ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و سەربەخۆ بووە.[١] حەفتانە لە شاری سلێمانی دەردەچوو. یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢ی ئابی ١٩٢٢ چاپکراوە.[٢] خاوەنی ئیمتیاز، بەڕێوبەری بەرپرس و سەرنووسەر مستەفا پاشا یا موڵکی.[٣] دوای چاپکردنی چواردە ژمارە لە سلێمانی، بەشێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەکە لە بەغدا چاپکران. ناوەڕۆکی ڕۆژنامەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی بوون.[٢] لە ساڵی ١٩٢٦، ڕۆژنامەکە ڕاگیرا.

لەدوای گەڕانەوەی شێخ مەحموود لە ھیندستان، ڕۆژنامەکە بووە زمانحاڵی حکوومەتەکەی شێخ مەحموود.[١]

وردەکارییەکانی سەر ڕۆژنامە دەستکاری

لە خوارەوەی ڕۆژنامەکە نووسرا بوو ڕیکلام بە دێرێک، سێ عانە دەسێنرێ. ھەروەھا ئەوەش نووسرابوو بۆ ھەموو شتێ مراجەعەت بە خاوەنی ئیمتیاز دەکرێ. لە لای چەپی لۆگۆکەی نووسرابوو، موحەڕیری (سەرنووسەر) کوردیی و فارسیی «عەلی کەمال» و «م. نوری». ھەروەھا بۆ بەشداریی لە ئابوونەی مانگانە، سێ مانگ و شەش مانگ جارێ، ساڵێ بە ھەشت ڕوپێیە.

لە ژێر لۆگۆی ڕۆژنامەکە ئەم شیعارە نووسراوە: «زەمانی گورز و ڕم ڕابورد ئێستا پاڵەوان عیلمە چەک دەستە و سنعەت بارقە تیغ و سنان عیلمە»[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب بانگی کوردستان؛ دەنگی زانست و نوێخوازی[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی جام کوردی، ٢ی ئابی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ ئ ا مێژووی یەکەم چاپخانەی شاری سلێمانی: چاپخانەکەی شارەوانی، ماڵپەڕی ئاوێنە، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ قوتابخانەی ڕۆژنامەوانیی سلێمانی، ماڵپەڕی پیووکەی میدیا، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.

کتێبناسی دەستکاری

  • بانگی کوردستان، کۆکردنەوە و لەسەر نووسینی جەمال خەزنەدار وەرگیراون، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیریی کوردی، ١٩٧٤.