پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل

پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل (بە عیبری: הסכם השלום בין ישראל לירדן‎، بە عەرەبی: معاهدة السلام الأردنية الإسرائيلية‎) (یاخود بە ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە ناسراوە) پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو لەنێوان ئیسرائیل و ئۆردەن مۆرکرا لەبارەی سنوورە نێودەولەتییەکانی نێوانیان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ مۆرکرا لە دۆڵی عەرەبە. بەپێی ئەم پەیماننامەیە ھەریەک لە لایەنەکان سازشیان لەبارەی سنوورەکانیانەوە کرد. ئەم پەیماننامەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەبوو بە گڕژییەکانی نێوان ئیسرائیل و (ڕێکخراوی ئازادی فەلەستینی). بەھۆی ئەم پەیماننامەیە ئۆردەن بوو بە دووەم دەولەتی عەرەبی (دوای میسر) کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت. بەھۆی ناھەمواری باری ئابووری و سیاسی و ستراتیژی ئۆردەن ئەم پەیماننامەیە ژیڕترین و باشترین ھەڵبژاردەی ئۆردەن بوو تا زیاتر خاکەکەی لەدەست نەدات.

ئیمزاکردنی پەیماننامەکە دەستکاری

لە تەممووزی ١٩٩٤، سەرۆک وەزیرانی ئۆردەن (عەبدولسەلام ئەلمەجالی)ڕایگەیاند کە «سەردەمی جەنگ بەسەرچوو» دواتر (شەمعون پێرێز) سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوەڵامدا گوتی «ئێستا کاتی ئاشتییە». دواتر سەرۆک ڕابین و شا عەبدوڵلا لەلایەن سەرۆک بێڵ کلینتن بانگێشتی کۆشکی سپی کران بۆ دیداری باڵا.

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤، لە ئاھەنگێکی شکۆداردا لە دۆڵی عەرەبەی بەشی ئیسرائیل بەفەرمی ئیمزای پەیماننامەکە کرا، ھەریەک لە شا عەبدوڵلا و سەڕۆک عەیزەر وایزمان و سەرۆک بێڵ کلینتن و سەڕۆک وەزیران ئیسحاق ڕابیین و سەرۆک وەزیران عەبدولسەلام ئەلمەجالی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وارن کریستۆڤەر ئامادەی ئاھەنگی ئیمزاکردنەکە بوون، ئاسمانی دۆڵی عەرەبە و شاری ئیلاتی ئیسرائیل پڕبوون لە میزڵدانی ڕەنگاوڕەنگ.

ھاوڵاتیانی ئیسرائیل بە ئەرێنی پێشوازیان لە پەیماننامەکە کرد، میسر بە ھەنگاوێکی باشی دانا، سووریا ھیچ ھەڵوێستێکی نەبوو، بەڵام پارتێ "حیزب اللە " ڕازی نەبوو بە پەیماننامەکە بۆیە وەک پەرچەکردارێک باکوری شاری "جەلیل"ی موشەک باران کرد. دوای ئەم پەیماننامەیە سنووری نێودەولەتی نێوان ئیسرائیل و ئۆردەن کرایەوە بە ڕووی بازرگان و گەشتیارەکانەوە.

ناوچە جێ ناکۆکەکانی غەمر و باقورە دەستکاری

کۆتایی ھێنان بە ناکۆکییەکە دەستکاری

لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ شا عەبدوڵا شای ئۆردەن ڕایگەیان ھیچ ناکۆکییەک نەماوە لەبارەی ناوچەکانی باقورە و غەمر و میرنشینیی ھاشمی ئۆردەن خاوەندارییەتی ئەم زەویانە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسرائیل خاوەندارییەتی ئەم زەویانەی کرد بۆ ماوەی ٢٥ساڵ بە گوێرەی پەیماننامەکە.

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری