وتاری هەڵبژێردراو • ئەرشیڤ


پێشوو٢٠١٢٢٠١٣٢٠١٤ - ٢٠١٥٢٠١٦


حەوتەی ١٣ەم، ٢٠٢٤ (UTC) – نوێکردنەوە

وتاری ھەڵبژێردراو (٢٠١٤)


حەوتە: ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ١٣ ١٤ ١٥ ١٦ ١٧ ١٨ ١٩ ٢٠ ٢١ ٢٢ ٢٣ ٢٤ ٢٥ ٢٦ ٢٧ ٢٨ ٢٩ ٣٠ ٣١ ٣٢ ٣٣ ٣٤ ٣٥ ٣٦ ٣٧ ٣٨ ٣٩ ٤٠ ٤١ ٤٢ ٤٣ ٤٤ ٤٥ ٤٦ ٤٧ ٤٨ ٤٩ ٥٠ ٥١ ٥٢

حەوتە: ٣

 

دەوڵەتی عەباسی، خەلافەتی عەباسی یان عەباسییەکان، ئەو ناوەیە کە بە سێیەم خەلافەتی ئیسلامی مێژوو ئەوترێت و دووەم زنجیرەی فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانە، کە دوای شۆڕشی عەباسی هاتبوون. عەباسییەکان توانیان ئەمەوییەکان بڕوخێنن و خەلافەت بگرنە دەست، دەستیان گرت بە سەر ئەمەوییەکاندا و دەریان کردن و دەستیان بەسەر زۆربەیاندا گرت تەنھا ئەوانە ڕزگار بوون کە ڕۆیشتنە ئەندەلوس، لەوانە عەبدول ڕەحمان داخل کە درێژەی بە دەوڵەتی ئەمەوی دا لە ئەندەلوس.
خوێندنەوەی زیاتر...

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٢٨

 

نیشان بدە - دەستکاریی بکە - مێزووەکەی ببینە

حەوتە: ٣٩

 

تورکیا (بە تورکی: Türkiye) بە فەرمی بە کۆماری تورکیا ناسراوە، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و بەشە بچووکەکەی تری دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا. خاکی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە دەبەستێت، و ئاسیا بە ئەورووپا دەگەیەنێت، ئەمەش وای کردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا دەڕوانن. تورکیا لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان، ئێران، ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق، سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریاییی ھەیە لەگەڵ قوبرس، دەریای ئیجە، یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژاواوە، و دەریای ڕەش لە باکوورەوە، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی دەریای ڕەشە. تورک گەورەترین نەتەوەی وڵاتەکەیە، کوردیش بە گەورەترین کەمایەتیی وڵاتەکە ھەژمار دەکرێت. شاری ئەنقەرە بە پایتەختی وڵاتەکە دادەنرێت، ئەمەش لەوکاتەی گەورەترین شار و ناوەندی دارایی وڵاتەکە دەکەوێتە شاری ئەستەمبۆڵ (پێشتر تا ١٩٢٣ ئەو پایتەخت بوو).

