ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پرسیارە دووپاتکراوەکان
وتاری ھەڵبژێردراو چییە؟
دەستکاریوتاری ھەڵبژێردراو بە وتارێک دەوترێت کە دیاری کراوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا دەربکەوێت. ئەو ماوەیە لە ئێستادا بۆ ١ مانگ درێژە دەکێشێت.
جیاوازی وتاری ھەڵبژێردراو و وتارەکانی تر چین؟
دەستکاریوتارە ھەڵبژێردراوەکان نایابتر و باشتر و بەھێزترن لەچاو وتارە ئاساییەکانی تردا. وتارە ھەڵبژێردراوەکان زانیارییەکانیان پوختن و ھەموو سیاسەتەکان و ڕێساکان پەیڕەو دەکەن.
جیاوازی وتاری ھەڵبژێردراو و وتارەی باش چییە؟
دەستکاریوتارە ھەڵبژێردراوەکان لە وتارە باشەکان بەھێزترن، و وتارە باشەکانیش لە وتارە ئاساییەکانی تر چاکترن. جیاوازی سەرەکی نێوانیان ئەوەیە کە وتارە ھەڵبژێردراوەکان زیاتر کاتیان پێوە کوژراوە و ماندووبوونێکی زیاتریان ویستووە.
چۆن وتارە ھەڵبژێردراوەکان سوود بە ویکیپیدیا دەگەێنن
دەستکاریلە ویکیپیدیادا گرنگی دەدرێت بە کوالێتی نەک ژمارە. ھەرچەندە وتاریش کەم بێت کێشە نییە، بەڵام بەرزیی ئاستیان گرنگە. وتارە ھەڵبژێردراوەکان ھەموو وتاری ئاست بەرزن و ئەو پرۆژەیەش ھانی نووسینی وتاری ئاست بەرز دەدات.
کێ وتارەکان ھەڵدەبژێرێت
دەستکاریوتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگە و بەشداربووان دیاری دەکرێن و دواتریش بەڕێوەبەرێک ھەڵی دەسەنگێنێت و ھەڵی دەبژێرێت.