تەنی فیزیکی

(لە شتی فیزیکیەوە ڕەوانە کراوە)

تەنی فیزیکی (بە ئینگلیزی: Physical object) لە زانستی فیزیکدا بریتییە لەو تەنەی کە لە جیھانی ماددییە دیارەکاندا ھەیە کە بەشێوەی کۆمەڵە بارستەیەکن کە وەک یەک دادەنرێت، بۆ نموونە تۆپی کریکێت بە تەنێکی فیزیکی (ماددی) دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند گەردیلەیەکی ماددی لەخۆگرتووە.

لە زانستی فەلسەفەدا؛ و بەدیاریکراویش یەکێک لە بەشەکانی "پشت سروشت" کە ناودەبرێت بە زانستی بوون کە لێکۆڵینەوە دەکات دەربارەی بوون؛ تەنی فیزیکی (ماددی) ئەو شتەیە کە خاوەنی دوورییە لە ڕێڕەوێکی دیاریکراوەوە لە گەردووندا لە کاتێکی دیاریکراودا. و جیاوازە لە تەنی واتایی و تەنی خەیاڵی چونکە ئەوان لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا دەرناکەون.

تێگەیشتنی گشتی بۆ تەنە فیزیکیەکان (ماددییەکان) ئەوەیە کە توانای ھەیە بۆ فراوانبوون لە جیھانی ماددیدا. لەگەڵ ئەوەشدا بیردۆز ھەن کە گرفت بۆ ئەمە دروست دەکەن وەک بیردۆزی فیزیکی بڕ و زانستی گەردوونی فیزیکی.