یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی

یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی یان CPU (کورتکراوەی Central Processing Unit)ـە ئەو پارچەیەی کۆمپیوتەرە کە فەرمانەکانی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری یەکە-بە-یەکە جێبەجێ دەکا و گرنگترین بەشە بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانی کۆمپیوتەر. ئەم یەکەیە لەبەر گرنگیی ئەرکەکەی، بە "دڵی کۆمپیوتەر" ناوبراوە. یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی بۆ ئەنجامدانی کردارگەلی سادە و بنەڕەتیی سیستمەکە، برێتی لە کردارە ژمێرەیییەکان، لۆژیکییەکان و کردارەکانی تێچوو/دەرچوو، فەرمانەکانی بەرنامەکە یەک لە دوای یەک جێبەجێ دەکا. وشەی CPU لانی کەم لە دەیەی ١٩٦٠-ەوە لە پیشەسازیی کۆمپیوتەردا بەکار دەچێ.[١] ئەمڕۆ فۆرم، دیزاین و پیادەسازیی CPUکان لەچاو نموونە سەرەتایییەکان زۆر گۆڕاوە، بەڵام کردارە بنەڕەتییەکانیان زیاتر وەکوو خۆی ماوەتەوە.

یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی
لقیprocessor
بەشێکە لەکۆمپیوتەر
کورتەناوCPU، ЦП
Connects withCPU socket
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/cpu

پەراوێزەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

دەروازەیەک بۆ یەکەی چارەسەرکردنی ناوەندی