شێخ عەبدولقادر شەمزینی

سیاسەتوانی کورد و کوڕی شێخ عوبەیدیلای نەھری

شێخ عەبدولقادر شەمزینی یان نەھری (لەدایکبوون: ١٨٥١، شەمزینان، مردن: ١٩٢٥، ئامەد) کەسایەتیی سیاسیی کوردە کە سەرۆکی جەماعەتی تەعاون و تەرەقیی کورد بوو لە ئەستەمبوڵ. بەرلەوە ھاوکاریی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریی کرد و لەسەر ئەوە دوور خرایەوە. دواتر بوو بە ھاوکاری بزووتنەوەی ئازادی و لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لەسێدارە درا.

شێخ عەبدولقادر شەمزینی
لەدایکبوون١٨٥١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شەمزینان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی ئایاری ١٩٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٧٤ )
ئامەد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان دەستکاری

شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو و لە ساڵی ١٨٥١ لە شەمزینان لەدایک بوو. ئەو لە شۆڕشەکەی شێخ عوبەیدیلادا بەشداریی کرد و دوای شکانی شۆڕشەکە، لە ساڵی ١٨٨١دا، لەگەڵ باوکی دوور خرایەوە. دوای گەڕانەوە چووە ئەستەمبوڵ و لەوێ بوو بە سەرۆکی جەماعەتی تەعاون و تەرەقیی کورد[١] و لەوێ ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسیت بە ھاوکاریی پیرەمێرد و کەسانی تر دەرکرد.[٢]

مردن دەستکاری

لە ساڵی ١٩٢٥دا دوای ڕووخانی شۆڕشەکەی شێخ سەعیدی پیران قۆڵبەست کرا. دواتر بران بۆ دیاربەکر و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی بزووتنەوەی ئازادی لە ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ١٩٢٥دا لەسێدارە دران.[٣] لەدوای مردنی شاعیرانی کورد، وەک پیرەمێرد و جەوھەری، چەند ھۆنراوەیان بۆ دانا و ئەو و ھاوکارەکانیان بە قارەمانانی کورد ناو برد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "خەندان: تروسکەیەک بۆ دەوڵەتی کوردی". www.khaktv.net. Retrieved 2022-02-21.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "کورتە مێژوویەکی ڕۆژنامەگەری کوردی و پارت و کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکان:". Retrieved 2022-02-21. ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Üngör, Umut. "Young Turk social engineering : mass violence and the nation state in eastern Turkey, 1913- 1950" (PDF). University of Amsterdam. pp. 241–242. Retrieved 9 April 2020.