ھێزی ئاسمانی
ھێزی ئاسمانی ئەو ھێزەیە کە لە ڕێی ئاسمانەوە و بە چەشنی جۆراوجۆر بەرگری و خزمەت بۆ وڵاتەکەی دەکات و یەکێکە لە ھێزە سەربازییەکانی ھەر وڵاتێک.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a8/Usaf.f15.f16.kc135.750pix.jpg/300px-Usaf.f15.f16.kc135.750pix.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/47/B-2_Spirit_original.jpg/300px-B-2_Spirit_original.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4f/JaguarGR1_41Sqn_refueling_Gulf1991.jpeg/300px-JaguarGR1_41Sqn_refueling_Gulf1991.jpeg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/95/Supermarine_Spitfire_Mk_XVI_NR.jpg/300px-Supermarine_Spitfire_Mk_XVI_NR.jpg)
لە زۆربەی وڵاتەکاندا بەشێکە لە ھێزە چەکدارەکان کە ئەرکی بەرگری ئاسمانی و ئەو چالاکیانەی کە لە ڕێگای ئاسمانەوە دەبنە ھۆی پێشکەوتی وڵات بە ئەستۆی ئەوانە.
ھێزی ئاسمانی زۆرکات و بە مەبەستی جۆراوجۆر کەڵک لە فڕۆکە و ئامێرە ئاسمانیەکان وەر دەگرێ، وەکوو فرۆکەی جەنگی، ھەلیکۆپتەر، فرۆکەی بار ھەڵگر، مانگی دەستکردی سیخووڕی و ھتد.
لە ھەندێ وڵات ئەرکە سەربازیەکانی پەیوەست بە ئاسمان (دەرەوەی زەوی) وەکوو ناردن و بەڕێوە بردنی مانگی دەستکردی سیخووڕی یان مووشەک و ساڕووخی کیشوەر پێو و زۆر ئەرکی ئاسمانی تریش ھەر بە ئەستۆی ھێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەیە.
ھەروەھا بڕوانە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێزی ئاسمانی تێدایە. |