بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Qezwan!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٣٩١ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

--چالاکWьтуwеж (٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:٥٤, ٢٩ تەممووز ٢٠١٣ (UTC)


خۆشهاتی دەستکاری

خۆشهاتی کاکە @Qezwan:.--هیوا (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس کاکە هیوای گیان.... https://qezwan.ir (لێدوان) ‏٢١:٣٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەیلوولی ٢٠١٨ دەستکاری

  سڵاو، من ئارام بکرم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانت. ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوە نەدەیت، لەوانەیە دەستکارییەکانت بگەڕێندرێنەوە و پەڕەکانت بسڕدرێنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. تکایە کەمێک لە کاتت بگرە و وپ:سوڕ بخوێنەوە تا بەباشی لە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا شارەزاببیت و بەتایبەتیش چاوێک لە ئێرە بکە. کاتێکی خۆش.ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژە:Linux distributions/doc بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرا دەستکاری

 

تاگێک لەسەر داڕێژە:Linux distributions/doc داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەری گ٢ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کراوە چوونکە وا دیارە کە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەیە، ئەگەر ئەوە پەڕەیەکی تاقیکردنەوەییە، تکایە لەمەودوا خۆڵەپەتانێ بەکار بێنە بۆ تاقیکردنەوەکانت. تەماشایەکی پەڕەی ناساندنەکەمان بکە ئەگەر حەزتکرد زیاتر دەربارەی بەشداریکردن لە ئینسایکڵۆپیدیاکەمان فێرببیت.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھارکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشتر کردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارامی ئازیز،سپاس بۆ ئاگاداریت، زەحمەت نەبێ بیسڕەوە.نازانم لەم چەن ڕۆژە پەڕەی وام درووستکردبێ!چۆنکە هەر بابەتێک دەنووسم دەقی وردە وردە تێدەخزێنم. https://qezwan.ir (لێدوان) ‏٢١:٣٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

واژووکردن دەستکاری

 
سڵاو، بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی! ویستم ئاگادارت بکەمەوە کە پەیامەکانت واژوو ناکەیت. پێویستە پەیامەکانت وژوو بکەیت بە دانانی ~~~~ لە کۆتایی وتووێژەکانت، یانیش بە کرتەکردن لەسەر   کە لە تووڵباڕی ئامرازەکان دەبیندرێت. واژووکردن لە ویکیپیدیا گرنگە تاکو بەکارھێنەران بتوانن بە ئاسانی گفتوگۆت لەگەڵ بکەن و بە دروستی بانگت بکەن، ھەروەھا پەیامەکانت ئاسانتر بدۆزرێنەوە. ئەگەر پێویستت بە ھەر چەشنە یارمەتییەکی تر بوو، لە پرسگا بیانکە. بە ھیوای بەردەوامی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٥٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە


من دەستکاری

قەزوان ‏٠٨:٤٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC) قەزوان . باوەڕناکەم ئەوەنە نازیرەک ببێتم نازانم بۆ ئەم ویکییە بەڵامەوە دژوارە.

سڵاو، ئەم کۆدە لە ھەڵبژاردەکان لە بەشی واژووی نوێ دابنێ و پەڕەکە پاشەکەوت بکە: [[بەکارھێنەر:Qezwan|قەزوان]] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Qezwan|لێدوان]]، دواتر کە وتووێژت کرت، لە کۆتایی دەقەکەی کە داتنا چوار کەشە دابنێ بەم شێوەیە: ~~~~. ئێستا دەبێ واژووەکەت چاک بووبێت. بۆ زانیاری زیاتر بنۆڕە وپ:واژوو.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٥٥، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستەکانت خۆش بن بەڕێز @Épine: .کۆدێکی نایابە. قەزوان | لێدوان ‏٠٩:١٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەخێرھاتی، خۆشت دەتوانی تویکی بکەیت و ڕەنگ و شێوەی بگۆڕیت. لە پەڕەی وپ:واژوو زانیاریی بەسوودی تێدایە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نێوانویکی دەستکاری

سڵاو بەڕێز Qezwan، ئەو وتارانەی کە دروستیان دەکەیت دەبێت ببەسترێنەوە بە ویکیپیدیاکانی ترەوە (ئەگەر وتارەکە تەنانەت لە یەک ویکیپیدیاشدا بوونی ھەبێت) ئێستا ناوی چەند وتارێک (کە ئەمانەن: وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو، وڵاتانی دواکەوتوو، مافی خاک، و گوبینیزم) و خۆت دروستت کردوون و بێنێوانویکیشن، دادەنێم و تۆش ئەزیەت بکێشە و ناوی بەستەر یان ناوی وتارەکەم لە ویکیپیدیایەکی ترەوە بۆ نموونە ویکیپیدیای ئینگلیزی بۆ دانێ تا نێوانویکییان بۆ بکەم؛ خۆت دەتوانیت دوای ئەوە وتارەکانت نێوانویکی بکەیت. سپاس -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەی هەیە دەستکاری

سڵاو کاک ئارامی ئازیز!(ئارام ) بابەتەکان لە کتێب وەرگیراوە کە لە ژێدەر ئاماژەی پێکراوە و شابکی هەیە واتە لە چاپ دراوە.بۆ وێنە ئەم بابەتە چاو لێبکە کە تەنانەت سەرچاوەشی تێدا نابینرێت، خاوێن نەکراوە.من بابەتەکان لە خۆمەوە نانووسم.تەنانەت لە ماڵپەڕی خۆیشم هیج بابەتێک تا ئەو جێگا بۆم بکرێ بێ سەرچاوە ڕەهای ناکەم.شیوازی نووسینی سەرچاوەش شێوازی ستانداردی APIیە کە تەنانەت لە زانکۆکانی پێشکەوتوو جیهان، نەریتە.پرسیار لێرەیە گەر لە ویکیپێدیایێکی دیکە نەبێ بابەت ستاندارد نییە ؟ :) ئەمە زۆر سەیرە لە جیهانی زانست.حورمەتی بێ پایان.قەزوان | لێدوان ‏٢٠:٢٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک قەزوان من مەبەستم سەرچاوە نەبوو. بۆ نموونە تۆ بڕۆ لە ناو ویکیپیدیای ئینگلیزی بنووسە Kurdistan و دەتباتە ناو وتاری کوردستان بە ئینگلیزی، و لەلای چەپی پەڕەکەدا بەستەری زمانەکانی تر دانراوە و لەوێشەوە دەتوانیت بەئاسانی بچیتە ناو ھەر ویکیپیدیایەکی تر کە ئەو وتارەی پێوە بەسترابێتەوە بۆ نموونە ویکیی خۆمان و وتاری کوردستان ببینیت؛ مەبەستم لە پەیوەستکردنی وتارەکانتە بە ویکیپیدیاکانی ترەوە. ھیوادارم ڕوونبێت لە لات. تکایە چاوێکیش لە یم:بپو بکە تا زیاتر شارەزای دەستکاریکردنی پەڕەکانی وتووێژ ببیت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ئارام، ڕاستە لەگەڵتام. بەڵام کێشە ئەوەیە کە بابەت لە کتێب دەرهاوردن زۆر جار لەو یاسای نێوانویکی ناگونجێ .بۆ نمونە ئەم بابەتە(Law of the Soil)لە ویکیێکی دیکە بوونی هیە بەڵام بەناوێکی دیکە،بەڵآم ئەوانەی دیکە دەبێ گوگڵێ بۆ بکەی جۆنکە لە ویکی ئینگلیزی نەنووسراوە.من بۆ لینوکسەکە چوونکە لە ویکی پێدیای ئینگلیزی وەرم دەگێرا کێشەم نەبوو. هەر وا کە فەرمووتان من بەشی کوردیم لە ستوونی زمانەکانی بابەت زیاد دەکرد.بەڵام کتیب چی لێبکەم.

ئەم ویکییە فێڵی فرەی هەیەجارێکان بۆ فێربوونی زووە :) حورمەت.قەزوان | لێدوان ‏٢١:٢٩، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

واتە تێگەیشتی مەبەستم لەم پەیامە چی بوو؟ مەبەستم تۆ دەزانیت نێوانویکی بکەیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا تێگەیشتم! بەڵام کێشە ئەمەیە کاک ئارام، گەر من وشەیێک دەنووسم ئەو وشە پەڕەی لە ویکیێکی دیکە نییە،هۆکاریش دەتوانێ زۆر بێ، یان لە ویکیێکی دیکە پۆلێکی دیکە مانایێکی جیاوازتری بێت بۆ وێە لە یاسا young مانای باڵغە بەڵام لە ئینگلیزی گشتی ماای لاوە.بۆیە من تا ئەو جێگە بۆم بکرێ نێوانویکیان بۆ دادەنم.حورمەت: قەزوان | لێدوان ‏١٢:٠٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک قەزوان با زۆر درێژە نەکێشێت، ئێستا من لینوکس لایتم نێوانویکی کرد و دەتوانیت لەوێوە و لای ڕاستەوە بەستەری زمانەکانی تریش ببینیت، و بەڕێز هیواشم بینی کە دووانی تری نێوانویکی کردبوو. بەھەرحاڵ، بەمشێوەیە نێوانویکی دەکرێت: دوای دروستکردنی وتارێک، لە لای ڕاستەوە لە بەشی زمانەکان کرتە لەسەر دەستکاریکردنی گرێدانەکان بکە و پاشان سندووقێکت بۆ دەکرێتەوە کە لە بۆشاییی یەکەمدا کۆدی زمانەکە بنووسە بۆ نموونە enwiki بۆ ئینگلیزی و fawiki بۆ فارسی و ... و لە بۆشایی دووەمدا ناوی وتارەکە بنووسە، بەڵام نەک بە کوردی پاشان دوو–سێ کرتە لەسەر دوگمەکە بکە. سوپاس بۆ بەشدارییەکانت و دروستکردنی وتاری نوێ، کاتێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٢، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا کاک ئارامی ئازیز ! بەراستی ئەمەم نەدەزانی.زۆر ویکیپێدیا بەلامەوە دژوارە .زۆر زۆر سپاس.قەزوان|لێدوان ‏١٤:٢٢، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش سەرەتا وابووم:). کێشە نییە و وردەوردە شتەکان ئاسان دەبن. سوپاس بۆ تۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٧، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تەختەکلیل دەستکاری

سڵاو @Qezwan: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٩، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئارامی ئازیز، سیستەمەکەم تەختەکلیلەکەی ستانداردە بەڵام نازانم بۆ هەڵە دەدا.چونکە لە لینوکس ئیشی دەکم.نازانم ماوەیێک لەمەو بەر جێگای چەند پیتێکم گۆڕا،چەند باریک گۆڕیم بە تەختەکلیلی کوردی ویکیەکەس بەڵام کاتی نووسین دیسان هەڵە دەدا پێم وابێ دەبێ بیکەم بە عەرەبی !سپاس لە ڕێنماییەکانتان.خۆشەویستیم.قەزوان | لێدوان ‏٢١:٠٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە کێشە نییە و ئەتوانی لە دوای ھەموو دەستکارییەکان پێش پاشەکەوتکردن ئامرازەکان بەکارببەیت.
 
چالاککردنی تەختەکلیلی ستاندارد
دەشتوانیت تەختەکلیلی نێو ویکیپیدیا کارا بکەیت، ئەوکات کێشەکەت لە کۆڵدەبێتەوە. یان کرتە لەسەر ئەم ئامرازە ( : چاکسازیی ە، ي، ـهـ، ك) و ( : چاکسازیی ژمارەکان) بکە. بەڵام تەختەکلیلەکە چالاک بکە بۆ ئەوەی لەکاتی دروستکردنی پەڕەکاندا، سەردێری پەڕەکان نووسەی ناستانداردی تێدانەبێت. ھیوادارم بەسوود بووبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستەکانت خۆش بن.تەختەکلیلی کۆمپیوترم کرد بە کوردستانی باشوور لە لاپتۆپەکەم.هەروا ڕێنمایی جەنابیشتم ئەنجام دا.کێشەی نەبوو.ببورن زیزتان دەکم جاروو بار.ئەمە نمونە پیتەکەن ە،‌ک،ی ۱۲۳۴۵۶۷۸۹۰ .سپاس!قەزوان | لێدوان ‏٢١:٢٧، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە قەزوان، کیبۆردی تۆ ستانداردە، ئەوە ویکی سۆرانیە ستاندارد نیە. سەیرێکی پەڕەی وتوێژی من بکە لەگەڵ کاکە چالاک، ماڵی فڵانکەسم کاول کرد کوردئایتیگروپی فرۆشت. نامەوێ بێمە ناو باسەکە. کۆمیتێکیشم قەبوڵکرا لەلایەن تیمی XKB لە لینوکس بۆ ژمارەکانت. ماوە بگاتە دەستمان. --هیوا (لێدوان) ‏٢٢:٢٦، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە هیوا، دەستەکانت خۆش بێت، مەگەر جەنابت خەمخۆرمان بی.لە ئێلێمێنتری ژمارەکان بە زمانی تختەکلیلی ڕۆژهەڵاتی بە ئینگلیزی دەنووسرا،خۆم دەستم تێوەردا و کردم بە ژمارە فارسییەکان هەر بۆیە ۴ هەر چەندە تەختە کلیلەکەم بە جۆری کوردی ئێراقە نەگۆڕدراوە.بۆیە هەر دیسان ئەو هەڵانە دەدا کە کاک ئارام ڕێنماییمی کرد.ئەمڕۆ لە مەلەوانگا کۆڕێکی تەمەن ۱۵ ساڵ گووتی لە فێرگە وانەیێکمان هەیە بە ناوی ویکیپێدیا.زۆر شادمان بووم...ئەزانم کاتێک بەرەی نوێ بێن، چاو لە کارەکانمان بکن هەر تف و لەعنەتمان دەکن.بەتایبەت لای ئێوە کوردستان باشوور، گەشتی خەڵک شارەزای بواری گنو/لینوکسە کە چی دوو بابەتی پوختمان نییە لە سەری لێرە.هەر فەلسەفەی مەنجەڵە یاپراخەکەیە. :).

[کاتێک دایکان خواردەمەنیێک درووست دەکەن، لە بن مەنجەڵەکە بنکڕێک هەیە، لە فەلسەفەی مەنجەڵ، ئەو بنکڕە شرافەت و کەرامەتە،خۆ نەفرۆشتن بۆ پارەیە، ئازاد بوونی لەش و ڕۆحە،بەداخەوە زۆر فلانکەسان هەن کە مەنجەڵەکەیان ئەو بنکڕەی تێدا نییە :).].قەزوان | لێدوان ‏٢٢:٢٣، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە بڕواننە وپ:نک، کە زۆر دەمێکە ئەمە ھەیە و کاک ئاسۆ نووسیویەتییەوە. من ھەمووی ساڵ و نیوێکە لێرەم و من چیم وت، لە پێشتریشدا ھەر ئەوە بە بەکارھێنەرانی تر وتراوە. دەی، لەشتان ساغبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک ئارام گیان! تکایا! تکایا، ئەمە دەردەدڵێکی من و کاکە هیوایە،ئێوە بەخۆتانی مەگرن. دیسان زۆر ممنوون بۆ ڕێنمایەکانت. فارس وتەنی هەموو شتێک هەموو کەسێک دەزانێ.بۆیە منیش بڕیار نەدراوە هەموو شتێک بزانم و پێم خۆشە فێر بم ...حورمەت. قەزوان(لێدوان) ‏١٩:٥٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیاری سڕینەوە بۆ رێدھەت دەستکاری

 

پەڕەی رێدھەت پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانە:

بێسەرچاوەیی، زۆربوونی کێشە کە لە تاگەکان باسکراوە، زۆربوونی دەقی ناکوردی

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، پەڕەکان لەوانەیە بسڕدرێنەوە لەبەر چەند ھۆکارێک.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بووەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{سڕینەوەی پێشنیارکراو}} لە دەستپێکی وتارەکە، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە بدە لە کورتەی دەستکارییەکەدا یان لە پەڕەی وتووێژی پەڕەکە کە بۆچی نابێت وتارەکە بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکە کە ڕوون کراوەتەوە. دەتوانیت {{ڕاوەستان}} بەکاربھێنیت لە ژێر داڕێژەی سڕینەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی تر کە دەبێت سڕینەوە وتووێژی لەسەر بکرێت. بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەم وتارە بەر یەکێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا کەوت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە بەھەرحاڵ. ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٠٣، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەسەرداچوونەوە دەستکاری

سڵاو قەزوان. ھەر ئێستا بەسەر ھەموو وتارەکانی دروستت کردبوون چوومەوە. کۆمەڵێک باش بوون و کۆمەڵەک نەباش، ئەوانەی سیاسەتەکانی ویکیپیدیایان پێشێل کردبوو یان نازانستنامەیی بوون سڕیمنەوە، کە کۆمەڵە وتارە سەرەتاییەکانت بوون کاتێک لێرە بەشداریت دەکرد. زۆرینەیان فێرکاری بوون کە بە کەڵکی ئێرە نایەت، ویکیپیدیا بلۆگ نییە تاکوو فێرکاری و پاڵپشتی تێدا دابنێیت. ھیوادارم ئەمە ساردت نەکاتەوە. ھەرچۆنێک بێت، بە گشتی وتارەکانت لەگەڵ ڕێنماییەکانی لە وپ:شێواز کراون ناگونجێن. بۆ نموونە ئینفۆبۆکس (سندووقی زانیاریی لای چەپی وتارەکان) لە ویکیپیدیا دەھێنیت و وەریان ناگێڕیت و بە ئینگلیزی دایان دەنێیتەوە؛ لەم حاڵەتەدا ئەگەر وەری ناگێڕیت، ھەر داینەنێیت باشترە. لەلایەکی تریشەوە، گرنگییەکی زۆر کەم بە نێوانویکی دەدەیت. لە پرۆژەکانی ویکیمیدیا، یەکگرتوویی زۆر گرنگە. ھیوادارم بتوانیت زیاتر خۆت لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانمان ئاشنا بکەیت و لە داھاتوودا بەشدارییەکی باشتر و زیاتریشت ھەبێت. سوپاس بۆ سەرجەم وتارەکان و دەستکارییەکانت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٣٣، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئێپین (ئێپین لێدوان )لەگەڵتام،ئەم ماوەیە زۆر شت فێر بووم لە وێکی کە دڵخۆشم. زۆر نییە بە یارمەتی هاورێیان نێوانویکی فێربووم.بابەتەکان بلۆگ نەبوون بەڵکوو تاقیکردنەوە لەگەڵ دۆکی ویکی بوو کەم وتم بزانم چۆنن من پیم وابوو سڕیمەوە جا نازانم جۆن ماوەن، پێم وابێ پەیاممم دا لە ئاگادارێێک بۆ سڕینەوە..سەبارەت بە سەرچاوەکان هەنێکیان لە وەرگێڕانی بابەت دەردەکەوەن وەک بابەتی ستۆڵمەن بۆیە کاتی دەوێ کە تەواو بکرێ.من سەرەتا هاتم پەڕەی لینوکسی ئێلێمێنتری لێرە رێک بخەم کە لە ماڵپەڕەکەم لەسەری نەنووسم .بەڵام بەداخەوە کە دەیتم بەستەرە ناوخۆییەکان ناچالاکی فرەیان تێدایە و تاڕادەیێک کەمێ نووسینم بۆ کرد.دیسان هەر بابەتێک کە پێت نایاسایی بوو بیسڕەوە.ڕێزی تایبەت.
زۆر چاکە! یەک شتی تریش، تێبینیم کردووە کە بەردەوام واژووەکەت لەبیر دەچێت. ئەگەر لەبیری دەکەیت ئامرازێکمان بۆ ئەمە ھەیە، کرتە لێرە بکە، بڕۆ بۆ بەشی دەستکاری و سێیەم ئامراز بە ناوی «ئامرازی خۆکارانە» چالاک بکە. کاتێک ئەم ئامرازەت چالاک کرد، دوای وتووێژ و پاشەکەوتکردنی پەڕەکە خۆی واژووت بۆ دەکات. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٢:٠٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە