ئیحسان نووری (١٨٩٢ - ١٩٧٦)، کوڕی عەلی قولی پاشا، ڕابەری شۆڕشی ئاگری داغ، لە ساڵی ١٨٩٣ لە گەڕەکی (ئالی گوڵی- عەلی قولی) شاری بەدلیس لەدایکبووە. پۆلەکانی خوێندنی سەرەتایی ھەر لەم شارەدا تەواو کردووە، دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەرزی سەربازیی ڕوویکردوەتە شارەکانی ئەرزنجان‌ و ئەستەنبوڵی ئەو کاتە و لە ساڵی ١٩١٠، دوای خوێندنی سەربازیی بۆ یەکەمجار لە ڕیزەکانی سوپای عوسمانی دا بوو بە ئەفسەر.

ئیحسان نووری پاشا
لەدایکبوون١٨٩٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بدلیس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی ئازاری ١٩٧٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٨٤ )
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankgeneralissimo لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ئیحسان نووری پاشا لەگەڵ یاشاری ژنی

ئیحسان نووری پاشا، بەشداری زۆربەی ئەو شەڕانەی کردووە کە سوپای عوسمانی لە ئەلبانیا، وڵاتانی عەرەبی‌ و گورجستان دژ بە سوپای ڕووسیا بەرپای کردوون، تەنانەت وەک ئەفسەرێک لە سوپای عوسمانلیدا ماوەی ٣٣ مانگ لە یەمەن ماوەتەوە و گەلێ کارو لێپرسراوێتی سەربازیی پێسپێردراوە.

دوای ساڵی ١٩٠٨ (واتە ئەو کاتەی کۆمەڵەی ئیتیحادو تەرەقی، دەسەڵاَتی تورکیایان کەوتەوە دەست) ڕێگا خۆش بوو بۆ پێکھێنان و کردنەوەی گەلێک ڕێکخراو. ئیحسان نووری پاشاش وەکوو کەسایەتیەکی کورد لەو دەمەدا پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەی تەعالی کوردستانەوە، کە ھەر لەو کاتە بەدواوە دامەزرا.

لەو ماوەیەشەوە کە وڵاَتانی ھاوپەیمان لە رێکەوتننامەی سیڤەری ١٠ی ئابی ١٩٢٠، بەڵێنیان دابوو قەڵەمڕەوێکی کوردی سەربەخۆ بەپێی بەندەکانی (٦٢-٦٣-٦٤) دابمەزرێت و دواتر لێی پەشیمان بوونەوە، ئیحسان نوری پاشا ھەوڵیدا پەیوەندی بکات بەو شۆڕش و ڕاپەڕینە کوردیانەی کە ساڵاَنی دوای شەڕی جیھانیی یەکەم و دوای بەجێنەھێنانی بەندەکانی سیڤەر لە ناوچەکانی کوردستاندا سەریانھەڵدا، ناچار بوو، پەنا بباتە شام و لەوێوە بۆ باشووری کوردستان، ئەو دەمە کاروبار بەدەستی ئینگلیزەوە بوو نەیدەویست ھاوکاری سوپای ئینگلیز بکات، بۆیە بە ناچارییەوە پەنای بردۆتە بەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بەڵاَم کاتێ شۆڕشی شێخ سەعید دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی تر دەچنەوە تورکیا بە مەبەستی پەیوەندی پێوەکردنی. دوای دامرکاندنەوەی ئەو شۆڕشە دووبارە دێنەوە باشووری کوردستان و دواتر دەچێتە لای سمایل خانی شکاک.

کاتێک کۆمەڵەی خۆیبوونی کورد لە لوبنان دامەزرا، ئیحسان نووری پاشا جارێکی دی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستانو لەگەڵ چەند سوارەیەکی کورددا بەبڕیارێکی ھەمە لایەنەی خۆیبوون ڕابەرایەتی شۆڕشی ئاگری داغ دەکات. پاش شکستھێنانی ئەو شۆڕشە ئیحسان نووری پاشا پەنا دەباتەوە بەر ئێران بۆ ماوەی ٤٦ ساڵ تا ڕۆژی کۆچکردنی لە رۆژی ٢٥ی مارتی ١٩٧٦ دا بە ئاوارەیی لەو وڵاتە دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • Rohat Alakom, Hoybûn örgütü ve Ağrı ayaklanması, Avesta, 1998, ISBN 975-7112-45-3, p. 180. (Turkish)
  • Bletch Chirguh, La Question Kurde: ses origines et ses causes, Le Caire, Impimerie Paul Barbey, 1930, front cover, IHSAN NOURI PACHA Généralissime des forces nationales Kurdes (French)
  • Mehmet Kemal Işık (Torî), "İhsan Nuri Paşa", Ünlü Kürt Bilgin ve Birinci Kuşak Aydınlar, Sorun Yayınları, İstanbul, Kasım 2000, ISBN 975-431-111-0, p. 169. (Turkish)
  • İhsan Nuri Paşa, Ağrı Dağı İsyanı, Med Yayınları, İstanbul, 1992, p. 7. (Turkish)
  • Mehmet Kemal Işık (Torî), "İhsan Nuri Paşa", p. 170. (Turkish)