وڵاتانی دواکەوتوو
وڵاتانی دواکەوتوو (بە ئینگلیزی: Least Developed Countries)، پێناسەیەکی ترە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە پەرەسەندن دواکەوتن. نیشانەکانی ئەم جۆرە وڵاتانە بریتییە لە:
- ئاستی نزمی تەندروستی و خواردن و خۆراک.
- نەخوێندەواری.
- کەمبوونی سەرمایە و دارایی.
- جیاوازی چینایەتی.
- دووفاقی و چەند فاقی ئابوور.
- زاڵبوونی کشت و کاڵ بە سەر پیشەسازی.
- نالەباری سیستەمی پارەو دراو.
- بێ متمانەیی بە سەرمایەدانان.
- نەبوونی شێوازی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و بێ موبالاتی [کەمتەر خەمی] بۆ پەرەسەندن.[١]