مستەفا پاشای یاموڵکی

مستەفا پاشای یاموڵکی(لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٦٦ لە سلێمانی، عێراق – وە کۆچی دوای کردوە لە ٢٥ی ئایاری ١٩٣٦ لە سلێمانی) سەرکردەی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامەنووس و وەزیری پەروەردەبوە لە حکوومەتی کوردستان کە لەژێر دەسەلاتی شێخ مەحموودبووە،ناوی تەواوی مستەفا پاشای یاموڵکی کوڕی مەلا عەزیزە لە ساڵی ١٨٦٦ دا لە دایکبووە و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ دا لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوان نێژراوە.

مستەفا پاشای یاموڵکی
Mistefa Paşayê Yamûlkî ،مستەفا پاشای یاموڵکی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٨٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سلێمانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی ئایاری ١٩٣٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٠ ساڵ ژیاوە)
سلێمانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەڕۆژنامەوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankلیوای شازادە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیاننامە دەستکاری

مستەفا پاشای یاموڵکی کوڕی عەزیز یامولکی مەلا زادەیەکی بیارە بووە. ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٦٦ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. دەستپێکی خوێندنی لای مەلا فەتاح لەمزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی بووە، پاشان سەرەتایی و ئامادەیی سەربازیی لە بەغدا لەمەکتەبی حەربییەی ئەستەنبوڵ لە ساڵی ١٨٨٥دا تەواو کردووە. وەک مەلازمی دووەم چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ، ساڵی ١٨٨٦ بووە بەمولازمی یەکەم. لە ساڵی ١٨٨٨دا، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی ھێناوە و ھەمان ساڵ بووە بە یووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێھەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. ساڵی ١٨٨٩ بووە بەقول ئاغاسی(ڕائید) و ڕەوانەی جەنگی حیجاز کراوە. ساڵی ١٨٩٢ کراوەتە بینباشی (موقەددەم) و گوێزراوەتەوە بۆ ئەرکەکانی جەنگی ئۆردووی ھومایۆنی شەشەم، و کاری قونسڵگەری لە خۆی و سەڵماس و قارس، ساڵی ١٨٩٨ یش ئەرکەکانی جەنگی ئۆردوو لەبەغدا جێبەجێ کردوە. ساڵی ١٩٠٠ پلەی قائیمقامی دراوەتێ، لە ساڵی ١٩٠١دا کراوە بە سەرۆکی ئەرکەکانی جەنگی ئۆردوو، ساڵی ١٩٠٢ بووە بەسەرۆکی ئەرکانی جەنگی فیرقەی شازدەھەم لە سیواس، ساڵی ١٩٠٤ بووە بەمیر لیوا (میراڵای)، ساڵی ١٩٠٥ بووە بەمەئمووری کۆمسیۆنی ناوچەکانی سلێمانی و وەزنە و لاجان. بەڕاگەیاندنی مەشروتییەتی عوسمانی، کراوە بەسەرۆکی ئەرکانی جەنگی فیرقەی ئەنقەرە. ١٩٠٨ بووە بە فەرماندەی لیوای نیزامیی بیتویەکەمی ئۆردووی شەشەم لەبەغدا: ١٩١٠ بووە بەفەرماندەی فیرقەی سێیەمی نیزامی لەتەشکیلاتی نوێی فەیلەقی دەیەم: ١٩١١ بووە بەفەرماندەی فیرقەی نیزامیی پێنجەم لەمایدۆس: ١٩١٢ بووە بەفەرماندەی فیرقەی نیزامیی بیست و حەوتەم لە بەیروت، بەشداری شەڕی باڵکان بووە. ١٩١٣ ئەنوەری پاشا بووەتە وەزیری جەنگ، یاموڵکی خانەنشین کراوەو، بەدرێژایی یەکەمین جەنگی جیھانی لە ئەستەمووڵ دانیشتووە، لایەنگری حیزبی (حوڕڕییەت و ئیئتیلاف) بووە. پاش جەنگ، پلەو پایەی جارانی دراوەتەوە و بووە بەئەندامی دیوانی جەنگ بۆ سزادانی سەرانی ئیتیحادو تەرەقی. ئەودەمە، بووە بەئەندامی (جەمعییەتی تەعالی کوردستان) لە ئەستەمبووڵ. ساڵی١٩١٩ کاتێ فەرید پاشا کابینەی پێکھێنایەوە بووە والیی ویلایەتی خوداوەندکار. لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠ بەئیرادەی شاھانە کراوە بەسەرۆکی دیوانی عورفی یەکەم، سزای توندی کەمالییەکانی داوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٠، بەھاتنە سەر کاری کابینەی تۆفیق پاشای لایەنگری کەمالییەکانی، گیراوە و دراوەتە دادگا. بەڵام لە٦ی شوباتی ١٩٢١ بەئیرادەی سوڵتان بەربووە و دەستی لەکار کێشاوەتەوە. لە١٧\٦ی ئەو ساڵە لەئەستەنبوڵەوە گەڕاوەتەوە، لە٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٢١ گەیشتووەتە سلێمانی. و لە ساڵی١٩٢٢ بووە بەسەرۆکی (جەمعییەتی کوردستان) ولە ٥ی ئەیلوولی ١٩٢٢ بەئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی شار، دوای ئەوەی ئینگلیز سلێمانیی چۆڵکردووە. ئەو ڕۆژانە ئیمتیازی ڕۆژنامەی بانگی کوردستانی وەرگرتووە و خۆیشی وەک مودیری مەسئوول و سەرموحەڕیر بەڕێوەی بردووە و سێزدە ژمارەی لێ دەرکردووە. لەدووەم حکوومەتی کوردستاندا، بەڕەئیسی مەعاریف دانراوە. لە ٣ی ئازاری ١٩٢٣ لەگەڵ چەند کەسێکی تردا بە وەفد چوونەتە کەرکووک و بەغدا بۆ گفتوگۆکردن. لەدووەم خولی حوکمی ڕاستەوخۆی ئینگلیزدا، ژمارە (١٤)ی «بانگی کوردستان»ی بەتەنیا بڵاوکردووەتەوە. لەڕۆیشتنە عومومییەکەی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٢٣دا، چووەتە بەغدا و تاسەر لەوێ نیشتەجێ بووە. ساڵی ١٩٢٦، سێ ژمارەی تری لە» بانگی کوردستان» دەرکردەوە. لەڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ لە گەڕەکی عیوازییەی بەغدا کۆچی دوایی کردووەو لەسەر وەسیەتی خۆی لە گردی سەیوان نێژراوە.[١]

بەرپرسیارێتی لە سوپای عوسمانیدا دەستکاری

دوای ئەوەی دەبێت بە ئەفسەری ڕوکن لە وەزارەتی جەنگی عوسمانیدا و دوای ساڵێک خزمەتکردن گوێزراوەتەوە بۆ سوپای عوسمانی لە حیجاز و لەوێ بووەتە ئەندازیاری سەربازی لە شاری مەککە، لە ساڵی ١٨٩٣ دا کراوە بە قونسولی عوسمان لە شاری سەڵماسی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ١٨٩٤ یشدا گوێزراوەتەوە بۆ شاری سنەی مەڵبەندی ئەیالەتی کوردستان لە ئێران و دوای ٣ ساڵ لە ١٨٩٧دا گوێزراوەتەوە بۆ شاری قارس لە ڕوژھەڵاتی ئەرزرۆم لە باکووری کوردستان. لە ساڵی ١٩٠١ دا گەڕاندراوەتەوە بۆ سوپا و کراوە بە بریکاری سەرەک ئەرکانی سوپای شەشەم لە بەغدا، لە ساڵی ١٩٠٤ دا کراوە بە نوێنەری دەوڵەتی عوسمانی لە لیژنەی سنووری نێوان ئێران و عوسمانی، ئنیجا لە ساڵی ١٩٠٨ دا کراوە بە سەرەک ئەرکانی تیپێک سەرباز لە حامییەی ئەنقەرە، دواتر لە ساڵی ١٩٠٩دا پایەی سەربازی بەرزکراوەتەوە بۆ پلەی میر لیوا ڕوکن و کراوە بە فەرماندەی تیپی بیست و یەکەمی سوپای عوسمانی لە بەغدا.

حکومدانی مستەفا کەمال دەستکاری

کاتێک کە جەنگی یەکەمی جیھانی لە ساڵی ١٩١٤ دا ھەڵگیرسا، خانەنیشین کراوە و دوای کۆتایی ئەو جەنگە جیھانییە بە فەرمانی داماد فەرید پاشا کراوە بە سەرۆکی داگای عورفی سەربازی بۆ دادگاییکردنی مستەفا کەمال و ھەڤاڵانی بە تاوانی یاخی بوونیان لە دەڤەری ئەنازۆڵ لە دژی میری سەنتەری. ئەم کەسایەتییە میریی پاشملە بە لە سێدارەدانی مستەفا کەمال و میر لیوا فوئاد پاشا و فەریق مستەفا فەوزی پاشا دەدات. بەڵام کە مستەفا کەمال سەکەوتن بە دەست دێنی. مستەفا پاشا تورکیا جێدێڵێ و دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان.

دروستکردنی گرووپی سیاسی دەستکاری

یاموڵکی دوای ھەڵھاتنی لە تورکیا ساڵی ١٩٢١، لە سلێمانی دادەنیشێ و ھەوڵێکی زۆر دەدات بۆ پێکەوەنانی کۆمەڵێکی ڕامیاری بەناوی کۆمەڵەی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی گشتی پیاو ماقوڵان و ڕووناکبیرانی شارەکە لە ڕوژی ٢١ی تەممووزی ١٩٢٢ دا دەستەی بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵە ڕامیارییەی کورد بە زۆرینەی دەنگ ھەڵدەبژێردرێک کە بریتی بوون لە:

  • مستەفا پاشای یامولکی - سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستان
  • ڕەفیق حلمی بەگ - ئەندام
  • ئەحمەد توفیق بەگ - ئەندام
  • فایق مەعرووف - ئەندام
  • شێخ محەممەدی گوڵانی - ئەندام
  • مامۆستا ساڵح قەفتان - ئەندام
  • شێخ عەلی سەرکار - ئەندام
  • سدیق ئەلەکە - ئەندام

ئەم کۆمەڵە ڕۆژنامەیەکی ڕامیاریان بە ناوی بانگی کوردستان دەرچواند و ژمارەی یەکەمی لە ٢ی ئابی ١٩٢٢دا بڵاوکردەوە.

وەزیری پەروەردە دەستکاری

کاتێک کە شێخ مەحموودی حەفید لە دوا دوای مانگی ئەیلوولی ١٩٢٢دا گەڕایەوە سلێمانی و بووەو پاشای کوردستان، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢دا کابینەی دووەمی فەرمانڕەواکەی دامەزراند، مستەفا پاشای کردە و وەزیری مەعاریف و ئەویش خزمەتێکی زۆر خوێندەواریی کرد لە کوردستان و گەلێک قوتابخانەی تازە کردەوە. ڕۆژنامەکەیشی کردە زمانحاڵی حکوومەتەکەی شێخ مەحموود و ناونرا ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان. لە دوای نەمانی حوکمی شێخ مەحموودی مەلیکی کوردستان، چووە شاری بەغدا بۆ بەسەربردنی ساڵانی دوادوای ژیانی تاکو لە ساڵی ١٩٣٦ دا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری