نوێنەک

(لە شێوەئاساەوە ڕەوانە کراوە)

نوێنەک بریتییە لە ڕێسامەندییەک کە لە سروشتدا یان لە دەستکردەکانی ئینساندا خۆی ئەنوێنێ و شیاوی ناسینەوەیە. بە واتەیەک، ھێمانەکانی بە شێوەیەکی پێشبینیکردەنی دووپات ئەبنەوە.

کاشیکاریگەلێ وەکوو ئەمە، کە لە دیوی ناوەوەی گومەزی سەر گڵکۆی حافز درووس کراوە، ڕێکی و ڕێسامەندییەکیان تیایە، بۆیە بە نوێنەک ئەژمێردرێن.

ئینسان ئەتوانێ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ھەر کام لە پێنج ھشەکیەوە نوێنەکەکانی دەروبەری بناسێتەوە. بەڵام لە زانست و ماتماتیک، یان لە زماندا، ھەندێ لە نوێنەکان دەرھەستن. واتە پێزانینیان لە ڕێگەی ھەستەوە ئەستەمە. ئەمانە تەنیا دوای شیکردنەوە و لێکدانەوە خۆیان دەرئەخەن.

نوێنەکەکان لە بنچینەی خۆیاندا پێکھاتەیەکی ماتماتیکییان ھەیە، لە ڕاستیشدا ماتماتیک ئەتوانرێ وەکوو گەڕان بەدوای ڕێسامەندییەکاندا پێناسە بکرێ.

نوێنەکەکان لە سروشتدا

دەستکاری

سروشت پڕە لە نوێنەک. نەخشی خاڵ-خاڵ یان ڕێ-ڕێی پێستی گیانەوەران، ڕێکی و دەقاودەقیی کوڵۆکانی بەفر، شەپۆلەکانی ڕووی دەریا، تەپۆڵکە لمییەکانی بیاوان کە بە ھۆی ھەڵکردنی با و جێبەجێبوونی زیخ و چەو درووس ئەبن، پێچپێچۆکەی تۆمەکانی گوڵی ڕۆجیارپەرس و، زۆر نموونەی تر.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری