قەڵای ھەولێر

قەڵای ھەولێر تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری ١٠٢٫١٩٠ مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر، کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری ھەولێر بووە.[١]
قەڵای ھەولێر | |
---|---|
کرمانجی: Qelay Hewlêr, عەرەبی: قلعة أربيل | |
ھەولێر, ھەرێمی کوردستان, ئێراق | |
![]() وێنە لە ئاسمانگەوە | |
پۆتان | 36°11′28″N 44°00′32″E / 36.191°N 44.009°E |
جۆر | قەڵا |
Site information | |
Controlled by | حکوومەتی ھەرێمی کوردستان |
Open to the public | بەڵێ |
Condition | نوێ کراوه |
مێژووی پێگە | |
Battles/wars | داگیرکردن بە دەس مەغۆلەکان لە 1258 زایینی |
مێژوودەستکاری
مێژووی قەلای ھەولێر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریکان و ھەزاران ساڵ پێش زایین، ئەم قەڵایە لەلایەن جوولەکەکان و ئاشووریکان بنیات نراوە تەپۆلکەیەکی بازنەیی رووتەختە، ڕووبەرەکەی (١٠٢ ھەزارو ١٩٠) م٢ ـیە و لە ناوەڕاستی شاری ھەولێر ھەوڵکەوتووە، ٤١٥م لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزترە و بە بەرەنجامی ٢٦م و ٢٥سم لە ئاستی ڕووی شاری ھەولێر بەرزترە کە لە بەرزترین شوێن دەگاتە نزیکەی ٣٠م. ھەندێک بیروڕا ھەیە دەڵێت قەڵای ھەولێر لەوەی ئێستا بەرزتر بووە، بەڵام لە ساڵی (٢١٦ز) ئیمپراتۆڕی ڕۆمانیا (کراکلا) لە کاتێ ھێرشی بۆ سەر تیسفۆن بە ھەولێردا ڕۆیشتووە و تەپۆلکەکەی قەڵا کە گۆڕستانی پاشا فۆرسییەکان بووە ڕووخاندوویەتی و ئێسکوپروسکی مردووەکانی دەرھێناوە. ئەم قەڵایە دێرینە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ڕێکخراوەی یوونێسکۆە بە یەکێک لە گرنگترین ١٠٠ شوێنەواری جیھان دەستنیشانکراوە کە پێویستە وەک کەلتوورێکی مرۆڤایەتی پارێزگاری لێوەبکرێت.[٢]
زۆر بیر و بۆچوون سەبارەت بەم گردۆلکەیە ھەیە کە ناوەڕاستی دەشتایەکی پانوبەرین دەگرێت، ھەندێک ئەم گردە بە دەستکرد و تورەگە ڕێژ دەزانن کەلەلایەن ئاشورییەکانەوە بە زۆرەملێ بە دیلەکانی جەنگ دروستکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی دووژمنەکان.[٣]
کە چی زانای ئەمریکی (ئەداورد کە بیرا) مامۆستای زانستی ئاشوورییەکان لە زانکۆی شیکاگۆ دەڵێت: لە عێراقی ئێستادا ھەندێک شار ھەن کە تا ئێستا خەڵکیان تێدا دەژی کەچی خۆی لەسەر گوندو شاری کۆن درو ستکراوە، لەوانەش شاری ھەولێر و شاری کەرکووک، ئەوەی لەسەر تەپۆلکەی ئەم گردە دێرینە بڕوات شوێنەواری چەندین شارستانی کۆن دەبینێت کە بریتیە لە گردێک کە حەفت شارستانی لە خۆوە دەگرێت، سەرەتای دروستبوونی سۆمەری بووە و دواتر چاخەکانی (بابلی، فارسی، یۆنانی، پارسی، ساسانی، ئیسلامی) بینوە، واتا شارەکە ماوە بەڵام خەڵکەکەی دانیشتوی گۆڕاون واتا ئەمشوێنە لە ئاکامی چەندین شارستانیەتی پێش خۆیەتی و ھەر جارێک بەھۆی ھەر کارەساتێک تێکچووە، دواتر خەڵکەکەی لەسەر شارستانیەتە کۆنەکەی یەکێکی نوێیان دروستکردووە.[٤]
بەڵام قەڵای ھەولێر تەنیا گردۆلکە نییە لە دەشتی ھەولێر و بەدەیەھا گردۆلکەی ھاوشێووە لەم دەشتە پان و بەرینە سەر دەردەخەن و باشترین بەڵگەش گردی (قالینج ئاغا) یە کە چەند کیلۆمەترێک لە قەڵا دوورەو نزیکەی ٧ مەتر لە شەقامی بەردەمی بەرزترە و بەپێی ئەو پشکنینەی لە ساڵی ١٩٦٥ بۆی ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەم گردۆلکەیە لە ھەزارەکانی(٥٠٠٠–٤٠٠٠)پ. ز، ئاوەدان بووە (لە چاخی حەلەف عوبید و وەرکا) و لە ھەزارەی سێیەم ژیانی لەسەر بڕاوتەوە. ھەروەھا لەکاتی پشکنین بینرا لە ٧ چین پێک دێت (ھەر چینێک گوزارشت لە شارستانیەتیێک دەکات و بەدەیەھا کەلوپەل و پارچەی گڵێنەو پەیکەری گیانلەبەر و سەرکەتەشی گڵێنە و جل و بەرگی جۆراو تێدا دۆزراوەتەوە کە ھەمووی گەواھی ئەوەیە ئەم گردۆلکانە ھەبوونە، بەڵام مرۆڤ زۆر ژیرانە بەکاری ھێناون و توانیوویەتی سوودیان لێ وەرگرێت.[٥]
تەمەنی قەڵای ھەولێر بە تەواوی دیار نییە، بەڵام لەسەروبەندی ساڵی ٢٠٠٠ پ. ز لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری (شۆلکی) بە ناوی (ئوربیلیم- urbilum) ھاتووە.[٦]
بەڵام بەر لەوە و چاخی ئەکەدی(٣٣٥٠–٢١٥٠) پ. ز و لەسەردەمی یەکەم پاشایان (سەرجۆنی ئەکەدی) و لە ھەڵمەتەکەی بەرەو باکوور بۆ تەمێی کردنی گوتییەکان فراوانکردنی ئیپمراتۆریەتەکەی بە ھەولێردا رۆیشتووەو باس لە ھەولێر کراوە.[٧]
ئیتر لەم مێژوەوە بە دواوەو لەسەرجەم چاخەکان باس لە ھەولێر کراوە کە دەڵێین ھەولێر واتا (قەڵا) چونکە تا ساڵی ١١٩٠ ز کاتی سوڵتان موزەفەرەدین دەبێتە فەرمانڕەوایی ھەولێر و لەماوەی ٤٢ ساڵی فەرمانڕەوایەتی ھەولێر زۆر دەگەشێتەوەو لەم ماوەیەدا بەشی خوارووی ھەولێر (دەرەوەی قەڵا) دروست دەبێت (بەپێی نەخشەیەکی ساڵی ١٢٣٣ز (واتا دوایی ساڵێک لە کۆچی دوایی سوڵتان) لە خوارووی قەڵا دوو قوتابخانە و دوو مزگەوت و بازاڕی قەیسەری و بەشێکی گەڕەکی خانەقا ھەبوو و ئەم ھەمووەش بە شوورەیەکی درێژ دەورە دراوە کە سێ دەرگای ھەبووە، ئەوکات رووبەری ٣ کیلۆمەتر دووجا بووە و زۆربەی گەشەسەندنەکەی بەرەو باشوور و باشووری ڕۆژاوا بووە، و ئەم سێ دەرگایەش بەو ئاراستەیە بوونە.[٨]
پێشانگادەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ناسا: قەڵای هەولێر کۆنترین شوێنە لە جیهان تاکو ئێستا ژیانی تێدا بێت
- ^ https://kurdistanmedia.com/so/news/ناسا-قەڵای-هەولێر-کۆنترین-شوێنە-لە-جیهان-کە-یستاش-ژیانی-تێدا-دەکرێت ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "هەولێر لە لیستی كەلەپووری جیهانی دەردەكرێت". Retrieved 9ی Decemberی 2016.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ مێژووی قەڵای ھەولێر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان
- ^ پێوەندیی نێوان قەڵای ھەولێر و گەردەکانی دەروروبەری ناڕوونە
- ^ قەڵای ھەولێر - گەنجینەی زانیاریی ڕادیۆ نەوا[بەستەری مردوو] - سەردانی ٢٢/٦/٢٠٠٩
- ^ http://www.kurdipedia.org/?lng=1&q=Erbil_Revealed[بەستەری مردوو]
- ^ https://www.rachlaken.com/Default.aspx?page=Article&id=31547&l=3[بەستەری مردوو]