دەروازە:ھونەرەکان/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان
کانوونی دووەم دەستکاری
- ١ی کانوونی دووەمی ١٨١٨ – کتێبەکەی ماری شێڵی بەناوی فرانکشتاین بڵاوکرایەوە لە لەندەن
- ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٢٧ – ئەندازیاری ھونەر و پەیکەرسازی سکۆتلەندی فرێد ڕۆنتری (لە وێنەکەدا) لە لەندەن کۆچی دوایی دەکات لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا
- ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ – سێ کامێرا، پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنی بەیانیانی یەکشەممان تایبەت بە ھونەرەکان لە کەناڵی سی بی ئێس دروست دەبێت
- ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥ – ماریا تاڵچیف، یەکەم ئەمریکی سوورپێست بوو کە بووبە سەماکەری بالێی، لەدایک بوو لە فایەرفاکسی ئۆکلاھۆما
شوبات دەستکاری
- ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ – شاعیری ئەمریکی ماریان موور لە نیویۆرک سیتی بە تەمەنی ٨٤ ساڵی ماڵئاوایی لە ژیان دەکات
- ٦ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ – ھێمازانی نەمسایی گوستاڤ کڵیمیت (لە وێنەکەدا) لە ڤیەننا کۆچی دوایی دەکات
- ١٩ی تشرینی دووەمی ١٧٠٤ – ئەکتەر ئیچیکاوا دانجوورۆ لەلایەن ئەکتەرەکەی ھاوڕێی، ئیکوشیما ھانرۆکو، لەسەر شانۆ دەکوژرێت
- ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٦٠٧ – گۆرانی ئۆرفیۆی کلاودیۆ مۆنتیڤێردی، کۆنترین ئۆپێرا کە تاکو ئەمڕۆش نمایش دەکرێت، بۆ یەکەمجار پەخش دەکرێت لە ئیتاڵیا
- ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٨٧٧ – باڵێتی سوان لەیک لە نووسینی پیۆتەر ئیلیچ چایکۆڤسکی بۆ یەکەم جار پەخش دەکرێت و ڕەخنەی لێ گیرا
ئازار دەستکاری
- ١١ی ئازاری ١٩٧٠ – ئێرلی ستەینلی گاردنەر، دروستکەری چیرۆکەکانی پشکنەر پێری مەیسن، لە تێمیکولای کالیفۆرنیا ماڵاوایی لە ژیان دەکات
- ١٢ی ئازاری ١٩٤٥ – مەسرەحی ئۆپێرای ڤیەننا گڕی تێ بەردەدرێت بەھۆی بۆمباردی شەڕەوە
- ٢٠ی ئازاری ١٨٢٨ – ھێنریک ئیبسن کە بە باوکی درامای مۆدێرن ناسراوە، لە سکینی نەرویج لەدایک دەبێت
- ٣٠ی ئازاری ١٧٤٦ – تابلۆکێشی ئیسپانی فرانسیسکۆ گۆیا کە ناسراوە بە وێنەکەی مایای ڕووت (لە وێنەکەدا) لەدایک دەبێت لە فیوندیتاگۆز، ئاراگۆن
نیسان دەستکاری
- ٩ی نیسانی ٢٠٠٠ – جاکی ئیڤانکۆ لەدایک دەبێت، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا دەبێت بە گەنجترین گۆرانیبێژ لە مێژوودا بە ئەلبومێکی پلاتینەوە.
- ١٢ی نیسانی ١٩٣٧ – عەبدولحاک حەمید تەرحان، شاعیرێکی تورک کە یەکێک بوو لە ھەرە دیارترین کەسایەتییەکانی سەدەی ٢٠ەم و سەردەمی ڕۆمانتیک لە تورکیا، کۆچی دوایی دەکات لە ئیستەنبوڵ
- ٢٣ی نیسانی ١٦١٦ – ویلیام شێکسپیر (لە وێنەکەدا) کە بە یەکێک لە باشترین شاعیرە ئینگلیزەکان ناسراوە، بە تەمەنی ٥٢ ساڵی ماڵاوایی لە ژیان دەکات
- ٣ی نیسانی ١٩٨٧ – ئاوازدانەر یۆھانس برامز لەدایک دەبێت لە ھامبەرگ، ئەڵمانیا
ئایار دەستکاری
حوزەیران دەستکاری
تەمووز دەستکاری
ئاب دەستکاری
ئەیلوول دەستکاری
تشرینی یەکەم دەستکاری
تشرینی دووەم دەستکاری
کانوونی یەکەم دەستکاری
- ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣ – هۆزانڤان و ڕۆماننووسی بەلجیکی ڤیرجینی لۆڤڵین کۆچی دوایی دەکات لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە نێڤڵێ
- ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ – مۆزەخانەی ھونەرە ئیسلامییەکانی مالیزیا بەفەرمی دەکرێتەوە لە کوالالومپور
- ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٨ – بێتھۆڤن (لە وێنەکەدا) بۆ یەکەمینجار سیمفۆنی پێنجەم بەجیھان دەناسێنێت لە شانۆی دییەیتەر ئان دەر ڤین لە ڤیەننا
- ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩١٥ – بەڕێوەبەری ھونەرەکان و وێنەکێش سێر نۆرمان ڕید (١٩٦٤–١٩٧٩)، دەرھێنەری تەیت گاڵەری، لەدایکبوو لە لەندەن