بەخێربێن



ھەنووکە ١٤ وتار لە دەروازەی عوماندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان‎) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی مەسقەتە دەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەلاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی، لە باکورەوە لەگەل میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ڕۆژئاواوە عەرەبستانی سعوودی و لە باشوری ڕۆژاوا یەمەن دراوسێیە، روبەرەکەی٣٠٩٫٥٠٠کم چوارگۆشەیە سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی راستەوخۆیە. عومان دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی ١٢-٢٨ باکوور و ھێڵی پانی ٥٢-٦٠ ڕۆژھەلات؛ بیابانی (حصی السھل واسع) زۆربەی ناوەراستی وڵاتی عومان دادەپۆشێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زنجیرە چیا بە درێژایی باکووری (ال جبال الحجر) و کەناری باشووری ڕۆژھەڵات، شارە سەرەکیەکانی لێیە؛ پایتەختی وڵات مەسقەت، "سەحار"، "صور" لە باکوور، "سەلالە" لە باشوور.زياتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

جوگرافیای عومان یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئاسیا دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوا لەسەر ھێڵی پانی ١٢–٢٨ باکوور و ھێڵی پانی ٥٢–٦٠ ڕۆژھەلات وە یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی. لە ڕۆژئاوای ھاوسنورە لەگەڵ ئیمارات و سعوودیە لە باشوور ھاوسنورە لەگەڵ یەمەن. بیابانی (حصی السھل واسع) زۆربەی ناوەراستی وڵاتی عومان دادەپۆشێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زنجیرە چیا بە درێژایی باکووری (ال جبال الحجر) و کەناری باشووری ڕۆژھەڵات، شارە سەرەکییەکانی لێیە؛ پایتەختی وڵات مەسقەت، «سەحار»، «صور» لە باکوور، «سەلالە» لە باشوور. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٣٠٩٬٥٠٠ کم دوجایە شاخی شمس یاخود شاخی خۆر بەرزترین لووتکەی شاخە لە عومان کە بەرزییەکەی ٢٬٩٩٧ بۆ ٣٬٠٠٩ مەترە. کەش وھەوای عومان وشکە لە ناوچەکانی ناوەوەی وڵات. وە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازی ھەیە لە کەش و ھەوا. ھەریەکە لە دەریای عەرەب و کەنداوی عوممان و کەنداوی فارس یاخود عەرەب دەکەوێتە سەر سنورەکەی. سیستمی حوکومرانی لە عومان سیستمی پاشایەتی ڕاستەوخۆیە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی عومان ٣٬٩٢٦٬٤٩٢ کەس بووە.

زیاتر...

وتار

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عومان (بە عەرەبی :نمنتخب عمان لكرة القدم) نوێنەری فەرمی وڵاتی عومان لە تۆپی پێ و لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی عومان سەرپەرشتی دەکرێت . یەکێتی تۆپی پێی عومان ساڵی ١٩٧٨ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٩ دەبێتە ئەندلمی فیفا . یەکەم یاری نێودەوڵەی لە ٢ی سێپتەمبەر١٩٦٥ بەرامبەر هەڵبژاردەی سودان بوو کە بە ئەنجامی (١٥-٠ ) یارییەکەی دۆڕاند ساڵی ٢٠٠٤ بۆ یەکەم جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئاسیا بوو . هەڵبژاردیی تۆپی پێی زیاتر...

وتار

قابووس کوڕی سەعید ناسراو بە سوڵتان قابووس (لەدایکبووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٠ – مردووی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠) سوڵتانی عومان بوو لەماوەی ٢٣ی تەممووزی ١٩٧٠ تاکوو ڕۆژی مردنی، و ھەشتەم سوڵتانی خێزانی بووسەعید بوو کە ئەچنەوە سەر ئیمام ئەحمەد کوڕی سەعید دامەزرێنەری یەکەم، ساڵی ١٩٧٠ گەیشتە دەسەڵات دوای ئەوەی کودەتای ئەنجامدا یەسەر باوکیدا (سەعید کوری تەیممور)، و قابووس خاوەنی دووەم درێژترین ماوەی حوکمە لە نێو فەرمانڕەوا عەرەبیەکاندا. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان