عەبدوڵلا جەودەت یان عەبدوڵڵا جەودەتی داسکووزایی (ناوی فەرمی بە تورکی: Abdullah Cevdet Karlıdağ)، (٩ی ڕەزبەری ١٨٦٩ لە عەڕەبگیر، مەلەتی، باکووری کوردستان - ٢٩ی سەرماوەزی ١٩٣٢ لە ئیستانبول، تورکیا) پزیشک، ڕۆشەنبیر، ھەڵبەستوان و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، ماوەیەک تێکەڵی ڕێزەکانی گەنجانی تورک (جۆنتوورکەکان) بوو و بە درێژایی تەمەنی پەشیمانی خۆی دەربڕیوە.

دوکتۆر

عەبدوڵڵا جەودەت

لەدایکبوون (1869-09-09) 09ی ئەیلوولی 1869
مەرگ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢(١٩٣٢-١١-٢٩) (٦٣ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوەگۆڕستانی مەرکەزئەفەندی، ئیستانبول
نەتەوەکورد
پەروەردەپزیشکی
خوێندنگەئەکادیمیای پزیشکی سەربازی ئیستانبول
پیشەفیزیکزان، نووسەر و زانا
بزاڤگەنجە تورکەکان(١٨٩٥-١٩٠٩)،[١] کۆمیتەی یەکبوون و پێشکەوتن (١٨٨٩-١٩٠٨)،
پارتی دیموکڕاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (١٩٠٨-١٩١١)

ئەندامی گەلەک کۆمەڵە، ڕێکخراو و کۆمیتەی ئەو سەردەمی کوردان بووە. یەکێکە بوو لە خەباتکارانی سەرەکی جەمیەتا تەعاوون و تەرەقیا کورد (کۆمەڵەی یەکبوون و پێشکەوتنی کورد)، جەمیەتا تەعالیا کورد (کۆمەڵەی تەعالی کورد)، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، ھێڤی و گەڵەک کۆمەڵەی تر.

مرۆڤێکی زانا بوو و زۆر تێکەڵی فەلسەفە بووە. لە دژی بەکارھێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندییەکاندا دەرکەوتووە، ویستوویەتی لە زۆر بواری تێکەڵی ئیسلام و جڤاک دا ڕئفۆڕم ئەنجام بدرێ، ھەربۆیەش لە لایەن لایەنگرانی بەرەی تورکیا و توورکپەروەرانەوە بە تووندی ڕەخنەی لێ گیرا و ناوی بێدینی و دووژمنی خوای لە ناو خەڵکدا بەسە سەپێندرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ فەرھەنگێکی بیۆگرافی لەسەر مێژووی ئەڵبانیەکان، ڕۆبێرت ئێلسی ٢٠١٢، لاپەڕەی ٤٣٦