دیلەین
دیلەین (ئینگلیزی: Delain) گرووپێکی سیمفۆنیک مێتاڵی ھۆڵەندین کە لەساڵی ٢٠٠٢ لەسەردەستی کیبۆردژەنی پێشووی گرووپی ویتن تێمپتەیشن مارتین ڤێستەرھۆڵت و چارلۆت وێسڵز دامەزراوە. ناوی گرووپەکە لە "شانشینی دیلەین"ی ڕۆمانی ستیڤن کینگەوە ھاتووە.
دیلەین | |
---|---|
زانیارییەکان | |
بنەچە | زواڵ، ھۆڵەند |
چەشنەکان | سیمفۆنیک مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٢، ٢٠٠٥–ئێستا |
کۆمپانیاکان | CNR، ڕۆد ڕەنەر، نەیپاڵم |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | ئێپیکا، ویتن تێمپتەیشن |
وێبگە | www.delain.nl |
ئەندامان | مارتین ڤێستەرھۆڵت چارلۆت وێسڵز ئۆتۆ شخیمۆفێنیک ڤۆندەر ڤۆی تیمۆ سۆمەرس ڕووبن ئیسراێڵ مێۆڵ بێختۆڵد |
ئەندامانی پێشوو | رۆب ڤاندێ لۆ ڕۆناڵد ڵێندا غەی ڤان لانتە ئیوات پیتەرز زاندا سێوا |
مێژوو
دەستکاریدامەزران
دەستکاریلە ٢٠٠١دا، ڤێستەرھۆڵت بە ناچاری گرووپی ویتن تێمپتەیشنی بەجێھێشت بەھۆی توشبوون بە نەخۆشیەکەوە. لە ٢٠٠٢دا گرووپێکی نوێی دامەزران بەناوی دیلەین، لە ھەمان ساڵدا بە سەربەخۆیی دێمۆیەکیان بڵاوکردەوە بەناوی ئەمێنیتی. دوای دێمۆکە ڤێستەرھۆڵت بۆ ماوەیەکی کاتی پرۆژەکەی بەجێھێشت؛ بەڵام بەردەوام بوو لە نوسینی مۆسیقا. لە ٢٠٠٥دا لەگەڵ چارلۆت وێسلز یەکیان گرت و کۆمپانیای ڕۆد ڕەنەر بوو بە کۆمپانیای تۆمارکردنەکەیان. لەو کاتەدا گرووپەکە تەنھا وەک و پرۆژەیەک سەیردەکرا لەگەڵ ھونەرمەندی میواندا، نەک وەکو گرووپێکی تەواو.
بەرھەمەکان
دەستکاریلوسیدیتی
دەستکاریلوسیدیتی خەونەکانی ڤێستەرھۆڵتی بەدیھێنا لە مۆسیقادا، چەند ھونەرمەندێکی ناسراوی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵی لەخۆگرتبوو وەک: مارکۆ ھێیتالای نایتویش، تارۆت، لیڤ کریستینی لیڤز ئایز (گۆرانیبێژ)، ئێریێن ڤان ڤێسێنبیکی گۆد دێسرۆند، ئێپیکا، ئەندامی پێشوی ئێپیکا ئاد سلویتەر، جیۆرج ئوسوێک (گڕاوڵەکان) و گووس ئێکینز کە ھەردووک ئەندامی پێشووی ئۆرفانەیج بوون، شارۆن دێن ئادێڵی ویتن تێمپتەیشن ھەروەھا جان یورلاندی ئیمپاریا(گیتار).
ھەرچەندە زۆریش دواخرا، بەڵام لە ئەیلولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، وە بە گشتی خەڵکی بەدڵیان بوو دەنگدانی باشی بەدەست ھێنا. ئەلبومەکە ٣ تاکی لەخۆ گرتبوو کە پێکھاتبوون لە: بەستوو، لە سێبەرەکاندا بمبینە و کۆبوونەوەکە، وە سەرکەوتووی ئەلبومەکە یارمەتی دیلەینی دا بتوانن گەشت بکەن لە ناو نێزەرلاند و وڵاتە دراوسێکان. ڕۆب ڤاندەر لوو، ڕۆناڵد لاندا و ساندەر زۆیر زیادکران بۆ ژەنینی گیتار و تەپڵ و گیتاری بەیس.
دیسکۆگرافی
دەستکاری- ئەمێنیتی
- لوسیدیتی
- ئەیپریڵ ڕەین
- وی ئاڕ دە ئەدەرز
- ئینتەرلوود
- دە ھیومن کۆنترادیکشن
- لوونار پریلوود
- موونباترز
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیلەین تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |