پێکھاتەی وشە لە کوردیی سۆرانیدا

پێکھاتەی وشە لە کوردیی سۆرانیدا (بە ئینگلیزی: The Morphological Description Of Sorani Kurdish، بە فارسی: توصیف ساختواژه ی گویش سورانی زبان کردی‎) ناوی کتێبێکی زمانەوانییە بە زمانی فارسی، کە محەممەد ڕەحیمی لەبارەی پێکھاتەی وشەکانی زمانی کوردیی سۆرانییەوە نووسیویەتی. ئەم کتێبە لە پێنج بەش پێکھاتووە و ١٦٠ لاپەڕەیە. ٢١٠٠ وشەی کوردی کە بە گۆترە و ھەڕەمەکی لە دەقی کوردی ھەڵبژێردراون لەم کتێبەدا شی کراونەتەوە و لە باری پێکھاتەناسییەوە لێک دراونەتەوە. ئەم کتێبە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی چاپ کراوە و مەنسوور ڕەحمانی پێیدا چووەتەوە.

وێنەی سەربەرگی چاپی یەکەم

محەممەد ڕەحیمی، کە نووسەری کتێبەکەیە خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵایە و مامۆستای قوتابخانەی دواناوەندییە لە شاری سنەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • توصیف ساختواژەی گویش سورانی زبان کردی، محمد رحیمی.