دێلوڕان
دێلوڕان یان دێلرو ناوەندی شارستانی دێلوڕان و شارێک لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. بەگوێڕەی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٣٢،٩٤١ کەسە لە چوارچێوەی ٩،٢٠٤ خێزان، کە زۆربەیان کوردن و ھەندێکی تریشیان لە لوڕ و عەرەب پێکدێن. دێلوڕان ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە سامانی نەوتە کە بەھۆیەوە ڕژێمی ئێران لەھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە دایە.
دێلوڕان
دێلڕو - دێلڕان | |
---|---|
بە فارسی: دھلران بە ئینگلیزی: Dehloran | |
پۆتانەکان: 32°41′39″N 47°16′04″E / 32.6941°N 47.2679°Eپۆتانەکان: 32°41′39″N 47°16′04″E / 32.6941°N 47.2679°E | |
وڵات | ئێران |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | دێلوڕان |
ناوچە | دێلوڕان |
بوون بە شارۆچکە | ١٩٦٣ |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | ئەمینوللا جامسەحەر |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٢٤ مەتر (٧٣٥ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣٢،٩٤١[١] |
• چڕی | ٤٧٠٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٬١٩٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی و لەکی، لوڕی)، عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ناوچەی کاتی | +٣:٣٠ |
• ھاوین (DST) | +٤:٣٠ |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٤ |
وێبگە | www.dehlorancity.ir |
ئەم شارۆچکەیە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە لە پلەی دووەمی پارێزگاکەدایە و لە ڕووی ڕووبەرەوە یەکەم شارستانە لە پارێزگاکەدا. دێلوڕان سنووری ھاوبەشی لەگەڵ عێراق زیاترە لە چاو شارستانەکانی دیکەی پارێزگای ئیلام. لە ساڵی ٢٠١١دا، ڕووبەری سنووری یاسایی شارستانەکە ٥٤.١٠٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە و ڕووبەری خزمەتگوزارییەکانی شارستانەکە ٣٦.٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە بامشاد سۆلیمانخانێ لە ماوەی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەم شارە کوژرا و مردنێ هۆکاری ناڕەزایەتی چەکداری لە ئاودانان بوو.
جوگرافیا
دەستکاریشاری دێلوڕان لە دووری ٢٣٠ کیلۆمەتری شاری ئیلام و لە بەشی باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە باکوورەوە لەگەڵ شارستانی ئاودانان، لە باشوورەوە لەگەڵ عێراق، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ خووزستان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی مێھران رێگای ھەیە.[٢]
دانیشتووان
دەستکاریبە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لەساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بەرامبەر لەگەڵ ٣٢،٩٤١ (٩،٢٠٤ خێزان) بووە.[٣]
زمانەکان
دەستکاری- زمانی خەڵکی دێلوڕان بە دوو بەش دابەش دەکرێت.[٤]
ڕێزبەندی | ناوی زمان |
---|---|
۱ | کوردی (کوردیی باشووری و لەکی و لوڕی) |
٢ | عەرەبی |
