دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو
وتاری ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/١ ئیمپریالیزمی زمانی چەمکێکی زمانەوانیە کە تواناو دەسەڵاتی زمانێک دەسەپێنرێت بەسەر زمانەکانی تر ئەم دەسەڵاتەی زمان بە دەسەڵاتی سەربازی دەسەپێنرێت تا دەگاتە ئاستی خوگری. لە کۆن دا لە ڕێگای توانای سەربازیەوە ئەنجام دەدرا بەڵام لە کاتی ئێستادا ڕێگای ئابوری و ڕامیاری بەکاردێت کە لەپاڵ زمانەوە کەلتور و ڕۆشەنبیری زمانەکەش دەسەپێنرێت. (تەواوی وتار...) زیاتر...
وتاری ھەڵبژێردراو ٢
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

گرووپی ٢١ یان گرووپی ٢٠ (بە ئینگلیزی: G-20) گرووپێک تێکەڵ لە وەزیرانی ئابووری و دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی بیست وڵاتی جیھانە. ئەم گرووپە تێکەڵە لە بەھێزترین وڵاتانی جیھان کە ٨٥٪ ئابووری جیھانیان لە دەست دایە. یەکەمین کۆبوونەوەی گرووپی ٢٠ لە ساڵی ١٩٩٩ لە بەرلین لە دوای قەیرانی دارایی ئاسیا لە ساڵی ١٩٩٧ ئەنجامدرا. چونکە ئەم قەیرانە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زۆربەی وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە کۆبوونەوەکانی دەستپێکی گرووپی بیستدا، تەنھا وەزیرانی ئابوری و سەرۆکی بانکە ناوەندییەکان بەشداریان کرد؛ بەڵام دوای قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨، گرووپی ٢٠ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئەندام ڕێکخست، کە لەوکاتەوە بەم شێوەیە بەردەوام بووە. (تەواوی وتار...) زیاتر...
وتاری ھەڵبژێردراو ٣
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٣ گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد.[ژێدەر پێویستە] (تەواوی وتار...) زیاتر...
وتاری ھەڵبژێردراو ٤
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٤ جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بریتی بوو لە ململانییەکی نێونەتەوەیی کە لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ڕوویدا، لە ئازاری ١٩٩ تاوەکو تشرینی دووەمی ١٩٩٥. زۆرێک لەوڵاتان بەشداربوون لەجەنگەکە، بەپێی وتەکانی دادگای سزادانی نێونەتەوەیی لە یووگسلاڤیا لایەنەکانی جەنگ بریتی بوون لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و کۆماری یووگسلاڤیا و کرواتیا ھەربەپێی راپۆرتی دادگای دادی نێونەتەوەیی سربیاش پشکی ھەبووە لەم جەنگە کەبەشێوەی سەربازی و ئابووری بەشداریکردووە. سووپای سڕبیا دواتر گۆڕدرا بۆ سووپای میللی یووگسلاڤیا. کرواتیاش لەناو جەرگەی جەنگەکە بوو. (تەواوی وتار...) زیاتر...
وتاری ھەڵبژێردراو ٥
دەروازە:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان/وتاری ھەڵبژێردراو/٥ شەڕی سارد یان جەنگی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەورووپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکاندا. لە تایبەتمەندنییەکانی ئەم جەنگە پێشبڕکێ لە خۆ پڕ چەک کردن بە تایبەتی چەکی ناووکی، و دامەزراندنی بنکەی سەربازی بە دەوری یەکێتی سۆڤیەتدا، بەگەڕ خستنی ھێز لە پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکاندا، ھەروەھا ڕەتکردنەوەی ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێو دەوڵەتییەکان لە ڕێگای دانوستانەوە. (تەواوی وتار...) زیاتر...