆمە. Haryad Xasraw وتووێژ ١٩:٤٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Kushared: لەڕاستیدا ستانداردێک نییە. سەیری ویکی ئازەربایجانی، عەرەبی، هیندی، و چەندنینی تریش هەن، کە لۆگۆکەیان جیاوازە. حەزەکەم هی ئێمەش زیاتر کوردەواری پێوە دیار بێت. زۆر گرنگ نییە بۆم لۆگۆکە، تەنیا شتێک بوو فڕێم دا و ئەگەر ئێوە هەمووتان هاوڕا بن ئەیکەین، ئەستێرەکەی ئێمەش زۆر دوور نییە لە بیرۆکە گشتییەکەی لۆگۆ ئەسڵییەکەوە و ئەتوانین بە ئاسانی داینێن و کەسیش سەری لێ تێک ناچێ پێی. ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٩:٥٦، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
- @Épine: لەگەڵ پێشنیارەکەو جوانە من لەگەڵتام ڕای خۆمە. Haryad Xasraw وتووێژ ١٩:٤٥، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)