- شارستانی دێلوڕان کە دەکەوێتە سەر سنووری عێراق، سێ ناوچەی (ناوەند، زەرینەئاباد و مووسیان) لەخۆ دەگرێت کە ھۆزەکانی لوڕی جایروەند، مەحموودوەن (مومیەوەند)، باپیروەند و دێوان (دوست عەلیوەندى) تێیدا دەژین، ئەوان بە زمانی کوردی قسە دەکەن.[٥]
مێژوو
دەستکاریوا دیارە لە نێوان ٥ ھەزار بۆ ١٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەشتی دێلوڕان لە سەردەمی پێش مێژوودا بۆ نیشتەجێبوونی گروپە مرۆییەکان گونجاو بووبێت و دەتوانرێت گردەکانی ئەلیکاش و چیا سپب وەک گرنگترین شوێنە دێرینەکانی ئەم دەشتە باس بکرێت. لەم ناوچانەدا کەلوپەلی وەک تیغ بۆ بڕینی گیا لە سەردەمی بەردینە نوێوە سەرچاوەی گرتووە دۆزراوەتەوە و دەتوانرێت بڵێین ئەم گردانە پاشماوەی کۆنترین و ڕەنگە یەکەم گوندی ھەمیشەیی بن کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دروست بوون.[٦]
شێخرەزا مەلەک میرزاىى لە هۆزى کورد (کوردەیل)، بنیاتنەرى شارى نوێى دێلوڕانە . ئەو لە ساڵى ١٩٣٤زایینى دا بە هاوکارى راوژێکارەکەى سەروان شاملوک یەکەم تەلارى نوێباوى لەو باژێرەدا درووست کرد و کەرەستەى بیناسازیی لە شارى عەمارەى عێراق بەرێگەى پێرۆ و وڵاخەوە بۆ هاوردە کرد.[٧]
سامان و شوێنەوار
دەستکاریکاریگەری سروشتی دەکەوێتە شارستانی دێلوڕان لە نێوان ٢٠.٤٧ بۆ ٣٧.٧ درێژی ڕۆژھەڵات و ٤٣.٣٢ بۆ ٤١.٣٢ پانی باکوور. ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٤٨٣ ھێکتارە. بەھۆی تایبەتمەندییە تایبەت و ناوازەکانی کانی قیر، ئاوی گەرم، ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە، گردە دێرینەکانی مووسیان، قەڵای شیاق و نووسراوی میمە، شوێنەوارێکی سروشتی نەتەوەیی دێلوڕان، ھەروەھا شوێنی نیشتەجێبوونی ناوازەی جۆرە پارێزراوەکانی شەمشەمەکوێرە ، لەلایەن بەشی گشتی ژینگەپارێزی ئیلامەوە پارێزراو و کۆنترۆڵ کراوە.
شوینە گرینگەکان
دەستکاریسیا کێو
دەستکاریسیا کێو، بە بەرزی ١٤٠٨ مەتر، دەکەوێتە ١٦ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دێلوڕان. ئەم شاخە لە باکووری ڕۆژئاواوە بەرەو چیای دینار و لە ڕۆژھەڵاتەوە بەرەو چیای خەرگی دەڕوات. ئاوی گۆڵگۆل و ڕووبارەکانی دێرەشۆر و مەشاب لە سیاکێوەوە سەرچاوە دەگرن. لە لێواری باشوورییەکەیدا، کانی ئاوی کانزایی ھەیە.[٨]
ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە
دەستکاریئەم ئەشکەوتە بە دووری ٣ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی دێلوڕان لەسەر بناری چیاکە ھەڵکەوتووە کە ڕووی لە دۆڵ و کانییە گەرمەکان کردووە کە بە یەکێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی دێلوڕان دادەنرێت. ئەم ئەشکەوتە بە ملیۆنان شەمشەمەکوێرە نیشتەجێیە و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش بە ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە ناسراوە. ئەو شەمشەمەکوێرانەی لەم ئەشکەوتەدا دەژین گەورەن و کلکیان ھەیە. ئەم ئەشکەوتە ڕێڕەوی فراوانی ھەیە کە قووڵی ھەندێک بەش دەگاتە ٤٠٠ مەتر.
