بەکارھێنەر:Serchia/وتاری ھەڵبژێردراو
وتاری ھەڵبژێردراو • ئەرشیڤ پێشوو – ٢٠١٢ – ٢٠١٣ – ٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ - ٢٠١٧ تشرینی دووەم، ٢٠٢٤ (UTC) – نوێکردنەوە |
وتاری ھەڵبژێردراو
وتاری مانگانە، بەپێی سیاسەتەکانی ویکیپیدیای کوردی ئەو وتارەیە کە مانگێ جارێک
بۆ بەشی وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک ھەڵدەبژێردرێت. |
وھ: کانوونی دووەم | شوبات | ئادار | نیسان | ئایار | حوزەیران | تەممووز | ئاب | ئەیلوول | تشرینی یەکەم | تشرینی دووەم | کانوونی یەکەم |
محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەڵیب (بە عەرەبی: أَبُو الْقَاسِم ﷴ بْن عَبْدﷲ بْن عَبْد المُطَّلِب بْن ھَاشِم؛ لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ٥۷١ – ٨ی حوزەیرانی ٦٣٢) پێغەمبەریێکی عەرەبی (مستعرب)ە مستعرب واتە عەرەب کراو،پێغەمبەری ئیسلامە و کەسایەتییەکە کە موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن کە بۆ ھەموو مرۆڤەکان ھاتووە ھەتا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و خواپەرستی لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم. شوێنکەوتووانی لەو باوەڕەدان کە باشترین دروستکراوەی خوایە و پێشەوای مرۆڤە و لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە «دروودی خوای لێبێت». ئەم سڵاوناردنە لە قورئان و سوننەتدا ھاتووە و وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. موسڵمانان وتە و کردار و سیفەتەکانیان پاراستووە لە پەڕتووکەکانی ژیننامە و فەرموودە، و یادی لەدایکبوونی دەکەنەوە لەمانگی ڕەبیعول ئەوەل لە ھەموو ساڵێکدا. لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی لە دایکبووە، پێش ئەوەی لەدایک بێت باوکی کۆچی دواییی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدولموتەڵیب کوڕی ھاشم باپیرەی پاشان لای ئەبو تاڵیب کوڕی عەبدولموتەڵیب مامی، لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم. لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردووەتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی تری لە مەککە بەسەر برد بە بانگکردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی دەوڵەتی ئیسلامیی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبییەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئایینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا، بانگەشەی بۆ دورکەوتنەوە لە ڕەگەزپەرستی و وەلانانی دەمارگیری ھۆزایەتی کرد. |
پێشنیازکردن و ھەڵبژاردن
دەستکاریبۆ پێشنیازکردنی وتاری ھەڵبژێردراو و وتووێژکردن لەسەر وتارە پێشنیازکراوەکان بۆ مانگەکانی داھاتوو، دەتوانن لە پەڕەی وتووێژەکانیان، بۆچوونەکانتان بنووسن.
بە کلیککردن لەسەر ناوی مانگەکانی نێو بۆکسەکەی ژێرەوە پەڕەی وتووێژی وتاری ھەڵبژێردراو بۆ ئەو مانگەتان بۆ دەکرێتەوە، کە لەوێ ھەم دەتوانن پێشنیازی وتاربکەم، ھەم دەنگ بدەن و بۆچوونتان بنووسن لەسەر وتارە پێشنیازکراوەکان.
وھ: ١. کانوونی دووەم ٢. شوبات ٣. ئادار ٤. نیسان ٥. ئایار ٦. حوزەیران ٧. تەممووز ٨. ئاب ٩. ئەیلوول ١٠. تشرینی یەکەم ١١. تشرینی دووەم ١٢. کانوونی یەکەم |