کیم ئیل سونگ

یەکەم سەرۆکی کۆماری گەلی دیموکراتیی کۆریا

کیم ئیل سونگ (١٥ی نیسانی ١٩١٢ - ٨ی تەمموزی ١٩٩٤)، سکرتێری یەکەمی پێشووی پارتی کۆمۆنیستی کۆریا و سەرۆکی پێشووی کۆماری دیموکراتیی کۆریای باکوور بوو. لە سەرەتای داگیرکاری ژاپۆن بۆ سەر کۆریا لە ١٥ی نیسانی ١٩١٢ لە باشووری پیۆنگیانگ لەدایکبووە کە پێشتر بە مانگیۆندای ناسرابوو لە کۆریای ژاپۆنی لەو سەردەمەدا، دەوترێت پێش زمانی کۆری بە زمانی ژاپۆنی قسەی کردووە بەھۆی ھەوڵی سڕینەوەی زمانەکە لەلایەن سەربازە ژاپۆنییەکان، لە ساڵی ١٩٣١ چوو بۆ ناو پارتی کۆمۆنیست لە چین، لە ساڵی ١٩٣٥ بەشداری لە چالاکیی گەریلادا کرد دژی لەشکرکێشی ژاپۆن و لە ساڵی ١٩٣٧ بوو بە سەرۆکی بەشی شەشەمی سوپای بەرخۆدانی کۆریا و لە ساڵی ١٩٤٠ ئەو تاکە فەرماندە بوو کە بە زیندووی مابووەوە، و ڕووی لە یەکێتیی سۆڤیەت کرد بە نھێنی گەڕایەوە بۆ کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ ھێزەکانی سۆڤیەت، و لە ساڵی ١٩٤٨ کاتێک کۆریا دابەش بوو و ململانێیەکی ئایدیۆلۆژی دەستی پێکرد، کیم ئیل سونگ حکوومەتێکی پێکھێنا و سەرۆک وەزیران بوو لە کۆماری گەلی دیموکراتیی کۆریای باکوور کە دواتر بە کۆریای باکوور ناسرا.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨]

سەرچاوەکان دەستکاری