قەڵای مێژووی شیاخ
دەستکارییەکێک لەو شوێنانەی کە دەبێت لە دێھلران ببینرێت، قەڵای مێژوویی شیاخە. قەڵاکە یان شاری دێرینی شیاخ دەکەوێتە سەر لوتکەی گردێک لە نێوان دوو ڕووبار لە تەسکی ناسراو بە وێلە و لە بناری چیاکانی تەخت پیران لە باکووری ڕۆژئاوا و چیاکانی تەخت نیلە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی بەشی زەرین ئابادی شارستانی دێلوڕان و لە نزیکەوە گوندی بەردی. بەپێی ئەو کەرەستانەی لە دروستکردنیدا بەکارھاتوون، کە بریتین لە بەرد و قسڵ، ئەم قەڵایە سەر بە سەردەمی ساسانیەکانە، ھەروەھا بەھۆی ئەوەی دەکەوێتە نزیک مێزۆپۆتامیا، وەک کۆگای خۆراکیش بەکارھاتووە. کەرەستەی دیوارەکانی قەڵاکە کە ماونەتەوە، کە درێژی ھەریەکەیان ھەزار مەتر و بەرزی لە نێوان ٧ بۆ ١٠ مەتر و ئەستووری نزیکەی ٢ مەتر دەبێت، ھەموویان لە بەرد دروستکراون.[٩]
گردی عەلی کاش
دەستکاریگردی عەلی کاش یەکێکە لە گردە کۆنەکانی شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ھەزارەی ھەشتەمی پێش زایین. گردی عەلی کاش دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام و ٦ کیلۆمەتر لە ناوچەی مووسیان سەر بە شارستانی دێلوڕان و لە ناوەڕاستی زەوییە کشتوکاڵییەکان و لە نزیک (ڕووباری میمە) ھەڵکەوتووە. گردی عەلی کاش لە نێوان ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٣ لەلایەن فرانک ھۆڵ و تیمەکەیەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی کە شوێنەوارناسان بەدەستیان ھێناوە ھەروەھا چەندین تاقیکردنەوەی (ھۆل و کۆمت دی فلانێری) لە ساڵی ١٩٦١ لەسەر گردەکانی مووسیان (گردی دێرینی عەلی کاش بە تیرەی نزیکەی ١٣٥ مەتر و ئەستووری چینە کۆنەکانی دەگاتە نزیکەی حەوت ) و چیا سپی و ناوچە دێرینەکانی تری ئەم ناوچەیە، ئەو ڕاستییە نیشان دەدات کە لە نێوان ساڵانی ٥٥٠٠ بۆ ٧٥٠٠ پێش زایین لەم ناوچەیەدا مرۆڤ لە ماڵیکردنی ئاژەڵ و چاندنی تۆوی ڕووەکی وەک نیسک و ماش و کەتان سەرکەوتوو بووە و وەک یەکێک لە کارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمارکراوە. لە دەوروبەری ٨ ھەزار ساڵ پێش زایین بەڵگە ھەیە لەسەر فراوانبوونی گوندەکان، ژیان لەسەر بنەمای کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە چیای زاگرۆس و ناوچەکانی وەک سەراب و گردی گۆران و گردی عەلی کاش.[١٠][١١]
کانی قیر
دەستکاریئەو کانیانە دەکەونە شارستانی دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام و لە نێو شوێنە سەرنجڕاکێشە سروشتی و نەتەوەییەکانی ئەم پارێزگایەدا ھەژمار دەکرێن. ئەم کانییە دەکەوێتە ٧ کم لە شارستانی دێلوڕانەوە دوورە، گۆمێک کە قیرێکی شلەی تێدایە کە پلەی گەرمی ئاوەکەی ٣٥ پلەی سەدییە و کەرەستە نەوتییەکانی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر زەوی ناوچەی دێلوڕان لەگەڵیدا تێکەڵ دەبن و قیری تواوە دروست دەبێت.
کانیاوی قیری دێلوڕان یەکێکە لە دیاردە سروشتییە دەگمەنەکانی وڵاتی ئێران و ئەو ئاوەی لەگەڵ قیرەکەدا دەڕژێتە دەرەوە پلەی گەرمی بەرزی ھەیە، ھەر بۆیەش قیرەکە بە ئاسانی دەڕژێتە دەرەوە، گۆمێک دروست کراوە کە ٩ مەتر لە تیرە و قووڵی ٥٠ سانتیمەتر. ئەم کانییە تاکە کانییەکی قیر لە ئێراندا، کە لە شێوەی گۆمێکی سروشتیدایە کە قیرەکەی لێدەڕژێت، کە ئاوی ژێر زەوییەکەی بە ٧٠ ھێکتار مەزەندە دەکرێت.
دەمی ئەم کانییە ٩ مەترە، بۆ گەیشتن پێی، دەبێت لە شاری دێلوڕانەوە بچیتە بوستان، جەنگەڵەکانی ئاوگەرم. ئەم کانییە کە یەکێکە لە گرینگترین شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئیلام، بە دووری ٧ کم لە شاری دێلوڕانەوە ھەڵکەوتووە و گەشتیارێکی زۆر بە تایبەت لە جەژنی نەورۆزدا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. ئەم کانییە بەقەد مێژووی ئیلام کۆنە و یەکێکە لە بەرھەمە نەتەوەییەکانی ئێران و کوردستان.
نەوت و گاز
دەستکاریکێڵگەی نەوتی دێلوڕان یەکێکە لە کێڵگە نەوتییەکانی ئێران کە بە دووری ٢٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. بڕی نەوتی خاو لەم کێڵگەیەدا بە چوار ھەزار و ٢١٢ ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەکرێت. لەو بڕە نەوتە دەتوانرێت ٦٣٥ ملیۆن بەرمیل دەربھێنرێت. ئەم کێڵگەیە کاپێکی غازی ھەیە. ئەم کێڵگەیە لە ساڵی ١٩٧٢ لەلایەن کۆمپانیای نەوتی ئێران و ئینگلتەرا دۆزرایەوە و یەکەم بیری لە قووڵایی ٦٧٥ مەتر ھەڵکەندرا. دوای ساڵێک بیری دووەم لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێران و عێراق تا قوڵایی ٤٣٠٠ مەتر ھەڵکەندرا. تا پاییزی ٢٠٠٨ بە گشتی ٣ بیر لەم کێڵگەیەدا کون کراون.
لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا پەلاماری ئەم کێڵگەیە درا و زیانی پێگەیشت، بەھۆیەوە بەرھەمھێنانی نەوتەکەی ڕاگیرا. درێژکراوەی کێڵگەی نەوتی دێلوڕان لە عێراق بە کێڵگەی ئەبوغەریب ناسراوە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا رۆژانە ١٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاو لە رێگەی ٢٢ بیری چالاکی ئەم کێڵگەیەوە دەرھێنراوە. نەوتی خاوی دێلوڕان ٤٣٫٣٪ APی ھەیە. ٧٫٢٪ بە کێشی گۆگردی هەیە.
مەزارگەکان
دەستکاریسەید فخرالدین
سەید ناصرالدین
سەید ابراھیم
سەید اکبر پەھلە
سەید حسنی
سەید اکبر دێلوڕان
ابراھیم قتال
عباس
سەید حەبیب
شەھرمیر
سەید یوسف
سەید شایع نجات[١٢]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.amar.org.ir/english
- ^ موقعیت جغرافیایی شھر[بەستەری مردوو]
- ^ https://www.amar.org.ir/english
- ^ https://www.jadeh.ir/blog/دھلران-کجاست-؟/[بەستەری مردوو]
- ^ https://iranicaonline.org/articles/dehloran
- ^ http://dehlorancity.ir/fa-IR/DouranPortal/4626/page/پیشینھ-تاریخی-شھر[بەستەری مردوو]
- ^ علیرضایی، کرم (۱۳۸۰). تاریخ و فرهنگ کهن سرزمین: بررسی پیشینه تاریخی، اجتماعی و فرهنگی دههزار ساله دهلران و استان ایلام. مهران شهر. ص. ۲۰۸. شابک ۹۷۸۹۶۴۵۸۵۳۳۱۸.
- ^ https://jazebeha.com/1398/01/جاھای-دیدنی-دھلران/[بەستەری مردوو]
- ^ https://seeiran.ir/قلعھ-شیاخ/[بەستەری مردوو]
- ^ https://seeiran.ir/تپھ-علی-کش/[بەستەری مردوو]
- ^ https://jazebeha.com/1398/01/جاھای-دیدنی-دھلران/[بەستەری مردوو]
- ^ http://wiki.ahlolbait.com/