دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان
پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان ١
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان/١ پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل (بە عیبری: הסכם השלום בין ישראל לירדן، بە عەرەبی: معاهدة السلام الأردنية الإسرائيلية) (یاخود بە ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە ناسراوە) پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو لەنێوان ئیسرائیل و ئۆردەن مۆرکرا لەبارەی سنوورە نێودەولەتییەکانی نێوانیان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ مۆرکرا لە دۆڵی عەرەبە. بەپێی ئەم پەیماننامەیە ھەریەک لە لایەنەکان سازشیان لەبارەی سنوورەکانیانەوە کرد. ئەم پەیماننامەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەبوو بە گڕژییەکانی نێوان ئیسرائیل و (ڕێکخراوی ئازادی فەلەستینی). بەھۆی ئەم پەیماننامەیە ئۆردەن بوو بە دووەم دەولەتی عەرەبی (دوای میسر) کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت. بەھۆی ناھەمواری باری ئابووری و سیاسی و ستراتیژی ئۆردەن ئەم پەیماننامەیە ژیڕترین و باشترین ھەڵبژاردەی ئۆردەن بوو تا زیاتر خاکەکەی لەدەست نەدات. (تەواوی وتار...) زیاتر...
پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان ٢
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان/٢ پەیمانی سیڤەر (فەڕەنسی: Traité de Sèvres) پەیمانێکی ئاشتی بوو لە نێوان وڵاتانی ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم لە کۆتاییی شەڕی یەکەمی جیھانی لە ١٠ی ئابی ساڵی ١٩٢٠ بەسترا. پەیماننامەکە بەشێکی زۆری خاکی عوسمانی بە فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، شانشینی یۆنان و ئیتاڵیا دابەش دەکات، و یەکێک بوو لەو زنجیرە پەیماننامانەی کە لەو سەردەمەدا کاری لەسەر کراوە، دوای شکستھێنانی ئەو وڵاتانەی دژ بە ھاوپەیمانان لە شەڕدا بوون. جێگرەوەی ئەم پەیماننامەیە بە ئاگربەستێکی کاتی بە ناوی ئاگربەستی مودرۆس بوو. (تەواوی وتار...) زیاتر...
پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان ٣
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان/٣ پەیمانی لۆزان (بە فەڕەنسی: Traité de Lausanne) پەیماننامەیەکی ئاشتییە کە لە کاتی کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵانی ١٩٢۲-١٩٢٣ دانوستان لەسەر کراوە و لە کۆشکی ڕوومین، لە شاری لۆزان، سویسڕا، لە ٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣دا واژۆ کرا. ئەم پەیماننامەیە بە فەرمی ئەو ململانێیەی یەکلایی کردەوە کە لە سەرەتادا لەنێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و کۆماری فەڕەنسی ھاوپەیمان و بەریتانیا و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن و شانشینی یۆنان و شانشینی یوگۆسلاڤیا و شانشینی ڕۆمانیا لە سەرەتای جەنگی جیھانییەوە ھەبووە. دەقی ڕەسەنی پەیماننامەکە بە زمانی فەرەنسییە. پەیمانەکە دەرئەنجامی ھەوڵی دووەمی ئاشتی بوو دوای پەیماننامەی شکستخواردوو و پەسەندنەکراوی سیڤەر کە ئامانجی دابەشکردنی خاکەکانی عوسمانی بوو. پەیماننامەی پێشووتر لە ساڵی ١٩٢٠ واژۆ کرابوو، بەڵام دواتر لەلایەن بزوتنەوەی نیشتمانیی تورکیاوە ڕەتکرایەوە بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەکە خەباتیان کرد. لە ئەنجامی جەنگی نێوان یۆنان و تورکیا ، ئیزمیر وەرگیرایەوە و ئاگربەستی مودانیا لە تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ ڕاگەیەندرا. لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و ڕامیارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستەمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستەمی مافی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ. کۆنگرەی لۆزان کە پەیمانی لۆزانی لێ کەوتەوە، زەبرێکی کاریگەری لە بابەتی کورد و کێشە ڕەواکەیدا و نەیھێشت ئاوات و داخوازییەکانی کورد بەپێی پەیمانی سیڤەر بێتە دی. لە ڕاستیدا لە هیچ بەشێکی ئەم پەیمانەدا هیچ ناوێک لە گەلێک بە ناو کورد نەهاتووە. دەقەکانی پەیماننامەکە لە چەندین شوێندا خەڵکی وڵاتی تورکیا بە تورک ناو دەبات وەک بڵێی هیچ نەتەوەیەکی دیکە لەو وڵاتەدا نییە. (تەواوی وتار...) زیاتر...
پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان ٤
پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان ٥
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان/٥

پەیماننامەی پاریس لە ٣ی ئەیلوولی ١٧٨٣، بەپێی ئەم پەیماننامەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی لەژێر دەستی داگیرکاری بریتانیا ھاتەدەرەوە و سەربەخۆیی ڕاگەیاند. ھەرچەند ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٧٧٦، بەڵام تا واژووکردنی پەیماننامەیەک لە کۆشکی وۆرسا ئەم وڵاتە ھەندێ کێشەی ھەبوو لەسەربەخۆیی. ئەم پەیماننامەیە لەسەر دەستی پاشای بریتانیای گەورە (جۆرجی سێیەم) و نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکان واژوو کرا. (تەواوی وتار...) زیاتر...