ئەو خاکەی ئێستا پێی دەڵێن تورکیا، لانکەی یەکێک لە کۆنترین شارستانییەکانی مرۆڤایەتیی بوو ئەویش شارستانی نیۆلیسیک. ناوچەی وەک خرابرەشک، شوێنی نیشتەجێبوونی زۆرێک لە کۆمەڵەکانی وەک حتییەکان، خەڵکانی دیکەی ئەناتۆلیا و یۆنانییە موکانییەکان بوو. لەدوای سەرکەوتنی ئەسکەندەری مەزن، بەشێکی زۆر لە خاکی تورکیای ئەمڕۆ کەوتە ماوەی ھێلینیستی و لەڕووی چاند (کەلتوور)یشەوە بە ھێلینی کرا، ئەمەش لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی بێزەنتی بەردەوامیی ھەبوو. لە سەدەی یازدەدا، تورکە سەلجوقییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد، لەو دەمە شانشینیی ڕۆم فەرمانڕەوایی لە خاکی ئەنادۆڵ دەکرد، ئەمەش تاکوو داگیرکردنی ئەنادۆل لەلایەن مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٤٣ بەردەوامیی ھەبوو، لەدوای داگیرکارییەکە ئەوا ئەنادۆل دابەشکرا بۆ چەند یەکەیەکی کارگێڕی. دواتر لە سەدەی سێزدەھەمدا، ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی سەریھەڵدا. عوسمانییەکان کاریان لەسەر بە تورککردنی ناوچەکە دەکرد. لە ساڵی ١٤٥٣، سوڵتان محەممەدی دووەم توانی شاری قوستەنتینە (ئیستەمبۆلی ئەمڕۆ) بخاتە ژێر دەستی خۆیەوە خۆیەوە. دوای ئەویش، لەلایەن سوڵتان سەلیمی یەکەم دەسەڵاتی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان فراوانتر بوو. لە سەردەمی دەسەڵاتی سوڵتان سولەیمان قانوونی، ئەوا دەوڵەتی عوسمانی بوو بە ھێزێکی جیھانی. دوابەدوای سەدەی ھەژدەھەم، دەسەڵاتی عوسمانییەکان بەرەو پووکانەوە چوو، ئەمەش بەوەی کۆمەڵێک ناوچەیان لەدەستدا و کۆمەڵێک جەنگیشیان دۆڕاند. بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان، سوڵتان مەحموودی دووەم کۆمەڵێک ھەنگاوی نا بۆ بە ھاوچەرخکردنی دەوڵەتەکە، ئەمەش لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەم بوو. دواتر شۆڕشی لاوانی تورک لە ساڵی ١٩٠٨، بووە ھۆی سنووردارکردنی زیاتری دەسەڵاتی عوسمانی ئەمەش لەڕێی بەکارخستنەوەی پەرلەمانی تورکیا بوو، کە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ و لە ساڵی ١٨٧٨ لە کارخرا بوو. ئەم ھەنگاوە وای کرد کە دەوڵەتی عوسمانیی ببێتە وڵاتێکی فرە حیزبی. کودەتای سەربازیی ساڵی ١٩١٣، دەوڵەتی عوسمانی خستە ژێر دەسەڵاتی سێ پاشاوە، ئەوەش بەھۆکاری سەرەکیی دادەنرێت بە خزاندنی دەوڵەتەکە بۆ ناو جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤. ھەر لەو جەنگەدا، عوسمانییەکان کەوتنە بەر جینۆسایدکردنی ئەرمەن، ئاشووری و یۆنانییەکان. لە دوای جەنگەکە، کە دەوڵەتی عوسمانی و وڵاتانی دیکەی ھێزی ناوەندی شکستیان ھێنا ئەوا دەوڵەتی عوسمانی دابەش بوو. جەنگی سەربەخۆخوازانی تورک لەدژی داگیرکاریی ھێزە ھاوپەیمانەکان وای کرد کە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی ھەڵبوەشێتەوە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لەلایەکی دیکەشەوە پەیمانی لۆزان واژووکرا (بووە ھۆی ھەڵوەشانەوەی پەیمانی سێڤر). دوابەدوای ئەم ڕووداوانە، لە نیوەی دووەمی ١٩٢٣ کۆماری تورکیا بە سەرکردایەتیی مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرا. ئەتاتورک چاکسازیی و ڕێکخستنی نوێی ھێنایە وڵاتەکەوە ئەوەش لەڕێی بە سێکولارکردنی وڵات، بە ناوەندیکردنی وڵات و دانانی سیستمی پەرلەمانی؛ دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، لە ئەنجامی ڕیفراندۆمێک ئەو سیستمە گۆڕا بۆ سیستمی سەرۆکایەتی. لەدوای ئەو بڕیارە، دەوڵەتی نوێی تورکیا کە لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکرێت وەک وڵاتێکی ئیسلامی و دەسەڵاتخوازی تەماشا دەکرێت.

تورکیا وڵاتێکی بەھێزە لە ناوچەکەیدا و وەک وڵاتێکی نوێی پیشەسازیی دەناسرێت، بەتایبەتیش بەھۆی پێگە جیۆپۆلیتیکەکەی. ئابووریی تورکیا بە یەکێک لە وڵاتە خێرا گەشەکردوو و یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکان دادەنرێت، وڵاتەکە لە ڕیزبەندی بیستەمدایە لە ئاستی وڵاتانی جیھان بۆ داھاتی ناوخۆ. تورکیا ئەندامە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ، بانکی جیھانی، سندووقی نێونەتەوەییی پارە و گرووپی ٢٠. تورکیا لەوەتەی ساڵی ١٩٥٠، بووەتە ئەندامێکی ھەرە زووەکانی ئەنجومەنی ئەورووپا. وڵاتەکە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٥ەوە، لە دانوستاندن دایە بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا.
خوێندنەوەی زیاتر...