|
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن | قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن | |
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردەنی پڕخاڵ نیم | ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن | |
گەر لە برسان و لەبەر بێبەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم | نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن | |
من له زەنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە | لەتلەتم کەن، بمکوژن ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن |
- مامۆستا ھێمن