دەروازە:ھونەرەکان/زانیاری/١
- تەنھا وێنەی ڤان گۆخ کە لەماوەی ژیانیدا فرۆشرا ناوی زە ڕێد ڤینیارد بوو، کە لەلایەن ھونەرمەندێکی بەلجیکییەوە کڕدرا بەناوی ئانا بۆک
- ٢١ لە گرانترین وێنەکان کە فرۆشران چواریان ھی ڤان گۆخ بوون و چواری تریشیان ھی پیکاسۆ
- لە ١٩١٢–١٩٤٨ ھونەرەکان بەشێکبوون لە یارییەکانی ئۆڵمپیک
- ئەو شارۆچکەیەی لە وێنەی شەوە ئەستێراوییەکەی ڤان گۆخدایە شارێکە لە باشووری فەڕەنسا، ئەو کاتێک ئەو وێنەیەی کێشاوە کە لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بووە
دەروازە:ھونەرەکان/زانیاری/٢
- پەروەردەی ھونەرەکان و مۆسیقا دوو پڕۆگرامی پەروەردەیی سەرەکین لەو وڵاتانەی بەردەوام بەرزترین ژمارەی تاقیکردنەوەیان ھەیە لە بیرکاری و زانست، وەک ژاپۆن، ھەنگاریا و ھۆڵەندا
- تێچوونی فیدراڵی ھونەرەکان بۆ بەردەوامی نزیکەی تەنھا ٢٥٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە لە ساڵێکدا، لەکاتێکدا دامەزراوەی نەتەوەیی زانست ٥ ملیار دۆلاری تێدەچێت لە ساڵێکدا
- لێکۆڵینەوەیەک نیشانی دەدات کە مۆسیقا نەک ھەر یارمەتی دەدات لە فێربوونی بیرکاری و خوێندنەوە، بەڵکو ئارەزووی داھێنان زیاد دەکات، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەھێز دەکات، کەسایەتی ڕێک دەخات و وا لە کەسەکان دەکات کە نرخی خۆیان بزانن
- فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد دوانزە پێناسەی داناوە بۆ وشەی ھونەر