نیزامیی گەنجەوی
نیزامیی گەنجەوی (١٢٠٩–١١٤٠؛ بە فارسی: نظامی گنجوی) شاعیرێکی موسڵمانی سەدەی دوازدەیەم بوو کە زۆربەی شیعرەکانی بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە. ئەو بەھۆی ھۆنراوە داستانییە جەنگاوەری و غەرامیەکانییەوە ناسراوە.
نیزامیی گەنجەوی | |
---|---|
نظامی گنجوی | |
لەدایکبوون | بەن. ١١٤١ گەنجە |
مەرگ | ١٢٠٩ (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day
) گەنجە |
گۆڕ | گەنجە |
پیشە | شاعیر، نووسەر، فەیلەسووف |
کارەکان | Khamsa |
ژیان
دەستکاریلە بارەی ژیانی نیزامیەوە زانیاریی زۆر لە بەر دەستدا نیە. ناوی تەواوی نیزامەددین ئەبوو موحەممەد ئیلیاس کوڕی یووسف کوڕی زەکیە. لە ساڵی ١١٤٠ی زاینی لە شاری گەنجە لە دایک بوە. بە گوێرەی بەیتێکی کتێبی لەیلی و مەجنوون (گر مادرِ من رئیسە کُرد/ مادر صفتانە پیشِ من مُرد) دایکی کورد بووە نێوی ڕەئیسە خانم بوە. باوکیشی خەڵکی شاری قوم بوە. نیزامی ژیانی منداڵیی لە قەفقازدا بردوەتە سەر و لە منداڵیدا باوک و دایکی لە دەس داوە. لە ساڵی ١٢٠٩ لە گەنجە کۆچی دوایی کردوە.
شێعری نیزامی
دەستکارینیزامی لە نووسینی مەسنەوی بە تایبەت ھۆنراوەی داستانیی حەماسی و غەرامیدا دەستێکی بەرزی بوە و لە دوای ئەو کۆمەڵێک لە شاعیرانی فارس تەقلیدیان لێ کردوە. ناوەرۆکی زۆربەی ھۆنراوەکانی ڕەنگی مێژوویی، ئایینی، حەماسی و خۆشەویستییان ھەیە.
بەرھەمەکان
دەستکاریپێنج دیوانی شیعری بە زمانی فارسی ھەیە کە بە خەمسەی نیزامی (واتە پێنجینەی نیزامی) ناسراون. ئەم کتێبانە بریتین لە:
- مخزن الاسرار
- خسرو و شیرین
- لیلی و مجنون
- ھفت پیکر (حەوت پەیکەر): کە بە باسی میعراجی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد(د.خ) دەست پێدەکات و باسی ئەسڵیی لە بارەی بەھرامی گۆڕی، پاشای ئێرانیە کە نیزامی بە شێوازێکی حەماسی و ئەوینداری باسی ژیانی کردوە.
- اسکندرنامە
وەرگێڕان بە کوردی
دەستکاریئەم کتێبانە لە نیزامی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی.
- نیزامی، ئیلیاس ئیبن یۆسف. مەخزەنولئەسرار، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ھفت پیکر حکیم نظامی گنجە ای، الیاس بن یوسف نظامی، حسن وحیددستگردی (مصحح)، سعید حمیدیان (بە اھتمام)
- [ویکیپیدیای ئینگلیزی https://web.archive.org/web/20170715091000/https://en.wikipedia.org/wiki/Nizami_Ganjavi]
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیزامیی گەنجەوی تێدایە. |