دەرھەستکاری بریتییە لە جۆرێک چالاکی هزری کە تێیدا هزری مرۆڤ پاش ناسینی چەن شتی وێکچوو، هەڵیان دەسەنگێنێ؛ تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان وەلادەنێ و تایبەتمەندییەهاوبەشەکانیان هەڵدەبژێرێ و چەمکێکی(مەفهووم) گشتییان لێ دەردەکێشێ کە هەموویان بگرێتەوە. وەک چەمکی «سێو» کە لە هەموو سێوەکان( بە جیاوازی ڕەنگ، ئەندازە، بۆن، ڕەگەز، تام و ...) وەرگیراوە.[١]

بە واتایەکی تر بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی بەگشتیکردن. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو زانیارییانەی کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری تۆپ، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.

دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.

چەند نموونەیەک دەستکاری

 
پشیلە لەسەر دۆشەکە (وێنەی A)
  • زۆر شتی جیاواز دەکرێت سوور بن. ھەروەھا، زۆر شت لەسەر تەختایییەکەوە دانیشتوون (وەک ئەوەی وێنەی A). تایبەتمەندیی سووری و پەیوەندیی لەسەر-دانیشتن، ھەر کامەیان، جۆرێک لە دەرھەستکارین بۆ ئەو شتانە.
  • دەرھەستکاری دەتوانرێت لە چەندین ئاستدا بکرێت؛ وەکوو ئەمەی خوارەوە:
(١) بڵاڤۆکێک
(٢) ڕۆژنامەیەک
(٣) ڕۆژنامەی کوردستان
(٤) ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
(٥) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان
(٦) ڕوونڤیسەکەی من لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی کوردستان ئەو جۆرەی کە کاتێک تازە کڕیبووم وا بوو (بۆ ئەوەی چەند ڕۆژ دواتر ئاگرم دا، وا ئاماژەی پێ دەکەم).

وتاری گرێدراو دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری