بێننێت ئیفیکاندۆ ئۆماڵو (لەدایکبووی ١٩٦٨) پزیشکێکی نێجیریایی-ئەمریکی بوو، پزیشکی دادی و پزیشکی دەمارەخانەکان بوو، یەکەم کەس بوو کە نەخۆشی پەککەوتنی مێشک بەتێپەربوونی کاتی دۆزیەوە لەڕێگای ووردبوونەوە لە یاری تۆپی پێی ئەمەریکی و شیکردنەوەی تەرمی قوربانیانی ئەم یاریە لەو کاتەی کە لە ناوچەی ئەلینی دەژیا.[١]

ژیانی پێشینەی دەستکاری

ئۆماڵو لە ١٩٦٨ لەناوچەی نەکوای سەر بە ھەرێمی ئەنامبرا لەدایکبووە کە دەکەوێتە خۆڕھەڵاتی نێجیریا، کە منداڵی شەشەمی خێزانەکەیان بووە لە ڕێزبەندی حەوت برا. ئۆماڵو لەکاتی جەنگی ناوەخۆی نێجیریا لەدایکبووە کە بەھۆی ئەم جەنگەوە خێزانەکەیان ناچاربوونە کۆچ بکەن بۆ گوندێکی ناوچەی خۆڕھەڵاتی نێجیریا کە ھەرلەوێ لەدایک دەبێت و دوای دوو ساڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان،[٢] دایکی بەرگ دوور بووە و باوکیشی ئەندازیاریی شارستانی بووە و سەرکردەی کۆمەڵەی  Enugu-Ukwu. نازناوی ئۆماڵو کورتکراوەی وشەی (Onyemalukwube) کە بە واتای کەسێک دێت کە زۆر دەزانێت و دەدوێت[٣].

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ The Doctor the NFL Tried to Silence - WSJ ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Laskas, Jeanne Marie (2015-11-24).
  3. ^ http://bennetomalufoundation.org/

ئەمەش ببینە دەستکاری