خان ئەحمەد خان کوڕی ھەڵۆ خانی ئەردەڵان یەکێک لە میرەکانی میرنشینی ئەردەڵانە.[١][٢] خان ئەحمەد خان بوو بە زاوای شا عەباسی یەکەم کە گرنگترین پاشای مێژووی سەفەوییەکان بوو. ئەو پێشتر لە سەردەمی باوکیدا وەکوو یان دیل نێردرابوو بۆ ئەسفەھان بۆ لای شای سەفەوی کە لەدوای ھەڵۆ خانەوە ئەمە بووبوو بە ڕەسمێک.[٣] دوای باوکی بوو بە میری ئەردەڵان و لەگەڵ زەڕین کوڵا (کڵاوزێڕ)ی کچی شاعەباس زەماوەندی کرد و ئەمەش زیاتر پەیوەندیی ئەردەڵانی لەگەڵ سەفەوییەکان پتەوتر کرد.[٣] لە داگیرکردنی بەغدا و کەرکووکدا بەشداریی کرد. دوای مردنی شاعەباس و ھاتنی شا سەفیی یەکەم لەگەڵ سەفەوییەکان تووشی شەڕ بوو و کوژرا. یەکێک لە ھۆکانی پەرەسەندنی ئەم ناکۆکییە لەگەڵ دەرباری سەفەوی ئەوە بوو کە شا سەفی کوڕەکەی خان ئەحمەد خانی بە دیلی گرتبوو و کوێری کردبوو. خان ئەحمەد خان لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ڕێکەوت و لەگەڵ سپای ئەواندا شەڕی سەفەوییەکانی کرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کردستانی، ماھشرف، «تاریخ کردھای اردلان،» تصحیح سیامند خلیلی. انتشارات کردستان، ١٣٩٢.
  2. ^ "خان ئەحمەد خان چۆكی بۆ شا عەباسی سەفەوی دانەدا". www.peyserpress.com. Retrieved 2024-04-04.
  3. ^ ئ ا ب Matthee, Rudi (2015-09-01). "Relations between the Center and the Periphery in Safavid Iran: The Western Borderlands v. the Eastern Frontier Zone". The Historian (بە ئینگلیزی). 77 (3): 431–463. doi:10.1111/hisn.12068. ISSN 0018-2370.