جەمیل سائیب (جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری قەرەداغە؛ لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٨٨٧ - مردووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥١) چیرۆکنووسی ناسراوی کوردە لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایک بووە. سەرەتا خوێندنی ئایینی لە خوێندگەی مەلا ئامینە لە شاری ھەڵەبجە خوێندووە، پێشەنگی چیرۆک نووسانی کوردە، چیرۆکی لە خەوما لە ساڵی ١٩٢٥دا نووسیوە. لەسەردەمی شێخی نەمردا، ڕەخنەی زۆری لەبارودۆخەکە ھەبووە. ساڵی ١٩٢٤ بوو بەسەرنووسەری ڕۆژنامەی پێشکەوتن، لەساڵەکانی بیستدا رٍۆڵێکی گرنگی لەبواری ڕۆژنامەگەریدا ھەبووە، بەرێوەبەری خەزێنەی سلێمانی بووە، لە ساڵی ١٩٤٩ خانەنشین کراوە، پاشان بووە بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی ژین کەلەپێشدا (پیرەمێرد)ی خاڵی دەری دەکرد. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥١ لە نەخۆشخانە لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە و لەگردی مامە یارە لەتەنیشت گۆڕی پیرەمێرد بەخاک سپێردرا.

جەمیل سائیب