ھەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە بەناوبانگترین و بەدەسەڵاتترین میرەکانی میرنشینی ئەردەڵانە کە لە سەدەی شانزە و حەڤدەدا ژیاوە. کوڕەکەی ھەڵۆخان واتە خان ئەحمەد خان زاوای شا عەباسی سەفەوی بووە. ھەڵۆ خان لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٠ تا ١٦١٦دا والیی ئەردەڵان بووە و بە بەھێزترین حاکمی ئەردەڵان دەناسرێت. یەکێک لە بنکەکانی حکوومەتەکەی ھەڵۆ خان لە قەڵای مەریوان بووە.

چالاکییەکان

دەستکاری

ھەڵۆ خان ھەوڵی زۆری لە پێک ھێنانی سوپا و سەروازاندا دەدا و ھەوڵی دەدا کە بە پشت گوێ خستنی دوو دەوڵەتی عوسمانیی و سەفەوی بە جۆرێکی سەربەخۆ بە سەر کوردستاندا حکوومەت بکات.[١] ئەو ھەروەھا فەرمانی نۆژەن کردنەوەی قەڵای مەریوان و کردنەوەی مزگەوتی سووری دا. مەلا ئەبووبەکری چۆڕی کە لە مزگەوتە سوورەدا دەرسی دەوتەوە ئەم دێڕە شێعرەی بۆ مزگەوتەکە نووسیوە:

مسجدعالی هلو خانی
حیفش این است که میشود فانی[٢]

واتە: مزگەوتە بەرزەکەی ھەڵۆ خانی؛ زۆر حەیفە کە دەبێ فانی.

سەرچاوەکان

دەستکاری

  1. ^ http://www.ical.ir/index.php?option=com_k2&view=item&id=7622[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ توداری، سید عبدالصمد، "نورالانوار فی کرامات ذراری سیدالمختار،" سنندج، ۱۳۶۹.