گۆتیک مێتاڵ
یەکێک لە چەشنەکانی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ
گۆتیک مێتاڵ (ئینگلیزی: Gothic Metal) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی بەھێزی مێتاڵ و ئاتمۆسفیرە تاریکەکەی گۆتیک ڕۆک. ئەم چەشنە مۆسیقایە لە نزیکەکانی ساڵی ١٩٩٠کان سەری ھەڵدا لە ئەورووپا، لەکاتی گەورەبوونی دێس-دووم، کە تێکەڵەیەکی دێس مێتاڵ و دووم مێتاڵە. شێوازی نوسینەکانی تاریکن و زۆربەی جار غەمبارکەرن. ھاندانەکان بەزۆری لە ژیانی ھونەرمەندان یاخود چیرۆکی خەیاڵی گۆتیکی دەردەکەون و دروست دەبن.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c5/20151122_Eindhoven_Epic_Metal_Fest_Epica_0059.jpg/220px-20151122_Eindhoven_Epic_Metal_Fest_Epica_0059.jpg)
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گۆتیک مێتاڵ تێدایە. |
ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |